"كەس نازانێ كێ SOMO بەڕێوەدەبات"

01-03-2015
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن كۆمپانیای سۆمۆ
A+ A-

رووداو- هەولێر

پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق گومانی لە كاری كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق SOMO  هەیە و دەڵێت كەس نازانێت كێ بەڕێوەی دەبات. 


رێناس جانۆ، باسی كۆبوونەوەی نێوان پەرلەمانتارانی كورد و بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراقی كرد و گوتی "ماوەیەك لەمەوبەر، موعتەسەم ئەكرەم، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ ئێمە كۆبووەوە، لێمان پرسی كێ ئەم كۆمپانیایە بەڕێوەدەبات؟ ئەویش گوتی كەس نازانێ كێ ئیدارەی SOMO دەكات".

رێناس جانۆ رەخنە لە بەغدا دەگرێ كاتێ دەڵێ پارەمان نییە مووچە و بودجە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرین "بەغدا راست ناكات، چونكە مووچەی هەموو فەرمانبەرانی عێراق لە ساڵێكدا دەكاتە 41 تریلیۆن دینار، گریمان نرخی یەك بەرمیل نەوتی عێراق لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 25 دۆلاریش بفرۆشرێ، ئەوا دەكاتە 41 تریلیۆن دینار كە ئێستا نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا 60 دۆلاری ئەمریكییە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە