TBI: گرێبەستێکمان لەگەڵ 'هەژمارى من' واژۆ کرد

03-11-2024
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
 بانکى بازرگانیى عێراق (TBI) رایگەیاند: گرێبەستێکى لەگەڵ پڕۆژەى 'هەژمارى من' واژۆ کردووە بەمەبەستى بەجێکردنى مووچەى هەرێمى کوردستان. 
 
3ى تشرینى دووەمى 2024، بانکى بازرگانى عێراق لە راگەیێندراوێکدا واژۆکردنى ئەو رێککەوتنەى بڵاوکردەوە. 
 
ئەو بانکە ئاماژەى بەوەداوە، گرێبەستەکە لەسەر بنەماى بڕیارى دادگەى فیدراڵىی عێراق و فەرمانى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیران بووە بۆ بەشداریکردنیان لە پرۆسەى بەجێکردنى مووچە لە هەرێمى کوردستان. 
 
 بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى تۆڕى میدیایی رووداو لە سەرچاوەیەکى باڵاى بەغداوە دەستیکەوتووە، ئەو گرێبەستەى نێوان (TBI) و پڕۆژەى 'هەژمارى من' بەشێکە لە رێکارە یاساییەکان بۆ بەشداریکردنى هەر بانکێک لە عێراق لە پرۆسەى بەجێکردنى مووچە.
 
ئەو سەرچاوەیەى رووداو ئاماژەى بەوەدا، بانکە عێراقییەکە دەستەوارەی خۆى وەک هەر بانکێکى دیکە پێشکێش بە حکومەتى هەرێمى کوردستان کردووە بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەى 'هەژمارى من' و قبووڵ کراوە.
 
دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق لە 21ى شوبات بڕیارى بەجێکردنى مووچەى فەرمانبەران و خانەنشینانى هەرێمى کوردستانى دەرکرد، کە لە رێگەى ئەو بانکانەوە دەبێت کە لە لایەن بانکى ناوەندىی عێراقەوە مۆڵەتپێدراون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی

بۆچى پارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێش سەری ساڵ نەنێردرا؟

نەناردنى ئەو پارەیە پێش کۆتایی ساڵ، پەیوەندیی بە کێشەى نەختینەوە هەبووە لە هەژمارى وەزارەتى دارایی عێراق دا، ئەویش بەهۆى زیادبوونى خەرجییەکانى لەکۆتایی ساڵدا، کە تەنیا خەرجییەکانی مانگى تشرینى یەکەم، بەراورد بە مانگەکانی پێشتر 50% زیادیان کردووە.