رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا بڕیاریدا وەکو وەڵامدانەوەی ئەمریکا، پێناسی گومرگی بەڕێژەی 25٪ بخاتە سەر کاڵای ئەمریکی.
ئیدارەی ترەمپ لە رۆژی یەکی ئەم مانگەوە بەڕێژەی 25٪ سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر کەنەدا و مەکسیک جێبەجێکرد، لەسەر کاڵای چینیش بەڕێژەی 10٪ پێناسی گومرگیی داناوە.
ئەو هەنگاوەی ئەمریکا، تووڕەیی و ناڕەزایێتیی هەرسێ وڵاتی چین، کەنەدا و مەکسیکی لێ کەوتووەتەوە.
جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا رایگەیاند بەشێک لەو پێناسە گومرگییانە، لە رۆژی سێشەممەوە دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە، بەشی دووەمیش لەماوەی 21 رۆژدا جێبەجێ دەکرێن بۆ ئەوەی کۆمپانیا کەنەدییەکان کاتیان هەبێت جێگرەوەی بەرهەم و کاڵای ئەمریکی بدۆزنەوە و دابینی بکەن.
قەبارەی ئەو کاڵایانەی کەنەدا پێناسی گومرگیی خستووەتە سەریان، 155 ملیار دۆلاری کەنەدییە، کە دەکاتە 106 ملیار دۆلاری ئەمریکی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ