وڵاتانی ئۆپیک پڵەس بەرهەمهێنانی نەوت کەم دەکەنەوە

02-04-2023
لهۆن نەسرەدین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سعودیە، عێراق، ئیمارات، کوەیت، عومان، جەزائیر و رووسیا کە ئەندامی هاوپەیمانیی ئۆپیک پڵەسن، بڕیاریاندا خۆویستانە بەرهەمهێنانی نەوت کەم بکەنەوە.
 
رۆژی یەکشەممە، 2-4-2023، هەریەک لەو وڵاتانە لە راگەیێندراوی جیادا کەمکردنەوەی خۆویستانەی بەرهەمی نەوتیان راگەیاند و بڕیارەکەی هەمووشیان لە مانگی ئایاری ئەمساڵەوە جێبەجێ دەکرێت و تاوەکو کۆتایی ساڵی 2023 بەردەوام دەبێت.
 
دوای راگەیێندراوی ئەو وڵاتانە، رووسیاش کەمکردنەوەی 500 هەزار بەرمیلی لە رۆژێکدا خوۆیستانە راگەیاند و گوتی "بڕیارەکە لە مانگی ئایار تاوەکو کۆتایی ساڵی 2023 بەردەوام دەبێت".
 
وەزارەتی نەوتی سعودیە رایگەیاند، لە مانگی ئایاری ئەمساڵەوە بەرهەمهێنانی نەوت رۆژانە بە بڕی 500 هەزار بەرمیل کەم دەکرێتەوە و تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بەو جۆرە بەردەوام دەبێت.
 
وەزارەتی نەوتی عێراق بە هەمان شێوە کەمکردنی خۆویستانەی بەرهەمهێنانی نەوتی بە بڕی 211 هەزار بەرمیل راگەیاند کە لە مانگی ئایار دەستپێدەکات و تاوەکو کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبێت.
 
بە هەمان خشتەی کات، ئیمارات رۆژانە بە بڕی 144 هەزار بەرمیل بەرهەمی نەوتەکەی کەمدەکاتەوە. وەزارەتی نەوتی کوێتیش، رۆژانە بڕی 128 هەزار بەرمیل نەوت کەم دەکاتەوە. عومانیش بەرهەمی رۆژانەی بە 40 هەزار بەرمیل کەم دەکاتەوە و جەزائیر 48 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا کەمدەکاتەوە.
 
چەند خولەکێکی کەم لە دوای راگەیێندراوی وڵاتانی ئۆپیک، رووسیا کە ئەندامی هاوپەیمانیی ناسراو بە ئۆپیک پڵەسە، کەمکردنەوەی خۆویستانەی نەوتەکەی بە بڕی 500 هەزار بەرمیل رایگەیاند. بە گرتنەبەری ئەم هەنگاوە چاوەڕێ دەکرێت نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزببێتەوە.
 
سوهەیل بن محەممەد مەزرووعی، وەزیری وزە و ژێرخانی ئیمارات رایگەیاند، "ئەمە هەنگاوێكی پێشوەختەیە مەبەست لێی دروستکردنی هاوسەنگی و سەقامگیریی نێو بازاڕی نەوتی جیهانە، بەڵام هاوکات لە چوارچێوەی رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت دێت کە لە 33مین کۆبوونەوەی وەزیرانی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس لە 5ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2022."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دراوی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی دارایی عێراق: ساڵی 2024 تەواو بوو و چاوەڕێی لیستی مووچەی مانگی یەکین

وەزارەتی دارایی عێراق بە ناردنی 441 ملیار دینار وەکو مووچەی مانگی 12ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆتایی بە ناردنی هەر بڕە پارەیەکی دیکە هێنا و رایگەیاندووە، ساڵی 2024 تەواو بوو و ئێستا چاوەڕێی لیستی مووچەی مانگی یەک دەکەن تاوەکو وردبینیی تێدا بکەن