هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت

04-02-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیێنێت، لە کۆتایی ئەم هەفتەیە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی یەکی 2025 بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەکانی پیادە دابەش دەکرێت. 
 
دابەشکردنی هاوکارییەکە دوای ئەوە دێت کە هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە. وەزارەتەکە دەڵێت، "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی بەکۆتا هێناوە."
 
وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت: لەلایەن هاوپەیمانانەوە جەختکراوەتەوە کە هاوكاریی دارايى بۆیان بەردەوام دەبێت.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی هەژماری منی بۆ بەجێکردنی مووچەی مووچەخۆران داناوە. وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، ئەم مانگە سەرووی 40 هەزار پێشمەرگە و ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی پڕۆژەی هەژماری منەوە هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن.
 
وەزارەتەکە دەڵێت، "ئەمەش ئەوە دەردەخات کە وەزارەتی پێشمەرگە بە پێی خاڵەکانی نامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی هاوپەیماناندا دەڕوات."
 
وەکو پشتیوانییەک بۆ پێشمەرگە و یەکخستنەوەی یەکجاریی هێزەکانی پێشمەرگە، هاوپەیمانان مانگانە نزیکەی 25 ملیۆن دۆلار دەدەنە وەزارەتی پێشمەرگە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتییەکی نەوتهەڵگری ڤەنزوێلا. وێنە: Reuters

یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە نزیکەی 61 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رۆژی هەینی لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا نرخی نەوت زیاتر دابەزی بەجۆرێک نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 16 سەنت دابەزی و یەک بەرمیلی بە 61 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.