كۆمپانیای تۆیۆتا رۆبۆتی "هیوا"ی دروستکرد

رووداو - هەولێر

كۆمپانیای تۆیۆتا رۆبۆتێکی دروستکرد، کە توانای قسەکردنی هەیە و چەندین کار ئەنجامدەدات.

کۆمپانیای تۆیۆتا، کە تایبەتە بە دروستکردنی ئۆتۆمبێل، ئەمجارە هەنگاوەکانی دەباتە دروستکردنی رۆبۆت، رۆبۆتی "کیرۆبۆ" کە ناوەکەی لە وشەی کیبۆوە هاتووە واتە "هیوا" توانای زۆری نییە بەبەراورد بە رۆبۆتی دیکەی ژاپۆنی، بەڵام توانای گفتوگۆی لەگەڵ خاوەنەکەی هەیە و لەچەند روویەکەوە هۆشیاری پێدراوە.

رۆبۆتی کیرۆبۆ یان "هیوا"، درێژییەکەی 10 سانتیمەترە و نرخەکەشی 390 دۆلارە، ئەو رۆبۆتە بە مۆبایلە زیرەکەکان دەبەسترێتەوە و لەکاتی گوێ لێبوونی دەنگێک، سەری دەجووڵێنێت.