رووداو دیجیتاڵ
سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ دوو لێژنە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و گونجاندنی گرێبەستەکان کۆدەبێتەوە. نوێنەری هەرێمی کوردستانیش لە لێژنەکاندا هەن.
حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوتی عێراق، لەدوای کۆتاییهاتنی میواندارێتیکردنەکەی لەلایەن لێژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق لەبارەی هێرشی سەر کێلگەی کۆرمۆر، هەناردەکردنەوەی نەوت و گرێبەستەکانی هەرێمی کوردستان قسەی بۆ میدیا کرد.
وەزیری نەوت گوتی: "دەزانن تاوەکو ئێستا لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پێدانی نەوتی بەرهەمهێندراو لە هەرێمی کوردستان بە وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی رێککەوتن نەکراوە، رێککەوتنی پێشتر هەبوو بۆ رادەستکردنی بڕێک نەوت کە بەپێی یاسای بودجەی عێراق دیاریکراوە."
حەیان عەبدولغەنی گوتی: "بڕەکە ئەوەیە ئەو کۆمپانیایانەی نەوت کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن و کێڵگەکانی نەوت بەگەڕدەخەن، رۆژانە 375 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنن، 46 هەزار بەرمیلیان رۆژانە بۆ بەگەڕخستنی هەندێک پاڵاوگە دەڕوات، 329 هەزار بەرمیل نەوتی دیکە پێویستە بدرێت بە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) کە کۆمپانیای رێگەپێدراوە بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق، رێککەوتنیش لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە بۆ رادەستکردنی ئەو بڕە نەوتە."
دەشڵێت: "هەندێک ناکۆکی لەبارەی ئەو گرێبەستانەوە هەیە کە لەگەڵ ئەو کۆمپانیا بیانییەکان واژۆکراون، پێویستی بە پێداچوونەوە و گونجاندنە لەگەڵ دەستووری عێراق، چونکە زۆرینەیان گرێبەستی هاوبەشین و ئێمە ئەو جۆرە گرێبەستانە پەسند ناکەین."
زیاتر لە 13 مانگە بە لێکەوتەی بڕیاری نێوبژیوانی پاریس و لەسەر سکاڵای عێراق لە دژی تورکیا، هەناردەی نەوتی کوردستان راگیراوە. حەیان عەبدولغەنی، باسی کۆبوونەوەکانی هەفتەی داهاتوو دەکات و دەڵێت: "دوو لێژنە دروستکراون، لێژنەیەکیان هونەری و ئەوی دیکەیان یاساییە، پشتیوان بە خوا لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوە لەگەڵ ئەو دوو لێژنەیە دەکرێت کە نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی تێدایە، نیاز بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت هەیە."
باسی هێرشە درۆنییەکەی هەینیی رابردووی سەر کێڵگەی کۆرمۆریشی کرد و روونیکردەوە: "دەزانن کێڵگەیەکی گازیی رەهایە، رێککەوتنمان هەیە بۆ پێدانی 100 ملیۆن مەتر سێجا گاز بۆ پشتگیرکردنی تۆڕی نیشتمانی، زانیارییە سەرەتاییەکانی ئێمە دووبارە کێڵگەکە بەگەڕخراوەتەوە و دەستبەکارکردن تێیدا کراوەتەوە."
هەروەها پاراستنی کێڵگەکەشی خستە ئەستۆی هەرێمی کوردستان و گوتی: "کێڵگەی کۆرمۆر لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستانە پاراستنی تەواو بۆ کێڵگەکە دابینبکات."
وەبەرهێنان لە کێڵگەی گازی عەکاز، یەکێک لە گەورەترین کێڵگەکانی گاز لە عێراق، لە دیارترین ئەو بابەتانە بوو کە لێژنەکەی پەرلەمان وەزیری نەوتی بۆ بانگکردبوو، لەو بارەیەوە بە میدیاکارانی گوت: "میواندارییەکە تایبەت بوو بە بەشێک لەو کارانەی وەزارەتی نەوت دەیانکات لەسەروویانەوە وەبەرهێنانی گاز لە کێڵگەی گازیی عەکاز، ئەو کێڵگەیەی وەبەرهێنان تێیدا زۆر دواکەوت."
روونیشیکردەوە: "پێش نزیکەی هەفتەیەک گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئۆکراینی واژۆکرا بۆ وەبەرهێنانی نزیکەی 400 ملیۆن مەتر سێجا گاز، ئێمە لە رێگەی وەزارەتی نەوتەوە زوو دەستپێشخەریمان کرد بۆ وەبەرهێنان لە هەندێک لەو بیرانەی ماوەیەک بوو هەڵکەندرابوون، ئێستا رۆژانە 30 بۆ 40 ملیۆن مەتر سێجا وەبەردەهێنین و بۆ وێستگەی عەکازی گازیی کارەبایی دەنێردرێت و ئەو وێستەگەیە بەهۆی ئەو بیرانە کاردەکات کە بەشێوەی راستەوخۆ و بە هەوڵی ناوخۆ و لە رێگەی کۆمپانیای نەوتی ناوەڕاستەوە بەستراونەتەوە."
لەبارەی گرێبەستەکەشەوە زیاتر گوتی: "گرێبەستەکە لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە بۆ پەرەپێدانی ئەو کێڵگە گرنگە بۆ وەبەرهێنانی 400 ملیۆن مەتر سێجا گاز کراوە، عێراق پێویستییەتی ئەو بڕە گازە بۆ بەگەڕخستنی وێستگەکانی کارەبای ئەنبار و وێستگەی کارەبای عەکاز، هەندێک پرسیار لەلایەن پەرلەمانتارانەوە لەوبارەیەوە کران و وەکو وەزارەتی نەوت وەڵامی بەشێک لەو پرسیارانەمان دایەوە، بەشێکی دیکەشیان بە نووسراو وەڵام دەدەینەوە."

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ