نرخی نەوتی برێنت نزیکبووەتەوە لە 75 دۆلار

9 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی نەوت رۆژی پێنجشەممە بەهۆی تەشەنەکردنی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەرزبووەوە. ئەگەری هەیە گرژییەکان فراوانتر ببن.
 
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 80 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 74 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 85 سەنت بەرزبووەوە و بە 70 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
جۆن ییپ رۆنگ، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری ( IG) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "بازاڕی نەوت هێشتا چاوەڕێی تۆڵەی ئیسرائیل لە ئێران دەکات."
 
ئەو شرۆڤەکارە پێیوایە، پرسیاری بازرگانانی نەوت ئەویە کە ئایا دامەزراوە نەوتییەکانی ئێران لە نێوان ئامانجەکانی ئیسرائیلدا دەبن یان نا.
 
ئیسرائیل ئەمڕۆ پێنجشەممە هێرشی کردووەتە سەر ناوەندی بەیرووت و بەپێی زانیارییەکان، بووەتە هۆکار بۆ کوژرانی شەش کەس.
 
تۆنی سایکامۆر، شرۆڤەکارێکی دیکەی (IG) پێیوایە، ئەگەری هەیە ئیسرائیل لەدوای تەواوبوونی پشووی (هاشانا) کە رۆژی هەینییە، هێرش بکاتە سەر ئێران.
 
تۆنی سایکامۆر پێیوایە، ئەگەری کەمە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئێران، لەبەرئەوەی دەبێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ نزیکەی 80 دۆلار کە دەتوانێت ببێتە هۆکار بۆ سەرهەڵدانەوەی هەڵاوسان لە ئەمریکای هاوپەیمانی و بە زیانی ئەوان دەشکێتەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خشتەی مووچە و دیناری عێراقی

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی بڵاوکردەوە، بەپێی خشتەکە لەماوەی پێنج رۆژدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت.