لە چەند فەرمانگەیەکی سلێمانی سیستمی 'یەكپەنجەرە' رادەگەیێندرێت
"یەكپەنجەرە" ناوی سیستمێکی نوێیە کە سبەی یەکشەممە لەلایەن جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە چەند فەرمانگەیەكی سلێمانی رادەگەیێندرێت. گوتەبێژی قوباد تاڵەبانی دەڵێت، لە رێگەی سیستمەکەوە "کاری هاونیشتمانییان بە ئاسانترین شێوە بەڕێدەکرێت."