بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار گەیشتە زیاتر لە 148 هەزار دینار

01-07-2024
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دابەزی و 100 دۆلار گەیشتە زیاتر لە 148 هەزار دینار.

ئەحمەد حاجی سابیر، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارفرۆشانی هەولێر بە رووداوی گوت، "ئێستا [کاژێر 15:10 خولەک]، 100 دۆلار بەرامبەر 148 هەزار و 150 دینارە."

ئەو ئاڵوگۆڕکارە دەڵێت، لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا، 100 دۆلار ئەو ئاستەی ئێستاشی تێپەڕاندووە و 148 هەزار و 250 دیناریشی تۆمار کردبوو.

بەیانیی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا، 100 دۆلار لە هەولێر بە 147 هەزار و 600 دینار بووە.

لە سلێمانیش بەهای دینار دابەزیوە. محەممەد حاجی قادر، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە رووداوی گوت، ئێستا [کاژێر 15:20 خولەک] 100 دۆلار بە 148 هەزار دینارە."

بە گوتەی محەممەد قادر، لە ئەمڕۆوە حەواڵەی ئەو کۆمپانیایانە راگیراوە کە ناوەکانیان لە بانکی ناوەندی نەهاتووەتەوە و تۆمار نەکراوە.

لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا لە سلێمانی ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 147 هەزار و 650 دینار بووە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە