100 دۆلار گەیشتە 149 هەزار دینار


رووداو دیجیتاڵ

جارێکی دیکە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان ناجێگیر بووەوە. نیوەڕۆی ئەمڕۆ 100 دۆلار گەیشتە 149 هەزار دینار.
 
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی کاژێر 01:00ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "100 دۆلار بە 149 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت".
 
هەر ئەمڕۆ لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری هەولێر 100 دۆلار بە 149 هەزار دینار فرۆشرا.
 
ماوەی زیاتر لە دوو مانگە بەهای دینار بەرامبەر دینار بەو رێژەیەی ئەمڕۆ دانەبەزیوە.
 
دوێنی لە کاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا 100 دۆلار بە 148 هەزار دینار فرۆشرا.