رووداو-هەولێر
هەفتەی داهاتوو لە هەولێر دەست بە دابەشکردنی حەوتەم بەشەخۆراک دەکرێت، بەڵام لە پارێزگای سلێمانی هێشتا دابەشکردنی شەشەم بەشەخۆراک تەواو نەبووە. بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی هەولێریش دەڵێت: "پێکهاتەکانمان بە دەستگەیشتووە و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکەین."
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1-9-2022، دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ دابەشکردنی شەشەم بەشە خۆراک کۆتایی دێت، بەشێک لە خۆراکەکانی حەوتەم بەشەخۆراک گەیشتوون و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکەین."
بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی هەولێر گوتی: "پێکهاتەکان وەک مانگەکانی رابردووە، نیسک، نۆک، فاسولیا، برنج، دۆشاوی تەماتە، شەکر و رۆنی شلە."
لە پارێزگای سلێمانی تاوەکو ئێستا دابەشکردنی شەشەم بەشەخۆراک تەواو نەبووە. شەوکەوت محەممەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی لەو بارەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێستا لە سلێمانی شەشەم بەشەخۆراک لەسەر لیستی مانگی حەوت دابەشدەکرێت، هەر کاتێک بەسەر هەمووان دابەشکرا، ئەو کات دەست بە دابەشکردنی حەوتەم بەشەخۆراک دەکەین."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ