رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، "بۆ بەهێزکردنی هاوسەنگی و سەقامگیری لە بازاڕی جیهانیی نەوت"دا هەناردەکردنی رۆژانەی نەوت بۆ 3.3 ملیۆن بەرمیل کەم دەکاتەوە.
وەزارەتەکە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "وەکو پابەندبوونێک بە بڕیارەکانی رێکخراوی ئۆپێک و وڵاتانی بەشدار لە پەیماننامەی پێکەوەکارکردنی هاوبەش بۆ کەمکردنەوەی خۆویستانەی نەوت، پشتڕاستی دەکەینەوە کە عێراق بەرهەمی خۆی کەمکردووەتەوە و هەناردەی نەوتی بۆ 3.3 بەرمیل لە رۆژێکدا سنووردارکردووە."
ئەوە لە کاتێکدایە کە تێکڕای هەناردەی نەوتی عێراق لە رۆژێکدا لە مانگی تشرینی یەکەم، 3.327 ملیۆن بەرمیل و مانگی ئەیلوولیش 3.31 ملیۆن بەرمیل بووە.
واتە بەراورد بە مانگی رابردوو، لەم مانگەوە عێراق رۆژانە 27 هەزار بەرمیل لە هەناردەی نەوتی خۆی بۆ دەرەوەی وڵات کەمدەکاتەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، "ئەم کەمکردنەوەیە لە مانگەکانی داهاتوودا بەردەوام دبێت بۆ دڵنیاییدان لە مانەوەمان لەو سنوورەدا کە رێککەوتنی لەسەر کراوە؛ هەروەها بۆ قەرەبووکردنەوەی بەرهەمی زیادەی مانگەکانی رابردوو."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ