ساڵانە هەزاران گەشتیار روو لە هالفەتی رووها دەکەن

رووداو - رووها

ساڵانە لە مانگی رەمەزاندا گەشتیارانی باکووری کوردستان و دەرەوەش روو لە شارۆچکەی هالفەتی سەر بە رووها دەکەن و لە کەناری فورات بەربانگ دەکەنەوە.


گه‌شتیاران بۆ به‌ربانگكردنه‌وه‌ ئه‌و خواردنگە و رێستورانتانە‌ هه‌ڵده‌بژێرن كه‌ له‌سه‌ر رووباره‌كه‌ دروستكراون، هەروەها چێژ له‌ خواردنی خۆماڵیی شارۆچكه‌كه‌ وه‌رده‌گرن.

دەنیز ئاسڵان، گەشتیار دەڵێت "خواردنەکان زیاتر لە میوە دروستکراون، خواردنی شلە و کەباب و زۆر جۆر خواردنی دیکە، هەروەها بەهەشتئاسایە''.

دوای به‌ربانگكردنه‌وه‌، گه‌شتیاران به‌ كه‌نار رووباره‌كه‌دا پیاسه‌ده‌كه‌ن و سه‌رقاڵی رۆژ، له‌ جه‌سته‌ ده‌رده‌كه‌ن.

شه‌ره‌ف ئاڵبایراك، قایمقامی هالفه‌تی دەڵێت "هالفه‌تی نزیكترین خاڵه‌ له‌ ئاو، سرووشتەکەی جوانە، له‌به‌رئه‌وه‌ له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا گه‌شتیارێكی زۆر رووی تێده‌كه‌ن، پێشنیاز بۆ ئورفەییەکان و هەموو هاووڵاتیان دەکەم، ئەگەر دەیانەوێت کاتێکی خۆش لە کەناری فورات بەسەربەرن، با بفەرموون''.

رووهاییەکان دەڵێن، بەربانگکردنەوە لە کەناری فورات، بەتایبەتی لە هالفەتی کە دیمەنێکی ناوازەی هەیە، زۆر جیاوازە.


پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن