ئەگەری تەشەنەکردنی زیاتری گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست نرخی نەوتی بەرزکردەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنییە لە تاران، نرخی نەوت لە دوێنێوە ئاراستەی خۆی گۆڕیوە و بەرزبووەتەوە، ئەمڕۆش درێژەیدا بە بەرزبوونەوەکانی رۆژی چوارشەممەی خۆی.
 
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 1-8-2024) لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا 67 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێکی بە 81 دۆلار و 51 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 69 سەنت بەرزبووەوە و، هەر بەرمیلێکی بە 78 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوت رۆژی چوارشەممە لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس بەڕێژەی 4٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
 
شینۆ میتسۆکۆ، جێگری نوێنەری ژاپۆن لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان شەوی رابردوو، نیگەرانیی خۆی دەڕبڕی بەوەی کە ناوچەکە لە لێواری شەڕێکی هەمەلایەنەدایە.
 
ئەگەری تەشەنەکردنی زیاتری گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە دوای کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، بە هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەژماردەکرێت.
 
هۆکارەکانی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە و، کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگەکراون لە ئەمریکا بە بڕی 3.4 ملیۆن بەرمیل.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە 24 کاژێری رابردوودا، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ 69 دۆلار بەرزبووەتەوە.

نرخی زێڕ 69 دۆلار بەرزبووەوە

بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەڵێت، نزیکبوونەتەوە لە کەمکردنەوەی رێژەی سوود. بەوهۆیەوە نرخی ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتەوە 2 هەزار و 450 دۆلار. بەو نرخە سبەی نرخی مسقاڵی زێڕیش لە هەرێمی کوردستان بەرز دەبێتەوە.