رووداوی ئەمڕۆ؛ چارەنووسی مووچەی مانگی 12ـی 2024ـی هەرێمی کوردستان نادیارە

02-01-2025
شیراز رەئوف
 رووداوی ئەمڕۆ؛ مووچەی مانگی 11 دابەشدەکرێت و چارەنووسی مووچەی مانگی 12 نادیارە
رووداوی ئەمڕۆ؛ مووچەی مانگی 11 دابەشدەکرێت و چارەنووسی مووچەی مانگی 12 نادیارە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان داتاکانی مووچە و خەرجی و داهاتی ساڵی 2024ـی بڵاوکردەوە و ئۆباڵی دابیننەکردنی مووچەی مانگی 12ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش دەخاتە ئەستۆی حکومەتی عێراق.
 
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی خولی چوارەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 2-1-2025) لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ کە نوێنەر فاتیح پێشکێشی دەکات، گوتی: هیواخوازم روونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی، بۆ ئەوە نەبێت مووچەی مانگی 12 نەدەن.
 
گوتیشی: پێویست بوو شاندە هونەرییەکان زووتر بچنە بەغدا تاوەکو زووتر گرفتی مووچە چارەسەربکرایە.
 
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانی دا، شیروان میرزا باسی لەوە کرد؛ مووچەی هەرێمی کوردستان مانگانە نزیکەی 950 ملیار دینارە، دەشڵێ "بەستنەوەی مووچە بە کەمبوونەوەی نەختینە، نایاساییە."
 
هەر لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ، د. نەوزاد هەمەوەندی، کە دکتۆرای لە ژمێریاری هەیە و پسپۆڕی ئابوورییە، گوتی "داهاتی نێوخۆی هەرێمی کوردستان نەگەڕاوەتەوە بۆ گەنجینەی عێراق و حکومەتی عێراق بەشێکی مووچەی خستووەتە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان."
 
گوتیشی: حکومەتی عێراق دەیەوێت بە مووچە، پاکتاوی داهاتی نانەوتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکات و لیستەکانی مووچەی هەرێمی کوردستانیش بیانوو دەدەنە دەست بەغدا لەوبارەیەوە.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە