پەرلەمانتارێک: ئەندامانی لیژنەی دارایی لەسەر راپۆرتی خشتەکانی بودجە رێککەوتوون

03-06-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەدایە، ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، کۆبوونەوەکە کە بۆ رێککەوتنی کۆتاییە لەسەر راپۆرتی لیژنەکە بەمەبەستی پەسندکردنی، ئەنجامی باشی هەبووە و رێککەوتن لەنێوان ئەندامانی کراوە.
 
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کاژێر 4:00ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لیژنەی دارایی دوایین کۆبوونەوەی خۆی دەستپێکرد بەمەبەستی پەسندکردنی ئەو راپۆرتەی شەوی رابردوو بەبێ ژمارەیەک پەرلەمانتاری پەسندی کردبوو".
 
کۆبوونەوەکە بەپێی زانیارییەکان بە سەرۆکایەتیی شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانە و سەرجەم ئەندامانی لیژنەکە ئامادەی کۆبوونەوەکەن بەوانەشی ناڕازین لەسەر خشتەکانی بودجە.
 
ئەو پەرلەمانتارە گوتی، "لە کۆبوونەوەکەی کەمێک لەمەوبەر رێککەوتن لەنێو لیژنەی دارایی کرا و بڕیارە کەمێکی دیکە راپۆرتەکە بنووسنەوە و بدرێتە پەرلەمانتاران بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پەسندبکرێت".
 
شەوی رابردوو، لیژنەی دارایی پەرلەمان لە کۆی 23 ئەندام 17یان واژۆیان لەسەر راپۆرتی لیژنەی دارایی کرد کە بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، 3ـی ئایار پەسندی بکات، ئەوانەشی نیگەرانن و دەنگیان نەداوە، جگە لە عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەکە، حوسێن موئنیس لە کەتیبەکانی حیزبوڵڵا، مستەفا سەند، فەیسەڵ نائیلی، لە دەوڵەتی یاسا و چەند پەرلەمانتارێکی دیکە.
 
بەشێکی زۆری ئەندامانی فراکسیۆنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، فراکسیۆنەکانی عەزم و سیادە و تەقەدووم و کوردستانی دەنگیان بە راپۆرتەکە داوە و ئەندامانی ناڕازی لەبارەی "کەمیی بودجەی پارێزگاکان و داهاتەکان" ناڕازین.
 
خشتەکانی بودجەی 2024، چاوەڕوانی واژۆی ئەندامانی ئەو کۆبوونەوەیە کە ئێستا دەکرێت و بڕیارە دوایین کۆبوونەوە بێت، بۆ ئەوەی پەرلەمان دەنگی لەسەر بدات.
 
رێژەی یاسایی پەرلەمانیش کە کاژێر 3ـی پاشنیوەڕۆ لە وادەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بەردەست نەبوو، لەنێو پەرلەمان بەردەستە کە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ پێویستی بە 165 پەرلەمانتار دەبێت.
 
بودجەى عێراق بۆ 2024 زیاتر لە 211 تریلیۆن دینارە کە نزیکەى 12 تریلیۆن دینارى بەراورد بە ساڵى 2023 زیاتر بووە. لەو بڕە پارەیە 20.9 تریلیۆن دینارى پشکى هەرێمى کوردستانە بۆ ساڵێک، کە نۆ ترلیۆن و 55 ملیار دینارى بۆ مووچەیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەوەندەر

کشتوکاڵی ورمێ: یەک ملیۆن و 240 هەزار تۆن چەوەندەر لە جووتیاران كڕدراوە

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ دەڵێت، ئەم ساڵ نزیکەی یەک ملیۆن و 240 هەزار تۆن چەوەندەری بەرهەمهێندراوی پارێزگاکە لەلایەن کارگەکانی قەند و شەکرەوە کڕدراوە