رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە دەنگدانی پەرلەمانی عێراق دەکات بە هەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی و لەبارەیەوە دەڵێ، "ئه‌مه هه‌نگاوێكى دروست و ئومێدبه‌خشه."
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا ئەمڕۆ (دووشەممە، 3-2-2025) هەروەها رایگەیاند "ئومێده‌وارين ئەم هەنگاوە ببێته سه‌ره‌تاى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ديكه و به‌زووترين كات هه‌واڵى دڵخۆشكه‌رى چاره‌سه‌ربوونى يه‌كجاريى پرسى مووچه و شايسته داراييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى به‌دوادا بێت."
پەرلەمانى عێراق، 2-2-2025، هەموارى یاسای بودجەى سێ ساڵی عێراقى پەسندکرد، هەموارەکە بڕگەى (ج)ـیمی لە بەندى یەکەمى مادەى 12ـى یاساکەى هەڵوەشاندەوە و داڕشتەیەکى نوێى جێگیر کرد.
هەموارەکەی تایبەت بە بەرهەمهێنان، گواستنەوە و رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، کە 16 دۆلاری وەکو تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەى بەرمیلێک نەوت دیاریکردووە، تاوەکو ئەو کاتەى لایەنێکى نێودەوڵەتیی راوێژکاری، نرخێکى خەمڵێندراو دیاری دەکات، دەبێت هەرێمى کوردستان رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەست بکات.

دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
پێشوازى له ده‌نگدانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر هه‌موارى ياساى بودجه‌ى گشتيى فيدراڵى ده‌كه‌ين و، ده‌ستخۆشى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ين، كه له ئاماده‌كردن و په‌سه‌ندكردنيدا، به‌شدار بوون.
سوپاس و پێزانينى تايبه‌تمان بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زيران محه‌ممه‌د شياع ئه‌لسوودانى كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دڵسۆزانه و به گيانێكى نيشتمانى، له‌گه‌ڵ ئێمه هاوكار و يارمه‌تيده‌ر بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كانى په‌يوه‌ست به بودجه و مووچه و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان. ده‌ستخۆشى له شاندى دانوستانكار و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق ده‌كه‌ين.
ئه‌مه هه‌نگاوێكى دروست و ئومێدبه‌خشه و به خێر و به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراق به هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئومێده‌وارين ببێته سه‌ره‌تاى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ديكه و به زووترين كات هه‌واڵى دڵخۆشكه‌رى چاره‌سه‌ربوونى يه‌كجاريى پرسى مووچه و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى به‌دوادا بێت. دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه له هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان به ديالۆگ و لێكگه‌يشتن به‌رده‌وام ده‌بين.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/2/3
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ