پەرلەمانی ئێران بە فەرمی داوای لەسەرکارلادانی جەواد زەریف دەکات
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی دیوانی دادی ئیداریی ئێران داوا دەکات، محەممەد جەواد زەریف لە کار لابدرێت.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی دیوانی دادی ئیداریی ئێران داوا دەکات، محەممەد جەواد زەریف لە کار لابدرێت.
بەڕێوەبەری گومرکی پارێزگای ئیلام دەڵێت، لە نۆ مانگدا، بایی زیاتر لە یەک ملیار و 181 ملیۆن دۆلار کاڵا لە دەروازەی سنووریی مێهرانەوە هەناردە کراوە. راشیگەیاند رۆژانە 600 بارهەڵگر لە دەروازەکە بەرەو عێراق دەچن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەوەی بۆ ئەوان گرنگە پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی سووریا و دیاریکردنی چارەنووس و بڕیاردان لەلایەن گەلی سووریایە، بەبێ دەستوەردانی دەرەکی.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی دروود- ئەزنا لە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، پێنج کەس گیانیان لە دەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، کۆماری ئیسلامی بۆ هەر چالاکییەک لە ناوچەکە پێویستی بە هێزی بە وەکالەت نییە. گوتیشی: "شەڕ و خەباتی یەمەن، حیزبوڵڵا، حەماس و جیهادی ئیسلامی لەسەر بنەمای ئیمان و باوەڕە".
فەتاح ئەمیری، نووسەری ناوداری کورد لە تەمەنی 78 ساڵیدا لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دواییکرد.
وەزارەتی دەرەوی ئێران رایگەیاند، کارمەندێکی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە شاری دیمەشق کوژراوە. بەرپرسیاریێتی دەستگیرکردنی بکوژەکە و دادگاییکردنیشی دەخاتە ئەستۆی بەرپرسانی نوێی سووریا.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، 7 سەرباز گیانیان لەدەستدا و 16ـی دیکەش بریندار بوون.
لە کۆبوونەوەی بەپەلەی رۆژی هەینی، 20/12/2024ی یەکەی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی پارێزگای کرماشان بە سەرپەرشتی پارێزگار، بڕیاردرا ئەمڕۆ شەممە قوتابیان لەو پارێزگایە، جگە لە شارەکانی قەسری شیرین، سەرپێڵی زەهاو و گیەڵان، نەچنە قوتابخانە و ئۆنلاین وانەکانیان بخوێنن.
بانگێشتکردنی وەزیری ئابووریی ئێران بۆ پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە کاتێکدایە، بەهای دۆلار بەرامبەر بە تمەنی ئێرانی بۆ هەر دۆلارێک گەیشتە 78 هەزار تمەن و کەمتر لە ساڵێکە 50% لە بەهاکەی لەدەستداوە.
لە شاری بۆکان، گۆڕی هونەرمەندی ناسراوی کورد حەسەن زیرەک شێوێنرا و کێلێکی شکێنرا.
بەهۆی تەقینەوەی سیستمی گازی ماڵێک لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کەس بریندار بوون و زیانی زۆریش بە ماڵەکە کەوت.
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند، ئەو کەسەیان لە سێدارە داوە کە ژنان و کچانی وڵاتەکەی دەترساندن و هەندێکیانی بە چەقۆ بریندار کردبوون.
دوای سێ رۆژ لە بێسەروشوێنبوونی مێرمنداڵێکی نیڤشکان، تەرمەکەی لە ناحیەی سلیوانای شاری ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دۆزرایەوە.
ئەنجوومەنی پەروەردەی پارێزگای سنە دەڵێت، 12 هەزار و 200 قوتابی لەو پارێزگایە لە خوێندن جێماون یان وازیان هێناوە.
گوتەبێژی پیشەسازیی کارەبای پارێزگای خوزستان لە ئێران دەڵێت، "یەدەگی گازوایل بۆ وێستگەکانی کارەبا 65% کەمیکردووە، ئەمەش وایکردووە دابینکردنی کارەبای بەردەوام ببێتە ئاڵنگاری".
دوو رۆژە مێرمنداڵێکی نیڤشکان لە ناحیەی سلیوانای شاری ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بێسەروشوێنە و تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، بەهۆی ئەو بارودۆخەی تێیکەوتوون داوای لێبووردن لە گەلەکەی دەکات، داواشیان لێدەکات دەست بە بەکارهێنانی وزەوە بگرن.
بارینی بەفر و دابەزینی پلەی گەرما لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئاستەنگی بۆ هاتووچۆ دروستکردووە و لە هەندێک شوێن قوتابخانەکان داخراون.
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە پارێزگەی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، شەش هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا و 44ـی دیکەش بریندار بوون.
وەزیری دەرەوەی ئێران و بەڕێوەبەری ئاژانسی وزەی ئەتۆم لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا، لە بارەی پڕۆگرامی ئەتۆمیی ئێران قسەیان کرد.
بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ئاسایشی پارێزگای فارس لە ئێران رایگەیاند، فڕۆکەیەکی سوپای ئێران لە پارێزگای فارس، کەوتە خوارەوە، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە سێ رووداوی هاتووچۆدا لەسەر رێگاکانی مهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ کەس گیانیان لە دەستدا و هەشت کەسیش بریندار بوون.
بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری قوروەی پارێزگای سنە دەڵێت، دەستیان بەسەر زیاتر لە 15 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆرەکانی کریستاڵ، هیرۆیین و تریاکدا گرتووە و دوو کەسیش دەستگیر کراون.
وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی سووریا کۆبوونەوە؛ عەباس عێراقچی دەڵێت، "پەیامی پشتیوانیی ئێرانم گەیاندە بەشار ئەسەد".
چالاکڤانانی شاری بۆکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە 'هەڵمەتی زاگرۆسانە'ی ئەم ساڵدا بۆ رواندنی دار چوونە کێوی ناڵەشکێنە و سەتان نەمامیان رواند.
کازم غەریبابادی، بریکاری یاسایی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و مەجید تەخت رەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی لە دانوستاندنەکەدا نوێنەرایەتیی تارانیان کرد.
گەنجێک لە گوندی چغاوپوکەی سەر بە پارێزگەی ئیلام، بەهۆی تەقینەوەی سیستمی گازی ماڵەکەیان گیانی لەدەستدا.
ئەو هاونیشتمانییە گوتی، منداڵێکی تەمەن شەش ساڵە بە ناوی مەهسا لە شەقامی عاشورا کەوتە نێو ئاو و تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
بەڕێوەبەری گومرکی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لە 8 مانگدا لە دەروازەی سنووریی مێهرانەوە بە بەهای زیاتر لە ملیارێک دۆلار شتومەک هەناردەی وڵاتان کراوە
وەزیری وزەی ئێران دەڵێت، لە چەند رۆژی رابردوو دا دۆخی بەرهەمهێنانی کارەبا باشتر بووە و چیدیکە کارەبا ناپچڕێت.
ئەنجوومەنی فەرهەنگی – ئەدەبی مەریوان لە پاڵ ناوی فارسی، ناوی کوردی بۆ تابلۆی گوندەکانی مەریوان لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان زیاد دەکات.
بەڕێوەبەری گومرگی کێلێی سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، هەناردە لە دەروازەی سنووریی کێلێ 11٪ زیادی کردووە.
بەڕێوەبەری قەیرانەکانی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، بارانبارین بەشی زۆری پارێزگاکەی گرتووەتەوە کە هەورەبرووسکەی لەگەڵدایە.
ئەندامێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، ژنێکی کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
لە شاری مەریوانی پارێزگای سنە، رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و 13 قوتابیی نیڤشکان بریندار بوون.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی پاتاقی سەرپێڵی زەهاو لە پارێزگای کرماشان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا
دانیشتووانی سێ گوندی سنووری گێیەڵان سەر بە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان ژەهراوی بوون.
لە خۆپێشاندانێکدا لە گوندی کۆتۆلی رۆژهەڵاتی کوردستان، گرژی لەنێوان خۆپێشاندەران و پاسەوانی سنوور دروست بوو، لەئەنجامدا چوار ژنە خۆپێشاندەر بە گوللـە بریندار کران.
پارێزگاری سنە رایگەیاند، رۆژانی پێنجشەممە بۆ خانمانی پارێزگاکە دەکرێتە پشوو.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی بیجار-دیواندەرە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.
راوێژکارێکی عەلی خامنەیی دەڵێت، "ئەگەر حکومەتی نوێی ئەمریکا دەیەوێت ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، دەبێت مەرجەکانی کۆماری ئیسلامی قبووڵ بکات."
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەنێوان دەروازەی باشماخ و شاری مەریوان، دوو هاونیشتمانیی خەڵکی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، سوپای وڵاتەکەی لە کات و دۆخی گونجاودا وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل دەداتەوە
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران دەڵێت، "هیچ سکاڵایەک لەسەر ئەو ژنەی لەنێو زانکۆ خۆی رووتکردەوە، تۆمار نەکراوە."
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی مهاباد - ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دایک و کچێک گیانیان لە دەستدا.
سەرۆکی بەشی فریاکەوتن و بەڕێوەبەری قەیرانی زانکۆی پزیشکیی سنە دەڵیت، "لە دوو مانگدا 5 کەس بە هۆی ژەهراویبوون بە دوانۆکسیدی کاربۆن گیانیان لەدەستداوە، کە ئەوەش ئامارێکی مەترسیدارە."
چالاکڤانانی شاری مەریوان هەوڵی رزگارکردنی هاونیشتمانییەک بە ناوی تاڵیب دەدەن کە بە تاوانی کوشتنی هاوڕێیەکی خۆی بە ناوی سەباح سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە.
ئێران شێوەی دابەشکردنی هاوکاریی مادی بۆ خەڵک و کەرتە جیاوازەکان دەگۆڕێت؛ یەکەم هەنگاویش لە گرانکردنی نان دەستپێدەکات و نرخی یەک نان بۆ 100 هەزار تمەن بەرزدەبێتەوە.
بەرپرسێکی دیکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو، ئیراڤانی بە مەسکی گوتووە، پێویستە "کار بکات بۆ ئەوەی بەشێکی سزا سەپێندراوەکانی سەر ئێران لەلایەن وەزارەتی گەنجینەوە لاببرێن. هەروەها بۆ ئەوەی هەندێک لە کۆمپانیا و پرۆژەی خۆی بباتە تاران."
سەرۆککۆماری ئێران لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم کۆبووەوە؛ پزیشکیان پێی گوتووە، "ئێران بەدوای ئاشتی و ئاسایشدا دەگەڕێت لە جیهاندا".
جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند "بەدڵنیاییەوە" وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل دەدەدەنەوە، وەڵامەکەش بە جۆرێک دەبێت ئیسرائیل "پەشیمان" بکەنەوە.
زیاتر لە سێ هەفتەیە پارێزگاری ورمێ کراوەتە پارێزگاری تاران و ئەو پارێزگا گرنگەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن سەرپەرشتیارەوە ئیدارە دەدرێت.
حکومەتی ئێران مانگانە 60 لیتر بەنزین بە نرخی حکومیی 1500 تمەن (دوو سەنت) دەداتە شۆفێران. هەروەها هەر شۆفێرێک دەتوانێت بڕی 100 لیتر بەنزین بە نرخی 3000 تمەن بکڕێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، دەبێت کارێک بکەن تێچووی ئەو ناکۆکیانەی لەگەڵ ئەمریکادا هەیانە، کەمتر بکرێتەوە. دەشڵێت، ئەگەر بەرژەوەندییەکانیان مسۆگەر بکرێن، ئامادەن دەست بە دانوستاندن لە بارەی رێککەوتنی ئەتۆمی بکەنەوە.
جێگری وەزیری دادی ئێران دەڵێت، لە دوو مانگی داهاتوودا 1000 بەندکراوی ئەفغانستانی دەگەڕێندرێنەوە وڵاتی خۆیان
جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای پارێزگای کرماشان دەڵێت، کەمکردنەوەی کارەبای ماڵان لە سبەی یەکشەممەوە دەستپێدەکات.
یاسەمین ئەنساری یەکەم ئێرانییە دەچێتە کۆنگرێسی ئەمریکا
گوتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەمریکا پەیوەندیی بە ئەوانەوە نییە
گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند، "جەمشید شارمەهد بەر لەوەی لەسێدارە بدرێت، خۆی بە جەڵتە گیانی لەدەستداوە."
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "ئێمە زۆر گرنگی بە هەڵبژاردنی ئەمریکا و ئەوە نادەین کێ سەردەکەوێت تاوەکو سیاسەتی ئێمە دیاری بکەن."
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.8 پلەی رێختەر پارێزگای سمنانی لە باکووری ئێران هەژاند.
وەزیری بەرگریی ئێران دەڵێت، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لەکاتی هێرشەکەی ئەم دواییەدا نەچوونەتە ئاسمانی وڵاتەکەی
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، "ئەرکی ئەنجوومەنی ئاسایشە گەمارۆی تووند بخاتە سەر رژێمی زایۆنی، ئەوەش بەهۆی پێداگری ئەو رژێمە لەسەر درێژەدان بە شەڕ".
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند، جەمشید شارمەهد، بەندکراوی ئێرانی – ئەڵمانی لە سێدارە داوە.
شەوی رابردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئەکاونتێکی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێرانی کە بە زمانی عیبری بوو، راگرت.
فەرماندی گشتی سوپای پاسداران رایگەیاند، "هێرشەکەی رژێمی زایۆنی دەرئەنجامی تاڵ و پێشبینی نەکراوی دەبێت".
ئەفسەرێکی خانەنشینی پاسداران دەڵێت، ئیسرائیل بە 600 مووشەک لە ئێرانی داوە و جێگری بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای ئێران، لێدوانی ئەو ئەفسەرە رەتدەکاتەوە.
وەزیری بەرگریی ئێران رایگەیاند، لە هێرشەکەی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەیان، زیانێکی کەمیان بەرکەوتووە، کە بە گوتەی خۆی "بەکەڵکوەرگرتن لە زانستی خۆیان قەرەبوو کراوەتەوە".
میدیای فەرمی ئێران رایگەیاند، لە هێرشەکەی بەرەبەیانی رۆژی شەممەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، کەسێکی سڤیل بریندار بووە و دواتر گیانی لە دەستداوە، بەمەش ژماری کوژراوانی هێرشەکە بووە پێنج کەس.
وەزیری دەرەوی ئێران رایگەیاند، داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند "ئێران بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە بەرژەوەندی و یەکپارچەیی خاک و گەلەکەی، هیچ سنوورێک بۆ خۆی دانانێت."
سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران (ئەرتەش) کوژرانی دوو سەربازی دیکەی وڵاتەکەی لە هێرشەکەی ئیسرائیل پشتڕاست کردەوە. بەمەش ژماری کوژراوانی هێرشەکە بووە چوار کەس.
سەرۆکایەتیی ئەرکانی ئێران راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیلەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت: ئاسمانی عێراقی بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتەکەمان بەکارهێناوە.
وەزیری ناوخۆی ئێران دەڵێت، لە ئەنجامی پێکدادانی یەکەیەکی پۆلیس و "تۆڕێکی تیرۆریستی" لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، 10 ئەندامی هێزەکەی پۆلیس کوژراون.
ئیلینا نازری، کچە کوردی خەڵکی کرماشان، پلەی یەکەمی پاڵەوانێتیی تێنسی سەرمێزی لە سەر ئاستی ئێران بۆ منداڵانی خوار 11 ساڵ بەدەستهێنا.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی پاراستنی دەستووری ئێران رایگەیاند، یاسای باڵاپۆشی لەلایەن ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوورەوە پەسند و رەوانەی پەرلەمان کرا.
لە فێستیڤاڵی مێهر لە دووبەی گرووپێکی میوزیکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتی یەکەمی بەدەستهێنا
جێگری سەرۆکوەزیرانی ئازەربایجان لە تارانە و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە و دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دانوستاندنە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە بارەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران، بە هۆی بارودۆخی ناوچەکە راگیراون.
گوتەبێژی دەزگای دادی ئێران دەڵێت، سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەر دوو ژنە رۆژنامەڤان نیلوفەرحامیدی و ئیلاهە محەممەدی سەپێندراوە و لێبووردنی گشتی نایانگرێتەوە.
گوتەبێژی دەسەڵاتی دادی ئێران دەڵێت، سزای 15 ساڵ زیندانی بە سەر ئەمیرحوسێن مەقسوودلوو ناسراو بە ئەمیر تەتەلوو، گۆرانیبێژی ئێرانیدا سەپێندرا.
رێکخراوی پزیشکیی دادی ئێران رایگەیاند، بەهۆی زۆری رێژەی سووتاویانەوە، ناسنامەی قوربانیانی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی ئاسنی تاران (شادئاباد) دیار نییە.
شەریفە محەممەدی، 5-12-2023 لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵەکەی خۆی لە شاری رەشت دەستبەسەر کرا
عەلی ئەکبەر ئەشرەفی، بەڕێوەبەری دەروازەی سنووری تەمەرچین لە رۆژهەڵاتی کوردستان، کە هاوسنوورە لەگەڵ دەروازەی حاجی ئۆمەران لە باشووری کوردستان، سەبارەت بە ژمارەی ئەو گەشتیارانەی کە لەو دەروازە سنووریە هاتووچۆ دەکەن رایگەیاند، ژمارەی ئەو گەشتیارانەی کە ساڵی پار لەو دەروازەیە هاتووچۆیان کردبوو 376 هەزار و 788 کەس بوو، کە بۆ ئەم ساڵ 265 هەزار کەس واتە لە 69٪ زیادی کردووە.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەم ساڵ نزیکەی شەش تۆن زەعفەران لەو پارێزگایە بەرهەمبهێنرێت.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، توانای بەرگریی ئێران بە جۆرێکە کە رێگە بە "دەستدرێژی" بۆ سەر وڵاتەکەی نادات. ئاماژە بەوەش دەکات، هەوڵی دروستکردنی نائارامی لە هیچ شوێنێک نادەن
ئەمڕۆ دووشەممە، 7ی تشرینی یەکەم، یوری یوشاکۆف، یاریدەدەری ڤلادیمیر پوتین بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی تێکچوونی دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان دەبێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیێندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، عەباس عێراقچی و بەدرعەبدولعاتی، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باسیان لە پێشخستنی پەیوەندییە دوولایەنەکانی نێوانیان، دوایین پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بەتایبەت هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان کردووە. هەروەها هەردوولا جەختیان لە زیادکردنی هەوڵە دیپلۆماسییەکان کردەوە بۆ راگرتنی شەر لە غەززە و لوبنان و ناردنی هاوکاری مرۆیی بۆ ئاوارەکان.
بەڕێوەبەری گومرگی سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگدا 254 هەزار تۆن کاڵا لە سنووری کێلێ هەناردە کراوە کە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو لە 7٪ زیادی کردووە.
گوتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی هێزە چەکدارەکان، سوپای پاسداران، سوپا، پۆلیس، وەزارەتی بەرگری، وەزارەتی ئیتلاعات، وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی ناوخۆ، رێکخراوی وزەی ئەتۆم و ناوەندی لێکۆڵینەوەی پەرلەمانی ئێران کۆبوونەتەوە.
بارانی بەخوڕ زۆربەی پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە و لە بەشێک لەو ناوچانە لافاو دروست بوو و زیانی بە ئاژەڵ و خێوەتی رەوەندەکانی قەندیل گەیاندووە.
لە ماوی دوو رۆژدا، دوو کەس لە هەورامانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەکاتی تەکاندنی گوێز لەسەر دار گوێز بەردەبنەوە و گیان لە دەستدەدەن.
سەرۆککۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەی سعودیە لە پەراوێزی کۆڕبەندی هاوکاریی ئاسیا کۆبوونەوە. پزیشکیان دەڵێت، "سعودییەکان برای ئێمەن".
سەرۆککۆماری ئێران ئێوارەی رۆژی چوارشەممە بۆ بەشداری لە کۆڕبەندی هاوکاریی ئاسیا گەیشتە قەتەر.
دووەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام لە شاری پیرانشاری پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە نمایشی 6 شانۆی هونەرمەندانی پارێزگاکە دەستی پێکرد.
فەتانە محەممەد شەریف وەلیدی ناسراو بە فەتانە وەلیدی، خانمە هونەرمەندی کوردی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە تەمەنی 71 ساڵیدا لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دواییکرد
بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای سمنانی ئێران رایگەیاند، دوای 18 کاژێر لە کەوتنەوەی، ئاگرەکەی ناوچەی پیشەسازیی فەجر لە گەرمسار لە پارێزگاکە کوژێندرایەوە
بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، "بە کوردی قسەکردنی سەرۆککۆمار پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراقی گۆڕی"؛ ئاماژە بەوەش دەکات، کاریگەری وڵاتەکەی لە عێراق زیاتر لەسەر ئاستی خەڵکە، نەوەک سیاسی و ئەمنی.
بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی ورمێ رایگەیاند، ئەندامانی جەستەی ژنێکی پیرانشاری، کە تووشی مردنی مێشک ببوو، بە رەزامەندیی کەسوکارەکەی بەخشرانە دوو کەس و لە مردن رزگار کران.
سەرۆکی دادوەریی پارێزگای ورمێ هاووڵاتییەکی نەمسایی لە گرتووخانەی ئەو شارە ئازاد دەکات