لە نیویۆرک دۆسیەی قەرەبووکردنەوە لە دژی هاڵک بانک و رەزا زەراب راگیرا

03-05-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە نیویۆرک دۆسیەی قەرەبووکردنەوە کە لە دژی هاڵک بانکی تورکی و رەزا زەراب بە تۆمەتی 'پشتیوانیکردن لە تیرۆر' تۆمارکرابوو، راگیرا. هاڵک بانک دەڵێ، ئەگەر دادگای تێهەڵچوونەوە بڕیارێک لە دژی بانکەکەیان بدات، سکاڵا تۆمار دەکەن.
 
کەسوکاری ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی، کە لە سووریا و ئەفغانستان کوژراون یان بریندلە ئەمریکا هاڵک بانکی تورکی بە تۆمەتی 'پشتیوانیکردن لە تیرۆر' تۆمەتبارکرابوو
 
ار بوون، داوای قەرەبووکردنەوە لە هاڵک بانکی تورکی و رەزا زەراب دەکەن.
 
داواکاری گشتی فیدراڵی ناوچەی باشووری نیویۆرک لە 8ی نیسانی ئەمساڵ داوای رێگەپێدانی لە دادگە کرد بۆ دەستوەردان لە دۆسیەی قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەو کوژراو و بریندارانە.
 
داواکاران پێکهاتوون لە کەسوکاری 151 قوربانی. لە سکاڵاکەیاندا دەڵێن رەزا زەراب و هاڵک بانک بەشێوەیەکی سیستماتیک هاوکاری کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێرانیان کردووە کە سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانە، بە دابینکردنی پاڵپشتی دارایی ئۆپەراسیۆنەکان و شکاندنی گەمارۆکانی دژە تیرۆر لە ساڵی 2012 تاوەکو 2016.
 
دوای بڕیارەکەی دادگەی نیویۆرک لەبارەی راگرتنی دۆسیەی قەرەبووکردنەوە لە دژی هاڵک بانک، بانکەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "ئەگەر دادگای تێهەڵچوونەوە بڕیارێک لە بەرژەوەندی هاڵک بانک بدات، دۆسیەکە بەبێ ئەوەی بچێتە دادگە رەتدەکرێتەوە؛ بەڵام ئەگەر بڕیار لە دژی بانکەکەمان بدات، مافی ناڕەزایەتی یاسایی خۆمان بەکاردەهێنین".
 
دۆسیەی رەزا زەراب لە ساڵی 2016ـەوە دەستی پێکردووە تائێستاش بەردەوامە. مێژووی دۆسیەی هاڵک بانكی توركیش بۆ ساڵی 2013 دەگەڕێتەوە كە بانكە توركیەكە بەتۆمەتی هاوكاریكردنی ئێران و دەرچوونی لە سزاكانی ئەمریكا، لە دادگای فیدراڵی مانهاتن لە ئەمریكا تۆمەتبار كراوە. دواتر لەلایەن دەستەی دادوەرانی باشووری نیویۆرک و ئاسایشی نەتەوەیی و دەزگای FBIی ئەمریكی بە شەش تۆمەت لەلایەن ئەمریکاوە تۆمەتباركرا.
 
تۆمەتەکان بریتی بوون لە "هەڵخەڵەتاندن و پیلانگێڕی لە دژی ئەمریكا - پێشێلكردنی یاسای دەستەبەری بەپەلەی هێزی دارایی نێودەوڵەتی و پیلانگێران لەدژی ئەم یاسایە - هەڵخەڵەتاندن و پیلانگێڕی دژ بە بانكەكان - دەستبەسەرداگرتن و سپیكردنەوەی پارە - رەوایەتیدان بە ساختەكاریی و پیلانگێڕی و رێكخستنی سپیكردنەوەی پارە" كە سەرجەمیان پەیوەندیداربوون بە تێوەگلانی ئەو بانكەوە لە پلانێكی چەند ملیار دۆلاریی بۆ خۆ دەربازكردن لە سزاكانی ئەمریكا لەسەر ئێران. 
 
بەرپرسانی ئەمریكا دەڵێن، ئێران نەوت و گازی سرووشتی بە توركیا فرۆشتووە. توركیاش پارەی نەوت و گازی سروشتیی لە هاڵک بانكی توركی داناوە. هاڵک بانكی توركی لە رێگەی ژمارەیەک بازرگان و بەرپرسانی بانكی و تۆڕێكی ئاڵۆز بەسەرۆكایەتیی رەزا زەڕاب بەناوی كڕینی زێڕ، پارەكانی رەوانەی ئیمارات كردووە. لەوێشەوە دوای كڕینی زێڕ بە چەند رێگایەكی دیكەوە كراوەتە نەختینە و لەنێو جانتادا بە فڕۆكەی تایبەت رەوانەی ئێران كراوەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی

بۆچى پارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێش سەری ساڵ نەنێردرا؟

نەناردنى ئەو پارەیە پێش کۆتایی ساڵ، پەیوەندیی بە کێشەى نەختینەوە هەبووە لە هەژمارى وەزارەتى دارایی عێراق دا، ئەویش بەهۆى زیادبوونى خەرجییەکانى لەکۆتایی ساڵدا، کە تەنیا خەرجییەکانی مانگى تشرینى یەکەم، بەراورد بە مانگەکانی پێشتر 50% زیادیان کردووە.