رووداو دیجیتاڵ
بانکی ناوەندیی عێراق مامەڵەکردنی بە دۆلار لە 197 کۆمپانیا قەدەخە کرد؛ هەندێک کۆمپانیا ناوەکانیان کوردییە.
رۆژی 30-05-2024 بانکی ناوەندیی عێراق بە نووسراوی فەرمی 197 کۆمپانیای قەدەخە کرد بچنە نێو دەروازەی کڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی.
سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووری و پیشەسازیی و بازرگانی لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بانکی ناوەندیی عێراق تێبینیی لەسەر کاری ئەو کۆمپانیایانە هەبوو، کە لە سپیکردنەوەی پارە تێوەگلاون، بۆیە دۆلاری لێ قەدەخە کردوون."
بەگوێرەی لیستەکەی بانکی ناوەندیی عێراق، کە وێنەیەکی دەست رووداو کەوتووە، هەندێک ناوی کۆمپانیاکان کوردین وەکو: سازفان، کامار، کانی، بلوێر، مامەر و هاوار سەعید ئیسماعیل.
هەندێکی ناوی دیکە کە لە لیستەکەدان بریتین لە: کۆمپانیای رەونەق ئەربیل بۆ بازرگانیی گشتی؛ کۆمپانیای ئەسیل ئەربیل بۆ بازرگانیی سنووردار؛ مزایا ئەربیل بۆ بازرگانیی سنووردار؛ ئیشراقەت ئەربیل بۆ بازرگانی و لوئ لوئی خانەقین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ