سووریا دەیەوێت ببێتە دەروازەیەک بۆ گواستنەوەی سەرچاوەکانی وزە

 رووداو - هەولێر

سووریا دەیەوێت لەدوای تورکیا ببێتە دەروازەی دووەم لە ناوچەکەدا بۆ گواستنەوە سەرچاوەکانی وزە لە ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەوروپا.
 
وەزیری نەوتی سووریا بە میدیاکانی رووسیای راگەیاندووە وڵاتەکەی دەیەوێت ببێتە دەروازەیەک بۆ گواستنەوەی سەرچاوەکانی وزە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

عەلی غانم، وەزیری نەوتی سووریا دەڵێ "سووریا دەیەوێ بەندەرەکانی لازقییە، تەرتووس و بانیاس بکاتە وێسگەیەک بۆ گواستنەوەی نەوت و گاز، ئێستاش حکومەتی سووریا لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی ئەو کۆمپانیایانەی لە بواری نەوت گاز کاردەکەن، بێن لە سووریا وەبەرهێنان بکەن".