رووداو-هەولێر
وەزیری بازرگانی تورکیا دەڵێت، ھەفتەی داھاتوو دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل دەکەنەوە و لەدوای مانگی 6ـەوە چالاكییه بازرگانییه‌كانی بۆ هه‌موو جیهان دەستپێدەکاتەوە.
له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا، رووخسار په‌كجان، وه‌زیری بازرگانیی توركیا به كه‌ناڵی فه‌رمیی توركیای راگه‌یاند، "موژدهیهكم بۆ بازرگانان و ههناردهكارانمان هه‌یه. ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌ردوو ده‌روازه‌ی سنووری گومرگی خابوور( ئیبراهیم خەلیل) بۆ عێراق و ده‌روازه‌ی سنووری گوربوڵاك (بازرگان) به‌ڕووی ئێران ده‌كرێنه‌وه. بازرگان و هه‌نارده‌كاران ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌ست به‌كاره‌كانیان بكه‌نەوە".
وه‌زیری بازرگانی توركیا رایگه‌یاند، "ته‌نیا ئه‌و دوو ده‌روازه سنوورییهمان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی داخرابوون، سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كانی دیكه‌مان كردوونه‌ته‌وه و ئه‌م دوو ده‌روازه سنوورییهش وه‌ك ئه‌وانی دیكه ده‌كرێنه‌وه".
په‌كجان ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، له رووی ئابوورییه‌وه توركیا دوای مانگی حوزه‌یران به‌شێوه‌یه‌كی جیددی خۆی رێکدەخاتەوە و چالاكییه بازرگانییه‌كانی بۆ هه‌موو جیهان به‌خێرایی و به‌توانایه‌كی به‌هێزتره‌وه له چوارچێوه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی جیهانی گرتووه‌ته‌وه، ئه‌نجام ده‌دات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ