رووداو دیجیتاڵ
ئەمازۆن، گەورە کۆمپانیای بواری بازرگانیی ئۆنلاین دەڵێت، لە چارەکی سێیەمی ئەم ساڵدا 158.9 ملیار دۆلار داهاتی هەبووە و پوختەی قازانجیشی 15.3 ملیار دۆلار بووە.
قەبارەی داهاتی کۆمپانیای ئەمازۆن لەو ماوەیەدا بەراورد بە چارەکی سێیەمی ساڵی رابردوو بە رێژەی 11% بەرزبووەتەوە.
داهاتی ئەمازۆن ئاستی پێشبینییەکانی تێپەڕاندووە، بەو پێیەی پێشبینی دەکرا 157 ملیار دۆلار داهاتی هەبێت.
کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، بەرزبوونەوەی خواست یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبوونەوەی قەبارەی داهاتی کۆمپانیاکە.
کۆمپانیای ئەمازۆن رایگەیاندووە، بەشی کڵاودی کۆمپانیاکە گەشەیەکی بەرچاوی کردووە و ئەوەش بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی کۆمپانیاکە بگەڕێتەوە سەر قازانج.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ