خالید جەمیل محەممەد خوێندنەوەی بۆ کتێبی (تقسيم كوردستان العثمانية الى دولتي سوريا و العراق - دابەشکردنی کوردستانی عوسمانی بەسەر هەردوو دەوڵەتی سووریا و عێراق دا) کردووە. ئەو دەڵێت، نووسەر کۆمەڵێک بیرۆکەی نوێی خستوونەتەڕوو کە پەیوەندییان بە میرنشینە کوردییەکان و سەربەخۆییانەوە هەیە، ئەوە وێڕای هێنانەبەرهەمی چەمکی (گەلانی پایەدار) کە "پێش شێوەگرتن و فۆرمولە بەراییەکانی دەوڵەت، هەبوونی کۆمەڵایەتی - ژیاریی خۆیان سەلماندووە".