نرخی نەوت بۆ نزیکەی 75 دۆلار دابەزی

03-07-2023
نیشانەکردن نرخی نەوت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نیگەرانی لە بەرزکردنەوەی زیاتری سوودی بانکی لە چەند مانگی داهاتوو لەلایەن بانکە ناوەندییەکان، هەروەها خاوبوونەوەی چالاکی کارگەکانی چین بوونە هۆکار بۆ دابەزینی نرخی نەوت لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕەکان لەم هەفتەیەدا.
 
نرخی نەوتی برێنت ئەمڕۆ دووشەممە (3-7-2023)، 20 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 75 دۆلار و 21 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 23 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێکی بە 70 دۆلار و 41 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی برێنت بۆ ماوەی یەک ساڵە بەردەوامە لە دابەزین و هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە؛ دوو ئابووریی گەورەی جیهان کە ئەمریکا و چین ـن، لە گەشەکردن کەوتوون.
 
لە ئەمریکا داتاکانی پەیوەست بە هەڵاوسانی مانگی پێنج ئاشکرایان کرد؛ هێشتا رێژەی هەڵاوسان دوورە لە ئامانجی بانکی ناوەندی کە 2٪ـە. لە چینیش چالاکیی کارگەکان بەپێی پێنوێنی کڕینی کارگەکان دابەزیوە، ئەوەش نیگەرانی دروستکردووە لەسەر کەمبوونەوەی خواست بۆ بەکارهێنانی نەوتی خاو.
 
بانکی نیشتمانیی ئوسترالیا لەو بارەیەوە رایگەیاند "هەڵوێستی بانکە ناوەندییەکان لەسەر ئەگەری بەرزکردنەوەی زیاتری سوودی بانکی، بووەتە هۆکار کە بازرگانان نیگەران بن لە کەمبوونەوەی خواست بۆ نەوتی خاو".
 
بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکە ناوەندییەکانەوە، دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار و دابەزاندنی نرخی کاڵاو کانزاکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە