نرخی نەوتی برێنت لە 87 دۆلار نزیکبووەوە

02-07-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نرخی نەوت بەهۆی پێشبینییەکان بۆ بەرزبوونەوەی خواست لە وەرزی گەشتیاریی هاوینە و ئەگەری کەمکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکا، بەرزبووەوە.
 
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور، ئەمڕۆ (سێشەمە، 2-7-2024) لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، درێژەیدا بە بەرزبوونەوەکانی رۆژی رابردووی خۆی و 20 سەنت بەرزبووەوە؛ یەک بەرمیلی بە 86 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 13 سەنت بەرزبووەوە و، بە 83 دۆلار و 51 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
ئەمە لەکاتێکدایە نرخی نەوتی برێنت و سووکی تەکساس رۆژی دووشەممە بەرزبوونەوە بۆ بەرزترین ئاستی دوو مانگی رابردوویان.
 
خواست بۆ بەکارهێنانی بەنزین لە وەرزی هاویندا پێشبینیکراوە بەرزبێتەوە و ئەوەش خواستی بۆ کڕینی نەوتی خاو لەلایەن پاڵاوگەکانەوە زیادکردووە.
 
رێکخراوی ئۆتۆمۆبیلی ئەمریکا پێشبینیکردووە گەشتکردن لە وەرزی هاوینی ئەمساڵدا بە ئامرازە جیاوازەکانی گواستنەوە بەڕێژەی 5.2٪ زیاتر بێت لە هاوینی ساڵی 2023.
 
ئەو رێکخراوە هەروەها پێشبینی دەکات گەشتکردن بە ئۆتۆمۆبێل، بەڕێژەی تەنیا 4.8٪ زیاتر بێت لە هاوینی ساڵی رابردوو.
 
شرۆڤەکارانی سەر بە بانکی ئۆسترالیی نیوزلاندی لەو بارەیەوە لە یاداشتێکدا بۆ بازرگانان رایانگەیاندووە، "بەرزبوونەوەی خواست بۆ بەکارهێنانی بەنزین لە نیوەی دووەمی ئەمساڵ، دەتوانێت قەرەبووی کەمیی خواست لە نیوەی یەکەمدا بکاتەوە."
 
لە ڕووی خستنەڕووی نەوتیشەوە، بەهۆی سەرهەڵدانی باهۆزی (بێریل) لە نزیک کێڵگە نەوتییەکانی ئەمریکا لەنێو دەریای مەکسیک، ئەگەری پچڕان لە بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا لە ئارادایەوە، ئەوەش پاڵپشتیی زیاتری بۆ نرخی نەوت دروستکردووە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی بۆ مووچەخۆران: بەزووترین کات خۆتان لە 'هەژماری من' تۆمار بکەن

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە روونکردنەوەکەی ئەمڕۆی دادگەی فیدراڵی دەکات سەبارەت بە بەشداربوونی بانکە حکومی و تایبەتەکان لە پرۆسەی بەجێکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، "هەژماری من."