داهاتی یەکەمین مانگی ئەم ساڵی سنووری سلێمانی سەروو 53 ملیار دینار بووە

01-02-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بە گوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت کە تایبەتە بە خستنەڕووی داهاتە نانەوتییەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، داهاتی یەکەمین مانگی ئەم ساڵ 53 ملیار و 961 ملیۆن دینار بووە، کە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، نزیکەی 10 ملیار دینار کەمی کردووە.
 
بەپێی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین، لە 25ـی کانوونی یەکەمی 2024 تاوەکو 25ـی کانوونی دووەمی 2025، 53 ملیار و 947 ملیۆن و 961 هەزار دینار بووە، کە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، نزیکەی 10 ملیار دینار کەمی کردووە.
 
لە داتاکانی ماڵپەڕەکەدا هاتووە، لە 25ـی کانوونی یەکەمی 2023 تاوەکو 25ـی کانوونی دووەمی 2024، داهاتی نانەوتیی ئەو سنوورە 63 ملیار و 739 ملیۆن و 491 هەزار دیناربووە.
 
ئەو بڕە پارەیەی كۆكراوەتەوە، 84٪ بە نەختینە، 11٪ی بە چەك و 5٪یش بەشێوەی لەبرێتی (مەقاسە) بووە.
 
لەنێو پڕۆژەی شەفافیەتدا سەرجەم داهاتەکانی سلێمانی دابەشکراون بەسەر شەش گەنجینەدا. هەر گەنجینەیەک کۆمەڵێک فەرمانگە و دامودەزگەی حکومی لەخۆدەگرێت.
 
بە گوێرەی ماڵپەڕەکە، زۆرترینی ئەو داهاتانە لەم کەرت و بابەتانەدا کۆکراونەتەوە: باج و رسوماتی ئاو، کارەبا، گومرگەکان، مامەڵەکانی هاتووچۆ، تۆماری خانووبەرە و باجی كۆمپانیاكان.
 
رۆژی 15-12-2022، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ماڵپەڕی شەفافیەتی راگەیاند.
 
ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێکدێت و لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتەوە سەرپەرشتی دەکرێت و دروشمەکەی "بەسیستمکردن و دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکانی هاووڵاتییان لە دامودەزگاکانی حکومەت"ـە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زێڕ. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 705 هەزار دینارە

نرخی زێڕ ئەمڕۆ دووشەممە، لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی ئەم هەفتەیەدا ئاستێکی نوێی پێوانەیی تۆمارکرد و ئۆنسەیەکی بۆ 3395 دۆلار بەرزبووەوە کە بەرزترین ئاستیەتی لە مێژووی مامەڵەکانی ناو بازاڕدا. یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە 705 هەزار دینارە.