رووداو - ژاپۆن
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە بازاڕێکی گرنگ بۆ کۆمپانیای تۆیۆتا دادەنرێت، بۆیە کۆمپانیاکە لە رێگەی دیزاینی نوێی ئوتۆمبێلەکانی و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و سیستمی سەلامەتی هەوڵدەدات پشکی کۆمپانیاکە لە بازاڕی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست زیاتر بکات.
لە پێشانگای 2017ـی تۆکیۆ بۆ ئوتۆمبێل، کۆمپانیای تۆیۆتا دیزاینی نوێی ئوتۆمبێلەکانی نمایشکرد و ئامانجی خۆی بۆ ساڵی 2050 خستەڕوو.
سەردار حەسەن، سەرۆکی کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق بە رووداوی راگەیاند " ئامادەبوونی ئێمە لە پێشانگای 2017ـی تۆکیۆ بۆ ئوتۆمبێل بۆ ئەوەیە کە بزانین کە تۆیۆتا چ گۆڕانکارییەکی کردووە و ئومێد دەکەین ئەم شێوازانە بگەنە بازاڕەکانی کوردستان و عێراق".
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە بازاڕێکی گرنگ بۆ کۆمپانیای تۆیۆتا دادەنرێت ، بۆیە کۆمپانیاکە لەڕێگەی دیزاینی نوێی ئۆتۆمبێلەکانی و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای هایبرێت و سیستمی سەلامەتی هەوڵدەدات پشکی کۆمپانیاکە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست زیاد بکات.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ