رووداو دیجیتاڵ
د. فیلیپ کۆتلەر کە بە "باوکی مارکێتینگی هاوچەرخ" ناسراوە، بە هاوبەشی لەگەڵ ستراتیژیک ئاڵایس (Strategic Allies) کتێبی بنەماکانی مارکێتینگی هاوچەرخ (Essentials of Modern Marketing) - چاپی عێراق بڵاودەکاتەوە.
ستراتیژیک ئالایس تاکە هاوبەشی کۆتلەر ئیمپاکت و گرووپی لووتکەی جیهانییە لە عێراق؛ هەردوولا بەیەکەوە (بۆردی راوێژکاری کۆتلەر ئیمپاکت لە عێراق)یان دامەزراندووە، کە لە مامۆستایانی زانکۆ و خاوەنکارەکان پێکهاتووە.
چاپی عێراقی بنهماكانی ماركێتینگی هاوچهرخ (EOMM) دەرئەنجامی ههماههنگیی نێوان فیلیپ کۆتلەر و زانیار جەبار، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ستراتیجیك ئهڵایسە (Strategic Allies).
زانیار جەبار لەبارەی کتێبەکەوە دەڵێت، "ئەمە دەبێتە دەرفەتێکی مەزن بۆ سەرکردە و پێشەنگەکانی کار لە عێراق و ئەو کۆمپانیا و براندە گەورە جیهانییانەی کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کار دەکەن، بۆئەوەی باشتر بناسرێن."
بنەماکانی ماركێتینگی هاوچهرخ (EOMM) لەلایەن د. فیلیپ کۆتلەر و هاوبهشهكانیهوه ههنگاوێكی بنچینهییه لە جیهانی ماركێتینگ، کتێبەکە یەکەم کتێبی مارکێتینگە لە جیهان و تیشک دەخاتە سەر چیرۆکی سەرکەوتن لە بازاڕ و ناوچە جیاوازەکانی جیهان.
کتێبەکە ئەم ساڵ بە فەرمی بە چاپێکی عێراقی بڵاودەبێتەوە، لەسەر بنەمای چیرۆکی سەرکەوتنی کۆمپانیا و دامەزراوە عێراقی و کوردستانییەکان نووسراوە.
كتێبی بنهماكانی ماركێتینگی هاوچهرخ (EOMM) یەکەم کتێبی مارکێتینگە لە جیهاندا کە تیشک دەخاتە سەر چیرۆکی سەرکەوتنی تایبەت بە بازاڕ لە چەندین وڵاتی جیاواز لە سەرانسەری جیهان، هەروەها لە کتێبەکەدا ئامرازە نوێیەکانی مارکێتینگی مۆدێرن خراوەتەڕوو.
فیلیپ کۆتلەر نووسەری مارکێتینگی ئەمریکی و راوێژکار و پرۆفیسۆری پێشووی مارکێتینگی نێودەوڵەتییە لە زانكۆی (S. C. Johnson & Son). ئەو بە بەناوبانگکردنی پێناسەی تێکەڵەی ماركێتینگ (Marketing Mix – 4Ps) ناسراوە.
کۆتلەر پسپۆڕێکی بەناوبانگی جیهانییە لە ماركێتینگ و بەشدارییەکی بەرچاوی لە تیۆری ماركێتینگ و ماركێتینگ له خوێندندا کردووە. لە 27ی ئایاری 1931 لە شیکاگۆ لەدایکبووە، لە رێگەی بیرۆکە و مۆدێلە گشتگیرەکانییەوە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر تەکنیکەکانی ماركێتینگ و سیستەمی خوێندنی ئێستای له بواری ماركێتینگ لە سەرانسەری جیهان هەبووە.
کارەکانی فیلیپ کۆتلەر نەک تەنیا تیۆری مارکێتینگ، بەڵکو کاریگەری لەسەر تێڕوانینی جیهانی هەبووە، هەر بۆیەش وەک باوکی مارکێتینگی مۆدێرن ناسراوە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ