عێراق هاوردەكردنی چوار بەرهەمی كشتوكاڵی قەدەخە دەكات

01-05-2019
سەمیع زوبێر
نیشانەکردن کشتوکاڵ عێراق
A+ A-

رووداو-هەولێر

تاوەكو ناوەڕاستی ئەم مانگە وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق هاوردەكردنی چوار بەرهەمی كشتوكاڵی بۆ نێو بازاڕەكانى عێراق قەدەخە دەكات. 


حەمید نایف، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەتۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "بە مەبەستی هاوكاریكردنی جووتیاران و بەرهەمی ناوخۆ، لە 1-5-2019 وەزارەتی كشتوكاڵ هاوردەكردنی بەرهەمی تەماتە و پەتاتەى قەدەخەكرد". 

هەروەها گوتی "لە 15-5-2019يش هاوردەكردنی بەرهەمی كشتوكاڵی شووتی و كاڵەك قەدەخەدەكرێت، بەو پێیەی بەرهەمەكان بەشی ناوخۆ دەكەن و پێویست بە هاوردەكردنیان ناكات". 

بە مەبەستی پشتگیریكردنی بەرهەمی ناوخۆ و هاوكاریكردنی جووتیاران، ناوە ناوە بەپێی وەرزی بەرهەمەكان، وەزارەتی كشتوكاڵ هاوردەكردنی بەرهەمە وەرزییەكان قەدەخە دەكات، دواتر بەپێی پێویستی ناوخۆ رێگە بە هاوردەكردنی دەدات.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە