رووداو دیجیتاڵ
رۆژی هەینی لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی جیهان دا ئۆنسەیەک زێڕ بە 2799 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. پێش داخستنی بازاڕەکان نرخەکەی زیاتر بەرزبووەوە.
نرخی کانزای زەرد دوای نیوەڕۆی رۆژی هەینی، چەند کاژێرێک پێش داخستنی بازاڕەکانی ئەم هەفتەیە بۆ 2817 دۆلار بەرزبووەوە.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ سەپاندنی پێناسە گومرکییەکانی سەر کەنەدا و مەکسیک لەلایەن ئەمریکاوە دەگەڕێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، هیچ شتێک ناتوانێت بیوەستێنێت لە سەپاندنی پێناسی گومرکی بەڕێژەی 25٪ بەسەر ئەو دوو وڵاتە دا.
فلیپ سترەیبڵ، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (بلوو لاین فیوچەرز) لەو بارەیەوە رایگەیاند: "نیگەرانی دروستبووە لەسەر ئەوەی کە سەپاندنی پێناسە گومرکییەکان گەشەی ئابووریی ئەمریکا دابەزێنێت."
ئەو شرۆڤەکارە دەڵێت: "کاتێک کە گەشەی کەمی ئابووری و بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسانت هەیە، ئەوە باشترین ژینگەیە بۆ ئەوەی نرخی زێڕ بەرزبێتەوە."
سەپاندنی پێناسە گومرکییەکان لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە بەهۆکارێک بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان دەگەڕێتەوە و بە ئەگەری زۆرەوە شەڕی بازرگانی لێدەکەوێتەوە کە دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی بازرگانان پەنا بۆ کڕینی زێر ببەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ