رووداو دیجیتاڵ
نوێنەرێکی گشتی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە لە پەروەردەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت.
عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "سبەی پێنجشەممە 4ـی نیسانی 2024، دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مانگی 12ـی ساڵی رابردووی مامۆستایانی وانەبێژ لە پەروەردەکانی رواندز لە پارێزگای هەولێر و پەروەردەکانی رۆژهەڵات و رۆژئاوای دهۆک و سەرجەم پەروەردەکانی سلێمانی دەکرێت."
بەپێی رێنوێنیی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی بڕوانامەی دبلۆمیان هەیە، لەنێوان 250-350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت، ئەوانەشی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان هەیە 250-400 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت.
رۆژی چوارشەممە، 3ـی نیسانی 2024، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، "جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بەزووترین کات و پێش جەژن شایستە داراییەکانیان خەرج بکرێت."
لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەن، کۆی شایستە داراییەکانی مانگانەیان نزیکەی 16 ملیار دینارە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ