گەنەل ئێنێرجی دەستبەرداری هەڵکۆڵینی بیری نەوت لە قەرەداخ دەبێت

04-01-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن گەنەل ئێنێرجی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی کە لە کێڵگەی قەرەداخ سەرقاڵی پەرەپێدانی ئەو کێڵگەیە رایگەیاند کە کارەکانی پەیوەست بە هەڵکۆڵینی بیری نەوتی ژمارە2 ی لەو کێڵگەکە هەڵپەساردووە.
 
کۆمپانیاکە رایگەیاندووە بەهۆی بەربەستەکانی پەیوەست بە ئاڵۆزبوونی جیۆلۆجیای بیری ژمارەی2 ناچاربوون دەستەبەرداری کارەکانی هەڵکۆڵینی ئەو بیرە نەوتییە بن.
 
گەنەل ئێنێرجی رایگەیاندووە کە بەهۆی ئەستەمبوونی پێکهاتەکانی جیۆلۆجیای ئەو بیرە نەوتییە، 3 جار هەوڵیانداوە بەشێوازی ئاسۆیی بەردەوام بن لە هەڵکۆڵینی ئەو بیرە نەوتە، بەڵام نەیانتوانیوە. ئاڵۆزبوونی پێکهاتە جیۆلۆجی ئەو کێڵگەیە لەسەرووی توانای چارەسەری ئەواندا بووە، لەبەرئەوە بەتەواوەتی دەستبەرداری هەڵکۆڵینی ئەو بیرە بوون.
 
گەنەل ئێنێرجی رایگەیاندووە لەگەڵ هاوبەشەکەی، کۆمپانیای شێڤرۆن هەڵسەنگاندنێک بۆ بیری ژمارە دوو دەکات دوای ئەوەش بڕیار لەسەر شێوازی کارەکانیان لەو بلۆکە دەدەن.
 
بیل هیگس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی لەو بارەیەوە رایگەیاند، "ئێمە رووبەڕووی کێشەی گەورە بووینەوە لە کاتی هەڵکۆڵینی ئەو بیرە و بڕیاری راگرتنی بڕیارێکی ناچاری بووە و ئەوان چاوەڕوانی ئەم ئەنجامەیان نەدەکرد.  ئێمە لەگەڵ کۆمپانیای شێڤرۆنی هاوبەشمان کاردەکەین بۆ ئەوەی بزانین چۆن لەگەڵ مۆڵەتەکەمان بەردەام بین. لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا جیۆلۆجی قەردەاخ جێگەی سەرنجە."
 
کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی لە کێڵگەی قەرەداخ خاوەنی 40٪ی پشکەکانی ئەو کێڵگەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە