ئەفغانستان: 228 کەسمان لە عێراق و پاکستانەوە گەڕاندەوە
وەزارەتی کۆچ و گەڕاندنەوەی ئەفغانستان دەڵێ، 228 کەسیان لە عێراق و پاکستانەوە گەڕاندوەتەوە
وەزارەتی کۆچ و گەڕاندنەوەی ئەفغانستان دەڵێ، 228 کەسیان لە عێراق و پاکستانەوە گەڕاندوەتەوە
ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، ستایشی پڕۆژەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و بە "بەرهەمدار" ناوی بردن. زاخارۆڤا لەبارەی رۆژئاوای کوردستانیشەوە دەڵێ، دەبێت ئەو ناوچەیە بگەڕێتەوە بۆ چوارچێوەی یاسایی سووریا و مامەڵەی بازرگانیش تەنیا لە رێگەی حکومەتی دیمەشقەوە دەکرێ
بەهۆی "پێدانی زانیاریی هەڵە" لەبارەی تەمەنییەوە لەکاتی گەیشتنی بە نەرویج، فەرمانگەی کۆچبەرانی ئەو وڵاتە بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی بۆ کوردێک دەرکردووە کە 22 ساڵە لەو وڵاتە دەژیت.
جێگری وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا رایگەیاند، وەزارەتەکە کۆمەڵێک فڕۆکەی جۆری بۆینگ دەکڕێت بۆ دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران.
بەڕێوەبەرانی کەرتی وزە لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیدا لە دوبەی رایانگەیاند، بۆ ئەوەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ببێتە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری گازی سرووشتی لە جیهان، کەرتی وزەی ناوچەکە لە چوار ساڵی داهاتوودا پێویستی بە 200 ملیار دۆلار وەبەرهێنانە.
جۆی ویڵسن، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، کاتی ئەوە هاتووە عێراق لەژێر هەژموونی ئێران رزگار بکرێت. هۆشداریش دەدات کە چیدی کۆنگرێس "چەکی سپی" بۆ حکومەتی عێراق واژۆ ناکات و کۆمەڵێک مەرجی نوێ بۆ بەردەوامبوونی هاوکارییەکان دەخاتەڕوو، کە یەکێکیان پاراستنی هەرێمی کوردستانە.
کاڕڵ بەشبی، گەشتیار و گەڕیدەیەکی خەڵکی بەریتانیایە. ساڵی 1998 بە پێ دەستی بە گەشتێک کرد لە چیلییەوە بۆ بەریتانیا. بە گوتەی خۆی، ئێستا لە هەنگاریایە و دەیەوێت بەپێ بچێتەوە وڵاتەکەی.
سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی ئەورووپی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئێران پابەندنەبووە بە مەرجەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم و ئەگەر بەردەوام بێت لە پێشێلکردنی پابەندبوونەکانیان، سزای زیاتری بەسەردا دەسەپێنن.
سەرۆکی ئەمریکا بە نیازە بڕیارێکی سەرۆکایەتیی دەربکات بۆ ئەوەی لە هەموو ئەمریکا بۆ پرسی پەیوەندیدار بە ژیریی دەستکرد و کۆمپانیاکانی ئەو بوارە کاری پێبکریت. دەشڵێت، ئەمە بۆ یەکخستنی یاسای بەکارهێنان و وەبەرهێنانی ژیریی دەستکردە نەک هەر ویلایەتە و یاسای تایبەت بە خۆی هەبێت.
کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا دەڵێ، کۆمپانیای ئێکسی بە پێی یاسای خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان بە 120 ملیۆن یۆرۆ سزاداوە
ماسایۆشی سەن، وەبەرهێنەری بواری ژیریی دەستکرد و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سۆفتبانک رایگەیاند، ئەگەر ژیریی دەستکرد بەردەوام بێت لە پێشکەوتن، پێش مرۆڤ دەکەوێت و دەتوانێت خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب بباتەوە
پڕۆگرامی "خەڵات بۆ دادپەروەری" ئەمریکا بڵاویکردەوە، 10 ملیۆن دۆلاریان وەکو خەڵات بۆ دەستکەوتنی زانیاری لەبارەی دوو هاککەری ئێرانی تەرخانکردووە، کە هێرشی سایبەرییان کردبووە سەر ژمارەیەک ژێرخانی گرنگی وڵاتەکەیان.
گوتەبێژی حکومەتی ئیسرائیل رایگەیاند، یەکەمین کۆبوونەوەی فەرمی لەنێوان بەرپرسانی حکومی وڵاتەکەیان و لوبنان بەرێوەچوو بۆ هاوئاهەنگی زیاتری نێوانیان. ئەمریکاش کۆبوونەوەکە بە هەنگاوێکی گرنگ وەسف دەکات.
ئاژانسی کۆچی فیلاند بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەم ساڵ هەزار و 13 هاووڵاتیی عێراقی و سووریایی داوای مافی پەنابەری و مانەوەیان لە فینلاند کردووە، پار ژمارەکە هەزار و 391 کەس بوو. دەشڵێت، ئەم ساڵ داوای 221 هاووڵاتیی عێراقی و 51 داوای هاووڵاتیی سووریاییان رەتکردووەتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "ویلایەتە یەکگرتووەکان زۆر رازییە لەو ئەنجامانەی لە رێگەی کارکردنی سەخت و پێداگرییەوە لە سووریا بەدەستهاتوون. ئێمە هەموو شتێک دەکەین لە چوارچێوەی توانای خۆماندا بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی حکومەتی سووریا بەردەوام بێت لە ئەنجامدانی ئەوەی مەبەست بوو، کە شتێکی جەوهەرییە، بە مەبەستی بنیاتنانی وڵاتێکی راستەقینە و ئاوەدان".
میدیای بەریتانیا بڵاویکردەوە، لە دادگەیەکی شاری لەندەن هاونیشتمانییەکی سنووری ئیدارەی راپەڕین لە هەرێمی کوردستان، بە تاوانی "بە کۆیلەکردن" بە 8 ساڵ و شەش مانگ زیندانی سزادرا.
ئەندرۆ دروری، هاووڵاتییەکی بەریتانییە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە لە کاتی گەڕانی بەنێو چەند وڵاتێکی پڕ لە ململانێدا لە دوو دەیەی رابردوودا، داوای لێکراوە هەر بۆ خۆشی تەقە لە خەڵکی سڤیلی بێتاوان بکات و بیانکوژێت. ئەو دەڵێت، لە بەرامبەر ئەوەدا بەڵێنی پارەی لەلایەن کەسانی دەوڵەمەندەوە پێدراوە.
تاوەکو ئێستا گیانلەدەستدانی 128 کەس پشتڕاستکراوەتەوە، بەڵام بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکان نزیکەی 270 کەسیش بێسەروشوێنن.
جێگری هاوسەرۆک و هاوگوتەبێژی کۆمیسیۆنی کاروباری دەرەوەی دەم پارتی بە رووداوی راگەیاند، دوای پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە تورکیا پێی ناوەتە قۆناخێکی نوێوە. دەشڵێت، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتی و یەکێتی لە ساڵی 2025دا باشتر بووە و ئەو دوو حیزبە ئەوانیان بە تەنیا نەهێشتووەتەوە.
گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا رایگەیاند، گفتوگۆکانی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا چوونەتە قۆناخێکی جدییەوە و هەوڵەکان بەردەوامن، ئەمە لە کاتێکدایە بڕیارە بۆ هەمان مەبەست هەفتەی داهاتوو نێردەی تایبەتی ئەمریکا سەردانی وڵاتەکە بکات.
وەزیری دادی ئێرلەندا رایگەیاند، وڵاتەکەی پلانی هەیە لە رێگەی یاسای نوێ و گشتگیری کۆچ و پەنابەرییەوە، گەشەی بەرزی دانیشتووانەکەی سنووردار بکات.
سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە بۆردوومانێکدا بۆ سەر باشووری لوبنان فەرماندەی گشتیی حیزبوڵـڵا کوژراوە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پێداگریی وڵاتەکەی لەسەر "هەموو کارێکی پێویست" بۆ رێگریکردن لە خۆڕێکخستنەوەی حیزبوڵڵا لە لوبنان و حەماس لە غەززە پیشاندا و هەڕەشەی بەردەوامیی هێرشەکانی بۆ سەر ئەو دوو گرووپە چەکدارە کرد.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پێداگریی وڵاتەکەی لەسەر "هەموو کارێکی پێویست" بۆ رێگریکردن لە خۆڕێکخستنەوەی حیزبوڵڵا لە لوبنان و حەماس لە غەززە پیشاندا و هەڕەشەی بەردەوامیی هێرشەکانی بۆ سەر ئەو دوو گرووپە چەکدارە کرد.
یەخیێل لایتەر، باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا، لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، هاوشانی ژمارەیەک لە بەرپرسە باڵاکانی وڵاتەکەی، سەردانی هێزەکانیان لە باشووری رۆژئاوای سووریای کردووە.
ئەبی حەمادە، کۆنگرێسمانی ئەمریکی و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەیوەندییەکی ڤیدیۆییدا قسەیان کرد. تێیدا فەرماندە کوردەکە سوپاسی ئەمریکای کرد بۆ هەڵگرتنی سزاکان لەسەر سووریا و کۆنگرێسمانەکەش دەستخۆشی لەو کرد بۆ "پەیڕەوکردنی دیپلۆماسیەتێکی سەرکەوتووانە لەگەڵ بەرپرسانی دیمەشق و ئەنقەرە."
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بە رووداوی راگەیاند، نزیکەی 50 هەزار کورد لە وڵاتەکەیاندا دەژین و پەیوەندییەکی بەهێزیشیان لەگەڵ سەرکردە کوردەکانی عێراقدا هەیە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، دەیانەوێت پرسی ئەتۆمی ئێران بە رێگەی دیپلۆماسی چارەسەربکرێت، بەڵام پێش ئەوە پێویستە گەرەنتی بە ئێران بدرێت، جارێکی دیکە هێرشی ناکرێتەوە سەر.
پۆلیسی پاراستنی سنووری سوێد رایگەیاند، لە پارەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 11 هەزار کەسیان دیپۆرتکردوونەتەوە، کە 8 هەزار و 938یان بەزۆر بووە. دەشڵێت، لەم دوو ساڵەدا 742 هاووڵاتیی عێراق و هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستانیان دیپۆرتکردوونەتەوە.
دادگەی وردبینی یەکێتیی ئەورووپا بڵاویکردەوە، لە دەیەی رابردوو ملیاران یۆرۆیان وەکو هاوکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی برسیێتی لە کیشوەری ئەفریقا تەرخانکردووە، بەڵام زۆرجار ئەو هاوکارییانە ئامانجی خۆیان نەپێکاوە.
لە کۆڕبەندی مێپس لە دهۆک پانێڵێک بە بەشداری چوار میوان لەسەر "عێراق و پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا" بەڕێوەچوو. یاریدەدەری وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، سەرنجی ئێستای ئەمریکا لەسەر نیوەی رۆژئاوای زەوییە نەوەک رۆژهەڵاتی نێوەڕاست. وەزیری پێشووتری گەنجینەی بەریتانیاش رایگەیاند، ئەورووپا و بەریتانیا ناتوانن بۆشایی نەبوونی سەرنجی ئەمریکا لەسەر ناوچەکە پڕبکەنەوە، چونکە خۆیان بەدەست چەندین قەیرانەوە دەناڵێنن.
ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لە پرۆژەیەکیان کە پێشکێشی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیان کردووە دەڵێن، پێویستە ئێران "هاوئاهەنگی تەواوەتی" لەگەڵ ئاژانسەکە بکات. ئەمە لە کاتێکدایە زیاتر لە شەش مانگە هاوئاهەنگییەکانی تاران و ئاژانسەکە راگیراون.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکی ڤەنزوێلادا قسە لەبارەی گرژییەکانی نێوانیان دەکات. دەشڵێت، "ئاساییە" ئەگەر هێرشبکەنە سەر گرووپی قاچاخچی بە مادە هۆشبەرەکان لە خاکی مەکسیک.
لیژنەی لێکۆڵینەوە لە شەڕەکەی سوەیدا ئەنجامی بەرایی بەدواداچوونی خۆی بۆ رووداوەکانی ئەو پارێزگا زۆرینە دروزنشینەی سووریا خستەڕوو؛ هەروەها باسی هەنگاوەکانی داهاتووی کاری لیژنەکەی کرد.
مانگی سووری لیبیا دەڵێ، لە کەناراوەکانی وڵاتەکە 2 بەلەم بە 95 کۆچبەرەوە ژێرئاوکەوتوون و لە ئەنجامدا 4 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە.
پەرلەمانی گرینلاند پڕۆژەیاسایەکی پەسند کرد کە کڕینی موڵک لەلایەن ئەو کەسانەی هەڵگری وڵاتینامەی دانیمارکی نین، قەدەخە دەکات. ئەمە هەوڵێکە بۆ رێگریکردن لە زیادبوونی خواستی کڕینی موڵک لەلایەن ئەمریکییەکانەوە لەو دوورگەیەی سەر بە دانیمارک
وەزیری جەنگی ئەمریکا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نوێی بە ناوی (رمی باشوور) راگەیاند، کە ئامانج لێی رووبەڕووبوونەوەی "تیرۆریستان و بازرگانانی مادە هۆشبەرەکانە" لە باشووری وڵاتەکەی کە ئەمریکای نێوەڕاست و لاتین دەگرێتەوە. ئەم راگەیاندنە لە کاتێکدایە، گرژییەکان لە ناوچەکەدا زیادیان کردووە، بەتایبەتی لەگەڵ ڤەنزوێلا
بەشێکیان بە پێخاوسی، نەبوونی تیانوس و بەرگی پێویستەوە دەچنە قوتابخانە. چەندین کێشە بەرۆکی قوتابخانەی ریبات غەربی لە باشووری یەمەن و قوتابخانەکانی دیکەی وڵاتەکەی گرتووە.
قوتابییەکی دیکەش دەڵێت، "ناتوانم قسە لەگەڵ باوکم بکەم. شتەکان لەوێ زۆر خراپن. رۆژانە درۆن و شت بەسەر ماڵەکانماندا دەڕۆن و نازانین سبەی چی روودەدات."
فریدەم هاوس، ناوەندێکی ئەمریکییە و تایبەتە بە ئازادی هاووڵاتییان لە وڵاتانی جیهاندا لە نوێترین راپۆرتیدا بڵاویکردەوە، ئازادی بەکارهێنانی ئینتەرنێت لە ئەمریکا و ئەڵمانیا کەمیکردووە، ئەمە لە کاتێکدا کە وڵاتانی رۆژئاوا رۆژ بە رۆژ سنوور و مەرجی زیاتر بۆ بەکارهێنانی ئینتەرنێت دادەنێن.
پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان یەکەمە و دواتر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، یەکگرتوو، رەوتی هەڵوێست، نەوەی نوێ و کۆمەڵ دێن. پارتی لە چوار بازنە و یەکێتیش لە دوو بازنە زۆرترین دەنگیان بردوەتەوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێ، لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەدا هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان نزیکەی 50 کورسی پەرلەمانی بردووەتەوە و بەو جۆرەش براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکەیە
نوێترین توێژینەوەی بڵاوکراوە لە رۆژنامەی زانستی بەریتانیدا رەتیدەکاتەوە، کە پەیوەندی لەنێوان وەرگرتنی پاراسیتامۆل لەلایەن ژنانی دووگیان و تووشبوونی کۆرپەلە بە نەخۆشی ئۆتیزم هەبێت. پێشتر چەند جارێک سەرۆکی ئەمریکا ئەو دەنگۆیەی بڵاوکردبووەوە.
سەرۆکی سووریا و تیمەکەی لە واشنتن دی سی پایتەختی ئەمریکان و بڕیارە سبەی کاژێر 3ی بەرەبەیان بە کاتی هەولێر لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا و شاندەکەی کۆببنەوە.
ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە وەڵامی پرسیاری رووداودا هەڵوێستی حکومەتی وڵاتەکەی لەبارەی سێ پرسی گرنگی ناوچەکە خستەڕوو
پەرلەمانی ئوسترالیا کۆبووەوە و یەکێک لەو پرسانەی گفتوگۆیان لەسەر کرا ئەوە بوو سوپای پاسداران بخەنە نێو لیستی تیرۆرەوە. لەو دانیشتنەدا پەرلەمان بڕیاری دا رێگە بە حکومەتی وڵاتەکەیان بدەن سوپای پاسداران بخاتە لیستی تیرۆرەوە. بە گوتەی خۆیان، ئەمە بەهۆی هەبوونی پەیوەندی سوپاکە بە ژمارەیەک هێرش لەسەر خاکی ئوسترالیا.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پرۆژە بڕیارێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێشکەش بە ژمارەیەک وڵات کرد بە ئامانجی بەهێزکردنی پلانی ئاشتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ غەززە، لەوانەش رەزامەندیدان لەسەر هێزێکی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
وەزیری دیاسپۆرا و رووبەڕووبوونەوەی دژەجوو لە حکومەتی ئیسرائیل داوا دەکات جووەکان شاری نیویۆرک جێبهێڵن، ئەمەش دوای ئەوەی زۆهران مامدانیی دیموکرات بووە سەرۆکشارەوانیی شارەکە. ئەو وەزیرە دەڵێت، مامدانی "پاڵپشتیکاری حەماسە".
نەخشەرێگای کۆپ 30، کە بریارە 10 بۆ 21ی ئەم مانگە لە بەرازیل بەرێوەبچێت بڵاوکرایەوە و تێیدا هاتووە، جیهان هەموو ئامرازەکانی لەبەردەستدایە بۆ دابینکردنی 1.3 تریلیۆن دۆلار بۆ وڵاتانی کەمدەرامەت و هەژار بۆ کەشوهەوا. دەکرێت تەرخانکردنەکە بە سووککردنی قەرز یان هەر رێگەیەکی دیکە بێت.
فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا رێگەپێدانی فەرمی بە هێزی ئاسمانیی عێراق دا، کە بە بەکارهێنانی فرۆکەی ئێف16 و ئەی سی-208 ئێس بۆردوومانەکانیان بکەن.
سەرۆکی رووسیا فەرمانی بە وەزارەت و بەرپرسە پەیوەندیدارەکانی وڵاتەکەی کردووە ژمارەیەک پلانی بۆ ئامادە بکەن بۆ ئەوەی دەست بە تاقیکردنەوەی ئەتۆمی بکەنەوە. ئەمە لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو سەرۆکی ئەمریکا هەمان هەڕەشەی کرد.
دیک چەینی، جێگری سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا لە تەمەنی 84 ساڵی کۆچی دواییکرد. بەگوێرەی ئەمریکا، مردنەکەی بەهۆی نەخۆشی دڵ و سییەکانەوە بووە.
راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، پێویستە سووریاییەکانی وڵاتەکەی بگەڕێنەوە، چونکە شەڕی ناوخۆ لە وڵاتەکەیان نەماوە. دەشڵێت، ئەگەرنا بە زۆر دیپۆرتیان دەکەنەوە.
چەندین وڵات لەنێویاندا ئەمریکا رۆژی دووشەممە داوای قەدەخەکردنی پڕکردنەوەی ددانیان بە جیوە تاوەکو ساڵی 2030 کرد.
وەزیری وزەی قەتەر رایگەیاند، هۆشدارییان بە وڵاتانی کەنداو داوە، کە هەناردەی گازی سروشتییان بۆ ئەورووپا رابگرن، ئەمە بەهۆی پلانی یەکێتییەکە بۆ پەسندکردنی پرۆژەیاسایەک تایبەت بە ناچارکردنی کۆمپانیاکان بە پاراستنی ژینگە و مافەکانی مرۆڤ.
هۆڵێکی لەشجوانی لە هەرێمی شاندۆنگی چین بڵاویکردەوە، دەستیان بە ناونووسکردنی خەڵک کردووە بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێیەک بۆ ئەوەی هەر کەسێک توانی لە 90 رۆژدا 50 کیلۆگرام لە کێشی دابەزێنێت، ئۆتۆمبێلێکی بە دیاری پێشکەش دەکرێت.
بەرپرسانی پۆلیسی ئەڵمانیا رایانگەیاند، لە شاری بەرلین هاووڵاتییەکی تەمەن 22 ساڵی سووریاییان دەستگیرکرد بە تۆمەتی پلاندانان بۆ هێرشێکی جیهادی.
هەشت ئەندامی ئۆپێک پڵەس رێککەوتن کە مانگی داهاتوو بەرهەمی رۆژانەیان 137 هەزار بەرمیل نەوت زیاد بکەن. ئەو وڵاتانە هەوڵ دەدەن پشکی زیاتریان لە بازاڕی نەوت هەبێت.
بەرپرسێکی بەریتانیا دەڵێ، دوو کەسیان پەیوەندیدار بە هێرشەکەی شەوی رابردوو دەستگیرکردووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، هیچ ئاماژەیەک نییە پشانیبدات هێرشەکە "تیرۆریستی" بووە.
لە بەشێک لە شەقامەکانی شاری نیویۆرک لە رۆژی پێنجشەممەوە لافاو دروستبووە و بە هۆیەوە دوو کەس گیانیان لە دەستداوە
جەنەراڵ محەممەد حەمدان دەگەلۆ، فەرماندەی هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا دەڵێت، "پێشێلکاری لە فاشر روویداوە. لێرەوە رایدەگەیێنم کە لیژنەی لێکۆڵینەوەمان پێکهێناوە و ئەمەش تەنیا قسە نابێت. لیژنەکەمان گەیشتووەتە ئەلفەشیر".
نێردەکەی ترەمپ بۆ عێراق، لە راگەیێندراوێکی فەرمی دا، جەختی لە پشتیوانییەکانی واشنتنی بۆ عێراق کردەوە و رایگەیاند: پێویستە گرووپە چەکدارەکان بخرێنە ژێر کۆنترۆڵی حکومەت لە پێناو داهاتوویەکی باشتر دا.
لە کۆریای باشوور سەرۆکی ئەمریکا و چین کۆبوونەوە. گفتوگۆیان لەسەر ژمارەیەک پرس لەوانە بازرگانی نێوانیان، پێناسی گومرگی، فێنتانیل و چەند پرسێکی دیکە کرد. هەردوولا ئاماژەیان بە هەنگاونان بە ئاراستەی رێککەوتن و باشتربوونی پەیوەندییەکانیان کرد، ئەمە بەبێ رێککەوتنی کۆتایی لەسەر پرسەکان.
ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هۆڵەندا بڵاویکرایەوە و (پارتی دیموکراتی 66) زۆرترین کورسی بە دەستهێنا، کە 27 کورسییە. لە دوای ئەو پارتی ئازادی دێت کە 25 کورسی بردەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، ئەو بڕە یۆرانیۆمەی ئێران هەیەتی بەشی دروستکردنی 10 چەکی ئەتۆمی دەکات. دەشڵێت، هێشتا ناتوانن بنکەکانی ئێران و ئەو یۆرانیۆمەی هەیانە بپشکنن، هەرچەندە ژمارەیەک پشکنەریان لەو وڵاتەن.
فەرماندەیی سوپای ئەمریکا لە ئەفریقا و ئەورووپا بڵاویکردەوە، کشاندنەوەی بەشێکی هێزەکانیان لە ئەورووپا نیشانەی لاوازبوونی پابەندبوونیان نییە بە هاوپەیمانیەتی ناتۆ، بەڵکو بەهۆی بەهێزبوونی توانای سەربازیی وڵاتانی کیشوەرەکەوەیە.
بانکی ناوەندیی ئەمریکا بڵاویکردەوە، رێژەی سوودی بانکی لەنێوان 4٪ بۆ 4.25٪ەوە کردە 3.75٪ بۆ 4٪، واتا 0.25٪ سوودی بانکی کەمکردەوە. بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەشڵێت، هێشتا مەترسی لەسەر بازاڕی کاریان ماوە.
رووسیا گەورەترین هەناردەکاری نەوتە بۆ هیندستان، بەڵام واشنتن گوشار لە نیودەولهی دەکات هاوردەکردنی نەوت لە رووسیاوە رابگرێت، بۆیە هیندستان بیر لە سەرچاوەی جێگرەوە دەکاتەوە، کە یەکێکیان نەوتی بەسرەیە.
ئاڵا شاڵی، نێردراوی رووداو لە هۆڵەندا رووماڵی هەڵبژاردنەکە دەکات. لە بنکەیەکی دەنگدان لە ئەمستردام رایگەیاند، لە کاژێر 07:30 خولەکی بەیانییەوە بنکەکانی دەنگدان کراونەتەوە. بەهۆی ئەوەی کە رۆژی کارکردنە، بنکەکانی دەنگدان چۆڵترن. بنکەکانیش تاوەکو کاژێر 12:00ـی شەو کراوە دەبن.
حکومەتی پۆرتوگال پلانی هەیە پێدانی وڵاتینامە بە هاووڵاتییانی بیانی قورستر بکات. پڕۆژە بڕیارێک بۆ ئەو مەبەستە لە پەرلەمانی وڵاتەکە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە و پارتی (چیگا)ی راستڕۆی تووندڕۆی دژەکۆچبەریش پشتیوانیی دەکات
لە سەرەتای مانگی رابردووەوە ئەمریکا ژمارەیەک هێرشی کردووەتە سەر ئەو بەلەمانەی بە گوتەی بەرپرسانی واشنتن، مادەی هۆشبەر بۆ وڵاتەکەیان دەگوازنەوە. رۆژ بە رۆژیش ئەمریکا هێزی زیاتر لە کەناراوەکانی ئەو وڵاتەی ئەمریکای لاتین نزیکدەکاتەوە.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێ، محەممەد شیاع سوودانی بڕیاریدا، 1ی مانگی داهاتوو گەشت لە فڕۆکەخانەی موسڵەوە بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەستپێبکرێ؛ ئاماژە بەوەش دەکات، وەزارەتی گواستنەوە و پارێزگاری موسڵ کار لەسەر دەستپێکردنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە فرۆکەخانەکەوە دەکەن.
فەرماندەیەکی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) دەڵێ، ئازادکردنی عەبدوڵـڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا گرنگە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بڕیاری کشاندنەوەی گەریلاکانیان لە باکووری کوردستان و تورکیا بە نیازێکی "باش" بووە بە مەبەستی سەرخستنی پرۆسەکە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دەیانەوێت داهاتووی غەززە بەبێ حەماس بێت، وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامییش بەو داوایە رازی بوون. دەشڵێت، هێشتا "تیرۆرست" لە غەززە ماون
بەرپرسانی مۆسکۆ رایانگەیاند، ئۆکراینا بە درۆن هێرشی کردە سەر دەوروبەری شارەکەیان، یەکێک لە درۆنەکان بەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون کەوت و پێنج کەس بریندار بوون. لە هەرێمی خێرسۆنی ئۆکرایناش دوو کەس بەهۆی هێرشی درۆنیی رووسیاوە کوژران
بەرپرسانی لیتوانیا هێزی ئاسمانی رووسیا تۆمەتبار دەکەن بەوەی بۆ 18 چرکە ئاسمانی وڵاتەکەیانی بەزاندووە و بەو هۆیەوە هەڵسوڕێنەری کاروباری سیاسی باڵیۆزخانەی رووسیایان لە وڵاتەکەیان بانگهێشت کرد. وەزارەتی بەرگریی رووسیاش تۆمەتەکەی لیتوانیای رەتکردەوە.
دزییەکەی لۆڤەر پرسیاری جیدی لەسەر لاوازیی ئاسایشی مۆزەخانەکان دروستکردووە. لۆرانس دی کار، بەڕێوەبەری لۆڤەر لە نێوەڕاستی ئەم هەفتەیە لە بەردەم سیناتۆرەکانی فەرەنسادا دانی بەوەدانا، کە سیستمی کامێرای چاودێری لە دەوروبەری لۆڤەر "لاواز و بەسەرچوو" بووە.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، زۆرینەی کێشەکانی رۆژهەڵاتی نێوەراست دوای پرۆسەی ئازادکردنی عێراق دروست بوون. دەشڵێت، ئێران ئێستا چیدیکە نەک تەنیا هەڕەشە نییە، بەڵکو هەموو هەوڵێک بۆ مانەوە دەدات.
سەرۆکی فەرەنسا وەڵامی چەند پرسیارێکی رووداوی دایەوە و لەبارەی دۆخی عێراقەوە رایگەیاند کە پاڵپشتیکارێکی بەهێزی عێراقن و سەقامگیرییەکەی بۆ ئاسایشی "ناوچەکە زۆر گرنگە." گوتیشی: "لە پلانم دایە ئەم ساڵ سەردانی عێراق بکەم."
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رۆژی پێنجشەممە، 23ی تشرینی یەکەمی 2025 بڵاویکردەوە، ئەم ساڵ 36 هەزار و 954 کۆچبەر چوونەتە وڵاتەکەیان، کە زیاترە لە ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە تەواوی 2024دا چووبوون.
گوتەبێژی نووسینگەی داواکاری گشتیی تونس رایگەیاند، بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک 40 کۆچبەر کە خەڵکی وڵاتانی ئەفریقا بوون گیانیان لەدەستدا و 30 کۆچبەری دیکەی نێو بەلەمەکەش رزگارکران. گەڕان بەدوای بێسەروشووێنبووانیشدا بەردەوامە.
کۆمەڵەی رۆژنامەڤانانی بیانی کە نوێنەرایەتی بەشێکی میدیا نێودەوڵەتییەکان لە ئیسرائیل و فەلەستین دەکات، داوای لە دادگەی باڵای ئیسرائیل کرد رێگە بە چوونی دەستبەجێی رۆژنامەڤانان بۆ کەرتی غەززە بدات.
پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیای راستڕۆی تووندڕۆی دژەکۆچبەر داوایەکی پێشکێشی حکومەتی ئەڵمانیا کردووە سەرۆکی ئەمریکا وەکو هاووڵاتییەکی فەخری ناوچەیەکی باشووری رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا بناسێنرێت.
بڕیارە 29ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هۆڵەندا بەڕێوەبچێ و 27 لیست رکابەری لەسەر 150 کورسیی پەرلەمانەکە دەکەن، تەنیا یەک کوردیش بۆ هەڵبژاردنەکە بەربژێرە.
بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی پۆلیس بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاوان لە وەزارەتی ناوخۆی سلۆڤینیا دەڵێ، ئەم ساڵ 33 هەزار و 740 تاوانی جۆراوجۆر لە وڵاتەکەی کراون کە ئەوەش 4.67٪ لە هەمان ماوەی پار زیاترە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، هیچ تۆمەتبارێکی عێراقی لە وڵاتەکەی نییە.
رۆژێک دوای دزییەکەی مۆزەخانەی لۆڤەر لە فەرەنسا، وەزارەتی کولتووری ئیتاڵیا رایگەیاند، سیستەمی پاڵپشتیکراو بە ژیریی دەستکرد بۆ پاراستن و چاودێریکردنی مۆزەخانەکانیان دادەنێن.
پارتی لیبڕاڵ دیموکراتی فەرمانڕەوای ژاپۆن و پارتی داهێنانی ژاپۆن کە یەکێکە لە دیارترین پارتی ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتەکەیە هاوپەیمانێتییەکیان پێکهێنا بۆ دروستکردنی حکومەتی ژاپۆن. میدیای ژاپۆنیش بڵاویکردەوە، ئەم هاوپەیمانێتییە نزیکە ببێتە هۆی هەڵبژاردنی یەکەم سەرۆکوەزیرانی ژن لە مێژووی وڵاتەکەیاندا.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، فەرمانی بە سەربازانی وڵاتەکەی لە غەززە کردووە هەر چەکدارێکی حەماسیان لە دەرەوەی هێڵی زەردی غەززە بینی، تەقەی لێبکەن. دەشڵێت، سەلامەتی سەربازانیان لە پێشینەی ئامانجەکانیانە.
سەرۆکی ئەمریکا بڵاویکردەوە، مارک ساڤایای وەکو نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق دیاریکردووە. دەشڵێت، ئەو تێگەیشتنێکی باشی لە پەیوەندییەکانی واشنتن و بەغدادا هەیە.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەگەر حەماس هێرش بکاتە سەر هێزەکانیان لە غەززە، ئەوا بزووتنەوەکە باجێکی قورس دەدات. دەشڵێت، بە خۆشی لە پەیامەکە تێنەگەن، بە رێگەیەکی قورس پێیان دەڵێن.
دوێنێ لە ئەمریکا نزیکەی 7 ملیۆن کەس خۆپێشاندانیان دژی سەرۆکی ئەمریکا و سیاسەتەکانی ئیدارەکەی دەستپێکرد. سەرۆکی ئەمریکا ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە تێیدا بە فڕۆکە پاشماوە و شلەمەنی بەسەر خۆپێشاندەراندا دەڕێژێت، ئەمەش ناڕەزایەتی گەورەی لێکەوتەوە.
بەرپرسێکی حکومەتی تورکیا رایگەیاند، تیمێکی بەهاناوەچوون و دۆزینەوەی تەرمی بێسەروشووێنبوانیان لە کەرتی غەززە، گەیشتوونەتە قەتەر و چاوەڕێی گڵۆپی سەوزی حکومەتی ئیسرائیلن بۆ چوونە نێو کەرتەکە
بەلەمەکە درەنگی شەوی رابردوو لە نزیک کەناراوەکانی دوورگەی خیۆس بە 29 کۆچبەرەوە ژێرئاوکەوتووە، لە ئەنجامدا دوو کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە، کە هەردووکیان ژنن.
جێگری سەرۆکوەزیرانی رووسیا رایگەیاند، کۆمیسیۆنێک بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ سووریا دروست دەکەن. دەشڵێت، ئامادەن بەشداری لە هەوڵەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتەدا بکەن.
کەسوکاری بارمتە ئازادکراوەکان داوا لە حکومەتی ئیسرائیل دەکەن جێبەجێکردنی قۆناخەکانی دیکەی ئاگربەست لەگەڵ حەماس دوابخات تاوەکو ئەو بزووتنەوەیە تەرمی تەواوی بارمتەکان رادەست دەکاتەوە.
بەڕێوەبەری پێشووتری ئاژانسی هەواڵگری ناوەندیی ئەمریکا (سی ئای ئەی) لەبارەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دەڵێت، ئەو "سەرۆکێکی خاوەن تێڕوانین، واقعی و بەپەرۆشە." دەشڵێت، زیاتر لە دوو دەیەیە پەیوەندی لەگەڵدا هەیە.
ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، 14 وڵاتیان هەڵبژارد بۆ بوونە ئەندام لە ئەنجوومەنەکەیان و یەکێک لەو وڵاتانەی عێراقە.
بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی پۆلیس لە وەزارەتی ناوخۆی سلۆڤینیا رایگەیاند، چوونی کۆچبەرانی عێراقی بۆ وڵاتەکەیان 57% بەراورد بە پار کەمیکردووە. دەشڵێت، سنوورەکانیان تووندکردوون دژی کۆچبەران و بەردەوام دەبن
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی بەلجیکا بە رووداوی راگەیاند، پێویستە دانوستاندنەکان سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران دەستپێبکەنەوە، کە تەنیا رێگەیە بۆ چارەسەریی بەردەوامی پرسەکە. دەشڵێت، سەپاندنەوەی سزاکان لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەورووپاوە مانای کۆتایی دەرفەتی چارەسەری دیپلۆماسی نییە.
گوتەبێژی زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، ناوەندی پیترایۆسیان لە زانکۆکەیان کردووەتەوە، بۆ بەهێزکردنی زمانی کوردی لە ژیری دەستکرددا. دەشڵێت، سەرەتا کار لەسەر سۆرانی و دواتر شێوەزارەکانی دیکەی زمانی کوردی دەکەن.
وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان دەڵێ، لە وڵاتەکەیدا سەروو 10 ملیۆن قوتابی هەن کە 2.8 ملیۆنیان کچن.
گوتەبێژی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێ، دوای گەیشتنەوەی بارمتەکان بە ئیسرائیل و رادەستکردنەوەی تەرمەکان، زیندانییە فەلەستینیەکان ئازاد دەکەن. بە گوێرەی پلانی ئاگربەست، بڕیارە سبەی حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد بکات.
ئاڵا رەیانی، ئەکتەر و ئەندامی لیژنەی دادوەری بۆ فیلمی درێژی نێوخۆیی لە فیستیڤاڵیی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، گۆڕانکاری و پێشکەوتنی زۆر لە هەرێمی کوردستان دەبینێت؛ دەشڵێت، گرنگە ژمارەی فێستیڤاڵەکانی فیلم زیاتر بکرێن.
وەزارەتی دادی ئیسرائیل ناوی 250 زیندانیی فەلەستینیی بڵاوکردەوە کە بڕیارە وەک بەشێک لە گۆڕینەوەی زیندانیان بە بارمتەکان ئازادبکرێن. بە گوێرەی پلانی ئاگربەستی غەززە، حەماس 46 بارمتە و تەرمەکانیان دەداتەوە ئیسرائیل، ئەویش دوو هەزار زیندانیی فەلەستینیی ئازاد دەکات
لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی رایگەیاند، ماریا کورینا ماچادۆ بووە براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بۆ ساڵی 2025.
پەرلەمانی ئەڵمانیا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی بڕیاریدا یاسای پێدانی وڵاتینامە بەو کەسانەی پێنج ساڵ لەو وڵاتە دەمێننەوە بکاتە 8 ساڵ مانەوە. پارتی یەکێتیی کریستیان و بەشێکی پەرلەمانتارانی سۆشیال دیموکرات و پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیای راستڕۆی تووندئاژۆی دژەکۆچبەر دەنگیان بە گۆڕانکارییەکە دا.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئاگربەستی غەززە "زۆر نزیکە" و لەوانەیە رۆژی یەکشەممە بۆ ئەو مەبەستە سەردانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بکات.
میدیای فەرمیی میسر بڵاویکردەوە، لە شەرم شێخ شاندی دانوستاندکاری حەماس و ئیسرائیل دەستیان بە گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ کرد. دەشڵێت، دانوستاندنەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر میکانیزمێک بۆ ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتە و زیندانییەکان لەژێر رۆشنایی پلانی سەرۆکی ئەمریکا بۆ غەززە. ئەو دانوستاندنە بە نێوەندگیری وڵاتەکەیان و قەتەرە.
هەشت ئەندامی ئۆپێک پڵەس رێککەوتن کە مانگی داهاتوو بەرهەمی رۆژانەیان 137 هەزار بەرمیل نەوت زیاد بکەن. ئەو وڵاتانە هەوڵ دەدەن پشکی زیاتریان لە بازاڕی نەوت هەبێت.
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئۆپەراسیۆنێکی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەنجام دا و 71 کەس دەستگیرکران.
میدیای فەرمیی چین دەڵێ، بەهۆی رنووی بەفرەوە لە دامێنی لووتکەی ئەڤەرێست و لەو بەشەی دەکەوێتە رۆژهەڵاتی تبت، نزیکەی هەزار کەس بێسەروشوێنن. بەفرەکە بووەتەهۆی داخستنی رێگەکانی ئەو ناوچەیە و ئەوەش بەهاناوەچوونی قورس کردووە.
رێناس ئیبراهیمی، چالاکڤانە و لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا دەڵێت، "بۆ ئیسرائیل کە دژی خواستی خۆمان مامەڵەمان لەگەڵدا دەکات، ئێستا کاتی ئەوەیە داوا لە بەرپرسانمان بکەین هەموو هاوئاهەنگییەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە رابگرن کە جینۆسایدی خەڵکی کردووە."
لە هێرشێکدا بۆ سەر کەنیسەیەکی جووەکان لە شاری مانچستەر، دوو کەس کوژران و سێی دیکەش بریندار بوون. گومانلێکراوی سەرەکیی هێرشەکەش لەلایەن پۆلیسەوە تەقەی لێکرا.
حکومەتی بەریتانیا دەڵێت، ئەو پەناخوازانەی مافی پەنابەری وەردەگرن، چیدیکە راستەوخۆ شوێنی مانەوە و هەموو مافەکانی یەکگرتنەوەی خێزانیان پێنادرێت. ئەمە بە گوێرەی پڕۆژەیەکە ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە رایگەیاند.
ژمارەیەک چالاکڤانی سەر کەشتیگەلی خۆڕاگری رایانگەیاند، هێزی دەریایی ئیسرائیل بە کەشتیی جەنگی دەوری ژمارەیەک بەلەمی ئەوانی داوە و رێگری لە رۆیشتنیان بەرەو غەززە دەکەن.
سەرۆکی ئەمریکا بڵاویکردەوە، وڵاتانی دیکە پیشەسازیی فیلمیان لە وڵاتەکەی "دزیوە" و بۆ راستکردنەوەی دۆخەکەش پێناسی گومرگی بەسەر ئەو فیلمانەدا دەسەپێنن، کە لە دەرەوەی ئەمریکا بەرهەمهێنراون.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، هیچ وڵاتێکی ئەندام لە ناتۆ بەتەنیا جێناهێڵن، کە رووسیا هەڕەشەی لێ بکات.
کۆشکی سپی پلانی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززەی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی پلانەکە غەززە دەبێتە ناوچەیەکی "بێ تیرۆر بۆ ئەوەی هەڕەشە بۆ سەر دراوسێکانی دروست نەکات" و بۆ سوودی خەڵکەکەی کەرتەکە نۆژەن دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی شارەوانی کوێلن لەنێوان بەربژێرێکی کورد لە پارتی سەوزەکان و بەربژێرێکی دیکە لە پارتی سۆسیال دیموکرات بەڕێوەچوو. بەربژێرەکەی پاتی سۆسیال دیموکرات سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
گەڕاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران رۆژەڤی رۆژی یەکشەممەی رۆژنامەکانی ئێران بوو و ترسی لای خەڵکێکی زۆر دروست کردووە.
نێردەی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق پێشوازی لە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بۆرییەوە دەکات، هانی هەردوولاش دەدات لە هاوئاهەنگی بەردەوام بن
باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە بەغدا و کۆنسووڵخانەی گشتیی وڵاتەکە لە هەولێر پێشوازییان لە رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کرد بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و دەڵێن، "هەنگاوێکی گرنگە بۆ خۆشگوزاری هاووڵاتیان".
کۆنفرانسی ئەنجوومەنی دیدگای گەنجان لە شاری ئەمستردامی هۆڵەندا بەڕێوەچوو. چوار گەنجی کورد بە ئاڵای کوردستانەوە بەشدارییان تێدا کرد.
دێبۆرا ژنێکی خاوەنکارە و سەرپەرشتیاری بزووتنەوەی "نا بۆ ماکیاژ"ە لە نیویۆرک؛ هانی ژنان دەدات رۆژانە بەبێ ماکیاژ بچنە دەرەوە، بەڵام گرنگی بە رۆتین و پێستیان بدەن
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سەرۆکی سووریا لە ئەمریکا کۆبوونەوە. وەزیرە ئەمریکیەکە رایگەیاند، باسی سەقامگیریی سووریا و گرنگی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلیان کرد.
یەکێک لە گەرمترین پرسەکان لە جیهانی ئەمڕۆی سیاسەتی نێودەوڵەتیدا، پرسی بە دەوڵەتبوونی فەلەستینە. ئەمڕۆ، بەریتانیا، کەنەدا، پۆرتوگال و ئوسترالیا دانیان بەو دەوڵەتەدا نا، ئێستا لە 193 ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان، 152یان دانیان پێدا ناوە.
هەفتەی دیجیتاڵی کازان لە شاری کازانی رووسیا بەڕێوەدەچێت. سەرپەرشتیارانی چالاکییەکە بە رووداویان راگەیاند، 160 کۆمپانیای بواری تەکنەلۆژیا لە 29 وڵاتەوە داوایان پێشکەشکردبوو، 20یان لە 17 وڵاتەوە هەڵبژێردران.
بەرپرسانی تاڵیبان رایانگەیاند، رۆژی هەینی، ژن و پیاوێکی بەریتانییان ئازاد کردوون، کە نزیکەی 8 مانگ بوو دەستبەسەر بوون
سەرۆکی تیمێکی شوێنەواری لە زانکۆی هێلدلبێرگی ئەڵمانیا بە رووداوی راگەیاند، بەهاری داهاتوو سەردانی عێراق دەکەنەوە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لە کۆشکەکانی ئاشوور بانیپاڵ لە پارێزگای نەینەوا.
بەرپرسێکی تاڵیبان بە بی بی سی راگەیاندووە، بە زانکۆکان گوتراوە کە چی دیکە رێگەیان پێنادرێت 18 بابەتی زانکۆ بڵێنەوە، چونکە "لەگەڵ بنەماکانی شەریعەت و سیاسەتی سیستم ناگونجێن". شەش لە 18 بابەتی قەدەخەکراو بەتایبەتی لەسەر ژنانن، لەوانەش: جێندەر و گەشەپێدان، رۆڵی ژنان لە پەیوەندیکردن و کۆمەڵناسیی ژنان.
ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، قوتابخانەیەکی تایبەت بە فێرکردنی زمانی کوردییە لە شاری کیل لە هەرێمی شلێسڤیگ هۆلشتاینی ئەڵمانیا.
رێکخراوی نێودەوڵەتیی ئەنتارکتیکا بۆ رێکخستنی گەشت بۆ بەستەڵەکی باشووری زەوی (ئەنتارکتیکا) بە رووداوی راگەیاند، لە وەرزی گەشتیاریی 2024 بۆ 2025دا، زیاتر لە 118 هەزار گەشتیار سەردانی ئەنتارکتیکایان کردووە.
دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی سووریا لە دیمەشق نەخشەڕێگەیەکی بۆ هێورکردنەوەی دۆخی سووریا بە پاڵپشتیی واشنتن و عەمان راگەیاند، ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پاڵپشتیی خۆی بۆ نەخشەڕێگەکە نیشان دا.
بەرپرسێکی باڵای حەماس، یەکێک بوو لەو سەرکردانەی حەماس لە قەتەر لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردوومانکران، دەرکەوتەوە. ئەو دەڵێت، لەکاتی گفتوگۆی پێشنیازێکی ئەمریکا بۆ ئاگربەستی جەنگی غەززە بۆردوومانکراون و لە کەمتر لە خولەکێکدا 12 مووشەکیان لە شوێنەکە دا.
بانکی ناوەندیی ئەمریکا سوودی بانکی بە رێژەی 0.25٪ کەمکردەوە.
رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ بڵاویکردەوە، بەلەمێکی کۆچبەران لە رۆژهەڵاتی کەناراوەکانی لیبیا ئاگری گرت و بەهۆیەوە لانیکەم 50 کۆچبەر گیانیان لە دەست دا.
ئەمریکا بزووتنەوەی نوجەبا، کەتائیبی سەیید شوهەدا، بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا ئەوفیا، کەتائیبی ئیمام عەلیی عێراق وەکو "رێکخراوی تیرۆریستیی بیانی" دەناسێنێت.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (بە کاتی ئەمریکا) لە سنووری ئاوە نێودەوڵەتییەکان بەلەمێکی گواستنەوەی مادە هۆشبەرەکانیان بۆردوومان کردووە، کە بەرەو ئەمریکا دەڕۆیشت. دەشڵێت، بەلەمەکە ڤەنزوێلی بووە و بەهۆی هێرشەکەوە سێ "تیرۆرست" کوژران.
لە قودس- ئۆرشەلیم سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە. لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی هاوبەشدا سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەکەی و ئەمریکا باشترین هاوپەیمانی یەکدین. وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش رایگەیاند، پاڵپشتی ئیسرائیلیان کردووە و دەکەن. لە گوشارەکانیشیان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبن.
بەڕێوبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، پێویستە بە زووترین کات ئەو بنەمای لێکتێگەیشتنە جێبەجێبکرێت کە هەفتەی رابردوو لەگەڵ ئێران واژۆیان کرد. دەشڵێت، رێککەوتنەکە گرنگە بۆ متمانەدانەوە بە کارەکانی ئاژانسەکەیان کە لەکاتی جەنگی ئێران و ئیسرائیلدا راگیرابوو.
وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا بڵاویکردەوە، بەهۆی بەردەوامیی جەنگی غەززەوە، کۆلێژی شاهانەی بەریتانیا بۆ لێکۆڵینەوەی بەرگریی، خوێندکارانی ئیسرائیلی لە خوێندن بێبەش دەکات.
حکومەتی ژاپۆن رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە وڵاتەکەیان تەمەنیان 100 ساڵ یان زیاترە، بەرزبووەتەوە بۆ ژمارەیەکی پێوانەیی، کە نزیکەی 100 هەزار کەسە.
کۆنسووڵخانەی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، پاڵپشتی لەو دوو هاووڵاتییە بەریتانییە دەکەن دەکەن کە لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکراون، ئەمە وەکو ئاماژەیەک بۆ سەرۆکی بەرەی گەل و برایەکەی کە 22ی ئاب لە شاری سلێمانی دەستگیرکران.
پڕۆژە بودجەی حکومەتی ئەمریکا بۆ ساڵی 2026 لە کۆنگرێسی وڵاتەکەیە. وەزارەتی جەنگی ئەمریکا پێشنیازی کردووە، بۆ ساڵی نوێ 130 ملیۆن دۆلار بدەنە هەسەدە کە نزیکەی 17 ملیۆن دۆلاری لە ساڵی 2025 کەمترە.
راپۆرتێک کە لەلایەن Visual Capitalist بڵاوکراوەتەوە، لیستی نوێی ملیاردێرەکانی ژیریی دەستکردی (AI) ئاشکرا دەکات کە ئەم ساڵ چوونەتە ریزی گەورە سەرمایەداران، کە تێیدا ئەمریکییەکان پێشەنگن و چینیش لە پلەکانی کۆتاییدایە.
گۆڤاری فۆربسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لە ساڵی 1991ـەوە تاوەکو ئەم ساڵ بێڵ گەیتس، هاودامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بەردەوام لە لیستی 10 دەوڵەمەندترینەکانی جیهان بوو، بەڵام چی دیکە ئەوە نەما و ئێستا لە پلەی 15ـەمیندایە.
ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە هەرێمی نۆردراین فێستڤاڵنی ئەڵمانیا راگەیێندرا و ئەنجامەکان بەمشێوەیەی خوارەوەن.
ژمارەیەک گەنج لە شاری غەززە، گرووپێکی میوزیکیان بەناو "باڵندەکانی غەززە دەجریوێنن" بۆ دووربوون لە کاریگەرییەکانی جەنگ دروستکردووە.
حکومەتی عێراق یەکەم پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبای بە وزەی خۆر لە کەربەلا کردەوە. پڕۆژەکە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی کارەبای وڵاتەکەیە.
ژمارەیەک گەنجن لە شاری غەززە، گرووپێکی میوزیکیان بۆ دوورکەوتنەوە لە کاریگەرییەکانی جەنگ دامەزراندووە.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە کە رۆژی چوارشەممە چارلی کیرکی لە یوتا کوشت.
شەن شێروان، مامۆستای وانەکەیە و خەڵکی شاری سلێمانییە. بە رووداوی رایگەیاند، ئەمە تاکە کۆرسی فێربوونی زمانی کوردییە لە زانکۆکەدا و تایبەتە بە ئاستی پێشکەوتوو. کۆرسەکانی پێشوو تەنیا بۆ ئاستی سەرەتایی بوون.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حووسییەکانی یەمەن بڵاویکردەوە، بەهۆی بۆردوومانی ئەمڕۆی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر سەنعا و هەرێمی جەوفەوە 9 کەس کوژران.
کۆریای باشوور کە ئێستا سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەی لەناکاوی ئەنجوومەنەکە سەبارەت بە بۆردوومانی دوێنێی ئیسرائیل سەر قەتەر بۆ سبەی دواخرا.
خۆپێشاندەرانی نیپاڵ بەزەییان بە هیچ بەرپرس و باڵەخانەیەکی حکومەت نەکرد، لە کاتاماندووی پایتەختی وڵاتەکە ئۆفیسی سەرۆکوەزیران و ژمارەیەک باڵەخانەی دیکەی وەزارەتەکانیان سووتاند.
ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی نەرویج لە ئۆسلۆی پایتەختی وڵاتەکە راگەیێندرا. لایەنگرانی پارتی کار دڵخۆشن و بەبۆنەی بەدەستهێنانی زۆرینە، ئاهەنگ دەگێڕن. چەند کوردێک بەربژێر بوون و باس لە دەرچوونی دووانیان دەکرێت.
میدیای فەرمی سووریا بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل بۆردوومانی نێوەڕاست و رۆژئاوای پارێزگاکانی حومس و لازقییەی کرد.
ئاژانسی چاودێریی کەشوهەوای ئەورووپا ناسراو بە کۆپەرنیکۆس بڵاویکردەوە، ئابی ئەم ساڵ سێیەم گەرمترین مانگی ئاب بووە لەسەر ئاستی جیهان، ئەمەش پێویستی پەلەکردن لە بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا پیشاندەدات.
رۆژی یەکشەممە هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویج لە چەند ناوچەیەکی وڵاتەکە دەستیپێکرد و ئەمڕۆ دووشەممەش لە تەواوی وڵاتەکە دەکرێت. 8 کورد لەو هەڵبژاردنە کێبڕکێ دەکەن.
رۆژی سێشەممە حکومەتی ئیسرائیل بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە کۆبووەوە. لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، لە هێرشەکانیان بۆ سەر غەززە و گوشارکردن لە دانیشتووانەکەی بۆ چۆڵکردنی بەردەوام دەبن. دەشڵێت، 100 هەزار کەس شارەکەیان جێهێشتووە و حەماسیش رێگریی دەکات لەو کەسانەی لە شارەکە ماون بچنە دەرەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویج لە بەشێک لە هەرێم و ناوچەکانی باکووری وڵاتەکە دەستیپێکرد. بڕیاریشە رۆژی دووشەممە هەڵبژاردن لە تەواوی ناوچەکانی دیکەی وڵاتەکە بکرێت.
بەڕێوبەری گشتیی یەکێتیی جیهانی پۆست کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە رایگەیاند، دوای ئەوەی بەهۆی پێناسە گومرگییەکانەوە 88 وڵات خزمەتگوزاری پۆستە و گەیاندنیان لەگەڵ واشنتن راگرت. خزمەتگوزارییەکە لە وڵاتانی جیهانەوە بۆ ئەمریکا 81٪ کەمیکردووە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، تۆمەتی وڵاتان بۆ نیازی وڵاتەکەی بۆ کۆنترۆڵکردنی خاکی وڵاتانی دراوسێی رەتدەکاتەوە. دەشڵێت، تەنیا ئامانجیان ئاشتی و ئاسایشی ئیسرائیلە.
سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان رایگەیاند، ئامادەن گفتوگۆ لەگەڵ حیزبوڵـڵا بکەن بۆ یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی چەکەکانی ئەو گرووپە. دەشڵێت، دەیانەوێت لەگەڵ گرووپەکە ستراتیجیەتێکی ئەمنی بۆ وڵاتەکەیان دروست بکەن.
بەگوێرەی بەرپرسانی فریاگوزاری پاکستان، لە 26ی حوزەیرانەوە 800 کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە، کە 300یان لە مانگی ئاب بووە. 150 کەسی دیکەش بێسەروشووێن بوون. هەروەها، زیاتر لە 200 هەزار کەسیش دەربەدەر بوون.
حکومەتی ئەڵمانیا پلانی زیادکردنی ژمارەی سەربازانی سوپای وڵاتەکەی و بەهێزکردنی زیاتری سوپای پەسندکرد وەکو ئامادەکارییەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی زیادبوونی گرژییەکان لەنێوان وڵاتانی ناتۆ و رووسیا.
سەرۆکی رێکخراوی منداڵپارێزی نێودەوڵەتی رایگەیاند، برسیەتی لە کەرتی غەززە رۆژ بە رۆژ لە زیادبووندایە و ئێستا منداڵانی ئەو کەرتە ئەوەندە برسی و لاواز بوون تەنانەت توانای گریانیشیان نەماوە.
پۆلیسی ویلایەتی مینیسۆتا بڵاویکردەوە، لە قوتابخانەیەکی شاری مینیا پلەس کەسێک تەقەی لە ژمارەیەک هاووڵاتی کرد و بەهۆیەوە 20 کەس بوونە قوربانی. بەرپرسێکی شارەکە دەڵێت، دوو کوژراو لەنێو قوربانییەکان هەن.
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، دەیەوێت ناوی وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی بکاتە وەزارەتی جەنگ. دەشڵێت، ئەو هەنگاوە ئاماژەیەکی بەهێزتری بۆ ئەمریکا دەبێت
وەزارەتی دەرەوەی هەریەک لە وڵاتانی سوێد، بەلجیکا، هۆڵەندا و لیتوانیا بە جیا بە رووداویان راگەیاند، نیگەرانی دۆخی مرۆیین لە غەززە و هاوکاری مرۆییان گەیاندووەتە ئەو کەرتە. دەشڵێن، پێویستە ئیسرائیل هەموو کارێک بۆ ئاسانکاری گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بەو ناوچەیەی فەلەستین بکات.
نووسینگەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، تەنزانیا چوار هاووڵاتیی وڵاتەکەی لە کەمپی رۆژ لە رۆژئاوای کوردستان گەڕاندەوە، داواش لە وڵاتان دەکات کار بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانیان لە کەمپەکانی رۆژ و هۆل بکەن.
وەزارەتی داد و پۆلیسی فیدراڵیی سویسرا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوو هەزار و 80 پەناخوازی عێراقی داواکارییەکەیان لەژێر لێکۆڵینەوە دایە. بەپێی ئاماری وەزارەتەکەش، 7 هەزار و 289 هاووڵاتیی عێراق و هاونیشتمانی هەرێمی کوردستان لەو وڵاتەدا نیشتەجێن.
لە کەرتی غەززە نەبوونی خۆراک و سەختی دەستڕاگەیشتن پێی، خەڵکی تووشی بەدخۆراکی کردووە و لە دەگمەنی ئاردیش، ناوەکەیان گۆڕیوە بۆ "زێڕی سپی."
نووسینگەی سیستمی زانیاری سووتانی دارستانەکانی ئەورووپا بڵاویکردەوە، ئەم ساڵ 8 هەزار و 947 کیلۆمەتر دووجا رووبەری دارستانی یەکێتیی ئەورووپا سووتاوە. 42.68%ی لە ئیسپانیا بووە
وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، وەزیری بەرگری پلانی تایبەت بە کۆنترۆڵکردنی غەززەی پەسند کردووە، نزیکەی 60 هەزار سەربازی یەدەگیشی بۆ ئەو ئەرکە سەربازییە دیاریکردووە
رێکخراوی خاچی سووری ئیتاڵیا بە رووداوی راگەیاند، ئەم ساڵ 30 هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە دوورگەی لامپێدوزا
سێ هەفتەیە ئیسپانیا رووبەڕووی شەپۆلێکی گەرمای تووند بووەتەوە و بەهۆیەوە لە باکووری رۆژئاوا و رۆژئاوای وڵاتەکە ئاگر لە دارستانەکان کەوتوونەتەوە. بەهۆی خێرایی ئاگرەکەشەوە تیمەکان توانای کۆنترۆڵکردنیان نییە و بەو هۆیەوە حکومەت سێ هەزار و 500 سەربازی بۆ هاوکاریکردنی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ناردووە.
پۆلیسی نیویۆرک رایگەیاند، لە بەرزاییەکانی کراون لە نیو یۆرک کەسێک تەقەی لە ژمارەیەک هاووڵاتی کرد و سێ کەس کوژران. دەشڵێت، تۆمەتبار دەستگیرنەکراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
بەرپرسانی پاکستان رایانگەیاند، بەهۆی بارانی بەخوڕ و لافاوەوە لە باکووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان لانیکەم 344 کەس گیانیان لە دەستداوە. لافاو ناوچەیەکی فراوانیشی لە نیپال و هیندستان گرتەوە.
راوێژکاری ئەڵمانیا پێشنیاز دەکات لووتکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا؛ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا و ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە ئەورووپا بکرێت
نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی سەربازی دێرەزوور سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاویکردەوە، لە شارۆچکەی غەرانیج ئۆپەراسیۆنێکیان کردە سەر شانە نووستووەکانی داعش و 12 داواکراو و گومانلێکراوی پەیوەندیدار بە گرووپەکەیان دەستگیرکرد.
گوتەبێژێکی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممەوە دەست بە دابەشکردنی خێوەت و پێداویستی بە خەڵکی غەززە دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن لە باشووری کەرتەکە نیشتەجێبن. ئەمە وەکو ئامادەکارییەک بۆ فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ سەر غەززە کە رۆژی 8ی ئەم مانگە کابینەی جەنگی بە زۆرینەی دەنگ پەسندی کرد.
خەڵکی ئۆکراینا چاویان لەسەر هەنگاوەکانی بەرپرسانی وڵاتەکە و مۆسکۆیە بۆ قۆناخی داهاتووی جەنگی نێوانیان. ئەوەش دوای ئەوەی لووتکەی ترەمپ و پووتین تروسکاییەکی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ دروستکرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، پێداچوونەوەیەکی گشتیی بە پێدانی ڤیزە بە دانیشتووانی غەززە دەکەن. ئەمە دوای ئەوەی وڵاتەکە سێ هەزار و 800 ڤیزەی کاتیی بە هۆکاری مرۆیی- تەندروستی بە فەلەستینییەکان دا.
لە سوەیدا دروزەکان خۆپێشاندانیان کرد و سەرکۆنەی تووندوتیژییەکانی مانگی رابردووی ناوچەکەیان لەنێوان چەکدارە دەشتەکییەکان و چەکدارەکانیان کرد. داوای مافی چارەی خۆنووسینیان کرد.
کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا (کریملێن) بڵاویکردەوە، سەرۆکی وڵاتەکەیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵات کۆبووەوە و باسی وردەکاری کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا بۆ کردن. سەرۆکی رووسیا پێیراگەیاندوون، گفتوگۆیان لەسەر کۆتاییهێنان بە جەنگ لەسەر بنەمایەکی "دادپەروەرانە" کردووە.
پڕۆگرامی چاودێری زەوی سەر بە یەکێتیی ئەورووپا ناسراو (کۆپەرنیکۆس) بە رووداوی راگەیاند، بارانبارین لە بەشێکی زۆری ناوچەکەیان زیادیکردووە، بەڵام زۆرینەی بەخوڕ بووە و بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو. دەشڵێت، ئەگەر بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بەردەوام بێت، ئەگەری هەیە 54%ـی ئەورووپا رووبەرووی قەیرانی کەمئاوی ببێتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، لە دوای رووخانی رژێمی پێشووی سووریاوە تاوەکو کۆتایی مانگی تەممووز، هەزار و 300 هاووڵاتیی سووریایی گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان. بەرلینیش بەردەوامە لە هاندانیان بۆ گەڕانەوە.
سندوقی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسێف) بڵاویکردەوە، پێکدادانەکانی مانگی تەممووز و ئابی ئەم ساڵ لە سوەیدا زیانی زۆریان بە خێزانەکان و منداڵان گەیاندووە. دەشڵێت، لەو ماوەیەدا 22 منداڵ کوژراون.
بەرپرسێکی کۆشکی سپی رایگەیاند، لووتکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و هاوتا رووسییەکەی لە بنکەی سەربازی ئیلمۆندۆرف ریچاردسن لە ئەلاسکا بەڕێوەدەچێت.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئەنجامی کۆبوونەوەی رۆژی هەینی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا بڕیار لە رێخکستنی کۆبوونەوەیەکی دیکە بە بەشداری سەرۆکی ئۆکراینا دەدات. دەشڵێت، دەیانەوێت بە ئاگربەست گیانی خەڵکی بپارێزن.
ئەوە بچووکترین شیردەرە کە تاوەکو ئێستا لەو ناوچەیەی ئەمریکای باشوور دۆزرابێتەوە و لە سەردەمی داینەسوورەکاندا ژیاوە
دەنگدانی پێشوەختەی پەرلەمانی نەرویج ئەمڕۆ دەستیپێکرد و 18 پارت کێبڕکێ لەسەر 169 کورسی دەکەن، لەنێو بەربژێرەکاندا 7 کورد هەن
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە کەسانی بێماڵ لە واشنتۆنی پایتەخت "دووربخرێنەوە"، ئەمەش دوای چەندین رۆژ دێت لە باسکردنی پلانەکانی بۆ سەپاندنی کۆنترۆڵی فیدراڵی بەسەر شارەکەدا، کە بانگەشەی ئەوەی بۆ دەکات تاوان تێیدا زیادبووە.
یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری بە ئەنجوومەنی ئاسایش دا کە پلانی کۆنترۆڵکردنی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە ببێتە هۆی دروستکردنی کارەساتێکی دیکە.
راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، پێشبینی دەکات سەرۆکی ئۆکراینا لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی رووسیا ئامادەبێت کە بڕیارە رۆژی 15ی ئەم مانگە لە ئەمریکا سەبارەت بە پرسی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا بکرێت.
وەزیرانی دەرەوەی هەشت وڵاتی ئەورووپی راگەیێندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی پلانی ئیسرائیل بۆ کۆنترۆڵکردنی غەززە بڵاوکردەوە و سەرکۆنەی پلانەکە دەکەن. هەروەها، هۆشداریش لە کوژرانی ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتیی سڤیل و ئاوارەبوونی زیاتری خەڵک دەدەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئوردن رایگەیاند، رۆژی سێشەممە، 12.08.2025، میوانداری کۆبوونەوەیەکی سووریا - ئەمریکا دەکات بۆ تاوتوێکردنی پشتیوانی بۆ دیمەشق.
بەڕێوبەری بەشی کاروباری هاووڵاتییان لە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات سەردانی 7 وڵات نەکەن، لەنێویاندا عێراق و سووریا هەن.
وەزارەتی دەرەوە و کۆچبەرانی لوبنان بڵاویکردەوە، سەرکۆنەی گوتەکانی راوێژکاری ئێران بۆ کاروباری دەرەوە دەکەن کە رایگەیاندبوو، وڵاتەکەی دژایەتیی بڕیاری حکومەتی لوبنان بۆ چەکدانانی حیزبوڵـڵا دەکات.
جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، 80٪ـی فەرمانبەرانی مەدەنی لە سلێمانی پرۆژەی "هەژماری من" تۆمارکراون و پرۆسەکە خێراتر دەکەن.
میدیای فەرمیی چین بڵاویکردەوە، بەهۆی لافاوەوە لە باکووری رۆژئاوای وڵاتەکە 10 کەس گیانیان لەدەستدا و 33ی دیکەش بێسەروشووێن بوون.
توێژینەوەیەکی نوێی دانیمارکی دەریخستووە ئەو منداڵانەی کاتی زۆر لەبەردەم شاشەکاندا بەسەر دەبەن، مۆبایل بێت یان تەلەڤیزیۆن، مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و هەرس زیاترە.
حیزبوڵڵای لوبنان وەڵامی بڕیاری حکومەتی وڵاتەکەی دایەوە، کە داوای چەکدادان لە حیزبوڵڵا و گرووپە چەکدارەکانی دیکە دەکات، گرووپەکە دەڵێت، بە جۆرێک مامەڵە لەگەڵ بڕیارەکە دەکەن کە هەر نەبێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، داوا لە هاووڵاتییانیان دەکەن سەردانی 21 وڵاتی جیهان نەکەن کە زۆرینەیان لە کیشوەری ئاسیا و ئەفریقان.
پسپۆڕان ئاشکرای دەکەن کە سووڕانەوەی زەوی خێراتر بووە، ئەمەش وادەکات ئەمڕۆ، 5ـی ئابی 2025 ببێتە یەکێک لە کورتترین رۆژەکان لە مێژووی تۆمارکراودا. هەرچەندە ئەم گۆڕانکارییە تەنیا چەند میلی چرکەیەکە و هەستی پێناکرێت، بەڵام بووەتە جێگەی سەرنج و لێکۆڵینەوەی زانایان.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانی غەززە دەڵێت، بەهۆی تەقە و بۆردوومانەکانی سوپای ئیسرائیلەوە 26 کەس کوژران کە 14یان لە نزیک بنکە و ناوەندەکانی دابەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان بوون.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دەڵێ، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەکە لەگەڵ جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەتەوە و نیگەرانی وڵاتەکەی لە دوو پڕۆژەیاسای تایبەت بە حەشدی شەعبی دووپاتکردوەتەوە.
نووسینگەی ئەبراهام حەمادە، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا دەڵێ، ئەو کۆنگرێسمانە پەیوەندییەکی ڤیدیۆیی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) هەبووە و رایگەیاندووە، ئەم مانگە دانوستاندنەکانی دیمەشق و هەسەدە بە پاڵپشتیی ئیدارەی ئەمریکا بەڕێودەچن.
سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، لە دوایین کۆبوونەوەی شاندی وڵاتەکەی و شاندی رووسیادا رێککەوتن بۆ ئاڵوگۆڕی 1200 کەس کراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، لە گفتوگۆکان بەردەوام دەبن.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، بنیامین نەتەنیاهوو داوای لە خاچی سووری نێودەوڵەتی کردووە خۆراک و دەرمانی پێویست بگەیێننە ئەو بارمتانەی لە کەرتی غەززەن.
دوو بەرپرسی پارێزگای ئەبیەنی یەمەن دەڵێن، لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران 27 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و 100ی دیکەش بێسەروشوێنن.
شاندی یەکێتیی ئەورووپا بۆ عێراق داوای داپەروەری بۆ قوربانیانی هێرشی داعش بۆ سەر شنگال و دەوروبەری دەکات. شاندەکە دەشڵێت، کوردانی ئێزدی پێکهاتەیەکی گرنگی عێراقن.
میدیای ئیسرائیل راپۆرتێکی سوپای وڵاتەکەی بڵاوکردوەتەوە کە تێیدا هاتووە، زۆرینەی ئەو سەربازانەی لەم ماوەی دواییدا خۆیان کوشتووە بەهۆی کاریگەرییە دەروونییەکانی جەنگ و زیادمانەوەیان لە بەرەکانی جەنگ بووە.
سوپاسالاری ئیسرائیل رایگەیاند، جەنگی نێوانیان لەگەڵ حەماس "بەبێ وچان" بەردەوام دەبێت ئەگەر گفتوگۆکان بۆ ئازادکردنی بارمتەکان بە سەلامەتی شکستبهێنن.
فینلاند یاسایەکی نوێی بۆ قەدەخەکردنی مۆبایل لە قوتابخانەکاندا دەرکرد و لەگەڵ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکاندا دوای پشووی هاوینە، یاساکە چووە واری جێبەجێکردنەوە
سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، هێزەکانیان لە ئۆکراینا لە پێشڕەویدان، بەڵام دەشیانەوێت گفتوگۆی ئاشتی لەگەڵ کیێڤ بکەن، هەرچەندە ئامانجەکانی جەنگیان لەگەڵ ئەو وڵاتە نەگۆڕاون.
ژمارەیەک زانای ئەمریکی، بەریتانی و چینی لە توێژینەوەیەکی نوێیاندا کە لە گۆڤاری زانستیی سێڵ بڵاویان کردووەتەوە، دەڵێن، نزیكەی 9 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، پەتاتە لە ئەنجامی گۆڕانێکی چاوەڕواننەكراو و تێکەڵبوونی جینەکانی رووەکێکی هاوشێوەی پەتاتە لەگەڵ تەماتەیەكی كێویدا پەرەی سەندووە.
ساڵ بە ساڵ ژمارەی زۆنگاوەکانی جەبایش لە پارێزگای زیقار کەمتردەبنەوە و بڕی ئاوەکەیشیان کەمتر دەبێتەوە. ئەمەش کاریگەری لەسەر ئەو گامێشانە دروستکردووە کە بە ئاوی زۆنگاوەکان دەژین.
فەرەنسا و 14 وڵاتی دیکەی رۆژئاوا داوا لە وڵاتانی جیهان دەکەن دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێن.
22 وەزیر و ئەندام پەرلەمانی ئیسرائیل لە نامەیەکدا داوای رەزامەندی وەزیری بەرگریی وڵاتەکەیان دەکەن بۆ ئەوەی سەردانی باکووری غەززە بکەن، تاوەکو لێکۆڵینەوە لە بارەی ئەگەر و چۆنیەتی دروستکردنی کۆمەڵگەی جوونشین لەوێ بکەن.
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی رووسیا پەیامێکی تووند بۆ سیناتۆرێکی ئەمریکا دەنێرێت و پێی دەڵێت، "بۆت نییە فەرمان بە رووسیا بکەیت کەی بێتە سەر مێزی گفتوگۆ." دەشڵێت، "رووسیا، ئیسرائیل یان ئێران نییە."
وەزیری بازرگانیی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی لە 1ی ئابەوە پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیهاندا جێبەجێ دەکات و دوایین وادە بۆ جێبەجێکردنی درێژناکاتەوە
پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی بڵاویکردەوە، هاوکاریی مرۆییان بەشی تەواوی دانیشتووانی غەززە بۆ سێ مانگی داهاتوو هەیە یان بەدەست دەگات. دەشڵێت، ئێستا 470 هەزار کەس لەو کەرتە لە برسێتیی دژواردان.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی لەگەڵ کردنەوەی رێڕەوی وشکانی و ئاسمانییە بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بە دانیشتووانی غەززە، بەڵام دەبوو ئەوە زووتر کرابا. دەشڵێت، پلانیان هەبوو بەشێکی منداڵە نەخۆشەکانی غەززە بۆ چارەسەر ببەنە وڵاتەکەیان.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە بۆردوومانێکدا بۆ سەر باشووری لوبنان دوو چەکداری حیزبوڵـڵایان کوشت یەکێکیان بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزی رەزوانی گرووپەکەیە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ بیانوویەکی بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە غەززە و رەخنەگرتن لە حکومەتەکەی بۆ خراپیی دۆخی مرۆیی لە کەرتەکە نەماوە.
سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەیدا گوتی، زۆر بە خراپی لە ئێرانیاندا. دەشڵێت، "ئێران دەیەوێت بەردەوام بێت لە پیتاندنی یۆرانیۆم و ئێمەش رێگە بەمە نادەین."
لە سکۆتلاند سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا کۆبوونەوە و هەردوولا لەسەر بازرگانیی نێوانیان رێککەوتن. سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا بە جیا رێککەوتنەکەیان بە باش بۆ هەردوولا وەسفکرد.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە دۆخی غەززە کرد و رایگەیاند، "دوو هەفتە لەمەوبەر 60 ملیۆن دۆلارمان بۆ هاوکاریکردنی خۆراکی لە غەززە خەرجکرد و کەس سوپاسی نەکردین".
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا رایگەیاند، یەکێتیی ئەورووپا پێویستی بە میکانیزم و رێککەوتنێک لەبارەی کۆچبەرانەوە هەیە. سەرۆکی ئەمریکاش گوتی، "کێشەی زۆر لە سیستمی کۆچبەری ئەورووپادا هەیە".
ترەمپ قسەی لەبارەی رێککەوتنی بازرگانی وڵاتەکەی لەگەڵ وڵاتانی دیکەی جیهان کرد و رایگەیاند، "رێککەوتنی بازرگانی بۆ کەمکردنەوەی گرژیی نێوان وڵاتان بەکاردەهێنم". گوتیشی، "بە سەرکردەکانی کەمبۆدیا و تایلاندم گوت، جەنگ رانەگرن، رێککەوتنی بازرگانی ناکەین".
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە رۆژی یەکشەممەوە کەمکردنەوەی گرژییەکان بە مەبەستی گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی لە کەرتی غەززە جێبەجێ دەکەن؛ داواش لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، پێویستە بەبێ دواکەوتن و بێ بیانوو هاوکارییەکان لە غەززە دابەش بکەن
ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا کە خۆی بە کورد و سووریایی دادەنێت رایگەیاند، هەموو کەمینەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست گرنگن بۆ وڵاتەکەی. دەشڵێت، کوردەکانی عێراق و سووریا هاوپەیمانیانن و جێیان ناهێڵن.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بە تووندی پلانی فەرەنسا بۆ داننان بە دەوڵەتی فەلەستین رەتدەکەنەوە و هەنگاوێکی لەو جۆرە لە بەرژەوەندی حەماسە. باڵیۆزی ئەمریکاش لە ئیسرائیل دەڵێت، نازانێت فەرەنسا دەیەوێت لە کوێ دەوڵەتەکە دروست بکات.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی یازدەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکاندا، ژمارەیەک کەسایەتی کۆمەڵگەی مەدەنیی ئێزدی و جێگری بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە و سیاسەت لە کۆمیسیۆنی ئەمریکا بۆ کاروباری ئازادیی ئایینی لە گفتوگۆیەکی تایبەتدا هۆشداری دەدەن لەوەی کە دوای زیاتر لە دەیەیەک، هێشتا کۆمەڵگەی ئێزدی رووبەڕووی ئاڵنگاری گەورە دەبێتەوە و داوای هەنگاوی کرداریی زیاتر بۆ دابینکردنی دادپەروەری و پاراستنیان دەکەن.
سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، وڵاتەکەی دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێت و مانگی ئەیلوولیش بڕیارەکە رادەگەیێنن.
سەرەتای مانگی رابردوو پەیوەندییەکانی سەرۆکی ئەمریکا و بەرپرسی پێشووی فەرمانگەی کارامەیی حکومەتی ئەمریکا تێکچوون، وردە وردە هەڕەشە کەوتە سەر مانەوەی بەرپرسی پێشووی فەرمانگەکە و کۆمپانیاکانی لە ئەمریکا، بەڵام نزیکەی هەفتەیەکە ئەو پەیوەندییانە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچن و نزیکبوونەوە لە نێوانیاندا هەیە.
چوار دەزگای راگەیاندنی جیهانی هۆشداری لە برسێتی رۆژنامەڤانەکانیان و کەسوکاریان لە کەرتی غەززە دەدەن و دەڵێن، پێویستە ئیسرائیل رێگە بە گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە تەواوی غەززەییەکان و رۆژنامەڤانەکانیان بدات.
هاڵک هۆگن، پاڵەوانی زۆرانبازی سەربەستی ئەمریکی کۆچی دوایی کرد و پزیشکەکانی دەڵێن، هۆکارەکە وەستانی دڵ بووە.
دادگەی نێودەوڵەتی بۆ داد، بڕیارێکی دەرکرد و دەڵێت، هاوکار دەبێت لە پاراستنی کەشوهەوا و دیاریکردنی بەرپرسیارێتی وڵاتان و جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان. هەروەها، بڕیارەکە بنەمایەکی یاساییش دادەنێت بۆ ئەوەی ئەو وڵاتانەی زۆرترین زیانیان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە بەرکەوتووە داوای قەرەبوو بکەن.
سەرۆکی دادگەی نێودەوڵەتیی دادی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، گۆڕانی کەشوهەوا "هەڕەشەیەکی جدییە" لەسەر مانەوەی مرۆڤایەتی و پێویستە رێکاری پێویست بۆ رووبەڕووبوونەوەی بگیرێتەبەر.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا باجێکی نوێ بەناوی "باجی دەستپاکیی ڤیزا" بە بڕی لانیکەم 250 دۆلار دەخاتە سەر تێچووی ئێستای وەرگرتنی ڤیزا
میدیای فەرمیی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە، وڵاتەکەی سێیەم تێکشکێنەری سەربازی دروست دەکات، بڕیارە تشرینی یەکەمی ساڵی داهاتوو تاقیبکرێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئەم ساڵ دوو دانەی دیکەی تاقیکردەوە
وەزیری کۆچ و پەنابەریی یۆنان، بە تووندی هۆشداری دەداتە ئەو کۆچبەرانەی دەیانەوێت بە رێگەی نایاسایی بچنە وڵاتەکەی و رایگەیاند، "مەیەنە ئێرە (یۆنان)، دەنا زیندانیتان دەکەین یان دەتاننێرینەوە بۆ وڵاتەکانتان."
پێگەیەکی سویسری دوایین راپۆرتی خۆی سەبارەت بە ئاستی پیسیی هەوای شارەکانی جیهان بڵاوکردەوە و هەریەک لە شارەکانی لاهۆر، دەلهی و کامپالا پیسترین هەوایان هەیە. بەغداد حەوتەم پیسترین هەوای لەنێو شارەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا هەیە.
گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاگاداری هێرشەکانی هەفتەی رابردووی ئیسرائیل بۆسەر سووریا نەبووە، لەوبارەیەوە پەیوەندیی بە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلەوە کردووە
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئێران پشتڕاستی قسەکانی کردووەتەوە کە هێرشەکانی وڵاتەکەی زیانێکی زۆریان بە ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران گەیاندووە
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بە هیچ جۆرێک وڵاتەکەی دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت. دەشڵێت، هێرشەکانی ئەمریکا زیانی زۆری بە پێگە ئەتۆمییەکانیان گەیاندووە و لێکۆڵینەوەش لە ئاستی زیانەکان بەردەوامە
بە گوێرەی راپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی بۆچوونی خەڵکی بەریتانیا [تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لە بۆچوونی هاووڵاتییانیان] بڵاوکراتەوە، 30٪ی کرێکار و کارمەندانی وڵاتەکەیان رووبەڕووی مامەڵەی نادادپەروەرانە بوونەتەوە. نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەڵێت، لە جیهاندا 20٪ی کارمەندان رووبەڕووی هەمان دۆخ دەبنەوە.
تەندروستیی غەززە رایگەیاند، تەنیا رۆژی شەممە بەهۆی بۆردوومان و تەقەی هێزەکانی ئیسرائیلەوە، زیاتر لە 90 کەس کوژراون و دەیانی دیکەش بریندار بوون.
میدیای بەریتانیا بڵاویکردەوە، پەنابەرێکی کورد کە کچە 16 ساڵانەکەی خۆی لە بەریتانیا کوشتبوو، بووە یەکەمین کەیسی فەرمیی تۆمارکراوی "کوشتن لەسەر شەرەف" لەو وڵاتە.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو وێستگە ئەتۆمییانەی لە ئێران بۆردوومانیان کردن، بە تەواوی لەنێویان بردوون و بنیاتنانەوەشیان ساڵانێکی زۆری دەوێت.
سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگریی ئیسرائیل راگەیێندراوێکیان سەبارەت بە دۆخی پارێزگای سوەیدا و جوڵەپێکردنی هێزەکانی سووریا بەرەو پارێزگاکە بڵاوکردەوە و دەڵێن، جوڵاندنی هێز بەرەو سوەیدا مەترسییە لەسەر وڵاتەکەیان.
ناوەندێکی توێژینەوە لە ئەمریکا توێژینەوەیەکی کردووە و دەڵێت، رۆژانە خواردنی دوو کیوی بەسە بۆ وەرگرتنی ژمارەیەکی زۆر ڤیتامین، باشترکردنی هەرس و دووربوون لە شێرپەنجە.
لە ژمارەیەک هەژماری سۆشیال میدیا وا بڵاوکراوەتەوە کە ئاسمانی ئێران بەڕووی گەشتە فڕۆکەوانییەکاندا راگیراوە. باس لە راگەیێندراوێکی هێڵی ئاسمانیی تورکیا (تورکش ئێرلاینز) دەکرێت کە گوایە گەشتەکانی بۆ ئێران راگرتبێت، بەڵام هێڵەکە گەشتەکانی رانەگرتووە و هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراوەش لەبارەی داخستنی ئاسمانی ئێران لە ئارادا نییە.
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا بڵاویکردەوە، بەرپرسانی سووریا دەیانەوێت سوود لە دەرفەتی هەڵگرتنی سزاکان لەلایەن سەرۆکی وڵاتەکەیەوە وەربگرن و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دراوسێکاندا باش بکەن.
59 پەرلەمانتاری بەریتانیا لە نامەیەکدا داوا لە حکومەتی وڵاتەکەیان دەکەن دان بە فەlەستیندا بنێت وەکو دەوڵەتێکی سەربەخۆ و دەشڵێن، پێویستە حکومەتی وڵاتەکەیان ژمارەیەک رێکار بگرێتەبەر بۆ ئەوەی رێگری لە ئیسرائیل بکەن لە جێبەجێکردنی پلانی رەفەح و راگواستنی دانیشتووانی غەززە.
کۆنسووڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر داوا لە هەولێر و بەغداد دەکات، کێشەکانیان لەبارەی بودجە و پرسەکانی دیکەی نێوانیان چارەسەر بکەن.
گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا رایگەیاند، ناردنی چەکی زیاتر بۆ ئۆکراینا دەبێتە هۆی درێژکردنەوەی جەنگەکەیان، ئەمە دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئامادەن چەکی بەرگریی زیاتر بۆ ئۆکراینا بنێرن.
حووسییەکانی یەمەن لە راگەیێندراوێکدا رایانگەیاند، کەشتییەکی بازرگانیان لە دەریای سوور بە ئامانجگرت و نزیکە لەوەی ژێرئاو بکەوێت.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، چوار فەرماندەی حیزبوڵڵایان لە باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج. وەزارەتی تەندروستیی لوبنانیش دەڵێت، بەهۆی بۆردوومانەکانەوە کەسێک کوژراوە و 6ـی دیکەش بریندار بوون.
سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، وڵاتەکەی دوو رێککەوتنی بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی چەک لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی و دانیمارکی واژۆکرد. دەشڵێت، ئامانج لەو رێککەوتنانە زیادکردنی توانای سوپاکەیەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی رووسیا.
لایەنە سیاسییەکان و خەڵکی قوبرس نیگەرانن لە زیادبوونی جووەکان لە وڵاتەکەیان و داوا دەکەن سنوورێک بۆ ئەو زیادبوونە دابنرێت. تەل ئەڤیڤیش ئەو هەڵوێستە بە هەڕەشەی دژەجوو دەزانێت.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناخی راگوزەر لە دیمەشق کۆبوونەوە. دوای کۆبوونەوەکە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، پاڵپشتی لە حکومەتی راگوزەری سووریا دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ سووریا دەستەبەر بکەن.
دوێنێ ئێران تەواوی ئاسمان و فڕۆکەخانەکانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا کردەوە، ئەمڕۆش ئیمارات دەستی بە گەشتەکانی بۆ ئەو وڵاتە کردەوە
راگەیاندنی پەرلەمانی هۆڵەندا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوو یاسای پەیوەندیدار بە پەنابەرانیان لە وڵاتەکەیان پەسند کرد، کە بەشێکن لە هەوڵەکان بۆ سنووردارکردنی ژمارەی کۆچبەران.
بەهۆی هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر شاری ئۆدیسای ئۆکراینا، لانیکەم پێنج کەس بریندار بوون. ئێستا ئۆکراینییەکان لە ترسی هێرشەکانی رووسیا دەچنە پەناگەکان، بەڵام ئەوەش ناتوانێت بەتەواوی بیانپارێزێت.
باڵیۆزی نەمسا لە عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ بەغدا و هەولێردا هەیە بۆ بەهێزکردنی ئەو پەیوەندییەکانیش رۆڵی "سیاسی باڵا"ـی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنن
لێکۆڵینەوەیەکی ئیسپانی کە لە گۆڤاری لانسێتدا بڵاوکراوەتەوە دەڵێت، کەمکردنەوەی هاوکارییە مرۆییەکانی ئەمریکا بۆ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و خەڵکی هەژار دەبێتە هۆی مردنی 14 ملیۆن کەس، کە زیاتر لە سێیەکیان منداڵن.
یەکەی جێبەجێکردنی یاساکانی کۆچبەری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا داوای لە بەرپرسانی لەندەن کردووە مۆڵەتی کارکردن لە خاوەنی "کافێی شازادە دایانا" وەربگرنەوە کە خاوەنەکەی هاووڵاتییەکی عێراقییە. داواکە بەهۆی کارپێکردنی ژمارەیەک پەناخواز و پێدانی خواردن بووە پێیان لە بری کرێی کارکردنیان.
سەرۆکی فەرەنسا و سەرۆککۆماری ئێران بە تەلەفۆن قسەیان کرد. سەرۆکی فەرەنسا بە هاوتا ئێرانییەکەی گوت، رێز لە ئاگربەستەکەتان لەگەڵ ئیسرائیل بگرن و بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ.
بڕیاربوو ئەمڕۆ لە دادگەی قودس-ئۆرشەلیم لەبارەی ژمارەیەک کەیسی گەندەڵییەوە گوتە لە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وەربگرێت، بەڵام پێش بەڕێوەچوونی دانیشتنەکە، پارتی لیکود کە پارتەکەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلە بڵاویکردەوە، دادگەکە بەڕێوەچوونی دانیشتنەکەی دواخست.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا نیگەرانە لە هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر بەڕێوبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم و داوا لەو وڵاتە دەکات هاوئاهەنگی لەگەڵ رێکخراوەکە بکات.
گوتەبێژی وەزارەتی رێگەوبان و گەشەپێدانی شارەکانی ئێران رایگەیاند، ئاسمانی رۆژئاوا و نێوەڕاستی وڵاتەکەیان بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا کراوەتەوە، بەڵام هێشتا گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکانی باکوور، باشوور و رۆژئاوای وڵاتەوە دەستیان پێنەکردووەتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، سەرکۆنەی هەڕەشەکانی بەرپرسانی ئێران لە بەڕێوبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەکەن و داواش لە تاران دەکەن سەلامەتی و ئاسایشی کارمەندانی ئەو ئاژانسە دابینبکات.
ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، ئەم ساڵ زیاتر لە 1.2 ملیۆن ئەفغان لە وڵاتانی ئێران و پاکستانەوە بە زۆر دیپۆرتی وڵاتەکەیان کراونەتەوە. ئاژانسەکە دەشڵێت، شەپۆلی دیپۆرتکردنەوەی ئەفغانەکان مەترسی لەسەر ناسەقامگیرکردنی دۆخی وڵاتەکە دروست دەکات.
کۆمیسیۆنی کەمترین کرێی کارکردنی سەر بە وەزارەتی کاری ئەڵمانیا پێشنیازێکی بۆ زیادکردنی کەمترین کرێی کارکردنی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی بۆ 17.11 دۆلار بۆ هەر کاژێرێک داوەتە وەزارەتەکەی.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، هەر کاتێک پێویست بکات بۆ لەنێوبردنی بنکە ئەتۆمی و پڕۆگرامی مووشەکی ئێران، هێرشدەکەنەوە سەر ئەو وڵاتە. دەشڵێت، دەیانویست رێبەری ئێران بکوژن، بەڵام هیچ دەرفەتێکیان بۆ رێکنەکەوت.
بەگوێرەی میدیای ئێران، هێزە ئەمنیەکانی ئەو وڵاتە تائێستا 700 کەسیان بەو تۆمەتە دەستبەسەرکردووە و بەشێکیشین بە خێرایی دادگەییکراون و لە سێدارەدراون، رۆژی پێنجشەممە 26ی حوزەیران سوپای پاسداران رایگەیاند 26 سیخوڕی دیکەی مۆسادیان لە خوزستان دەستگیرکردووە.
زانکۆی بن گوریۆن بڵاویکردەوە، مووشەکەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتەکەیان بوونە هۆی خاپوورکردنی شەش تاقیگەی زانستییان و زیانیان بە نۆی دیکەش گەیاند.
یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئیسرائیل لە هێرشەکەی بۆسەر ئێران، لەنێوبردنی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی بوو. ئەمریکاش لە رێگەی بۆردوومانکردنی سێ بنکەی ئەتۆمیی ئێرانەوە بەشداریی لە گەیشتن بەو ئامانجە کرد، بەڵام بەرپرسانی تاران هەڕەشەی بەردەوامیدان بە پرۆگرامە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەیان دەدەن، سەرەڕای ئەو هێرشە زۆرانەی کرانە سەر پێگە ئەتۆمییەکانیان
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، "دەمانەوێت سووریا بەهێزتر بێت و بتوانێت رووبەڕووی گرووپە تیرۆریستییەکان بەتایبەت داعش ببێتەوە."
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل دەڵێت، بەرپرسانی وڵاتەکەیان و سووریا لە پەیوەندی راستەوخۆی رۆژانەدان و گفتوگۆ بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەن.
گرووپی سەرایا ئەنسار و سوننە بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوە خۆکوژییەکەی دوو رۆژ لەمەوبەری سەر کەنیسەیەکی شاری دیمەشق راگەیاند کە بووە هۆی کوژرانی 13 کەس.
ئێران هەڕەشە لە بنکەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات، ئەوەش دوای ئەو هێرشە ئاسمانییە بەرفراوانەی واشنتن رایگەیاند، بەرنامە ئەتۆمییەکەی تارانی پێ وێران کردووە.
بزووتنەوەی "ئەنساروڵڵا"ی یەمەن (حووسییەکان)، لە بەیاننامەیەکی تووند و درێژدا، هەڕەشەی کردەیی لە ئەمریکا دەکات و رایدەگەیێنێت، هەر جۆرە بەشدارییەکی واشنتن لە هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، دەبێتە هۆی ئەوەی کەشتییە جەنگی و بازرگانییەکانیان لە دەریای سوور بکرێنە ئامانج
کیان لی گال، بەشداربووی خۆپێشاندانەکەیە و دەڵێت، "وەک دەبینن، ئەمە بۆ داوای ئاگربەستی دەستبەجێ و دژایەتی جەنگە. ناچارین لایەنگیریی یەکێکیان بکەین، بەڵام راستییەکەی ئەوەیە چەندە پێویستە دژایەتی ئێران بکەین، دەبێ هێندەش دژایەتیی ئیسرائیل بکەین."
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، پێویستە ئەمینداری گشتیی حیزبوڵـڵای لوبنان وانەیەک لە سەرکردەکانی پێش خۆی فێربێت. ئەم لێدوانە دوای ئەوە هات نەعیم قاسم هەڕەشەی ئەوەی کرد گرووپە چەکدارییەکەی لە جەنگی ئێستادا بێلایەن و بێ وەڵام نامێنێتەوە.
جەنگی ئیسرائیل و ئێران هێرشەکانی هەردوولا بۆ سەر یەکدی بەردەوامن. تاوەکو ئێستا ئەمریکا، ئوستراڵیا، چین و دەیان وڵاتی دیکە هۆشدارییان بە هاووڵاتییانیان داوە سەردانی ئەو دوو وڵاتە نەکەن و ئەوانەی لەوێشن ئەو دوو وڵاتە و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست جێبێڵن.
سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی فەرەنسا بە رووداوی راگەیاند، ئاگاداری پلانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر ئێران نەبوون. وەزارەتی دەرەوەی فینلاندیش بە رووداوی گوت، جەنگەکە دەبێتە هۆی ناسەقامگیری لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهان و هەربۆیە پێویستە بە دیپلۆماسی کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
سەرۆکی ئەمریکا لە نووسینێکدا دەستخۆشی تەواو لە کارەکانی ئەیب حەمادە، کۆنگرێسمانی ئەمریکی، کە خۆی بە کورد و سووری دەزانێت دەکات و دەڵێت، پاڵپشتی کارەکەیەتی و دەیەوێت دووبارە هەڵبژێردرێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دژایەتی رێککەوتنی وڵاتەکەی و ئەمریکای کردووە. دەشڵێت، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ شکستهێنان بە رێککەوتنیان لەگەڵ ئەمریکا دەستی بە جەنگ کرد.
بەهۆی بەردەوامیی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، هەریەک لە باڵیۆزخانەکانی ئەڵمانیا، سویسرا و ئەمریکا لە تەلئەڤیڤ داخران. هەروەها، ژمارەیەک وڵاتی ئەورووپی و ئاسیاییش هاووڵاتییانیان لەو وڵاتە دەبەنە دەرەوە.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە تەلەفۆن قسەیان کرد. سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا بە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی راگەیاند، نیگەرانی زۆریان لەبارەی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست هەیە و پێویستییەکی بەپەلەش بۆ چارەسەری جەنگی ئێران و ئیسرائیل لە رێگەی گفتوگۆوە هەیە.
دوو بەرپرسی ئەمریکی بە میدیای وڵاتەکەیان راگەیاند، دۆناڵد ترەمپ پلانێکی ئیسرائیلی بۆ کوشتنی رێبەری ئێران ڤیتۆ کردووە. ئەوان دەڵێن، سەبارەت بە جەنگی ئیسرائیل و ئێران لەگەڵ بەرپرسانی تەلئەڤیڤ لە گفتوگۆی بەردەوامدان.
سوپاسالاری ئیسرائیل رایگەیاند، رێگەی ئاسمانی گەیشتنیان بە تاران کردووەتەوە و لە هێرشەکانیشیان بۆ سەر ئەو وڵاتە بەردەوام دەبن.
نۆ کۆنگرێسمانی ئەمریکی نامەیەکیان بۆ سەرۆکی وڵاتەکەیان سەبارەت بە جەنگی ئێران و ئیسرائیل ناردووە. ئەوان دەڵێن، هێرسی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەرفەتێکی گرنگە بۆ رێگری لە ئێران بۆ بوون بە خاوەن چەکی ئەتۆمی.
سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئێران ژمارەیەک مووشەکی بەرەو وڵاتەکەیان هاوێشتووە و زەنگی ئاگادارکردنەوەشیان لە تەواوی وڵاتەکەیان لێداوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، باڵیۆزخانەکەیان لە عێراق ئاگاداری زیادبوونی ئەگەری هێرشی "گرووپە تیرۆرستییەکانە" بۆ سەر هاووڵاتییانیان لە عێراق. بە هاووڵاتییانیشیان دەڵێت، مەچنە عێراق.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، کۆگەی سووتەمەنیی فڕۆکەیان لە فڕۆکەخانەی مەشهەد بۆردوومانکرد و دەیانەوێت بەسەر ئاسمانی ئەو وڵاتەدا زاڵبن.
فریاکەوتنی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل سێ کەس کوژران و 20ی دیکەش بریندار بوون.
سەرۆکی فەرەنسا و سەرۆککۆماری ئێران بە تەلەفۆن قسەیان کرد. سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، بە سەرۆککۆماری ئێرانی گوتووە، تەنیا رێککەوتن چارەسەرە.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند، لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکەن و جەنگی ئیسرائیل و ئێرانیش بووەتە هۆی زیادبوونی گرژییەکان لەو ناوچەیە.
شازادەی جێنشینی سعودیە و سەرۆککۆماری ئێران بە تەلەفۆن قسەیان کرد. سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی "بەڵگەی شەڕانگێزییانە". شازادەی جێنشینی سعودیەش دەڵێت، پاڵپشتیی تاران دەکەن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی رووداوەکەوە لە تروس سۆشیاڵ بڵاویکردەوە، "ئەو جۆرە تووندوتیژییە تۆقێنەرانە لە ئەمریکا قبووڵکراو نین".
وەزیری دەرەوەی رووسیا و هاوتا ئێرانییەکەی بە تەلەفۆن قسەیان کرد. وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکەن و ئامادەی هاوکاریشن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان.
پۆلیسی ئێرلەندای باکوور لە بەریتانیا رایگەیاند، دوای پێنجەمین شەوی پڕ تووندوتیژی، زیاتر لە 60 ئەفسەری پۆلیس لە پشێوی دژە پەناخوازاندا لە ئێرلەندای باکوور بریندار بوون.
وەزیری دەرەوەی چین بە جیا قسەی لەگەڵ هاوتا ئێرانی و ئیسرائیلییەکەی کرد. وەزیری دەرەوەی چین پاڵپشتیی خۆی بە هاوتا ئێرانییەکەی و دژایەتی هێرشی سەربازیشی بۆ سەر ئێران بە هاوتا ئیسرائیلییەکەی گەیاند.
میدیای رووسیا لە زاری یاریدەدەرێکی سەرۆکی وڵاتەکەیانەوە بڵاویکردەوە، سەرۆکی رووسیا و سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەیان کرد و باسی جەنگی ئۆکراینا، دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جەنگی ئێران و ئیسرائیلیان کرد.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل راگەیاند، لە دوو رۆژی رابردوودا هێرشەکانی وڵاتەکەی زیانی گەورەیان بە ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران گەیاندووە. ئەو هەڕەشەی بەردەوامی و چڕکردنەوی هێرشەکانی وڵاتەکەشی بۆ سەر ئێران کرد.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، بە وردیی چاودێریی دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکەن و هۆشداریش بە ئێران دەدات کە سەرنجەکانی نەخاتە سەر وڵاتەکەی.
میدیای ئێران دەڵێت، بەهۆی هێرشێکی درۆنییەوە بەڕێوەبەری پۆلیسی ئاسایشی گشتی و ئەفسەرێکی دیکە لە رۆژئاوای هەمەدان کوژراون.
هاوکات وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا بە رووداوی راگەیاند، "تاوەکو ئێستا هەموو باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانەکانی ئیسرائیل دەپارێزین. هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکەین تاوەکو چەند مەترسییە لەسەر ئاسایشمان، بەڵام لە ئامادەییداین."
رۆژی هەینی، 13ی حوزەیرانی 2025، لە ستۆکۆڵمی پایتەختی سوێد مارک رووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ لەبارەی بۆردوومانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، "پێویستە هاوپایمانان کار و گفتوگۆ بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان بکەن". گوتیشی، "پێویستە کەمکردنەوەی گرژییەکان کاری لەپێشینە بێت".
وەزارەتی دەرەوەی سوێد بە رووداوی راگەیاند، دۆخێکی تووند و ناسەقامگیر لە ناوچەکە هەیە و "لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین."
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، دەرفەتی زۆری بە ئێران دا بۆ رێککەوتن، بەڵام سوودیان لەو دەرفەتانە وەرنەگرت. دەشڵێت، پێویستە تاران رێککەوتن بکات پێش ئەوەی هەموو شتێک لەنێوبچێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئەمریکا لە هێرشەکەدا هاوئاهەنگی لەگەڵ ئیسرائیل هەبووە و هەربۆیەش رووبەڕووی لێپرسراوێتی دەبێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەڵێت، ئیسرائیل بۆردوومانی وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهری نەکردووە، بەڵام لە وێستگەی نەتەنزی داوە.
ئەفیخای ئەدرعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە ئێکس بڵاویکردەوە: "لە چەند کاژێری رابردوودا ئێران زیاتر لە 100 درۆنی بە ئاراستەی ئیسرائیل تەقاندووە و هەموو سیستمە بەرگرییەکان سەرقاڵی خستنەخوارەوەیانن."
ئاژانسی چاودێریی سنوورەکانی یەکێتیی ئەورووپا (فرۆنتێکس) بڵاویکردەوە، چوونی کۆچبەران بۆ وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا 20% کەمیکردووە. دەشڵێت، لە 5 مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا چوونی کۆچبەران بۆ بەریتانیا 17% زیادیکردووە
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، چەند بژاردەیەکیان لەبەردەستە بۆ راگرتنی ئێران لەوەی ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی. دەشڵێت، ئامادەن بۆ ئەو مەبەستە هێز بەکاربهێنن
گرێتا تونبێرگ، چالاکڤانی سوێدی، ئیسرائیل بە "رفاندنی" خۆی و تیمەکەی تۆمەتبار دەکات، ئەوەش دوای ئەوەی دوێنێ لە سنووری ئاوی نێودەوڵەتیی دەریای نێوەڕاست، هێزە دەریاییەکانی ئیسرائیل چالاکڤانەکە و تیمی سەر بەلەمی مادلینیان دەستبەسەر کرد، کە هەوڵی گەیاندنی هاوکاریی مرۆییان بە غەززە دەدا
جێگری باڵیۆزی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، پاڵپشتی بەردەوامبوونی گفتوگۆکانی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەکەن
باڵیۆزی کۆریای باشوور لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، عێراق پێشکەوتنی لە بوارەکانی ئەمنی و سیاسی بەدەستهێناوە. ئاماژە بەوەش دەکات، گرنگە گفتوگۆکانی بەغدا و هەولێر لەسەر پرسە ئەمنی و ئابوورییەکان بەردەوام بن
باڵیۆزی سۆماڵ لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەناوی وڵاتەکەی و جەزائیر، گایانا و سیرالیۆنەوە گوتی، چاودێریی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان دەکەن. ئاماژەی بەوەش کرد، داننان بە هەڵەبجە وەکو 19یەمین پارێزگای عێراق دەستکەوتە
باڵیۆزی رووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، پێیان باشە پێشکەوتن لە گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان هەبێت. ئاماژە بەوەش دەکات، گرنگە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت
زیاتر لە 300 کارمەند و بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە نامەیەکدا بۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان دەڵێن، لە کارەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە و بەردەوامیی فرۆشتنی چەکی وڵاتەکەیان بە تەلئەڤیڤ نیگەرانن
لە شاری نیسی فەرەنسا هەزاران ئەندام و سەرکردەی رێکخراوە ژینگەییەکان گردبوونەوە و داوای چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ پاراستنی ژینگەی ئاوی دەکەن. لەکاتێکدا ئەمڕۆ سێیەم کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی زەریاکانەوە دەستی بە کارەکانی کرد.
دوای دروستبوونی گرژییەکانی نێوان ئیلۆن مەسک، دەوڵەمەندترین کەسی جیهان و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا؛ سەرمایەدارەکە نیازی خۆی بۆ دامەزراندنی پارتێکی سیاسی پیشاندا
پەرلەمانی نەرویج خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسایەک کرد کە سێکس بێ رەزامەندیی کەسی بەرامبەر بە دەستدرێژی دادەنێت. ئەو یاسایەی ئێستا هەیە کاتێک سێکسکردن لەگەڵ کەسی بەرامبەر بە دەستدرێژی دادەنێت کە تووندوتیژی، مەترسی و بەکارهێنانی کەسی بەرامبەری تێدا بێت
میدیای ئەمریکی دەڵێت، ئێران هەزاران تۆن مادەی پێویستی بۆ بەهێزکردنی توانا مووشەکی و سەربازییەکانی لە چین کڕیوە. باس لەوەش دەکات، ئەو مادانە لە چەند مانگی داهاتوودا دەگەنە ئێران
گوتەبێژێکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا دەڵێت، پێشوازی لە گواستنەوەی کۆمپانیا و کارە بازرگانییەکانی ئیلۆن مەسک لە ئەمریکاوە بۆ ئەورووپا دەکەن. بەرپرسێکی کۆشکی سپییش دەڵێت، سەرۆکی وڵاتەکەی هیچ پلانێکی نییە قسە لەگەڵ بازرگانەکە بکات. ئەمەش دوای ئەوەی گرژییەکانی نێوان مەسک و سەرۆکی ئەمریکا تەقینەوە
حکومەتی بەریتانیا دەڵێت، 1.5 ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوونی نوێ تاوەکو ساڵی 2029 لەو وڵاتە دروستدەکرێن و هەمووشیان دەبێت پانێڵی وزەی خۆر لەسەر بانەکانیان دابنرێت. حکومەتی ئەو وڵاتە دەیەوێت لەو رێگەیەوە کێشەی کەمیی وزە و شوێنی نیشتەجێبوون چارەسەر بکات
لە ناوچە شاخاوییەکانی چین، لە بەرزی 200 بۆ 300 مەتر ژمارەیەک هاووڵاتی نمایش لەسەر پەت دەکەن. ژمارەیەک گەشتیار بۆ چێژ وەرگرتن لە سرووشت و نمایشەکان سەردانی شوێنەکە دەکەن.
ژمارەیەک دیپلۆماتکاری وڵاتانی رۆژئاوا رایانگەیاند، ئەمریکا و ژمارەیەک وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا سەرقاڵی پلاندانانن بۆ پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک بۆ سەرکۆنەکردنی ئێران. ئەمەش لەبەرئەوەی بە باشی هاوکاری تیمەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ناکات لەکاتی سەردانیان بۆ ناوەندە ئەتۆمییەکانی.
حکومەت، خەڵک و بەرپرسانی وڵاتانی ئەفریقا نیگەرانی بڕیارەکەی ئیدارەی ئەمریکان بۆ قەدەخەکردنی گەشتی هاووڵاتییانیان بۆ ئەو وڵاتە. یەکێتیی ئەفریقا دەڵێت، ئەم قەدەخەیە زیان بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ واشنتن دەگەیەنێت.
سەرۆکوەزیرانی دانیمارک بە میدیای وڵاتەکەی گوت، پلانی درێژکردنەوەی قەدەخەی سەرپۆشی تەواوەتییان لە شوێنە گشتییەکان و جێبەجێکردنیان بەسەر قوتابخانە و زانکۆکاندا هەیە. دەشڵێت، دەیەوێت شوێنی نوێژکردن لە زانکۆکانی وڵاتەکەیدا دابخرێن.
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، نێردەی تایبەتی وڵاتەکەی پێشنیازێکی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران داوەتە تاران. دەشڵێت، "لە بەرژەوەندی خۆیانە قبووڵی بکەن."
وەزاەتی دادی ئەمریکا بڵاویکردەوە، دوو لێکۆڵینڤانی چینی بە قاچاخ قارچکیان بردووەتە ئەمریکا بۆئەوەی لە زانکۆیەکدا لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکەن. بەگوێرەی بەرپرسانی ئەمریکا، ئەم جۆرە قارچکە زیانی ملیاران دۆلار بە ئابووریی وڵاتەکەیان دەگەیێنێت
بەرپرسێکی باڵای پۆلیسی پاکستان رایگەیاند، لە شاری کاراچی بەهۆی ئەگەری بوومەلەرزەوە 216 زیندانییان لە یەکێک لە گرتووخانەکان دەگواستنەوە، لەو کاتەدا هەموویان رایانکرد و تەنیا 78یان دەستگیرکراونەتەوە.
رۆژی سێشەممە، 3ی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی ترووس سۆشیاڵ بڵاویکردەوە، ئێستا سوپای ئەمریکا "بەهێزترینە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو راستییەی کە بە خێراییەک چەک کۆگادەکەین هەرگیز وڵاتەکەمان بەخۆیەوە نەبینیووە".
بەرپرسانی سعودیە دەڵێن، توانیویانە رێگری لە 269 هەزار و 678 موسڵمان بکەن بە نایاسایی بچنە نێو مەککە و حەج بکەن. دەشڵێن، هەوڵەکانیان بۆ رێگری لە رێگە نایاساییەکان بۆ گەیشتن بە شارەکە بەردەوامن.
بەرپرسێکی ئەمنیی ئۆکراینا رایگەیاند، هێرشێکی درۆنییان کردە سەر ژمارەیەک بنکەی سەربازیی رووسیا. دەشڵێت، لەو هێرشەدا 40 فڕۆکەی سەربازیی رووسیایان لەنێوبردووە. ئەمە لە کاتێکدا بڕیارە سبەی کۆبوونەوەی راستەوخۆی شاندی رووسی و ئۆکراینی بۆ ئاگربەست لە شاری ئیستەنبووڵ بکرێت.
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بڵاویکردەوە، رۆژی شەممە هەزار کۆچبەر بە 18 بەلەم بە نۆکەندی ئینگلیزدا چوونەتە وڵاتەکەیان. ئەمەش ئەم ساڵ زۆرترین بووە لە رۆژێکدا و دووەم زۆرترین بووە لەو کاتەوەی ئاماری گەیشتنی کۆچبەران بەو وڵاتە تۆمار دەکرێن.
لە دیمەشق وەزیری دەرەوەی سعودیە لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی کۆبووەوە. دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیان کرد و وەزیری دەرەوەی سعودیە گوتی، لە پێشەوەی وڵاتان دەبن بۆ هەوڵدان بۆ بنیاتنانەوەی سووریا دوای 14 ساڵ لە شەڕ و ئاڵۆزی.
وەزارەتی دەرەوەی چین لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، هۆشداریی بە ئەمریکا دەدەن لە بابەتی تایواندا "یاری بە ئاگر" نەکەن و نیگەرانی وڵاتەکەشیان سەبارەت بە گوتەکانی وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە لووتکەی سەنگاپوورە بە بەرپرسانی واشنتن گەیاندووە.
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە راپۆرتێکدا دەڵێت، ئێران بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێندراوی زیادکردووە. دەشڵێت، ئێستا وڵاتەکە 408.6 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراوی بە رێژەی 60٪ هەیە کە 133.8 کیلۆگرامی لە مانگی شوباتی ئەم ساڵ زیاترە.
گوتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو راوێژکاری وڵاتەکەیان دەچێتە ئەمریکا و لەوێ جەنگی ئۆکراینا، دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و پەیوەندییە بازرگانیەکانیان لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.
وەزیری راگەیاندنی سووریا دەڵێت، گفتوگۆی ناراستەوخۆیان لەگەڵ ئیسرائیل سەبارەت بە چەند پرسێک هەیە و پێشڤەچوونیش لەو گفتوگۆیانەدا دروستبووە.
بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، وەڵامی پێشنیازی ئەمریکایان بۆ ئاگربەست دایەوە و وەکو بەشێک لە رێککەوتن ئامادەن 10 بارمتە ئازاد بکەن.
تیمی چاودێریکردنی سزا فرەلایەنەکان بڵاویکردەوە، کۆریای باکوور هاوکاریی رووسیای لە بۆردوومانکردنی ژێرخانی سڤیل لە ئۆکراینا کردووە و زیاتر لە 20 هەزار کۆنتێنەر تەقەمەنی بەو وڵاتە داوە.
حکومەتی ژاپۆن داوای لە زانکۆکانی کردووە ئەو قوتابییانە وەربگرن کە دەیانەوێت زانکۆکانی ئەمریکا جێبهێڵن. ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژ بە رۆژ گرژییەکانی واشنتن و زانکۆکان، بەتایبەت هارڤارد زیاتر دەبن و لە دوایین هەنگاودا حکومەت ڤیزای خوێندنی بۆ زانکۆکە راگرت
راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، لەگەڵ وڵاتانی دیکەی هاوپەیمانی ئۆکراینا رێگرییەکانی بەردەم کیێڤیان بۆ هێرشکردنە سەر خاکی رووسیا لابردووە. رووسیاش هۆشداری دەدات کە ئەمە دەبێتە رێگری لە گەیشتن بە ئاگربەست.
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا رایگەیاند، لە ئیستەنبووڵ لەگەڵ سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەتەوە. تێکشکاندنی داعش، سووککردنی سزاکانی سەر دیمەشق و رەخساندنی دەرفەتی وەبەرهێنان لە سووریا گرنگترین باسەکانی کۆبوونەوەکە بوون.
نیۆم کریستی، وەزیری ناوخۆی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ پەیمانگای ئیڤی کە تایبەتە بە مۆڵەتدان بە قوتابییە نێودەوڵەتییەکان بۆ خوێندن لە زانکۆکانی ئەمریکا رایگەیاند، خزمەتگوزاری تایبەت بە رێگەدان بە خوێندنی قوتابییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی هارڤارد راگیرا. دەشڵێت، ئەو بڕیارە "دەستبەجێ بەرکارە".
داواکاری گشتیی سوێد بڵاویکردەوە، هاووڵاتییەکی وڵاتەکەیان کە تۆمەتبارە بە بەشداریکردن لە دەستگیرکردن و سووتاندنی فڕۆکەوانێکی ئوردنی لە سووریا، دادگەیی دەکەن
میدیای ژاپۆن لە زاری پۆلیسی وڵاتەکەیەوە بڵاویکردەوە، شۆفێرێکی تاکسیی تەمەن 54 ساڵیان دەستگیر کرد، کە تۆمەتبارە بە دەرمانخواردکردن، پاشان دەستدرێژکردنە سەر 50 ژن کە بە تاکسیەکەی گواستبوونییەوە. پیاوەکە وێنە و ڤیدیۆی کارەکانیشی گرتبوو
پزیشکێکی بەریتانی چوار هەزار کیلۆمەتری بڕیوە تاوەکو گەیشتووەتە غەززە. یەکێکە لەو پزیشکانەی لە نەخۆشخانەی خان یونس برینداران چارەسەر دەکات.
وەزیری ناوخۆی ئەمریکا رایگەیاند، لە نزیک مۆزەخانەی جووەکان لە واشنتن دی سی دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل کوژران.
توێژەرانی سکوڵی پزیشکیی زانکۆی نۆرسوێستنی ئەمریکی دەڵێن، ساڵی 2001 هەر کەسێک تێكڕا 150 چرکە سەرنجی دەخستە سەر هەر بابەتێک کە دەیخوێندەوە، بەڵام ئێستا 47 چرکەیە. بەکارهێنانی زۆری مۆبایل، ئایپاد و کۆمپیوتەر بە هۆکاری سەرەکیی کەمبوونەوەی سەرنج دادەندرێت
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە سێ ساڵی داهاتوودا سیستمێکی بەرگری بەناوی "گومبەزی زێڕین" دروست دەکەن کە ئامانج لێی پارێزگاریکردنە لە وڵاتەکەیان دژی هەموو مەترسییەکان. چین و رووسیاش دژایەتیی خۆیان بۆ پڕۆژەکە پیشانداوە
مارک رووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند، بڕیاری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانان "پێشهاتێکی گرنگە".
میدیاکانی هیندستان لە زاری بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە بڵاویانکردەوە، پۆلیس لە سێ ویلایەتی جیاوازدا 11 کەسی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ پاکستان دەستگیرکردووە.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، تێبینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان کردووە کە لە خاکی میسرەوە چووەتە نێو ئاسمانی ئیسرائیل و هەوڵی داوە چەک بە قاچاخ بگوازێتەوە بۆ کەرتی غەززە. سوپاکە دەشڵێت، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەیان پێش گەیشتنی بە ئامانجەکەی لە کەرتی غەززە، خستووەتەخوارەوە.
سەرۆکی کەمینەی دیموکراتی لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسایەکی پێشکێشی ئەنجوومەنەکەی کردووە بە ئامانجی رێگریکردن لە وەزارەتی بەرگریی کە هەر فڕۆکەیەک بە دیاری قبووڵبکات و بۆ گواستنەوەی سەرۆکی وڵاتەکەیان بەکاریبێنێت.
وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکا بڵاویکردەوە، یەکەم گرووپی پەناخوازان دوای وەرگرتنی هەزار دۆلار لە بەرامبەر خۆ دیپۆرتکردنەوەیان چوونەوە وڵاتەکانیان. پێدانی پارە لە بەرامبەر خۆ دیپۆرتکردنەوە یەکێکە لە پلانەکانی حکومەتی ئەمریکا بۆ رێگری لە کۆچبەران و دیپۆرتکردنەوەی پەناخوازان.
نووسینگەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە راگەیێندراویکدا بڵاویکردەوە، سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەیان تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە و بە ئێسکەکانیدا بڵاوبووەتەوە. دەشڵێت، هیوایەک بۆ چارەسەرکردنی ماوە.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، دەزگای هەواڵگریی وڵاتەکەی (مۆساد) دوو هەزار و 500 بەڵگەنامەی تایبەت بە ئێلی کۆهین، گەورە سیخوڕی ئیسرائیلی لە سوویاوە گەڕاندووەتەوە.
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆڕبەندی کۆمکاری وڵاتانی عەرەب کە لە بەغداد بەڕێوەچوو بە رووداوی راگەیاند، سەرسامە بە پەرەسەندنە ئەرێنییەکانی عێراق. گوتیشی، کورد بەشێکی دانەبڕاون لە سووریا.
میدیای ئەمریکا و بەرپرسانی وڵاتەکە بڵاویانکردەوە، لە دوو ویلایەتی باشوور بەهۆی گەردەلوولی تووندەوە 21 کەس گیانیان لەدەستدا و زیانێکی زۆریش بەر دانیشتووانی ناوچەکە کەوت.
وەزارەتی ناوخۆی سووریا بڵاویکردەوە، لە باکووری پارێزگای حەلەب هێزەکانی ئاسایش رووبەڕووی ژمارەیەک چەکداری داعش بوونەتەوە. دەشڵێت، ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان کوژرا و ژمارەیەک چەکداری داعشیشیان دەستگیرکرد.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە نوێترین راپۆرتیدا بەناوی راپۆرتی جیهانی بۆ قەیرانی خۆراک، رایگەیاند پار بەهۆی گرژییەکان و ژمارەیەک قەیرانی دیکەوە 295 ملیۆن کەس تووشی برسیێتیی تووند بوون. دەشڵێت، ئەمساڵ بەهۆی کەمبوونەوەی هاوکارییەکانەوە مەترسی زیادبوونی ژمارەکە هەیە.
گۆڤاری لایف ساینس بڵاویکردەوە، رووسیا و چین لێکتێگەیشتنێکیان واژۆکردووە بۆ ئەوەی تاوەکو ساڵی 2036 وێستگەیەکی ئەتۆمی لەسەر مانگ دروست بکەن. وێستگەکە بە رۆبۆت و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو دروست دەکرێت.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، قبووڵی ناکەن سەرۆکی رووسیا بەردەوام بێت لە دواخستنی گفتوگۆکانی ئاشتی. دەشڵێت، دەبێت پووتین باجی خۆدوورخستنەوە لەو گفتوگۆیانە بدات و سزای زیاتر بەسەر ئابوورییەکەیدا دەسەپێنن.
مۆخیکا لە کاتی سەرۆکایەتیدا مووچەی مانگانەی 12 هەزار دۆلار بوو، بەڵام 90٪ی بە هەژاران دەبەخشی، بەو هۆیەوەش نازناوی هەژارترین سەرۆکی جیهانی پێبەخشرابوو.
میدیای یۆنان بڵاویکردەوە، ژنێک دوای گومانکردن لە مێردەکەی وێنەیەکی قاوەکەی دەگرێت و لە رێگەی ژیریی دەستکردەوە خوێندنەوەی بۆ دەکات. ژیریی دەستکرد بە ژنەکە دەڵێت، مێردەکەت خیانەت دەکات، بەو هۆیەوە ئەویش داوای جیابوونەوەی لێ دەکات.
شەڕەکە لەنێوان گرووپە چەکدارەکانی تەرابڵوس و گرووپەکانی شاری میسراتە بوو کە بە دووری 200 کیلۆمەتر کەوتووەتە رۆژهەڵاتی تەرابلوس.
پسپۆڕێکی مادە هۆشبەرەکان لە ئاژانسی یەکێتیی ئەورووپا بۆ رێگری لە مادە هۆشبەرەکان بە رووداوی راگەیاند، پێشوازی لە هەر هەوڵێکی هاوشێوەی بەرپرسانی سووریا بۆ رێگری لە مادە هۆشبەرەکان دەکەن. دەشڵێت، رەنگە ئەو رێگرییانە کێشەی گەورە بۆ وڵاتانی دراوسێی دروستبکات.
میدیای ئەڵمانیا لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، لە دوو رۆژی یەکەمی ئەم کابینەیەی حکومەتی ئەڵمانیادا 286 کۆچبەر لەسەر سنوورەکانی وڵاتەکەیانەوە گەڕێندراونەتەوە. دەشڵێن، سێ مانگی یەکەمی ئەم ساڵ بەراورد بە هەمان ماوەی پار دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران زیادی کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان بڵاویکردەوە، وڵاتەکەیان پابەندی ئەو ئاگربەستەیە کە لەگەڵ هیندستان کردیان. ئەمە دوای ئەوەی نیو دێلهی، ئیسلامابادی بە پێشێلکردنی ئاگربەستەکە تۆمەتبار کردبوو.
سەرۆکی ئۆکراینا و سەرکردەی بەریتانیا، فەرەنسا، پۆڵەندا و ئەڵمانیا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێن، پێویستە رووسیا 30 رۆژ ئاگربەستی بێ مەرج لەگەڵ ئۆکراینا قبووڵ بکات، ئەگەر نا سزایەکی گەورەی بەسەردا دەسەپێنن. گوتەبێژی کرێملینیش دەڵێت، پێویستە پێش هەر ئاگربەستێک وڵاتانی رۆژئاوا ناردنی چەک بۆ ئۆکراینا رابگرن.
ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ژمارەیەک رێکخراوی نێودەوڵەتی هۆشدارییان لە پلانەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ کۆنترۆڵکردنی چۆنیەتی دابەشکردنی هاوکارییەکان بەسەر دانیشتووانی غەززەدا دەدەن و دەڵێن، ئەو پلانانە دەبنە هۆی ئازار و مردنی زیاتر لەنێو دانیشتووانی کەرتەکەدا.
دەسەڵاتی فرۆکەوانی پاکستان رایگەیاند، ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکانی هیندستاندا کردەوە، ئەمە دوای راگەیاندنی ئاگربەستی نێوانیان. ئاگربەستەکە بە نێوەندگیری ئەمریکا و "بەشداری راستەوخۆی هەردوولا" بووە.
حکومەتی هیندستان رایگەیاند، لە سێ شاری هاوسنووریان لەگەڵ پاکستان گەشتە ئاسمانییەکانی 24 فڕۆکەخانەیان هەڵوەشاندوونەتەوە. ئەمە لەکاتێکدایە رۆژ بە رۆژ گرژییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ پاکستان لە زیادبووندان و تاوەکو ئێستاش نزیکەی 50 کەس لە هەردوولا کوژراون.
بەرپرسێکی پۆلیسی پاکستان رایگەیاند، شەوی هەینی گرووپێکی چەکدار رێگەیان بە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس گرتووە کە ژمارەیەک زیندانییان دەگواستەوە. دەشڵێت، چەکدارەکان زیندانیەکانیان ئازادکرد و پێنج پۆلیسیشیان رفاند.
لە باشووری رۆژئاوای چین دوو بەلەمی گەشتیاران ژێرئاوکەوتن، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و 60 کەسی دیکەش رەوانەی نەخۆشخانە کران و گەڕان بەدوای 14 کەس بەردەوامە.
سوپای لوبنان بڵاویکردەوە، حەماس کەسێکی فەلەستینی رادەستکردن کە گوماندەکرێت بەشداری لە هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل کردبێت. ئەمە دوای ئەوە هات کە رۆژی هەینی رابردوو، ئەنجوومەنی باڵای بەرگریی لوبنان هەڕەشەی گرتنەبەری "تووندترین رێکاری" دژی ئەو گرووپە کرد لە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئیسرائیل.
رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور بڵاویکردەوە، یەکێک لە پارێزەرانیان ئیمەیڵێکی لە وەزارەتی دادی ئەمریکاوە پێگەیشتووە کە دەنگی ئەمریکا دەتوانێت هەفتەی داهاتوو دەست بە پەخش بکاتەوە. سەرنووسەری دامەزراوەکەش هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.
فریاگوزاریی ئەڵمانیا دەڵێت، کەسێک لە شاری شتوتگارت ئۆتۆمبێلەکەی بەنێو خەڵکدا کرد و 8 کەسی بریندار کرد. پۆلیس دەڵێت، "هیچ ئاماژەیەک نییە" ئەو رووداوە هێرش بووبێت
بەرپرسێکی حکومەتی ئەمریکا دەڵێت، وەزیری بەرگری فەرمانی هێشتنەوەی دوو کەشتیی فڕۆکەهەڵگری وڵاتەکەی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست درێژ کردووەتەوە، بۆئەوەی بتوانن بۆ هێرشەکانیان بۆسەر حووسییەکانی یەمەن سوودیان لێوەربگرن
ئەنجوومەنی باڵای بەرگریی لوبنان دەڵێت، نابێت حەماس و هیچ گرووپێک لە لوبنانەوە هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل، ئەگەرنا "تووندترین رێکار" بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.
کۆمیسیۆنی پاراستنی داتای یەکێتیی ئەورووپا دەڵێت، کۆمپانیای تیکتۆکیان بە 600 ملیۆن دۆلار سزا داوە، ئەوەش بەهۆی ناردنی زانیاریی کەسیی بەکارهێنەرانی تیکتۆک بۆ چین و شکستهێنان لە پاراستنی ئەو داتایانە. بەرپرسانی کۆمپانیاکەش ئەو تۆمەتانە رەتدەکەنەوە
نووسینگەی بەڕێوەبردن و کاروباری بودجەی ئەمریکا پێشنیازی بودجەی وڵاتەکەی بۆ ساڵی دارایی تشرینی یەکەمی 2025 بۆ تشرینی یەکەمی 2026 راگەیاند. بەگوێرەی ئەو پێشنیازە، ئیدارەی ترەمپ 163 ملیار دۆلار، واتە 22%ی خەرجیی فیدراڵی کەم دەکاتەوە، بەڵام خەرجیی بەرگری 13% و ئاسایشی نێوخۆ 65% زیاد دەکات
بەرپرسانی چیلی هۆشداری لە روودانی تسونامی لە کەناراوەکانی باشووری وڵاتەکەیان دەدەن، ئەوەش دوای روودانی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.5 پلە بە پێوەری رێختەر
بەرگریی شارستانیی غەززە دەڵێت، ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی لە کەرتی غەززە بۆردوومان کردووە و لە ئەنجامدا 29 کەس کوژران
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت، نیگەرانن لە شەڕی سەربازانی حکومەتی سووریا و دروزەکان لە دیمەشق. ئاماژە بەوەش دەکات، نابێت سووریا ببێتە شوێنی یەکلاییکردنەوەی ململانێکان
بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، "ئەوەی من بیستوومە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئەوەیە کە ژمارەیەک کەس، بەدیاریکراوی ژمارەیەک فەڵەستینی تێوەگلاون. پێویستە بە خێرایی ئەمە چارەسەربکەین و دەزگای ئاسایشیش کاری خۆی بکات".
هیندستان و پاکستان هێزەکانیان لەسەر سنووری نێوانیان زیادکردووە. پەیوەندییەکانی دەلهی و ئیسلاماباد بەرە بەرە گرژتر دەبن، ئەمە دوای رووداوەکەی 22ـی ئەم مانگە کە لە هێرشێکی چەکداریدا 26 کەس کوژران.
وەزارەتی دەرەوەی سوێد بە رووداوی راگەیاند، بارودۆخی سووریا ناسەقامگیرە و ئاڵنگارییەکی زۆر لەو وڵاتەدا هەیە. دەشڵێت، ئامادەن هاوکاربن بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکانیان و پێشکێشکردنی هاوکاریی زیاتری مرۆیی بە دیمەشق.
سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، رق و کینە و رەگەزپەرستی لە فەرەنسا جێگەیان نابێتەوە. وەزیری ناوخۆی فەرەنساش دوای کوژرانی موسڵمانێک لە باشووری وڵاتەکەیان دەڵێت، ئاسایشی مزگەوتەکان پتەوتر دەکەن.
سێیەم گەڕی دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەڕێوەچوو. وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، لەگەڵ لایەنی ئەمریکی بۆچوونی جیاوازییان لەبارەی شێوازی رێککەوتن و وردەکارییەکەیەوە هەبووە.
سەرۆکی رێکخراوی بەهاناوەچوون و کۆمەڵگەی خاچی سووری ئێران بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، بەهۆی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی بەندەر عەباسەوە 5 کەس گیانیان لەدەستداوە و 500ـی دیکەش بریندار بوون.
گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی چین رایگەیاند، تائێستا هیچ جۆرە دانوستاندنێکیان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی بۆ پرسە بازرگانییەکان، لەنێویاندا پێناسی گومرگی، نییە؛ ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ ئاماژەیان بەوە کردووە، پێشبینی دەکەن گرژییەکانی نێوانیان لەسەر پێناسە گومرگییەکان کەم ببنەوە و، باسی ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ پەکین دەکەن
پارێزگاری دنیپرۆپیترۆڤسکی ئۆکراینا رایگەیاند، رووسیا بە درۆن هێرشیکردە سەر پاسێکی گواستنەوەی کرێکاران و بەهۆیەوە نۆ کەس کوژران.
تەندروستیی هیندستان دوایین ئاماری رووداوی تەقەکردنەکەی دوێنێی لە کشمیر بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 26 کەس کوژراون. هەروەها، سوپای هیندستانیش لە رووبەڕووبوونەوەیەکی جیادا کوشتنی دوو چەکداری راگەیاند.
بەرپرسی فەرمانگەی کارامەیی حکومەتی ئەمریکا کە هاوکات بەڕێوبەری جێبەجێکار و خاوەنی کۆمپانیای تێسلایە رایگەیاند، مانگی داهاتوو سەرنجی کەمتری لەسەر کارە حکومیەکان دەبێت و زیاتر سەرنجی لەسەر بەڕێوەبردنی کۆمپانیای تێسلا دەبێت. ئەو گوتانەی مەسک دوای ئەوە هاتن کە چارەگی یەکەمی ئەم ساڵ قازانجی کۆمپانیاکەی 71% بەراورد بە چارەگی کۆتایی پار کەمیکرد
کۆمپانیای DNOی نەرویجی رۆژی چوارشەممە ئامارە نوێیەکانی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کۆمپانیاکەی راگەیاند و دەڵێت، بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە
میدیای بەریتانیا نێوەڕۆکی دوایین کۆبوونەوەی سەرۆکی رووسیا و نێردەی تایبەتی ئەمریکای بڵاوکردەوە. لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆکی رووسیا گوتوویەتی، بە چەند مەرجێک ئامادەن لە چوار هەرێمەکەی ئۆکراینا بکشێنەوە
بەرپرسانی سووریا دەڵێن، بارێکی گەنم گەیشتە بەندەری لازقیە لەسەر دەریای نێوەڕاست بەبێ ئەوەی ناوی ئەو وڵاتە ئاشکرا بکەن کە گەنمەکەی ناردووە یان لێیان کڕیوە. ئەمە یەکەمین بارە گەنمە لەدوای رووخانی ئەسەدەوە بگاتە بەندەرەکانی ئەو وڵاتە.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، فەرماندە و جێگری فەرماندەی ئەو هێزەی لە پۆستەکانیان دوورخستوەتەوە کە ژمارەیەک کارمەندی تەندروستی لە غەززە کوشت.
گوتەبێژێکی کۆشکی سپی دەڵێت، ئەو دەنگۆیانەی باس لە پلانی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ کەمکردنەوەی کارە دیپلۆماسییەکانی لە چەند ناوچەیەکی جیهان دەکەن، لەسەر بنەمای بەڵگەنامەی ساختەیە.
سوپای لوبنان دەڵێت، ژمارەیەک هاووڵاتیی دەستگیرکردووە کە پلانیان هەبوو هێرشێکی مووشەکی بکەنە سەر ئیسرائیل.
شەوی رابردوو ئەمریکا بۆردوومانی بەندەرێکی پارێزگای عودەیدیەی لە یەمەن کرد. میدیای حووسییەکان دەڵێت،لانیکەم 38 کەس کوژراون.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، پرسی پیتاندنی یۆرانیۆمی وڵاتەکەی "جێگەی گفتوگۆ نییە" و بەردەوام دەبن لەسەری. ئەم لێدوانەش دوای ئەوە هات دوێنێ نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست داوای راگرتن و لەنێوبردنی کرد.
میدیای ئەمریکا دەڵێت، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نزیکە لەوەی پێشنیازێک بداتە کۆنگرێس کە ئەگەر پەسند بکرێت، نزیکەی 50%ی بودجەی وەزارەتەکە کەم دەکرێتەوە. کەمکردنەوەکە هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ژمارەیەک رێکخراو، هاوپەیمانێتی و پرۆگرام لەوانە ناتۆ، نەتەوە یەکگرتووەکان، فولبرایت رادەگرێت و 10 باڵیۆزخانە و 17 کۆنسووڵخانەی وڵاتەکەش لە جیهان دادەخرێن
گوتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، سەرۆکی وڵاتەکەی بە تەلەفۆن لەگەڵ سوڵتانی عومان قسەی کردووە، باسی کۆبوونەوەی داهاتووی شاندی ئەمریکی و ئێرانی و هێرشەکانی ئەمریکای بۆسەر حووسییەکان کردووە
میدیای فەرمیی ئیمارات دەڵێت، دوای 13 ساڵ لە راگرتنی گەشتی ئاسمانی لەنێوان ئیمارات و سووریا، بڕیارە ئەو وڵاتەی کەنداو دەست بە گەشتەکانی بۆ دیمەشق بکاتەوە.
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەڵێت، رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران تەنیا بە گوێرەی مەرجەکانی سەرۆکی وڵاتەکەی دەبێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات، پێویستە تاران واز لە پڕۆگرامی ئەتۆمی بهێنێت و ئەوەی هەشیەتی لەنێوی ببات.
نووسینگەی میدیایی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاویکردەوە، کوردێکی ئێزدییان لە دەستی داعش رزگار کردووە. هاونیشتمانییەکە باسی ئەو ئازار و ناخۆشییانە دەکات کە لەو ساڵانەی لە دەستی داعشدا بووە چەشتویەتی.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی دانوستاندنی ئەمڕۆیان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی رایگەیاند، دانوستاندنەکە "بنیاتنەر و باش" بوو. دەشڵێت، رۆژانی دواتر دانوستاندنی دیکەش دەکەن.
پۆلیسی بەریتانیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا 265 سەرتاشخانە و فرۆشگای ڤەیپی لە وڵاتەکەی پشکنی، پۆلیس دەستی بەسەر بڕێکی زۆر پارەدا گرت و 35 کەسیشیان بە تۆمەتی قاچاخچیێتی و کارکردنی کۆچبەران بە نایاسایی دەستگیرکرد.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی داوای چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات. بوونی کەناڵی دیالۆگیش لە نێوان دوو وڵاتەکە بە "ئەرێنی" دەزانێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە وەڵامی پرسیارێکی رووداو لەبارەی دۆخی ئێستای سووریا و هەڵوێستی رووسیا لەسەر گۆڕانکارییەکان لەو وڵاتە رایگەیاند، بەردەوام داوای رێزگرتنی تەواوەتی لە یەکگرتوویی و سەروەری خاکی سووریا دەکەین و ئەوە بەشێکە لە بنەماکانمان."
سەرچاوەیەک لە ئەپیکور رایگەیاند، "دوای هەموارکردنەوەی بودجەی عێراق لە نێوەڕاستی شوباتی ئەم ساڵ، پێشبینی دەکرا هەولێر و بەغدا لە 60 رۆژدا کۆمپانیایەکی راوێژکاری بۆ وردبینی لە بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان و گواستنەوەی دیاری بکەن."
بەشداربووان، رووبەڕوو خۆیان بەهێز پێشان دەدەن، بەڵام لە پشتەوە فرمێسک بەچاویانەوە ناوەستێت و بەپەلەن بۆ قوومێک ئاو.
ماڵپەڕی بلوومبێرگی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لە دوو مانگی رابردوودا مەسک 28.7٪ـی سامانەکەی لەدەستداوە، ئەمەش نەوەک تەنیا مەسک، بەڵکو دەوڵەمەندترینەکانی جیهان بە گشتی و ئەمریکای بەتایبەتی گرتووەتەوە.
حکومەتی بەریتانیا پلانی نوێ بۆ رێگری لە چوونی کۆچبەران بۆ وڵاتەکەی دادەڕێژێت و بەشێکی ئەوانەی وەڵامیان وەرنەگرتووەتەوە دیپۆرتیان دەکاتەوە. پارێزەرێکی کوردیش دەڵێت، ویستی زوو دەوڵەمەند بوون و ناردنەوەی پارە لە بەریتانیاوە پەناخوازە کوردەکان تووشی تاوان دەکات. ئەمەش وادەکات دیپۆرت بکرێنەوە.
بەرپرسێکی کۆشکی سپی رایگەیاند، بڕیارە رۆژی دووشەممە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەردانی ئەمریکا بکات و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە. ئەو بەرپرسە دەڵێت، سەردانەکە بۆ گفتوگۆی ئەو پێناسە گومرگییەیە کە واشنتن بەسەر هاوردەی وڵاتەکەی لە ئیسرائیلەوە سەپاندوویەتی.
سەرەتای مانگی 12ـی ساڵی رابردوو، یوون سووک یۆل، سەرۆکی کۆریای باشوور باری لەناکاوی لە وڵاتەکە راگەیاند، دەسەڵاتی مەدەنی هەڵپەسارد و دەسەڵاتی سەربازی خستەکار. بەوهۆیەوە رۆژی هەینی، 4ی نیسانی 2025، دادگەی دەستووری وڵاتەکە متمانەی لە سەرۆک سەندەوە.
لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی هەینی رابردووی شاری ماندالای میانمار بۆ وەرگرتنی خۆراک نۆرە دەگرن. ئەوان ئاوارەی شاری زاگانگ بوون کە 24 کیلۆمەتر لە ماڵەکانیانەوە دوورە. دەڵێن، رۆژ بە رۆژ حاڵیان خراپتر دەبێت.
گۆڤاری بلوومبێرگی ئەمریکا کە تایبەتە بە پرسە ئابووری و داراییەکان بڵاویکردەوە، رۆژێک دوای راگەیاندنی سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیهاندا لەلایەن ئەمریکاوە، سامانی 500 دەوڵەمەنترین کەسانی جیهان 208 ملیار دۆلار کەمیکرد.
سەرچاوەیەکی دیپلۆماسیی فەرەنسا بە رووداوی راگەیاند، پێویستە حکومەتی نوێی سووریا کار بۆ دابینکردنی پێداویستی خەڵکی وڵاتەکەی بکات؛ ئاماژە بەوەش دەکات، هیواخوازن دیالۆگی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی سووریا بەردەوام بێت.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لە پارتی دیموکرات 25 کاژێر بێ وەستان قسەی کرد، ئەوەش درێژترین ماوەی قسەکردنە لەنێو ئەنجوومەنەکە. قسەکانی ئەو ئەندامەش رەخنەگرتن بوو لە سیاسەتی سەرۆکی وڵاتەکەی
ئەمە دووەم هەوڵی بەرپرسانی پاریسە لە 20 رۆژی رابردوودا. 17ـی مانگی رابردوو 450 پەناخوازی خوار 18 ساڵ گوێزرانەوە.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سەر کەرتی غەززە فراوانتر دەکەن و سوپای وڵاتەکەی "ناوچەیەکی فراوانی کەرتی غەززە کۆنترۆڵ دەکات."
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێت، فڕۆکەی جەنگیی زیاتریان رەوانەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کردووە. گوتەبێژی وەزارەتەکەش ئاماژە بەوە دەکات؛ پابەندن بە ئاسایشی ناوچەکەوە.
بە گوێرەی حکومەتی وڵاتەکە کە دوایین ئاماری دوانیوەڕۆی ئەمرۆ بڵاوکردەوە، دوو هەزار و 719 کەس گیانیان لەدەستداوە، 4 هەزار و 500 کەس بریندار بوون و 270 کەسی دیکەش بێسەروشوێنن. بوومەلەرزەکان کاریگەریان لەسەر تایلەندیش هەبوو و لەوێش 20 کەس گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتەکانی داد و گەنجینەی ئەمریکا بە تۆمەتی هاوکاریکردنی پیشەسازیی سەربازیی ئێران، سزایان بەسەر چوار کۆمپانیا و دوو کەس لە ئێران، ئیمارات و چیندا سەپاند
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رەخنە لە حکومەتی رووسیا دەگرێت و دەڵێت، ئاستەنگ بۆ گفتوگۆکانی تایبەت بە راگرتنی جەنگ دروست دەکات
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا دەڵێت، حکومەتی وڵاتەکەی لە سنووردارکردنی گەیشتنی کۆچبەران بۆ ئەڵمانیا سەرکەوتوو بووە. ئاماژە بەوەش دەکات، کەمبوونەوەی داواکاریی مافی پەنابەری و زیادبوونی دیپۆرتکردنەوە ئاماژەی ئەو سەرکەوتن و پێشڤەچوونەن
دادگەیەکی فەرەنسا قەدەخەی پێنج ساڵی خستەسەر خۆبەربژێرکردنی سەرۆکی پارتی بەرەی نیشتمانی وڵاتەکەی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی وڵات، کە بڕیارە ساڵی 2027 هەڵبژاردنی بۆ بکرێت. دادگە سەرۆکی پارتەکەی بە ساختەکاری تۆمەتبار کرد و ئەمەش ناڕەزایەتی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.
میدیای فەرمی ئیمارات بڵاویکردەوە، لەو چوار کەسەی بە کوشتنی حاخامێکی ئیسرائیلی لە تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو تۆمەتبار کرابوون، سیانیان بە سزای کوشتنەوە و ئەوی دیکەیان بە زیندانی هەتاهەتایی سزادران.
سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا پەیامێکی بۆ سەرۆکی ئەمریکا نارد و دەڵێت، پێویستە پێش سەپاندنی پێناسی گومرگی دووجار بیربکەنەوە. دەشڵێت، هەموو کات هاوئاهەنگی لە رووبەڕووبوونەوە باشترە. ئەمە لەکاتێکدایە بڕیارە رۆژی 3ی نیسان واشنتن 25٪ پێناسی گومرگی بخاتە سەر هاوردەی ئۆتۆمبیل و پارچەکانی.
حکومەتی بەریتانیا بە بەشداری ژمارەیەک وڵات لووتکەیەک بۆ رێگری لە کۆچبەران بەڕێوەدەبات. لەو لووتکەیەدا سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا داوای هەوڵی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەیان دەکات. ئەمەش لەکاتێکدایە بەرە بەرە چوونی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە زیاد دەکات و تووڕەیی خەڵکی وڵاتەکەش لەو پرسە زیاد دەبێت.
جێگری پێشووتری سەرۆکی ئەمریکا، سەرکۆنەی "هەڵوێستە دووژمنکارییەکانی" سەرۆکی وڵاتەکەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا دەکات. دەشڵێت، ئیدارەی ئێستای وڵاتەکەی، هەرچەند دژی پرۆژە ژینگەییەکان بێت، ناتوانێت ئەو شۆڕشە بووەستێنێت.
لەکاتێکدایە بڕیارە رۆژی 3ـی نیسان، پێناسی گومرگی 25٪ـی بۆ سەر هاوردەی ئۆتۆمبێل لە ئەمریکا بچێتە واری جێبەجێکردنەوە، سەرۆکی وڵاتەکە دەڵێ بەلایەوە گرنگ نییە، ئەگەر ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو نرخەکەی گران بێت.
رۆژ بە رۆژ کاریگەریی سیاسەتی ئیدارەی نوێی ئەمریکا بەسەر نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەردەکەوێت. تاوەکو ئێستا سێ ئاژانس و پڕۆگرامی ئەو رێکخراوە کاریگەری بڕیارەکانی ئەو ئیدارەیان بەسەردا دەرکەوتووە، کە ئەوانیش رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی و ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری منداڵانن (یونسێف).
ئەم پەلەوەرخانەیەی لە سەرەتای ئەم ڤیدیۆیە دەردەکەوێت، لە شاری براندنبەرگە. هەناردەکردنی هێلکە لە ئەڵمانیاوە بۆ ئەمریکا بە خێر بۆ خاوەن پەلەوەرخانەکانی وڵاتەکە شکاوەتەوە.
سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، پێویستە دانیشتووانی باشووری لوبنان کە لە بنکەکانی حیزبوڵڵاوە نزیکن، دەستبەجێ ماڵەکانیان چۆڵ بکەن
میدیای فەرمیی سعودیە بڵاویکردەوە، سووریا و لوبنان رێککەوتنێکیان بۆ دیاریکردنی سنوورەکانی نێوانیان و بەهێزکردنی هاوئاهەنگی نێوان هەردوو وڵات لەبارەی ئاسایشی ئەو ناوچانەوە واژۆکرد.
سەرۆکوەزیرانی ئوستراڵیا رایگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵاتەکەی و دۆزینەوەی دەرچەیەک، بڕیاری دا لە رۆژی 3ی ئایاری ئەم ساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمان بکرێت.
چیرۆکی زیادکردنی رۆژنامەڤانێک بۆ نێو گرووپێکی تایبەت بە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا، بووەتە رۆژەڤێکی گەرمی ئەو وڵاتە.
ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری منداڵان (یونیسێف) رایگەیاند، ئەم ساڵ بەهۆی نەبوونی سەرچاوەی داهات و بڕینی هاوکارییەکان 14 ملیۆن منداڵ لە جیهاندا بەرەڕووی بەدخۆراکی و مەترسیی مردن دەبنەوە.
گوتەبێژی حکومەتی ژاپۆن رایگەیاند، سەپاندنی 25٪ پێناسی گومرگی بەسەر هاوردەی ئۆتۆمبێل و پارچەی یەدەگ لەلایەن ئەمریکاوە مایەی نیگەرانیی قووڵە و زیانی ئابووری دەبێت. سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەورووپاش دەڵێت، ئەم کارەی ئەمریکا نیگەرانی کردوون.
بەرپرسێکی باڵای لوبنان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە لە سعودیە وەزیری بەرگریی وڵاتەکەیان لەگەڵ هاوتا سووریاییەکەی بۆ گفتوگۆ لەبارەی کێشەکانی سنوورەکانی نێوانیان کۆدەبێتەوە.
گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، دوای دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە 142 هەزار کەس لەو کەرتەدا ئاوارە بوون. ئەو بەرپرسە هۆشداریش لە کەمبوونەوەی هاوکارییە مرۆییەکان دەدات.
سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا رایگەیاند، حکومەت بە بریارێک پێدانی مافی پەنابەری بە کۆچبەران رادەگرێت، ئەمە لەکاتێکدایە چوونی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە زیادیکردووە.
ملیۆنێرێکی ئەمریکی بانگەشەی ئەوە دەکات، هەوڵ بۆ ژیانێکی هەمیشەیی دەدات و چەند رێکارێکی گرتووەتەبەر. بە گوتەی خۆی، توانیویەتی پیربوونی دوابخات.
سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند، ناتۆ زۆر بە تووندی وەڵامی هەر هێرشێکی دوژمن بۆ سەر پۆڵەندا یان هەر ئەندامێکی دیکەی هاوپەیمانییەکەیان دەداتەوە جا هێرشکارەکە رووسیا یان هەر وڵاتێکی دیکە بێت.
فاتیمە و چەندین ژنی دیکە، لە کابووڵی پایتەختی ئەفغانستان پێشتر لەسەر فرۆشتنی قژیان دەژیان، بەڵام حوکمی تاڵیبان ئەو کارەی لێ قەدەخە کردوون.
بەگوێرەی میدیای ئەمریکا، لە سەرەتای مانگی رابردووەوە، لانیکەم 80 هێرشی جیاواز کراونەتە سەر بنکەکانی فرۆشتنی کۆمپانیای تێسلا لە ئەمریکا و کەنەدا، ئەمە جگە لە دەیان خۆپێشاندانی دیکە لەبەردەم بنکەکانی فرۆشتنی ئەو کۆمپانیایە.
رۆژی سێشەممە، 25ی ئاداری 2025، ئاژانسی جیۆلۆجیی ئەمریکا بڵاویکردەوە، کاژێر 2:43ی دوانیوەڕۆ بە کاتی نیوزلاند (کاژێر 4:43ی بەیانی بەکاتی هەولێر) بوومەلەرزەیەک لە قووڵایی 10 کیلۆمەتر لە دوورگەی ساوسی نیوزیلاندی دا.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە گەلی کورد دەکات و دەڵێت، "نەورۆزتان پیرۆز!"
گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا دەڵێت، فەرمانی سەرۆکی وڵاتەکەیان بۆ راگرتنی هێرشەکانیان بۆ سەر کەرتی وزەی ئۆکراینا بەرکارە، ئەوە لە کاتێکدایە سوپای ئەو وڵاتە بەوە تۆمەتبار دەکرێت هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی وزەی ئۆکراینا رانەگرتووە.
بەگوێرەی راپۆرتێک، فینلاندییەکان دڵخۆشترین گەلی جیهانن. لەنێو وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیشدا ئیسرائیلیەکان دڵخۆشترینن. عێراقیش لە پلەی 101ـەمینی جیهان دێت.
پۆلیسی فینلاند دەڵێت، پار سەرپێچی هاتووچۆ بەراورد بە 2019 نزیکەی 73٪ کەمیکردووە، بەو هۆیەوە ئەم ساڵ بەشێکی زۆری کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی ئۆتۆمبێلیان کوژاندوونەتەوە.
کیێڤی پایتەختی ئۆکراینایە. ئاگربەست، مژاری گەرمی نێو هاونیشتمانییەکانییەتی. هەموویان هیواخوازی راگەیاندنی ئاگربەستن، بەڵام راوبۆچوونی جیاوازیان لەوبارەیەوە هەیە.
مەحموود ئەکرەمی، گەنجێکی هیندییە و 400 زمان دەزانێت. ژمارەیەکی زۆر فێرخوازیشی هەن. ئەو لە تەمەنی چوار ساڵییەوە دەستی بە فێربوونی زمانەکان کردووە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب، دوای نزیکەی چوار مانگ لە داخرانی، رۆژی 18ـی مانگ کرایەوە و یەکەم گەشتی تێدا ئەنجامدرا.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، دەستگیرکردنی سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ پاشەکشەیەکی گەورەی دیموکراسییە لە تورکیا، ئەم پرۆسەیە بەشێکە لە گوشار بۆسەر ئەو بەرپرسە
میدیای ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، بەلەمێکی کۆچبەران بە 56 سەرنشینەوە لە کەناراوەکانی وڵاتەکەیان ژێرئاو کەوتووە. بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، ژمارەیەکیان گیانیان لەدەستداوە
نوێنەری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی کورد لە ئەورووپا بە رووداوی راگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران بە 25 سەرنشینەوە لە کەناراوەکانی قوبرس ژێرئاوکەوت. دەشڵێت، تاوەکو ئێستا تەنیا دوو کەس رزگارکراون.
بەپێی راگەیێندراوی بزووتنەوەی حەماس، عەسام دەعالیس، سەرۆکی حکومەتی غەززە لە بۆردوومانەکانی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتەکە کوژراوە.
حووسییەکانی یەمەن بڵاویانکردەوە، لە 48 کاژێری رابردوودا سێ جار هێرشیان کردووەتە سەر کەشتیی جەنگیی ئەمریکا لە دەریای سوور. بەرپرسێکی ئەمریکیش دەڵێت "ئەو گوتانە چەواشەکارین."
پشکنەری گشتیی ئەمریکا سەبارەت بە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە مانگی ئۆکتۆبەری رابردوو کارنامەی هێزەکانی پێشمەرگەی پەسند کرد، یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە هەنگاوی زۆر باشی بەخۆیەوە بینیووە.
هەفتەی داهاتوو فڕۆکەوانیی مەدەنیی سووریا فرۆکەخانەی حەلەب دەکاتەوە و گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە.
خاوەن و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سپەیس ئێکس رایگەیاند، تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو رۆکێتی ستارشیپ دەنێرنە سەر مەریخ. دەشڵێت، تاوەکو ساڵانی 2029 بۆ 2031، لە رێگەی ئەو کەشتییەوە مرۆڤ دەنێرنە سەر هەسارەکە.
سێ ژن لە مەکسیکۆ سیتی چاتبۆتێکیان دروستکردووە. ئەوانەی لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین لە رێگەی ئینتەرنێتەوە تووشی تووندوتیژی سێکسی بوونەتەوە، دەتوانن سوودی لێوەرگرن.
فەرماندە سەربازییەکانی سوپای رووسیا لە هەرێمی کورسک پێشوازییان لە سەرۆکی وڵاتەکەیان کرد. پووتین بە جلی سەربازییەوە دەرکەوت و هەڕەشەی لە ئۆکراینا کرد.
سەرۆکی پۆرتوگال رۆژی 18ی ئایاری ئەم ساڵی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریکرد، ئەمە دوای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە دەستی لە کار کێشایەوە.
حووسییەکانی یەمەن رایانگەیاند، ئەگەر تاوەکو رۆژی هەینی ئیسرائیل رێگە بە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە نەدات، ئەوا هێرشەکانیان بۆسەر ئیسرائیل دەستپێدەکەنەوە
وەزیری پەروەردەی ئەمریکا رایگەیاند، 50%ی کارمەندانی وەزارەتەکەی لە کار لادەبرێن. ئەمەش لە کاتێکدایە کە گوشارەکانی ئیدارەی ترەمپ بۆ بچووککردنەوەی حکومەت بەردەوامن
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بڵاویکردەوە، پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی دیمەشق دەکەن و لە پاڵپشتیکردنی ئەو هێزە بەردەوام دەبن
بەرپرسێکی باڵای هێڵی شەمەندەفەری پاکستان رایگەیاند، لە هەرێمی بەلووچستان ژمارەیەک چەکدار هێرشیان کردووەتە سەر شەمەندەفەرێک. دەشڵێت، ئەو چەکدارانە دەستیان بەسەر شەمەندەفەرەکەدا گرتووە و 450 کەسیشیان بە بارمتە گرتووە
وەزارەتی بەرگریی رووسیا بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو ئۆکراینا هێرشێکی چڕی بە درۆن کردووەتە سەر چەند ناوچەیەکی وڵاتەکەیان و، 91 لەو درۆنانەیان لە ئاسمانی مۆسکۆ خستنەخوارەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لەبارەی دۆخی سووریاوە رایگەیاند، پێویستە لایەنەکان کۆتایی بە تووندوتیژییەکان بێنن و حکومەتی راگوزەریش بەرپرسە لە رێگریکردن لەو هێرشانە.
بەرپرسانی فەرەنسا داوایان لە ناوەندەکانی لێکۆڵینەوەی وڵاتەکەیان کردووە پێشوازی لەو زانا و لێکۆڵینڤانانە بکەن کە بەهۆی سیاسەت و پلانەکانی سەرۆکی ئەمریکاوە ئەو وڵاتە جێدەهێڵن.
لە شاری چینگدوی هەرێمی شیچوانی چین، کەلوپەلی هاوردەکراو بە درۆن دەگوازرێتەوە بۆ کڕیارەکان. ئامانجی کارەکەش سوودوەرگرتنە لە کات و گەیاندنی خێرا.
ئاژانسی ئەورووپی بۆ کاروباری دەرەوەی سەر بە یەکێتیی ئەورووپا بڵاویکردەوە، یەکێتیی ئەورووپا "بە تووندی سەرکۆنەی هێرشی پاشماوەکانی ئەسەد بۆ سەر هێزەکانی حکومەتی سووریا دەکات" و داوای پاراستنی هاووڵاتییانی سڤیلیش دەکات.
پۆلیسی پاکستان بڵاویکردەوە، لە هەرێمی خیبەر پاختونخوا کەسێک تۆمەتبارکراوە بە کوشتنی ئەدمینی گرووپێکی واتسئەپ، ئەمە دوای ئەوەی کوژراوەکە بکوژەکەی لە گرووپەکە دەرکردبوو.
فەرماندەی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) بڵاویکردەوە، بە هاوکاری ئەوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) توانی سەرکردەیەکی داعش لە سنووری پارێزگای دێرەزووری سووریا دەستگیر بکات.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بڵاویکردەوە، سەرکۆنەی ئەو تووندوتیژییانە دەکەن کە بوونەتە هۆی بە ئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل. داواش دەکات، لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ بۆ ئاشکراکردنی هۆکاری ئەو رووداوانە بکرێت.
هێزی ئاسایش و سوپای نوێی سووریا لە پارێزگای ئیدلب لەگەڵ خەڵک خۆیان ئامادە دەکەن بۆ شەڕکردن دژی گرووپە چەکدارەکان بچنە لازقییە و دەورووبەری.
لێخۆشبوونی ئەمریکا بۆ هاوردەکردنی کارەبا و گازی سرووشتیی ئێران لەلایەن عێراقەوە کۆتایی هات. لێکۆڵینڤانێکی باڵای پەیمانگەی واشنتن لە راپۆرتێکدا دەڵێت، تەنانەت ئەگەر واشنتن لێخۆشبوونەکە درێژنەکاتەوە، ئەوا بەغدا دەتوانێت لەسەر پێیەکانی بوەستێت و واز لە گازی سرووشتی و کارەبای تاران بهێنێت.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند 20.6 ملیۆن کەس کە تەمەنیان لە نێوان 100 بۆ 360 ساڵیدایە هاوکاریی ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە حکومەت. وەردەگرن.
بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی رایگەیاند، ئیدارەی ئەمریکا هەموو هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکراینا راگرت و ئەوان، هەموو سەرنجێکیان لەسەر ئاشتییە.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەڵێت، پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ دروزەکان هەیە. دەشڵێت، نابێت حکومەتی نوێی سووریا کە لەلایەن چەند "گرووپێکی جیهادییەوە" دروستکراوە تووندوتیژی بەرامبەر کەمینەکان بکەن.
رۆژی یەکشەممە، 2ی ئاداری 2025، تەندروستیی کەرتی غەززە بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل بۆردوومانی چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززەی کرد و بەهۆی بۆردوومانەکانیشەوە چوار کەس کوژران.
قۆناخی یەکەمی ئاگربەستی حەماس و ئیسرائیل رۆژی شەممە کۆتاییهات و تاوەکو ئێستا هەردوولا بە هەوڵی نێوەندگیرەکانیشیانەوە نەیانتوانیوە لەبارەی قۆناخی دووەمەوە رێکبکەون. نەتەوە یەکگرتووەکانیش هۆشداری لە سەرهەڵدانەوەی جەنگ دەدات.
فەرماندەیی باکووری سوپای ئەمریکا (نۆرسکۆم) بڵاویکردەوە، دوو هەزار و 900 سەربازی دیکە دەنێرنە سنوورەکانی باشووریان لەگەڵ مەکسیک بۆ ئەوەی چاودێرییەکی باشتری ئەو ناوچانە بکەن و رێگە لە پەڕینەوەی کۆچبەران بگرن.
لەنێو کۆشکی سپی سەرۆکی ئەمریکا و جێگرەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا گفتوگۆیەکی تووندیان کرد. دواتر، سەرۆکی ئۆکرانیا بەبێ ماڵئاوایی هاوتاکەی، کۆشکەکەی جێهێشت.
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) بڵاویکردەوە، لە باکووری رۆژئاوای سووریا لە بۆردوومانێکدا سەرکردەیەکی باڵای حوراسەدینی خۆراسانیان کوشت.
سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگریی ئیسرائیل فەرمانیان بە سوپا کردووە "ئامادەکاری بۆ بەرگری" لە دروزەکان بکەن کە لەلایەن "رژێمەوە (سووریا) هێرشیان دەکرێتە سەر."
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، سەردانی سەرۆکی ئۆکراینا بۆ واشنتن شکستێکی تەواوەتی کیێڤ بوو. دەشڵێت، زیلینسکی کەسێکی مەترسیدارە.
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بۆ رووداو رایانگەیاند، پێویستە رێککەوتن لەبارەی شایستە داراییەکانیان پێش دەستکردنەوەی هەناردەی نەوت بکرێت. دەشڵێن، ئەمڕۆ دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت ناکەنەوە.
جێگری سەرۆکی کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن بۆ کاروباری حکومەت و یاریدەدەری پێشوی وەزیری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، رێککەوتنی سیاسی و بنەمای یاسایی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردە بە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیادا هەیە، بەڵام ئەم کارە پێویستی بە رێککەوتنی بازرگانیشە. دەشڵێت، راگرتنی هەناردەی نەوت بە بۆرییەکەدا کاریگەری لەسەر هەموو عێراق هەبووە.
پارێزەر و ناوبژیوانێکی پەسندکراوی (CEDR) کە پسپۆڕە لە یاسای ئاوی نیشتمانی و نێودەوڵەتی و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، لە کۆڕبەندی ساڵانەی هەولێر رایگەیاند، گۆڕانی کەشوهەوا، کێشەی گەورەی بۆ ئاو و ژینگەی عێراق دروستکردووە.
پڕۆفیسۆرێکی کاروباری ئاسایشی نەتەوەیی لە یەکێک لە پانێڵەکانی سێیەمین کۆڕبەندی هەولێرەوە رایگەیاند، ئێران و ئیسرائیل بە رێگەی جیاواز براوەی دوای هێرشەکەی 7ـی تشرینی یەکەمی 2023ـی حەماسن بۆ سەر ئیسرائیل.
جەنگیز چاندار، پەرلەمانتاری دەم پارتی رایگەیاند، پایەمە چاوەڕوانکراوەکەی رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کاریگەریی لەسەر ئەو دیو سنوورەکانی تورکیا دەبێت و وا دەکات گوشارەکانی تورکیا بۆ سەر هەسەدە کەمتر ببنەوە.
لیژنەی پاراستنی رۆژنامەڤانان رایگەیاند، ئەم ساڵ کوشتنی رۆژنامەڤانان لە جیهاندا بە خێرایی زیاد دەکات. دەشڵێت، داوا لە بەرپرسانی کوردستانی عێراق دەکەن مامەڵەیەکی باشتر لەگەڵ رۆژنامەڤانان بکەن. سەبارەت بە سووریاش داوا لە بەرپرسانی نوێی وڵاتەکە دەکەن، رێگە بە کارکردنی ئازادانەی رۆژنامەڤانان بدەن
بەرپرسانی تەندروستیی کەرتی غەززە رایانگەیاند، لە دوو هەفتەی رابردوودا پێنج منداڵ کە پێشوەختە لەدایکبوون، رەقبوونەتەوە. کەسوکاری منداڵەکان هۆکارەکەی بۆ نەبوونی سووتەمەنی و کارەبا لە نەخۆشخانەکاندا دەگەڕێننەوە و داوای هاوکاریی بەپەلە دەکەن
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، بەرپرسانی حکومەتی نوێی ئیسرائیل لە "گرووپێکی تیرۆرستییەوە" هاتوون و دەستیان بەسەر دیمەشق دا گرتووە. دەشڵێت، ئەوان تۆڵە لە عەلەوییەکان دەکەنەوە و زیان بە کورد دەگەیێنن.
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا کە 12 کورد تێیدا بەربژێر بوون، حەوتیان دەنگی پێویستیان بۆ بوون بە ئەندامی پەرلەمان بەدەستهێناوە.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، هاوپەیمانیی کریستیان دیموکراتەکان و سۆشیاڵ کریستیانەکان (CDU/CSU) بە رێژەی 28.5% دەنگی یەکەم و پارتی AfD دژە کۆچبەر بە رێژەی 20% پلەی دووەمی بەدەستهێناوە.
داواکارێکی گشتیی لە فەرەنسا رایگەیاند، لە رۆژهەڵاتی فەرەنسا کەسێکی تەمەن 37 ساڵ بە چەقۆ هێرشیکردە سەر ژمارەیەک هاووڵاتی. دەشڵێت، لەو هێرشەدا کەسێک کوژرا و پێنج پۆلیسیش بریندار بوون.
لە شاری مەیامیی ویلایەتی فلۆریدا دۆناڵد ترەمپ رەخنەیەکی تووندی لە سەرکردەکانی پێشووی وڵاتەکەی و خەرجییە سەربازییە زۆرەکانیان گرت.
پۆلیسی چیک بڵاویکردەوە، کوڕێک لە رۆژهەڵاتی پراگی پایتەخت بە چەقۆ دوو کەسی کوشتووە.
گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ئیسرائیل سێ قوتابخانە و ناوەندی فێرکردنی ژێر کۆنترۆڵی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئاوارە فەڵەستینیەکانی (ئونروا) داخست و سکرتێری گشتیش ئەو کارە "بە تووندی" سەرکۆنە دەکات.
لە لێکۆڵینەوەکاندا برافمان گوتوویەتی "دوو هاووڵاتیی فەلەستینیم بینیوە و هەردووکیانم کوشتووە"، بەڵام دواتر دەرکەوت تەقەلێکراوەکان جوون و خەڵکی ئیسرائیلن، نەشکوژراون بەڵکو بریندار بوون.
لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبوونەوە. دوای کۆبوونەوەکە وەزیرە ئەڵمانیەکە بە رووداوی راگەیاند، بەردەوام دەبن لە پشتگیریکردنی کورد و گرنگیشە هەموو پێکهاتەکانی سووریا بەشداری لە کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانیدا بکەن.
وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ هەرێمی کوردستان کار لەسەر چارەکردنی کێشە تەکنیکییەکان دەکەن بۆ ئەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە بکەنەوە. دەشڵێت، وەستانی هەناردەکردنی نەوتەکە 19 ملیار دۆلار لەسەر عێراق کەوتووە.
گوتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، داعش پلانێکی بۆ هێرشکردنە سەر گرتووخانەیەکی حەسەکە دانابوو، بەڵام توانیان هەڵیوەشێننەوە.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد و هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر کاری هاوبەش لەبارەی ئۆکراینا و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
پۆلیسی نەمسا بڵاویکردەوە، لە باشووری وڵاتەکەیان کەسێک بە چەقۆ هێرشیکردە سەر ژمارەیەک هاووڵاتی. دەشڵێت، کەسێک کوژراوە و پەناخوازێکی سووریشیان بە تۆمەتی هێرشەکە دەستگیرکرد.
بڵاویکردەوە، لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن سەرۆکی بولگاریا و سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و هەردوولا جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوانیان کردەوە. بە گوێرەی نووسینگەکە،
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییهکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لهگهڵ ئەرمینیا تاوتوێ کران، "هەروەها باسيان له چۆنيهتيى بەهێزکردنی هاوکاری لە بواری ئابووری، کولتووری، كار و بازرگانیدا كرد و لەبارەی گهشتى ئاسمانيى راستهوخۆى ههولێر ـ يهريڤان، بيروڕايان گۆڕييهوه."
لایەنگرانی حیزبوڵڵا لە شەقامی سەرەکیی فڕۆکەخانەی رەفیق حەریری لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان خۆپێشاندان دژی حکومەتی وڵاتەکەیان دەکەن کە رێگری لە نیشتنەوەی دوو فڕۆکەی ئێرانی کرد.
لە پاریس میوانداری لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە سووریا کرا و سەرکردەکانی 20 وڵاتی جیهان، یەکێتیی ئەورووپا، کۆمکاری عەرەبی، ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو و نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، لە کۆنفرانسەکە ئامادە بوون. تێیدا باس لە ئاڵنگارییەکانی بەردەم سووریای نوێ کرا.
بە بەشداریی 20 وڵات و ژمارەیەک رێکخراوی نێودەوڵەتی، کۆنفرانسی پاریس تایبەت بە سووریا بەڕێوەچوو. سەرۆکی فەرەنسا پاراستنی ئاسایشی سووریای بە گەورەترین ئاڵنگاری لە سووریا دانا و ستایشی کوردی رۆژئاوای کوردستانی کرد. لە راگەیێندراوی کۆنفرانسەکەدا هاتووە، پێویستە هەموو لایەنەکان بەشداری کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانی سووریا بکەن و دەبێت بەزووترین کاتیش وادەیەک بۆ هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەتێک دیاریبکرێت.
لە ئەڵمانیا شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە خۆی بەنێو خەڵکدا کرد، پەیامنێری رووداو لە شوێنی رووداوەکەوە دەڵێ، "20 کەس لە رووداوەکەدا بریندار بوون."
وەزیری خوێندنی باڵا و گەشەپێدانی ماڵدیڤ رایگەیاند، وڵاتەکەی یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوای لەسەرە، بە جۆرێک مەترسی سڕینەوەی لەسەر زەوی هەیە. دەشڵێت، بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریا مەترسی زۆری بۆ دانیشتووانی وڵاتەکەی دروستکردووە، بەڵام دەستەوەستان نەبوون لە رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان.
سەرۆکی پارتی ئازادیی نەمسا کە پارتێکی راستڕۆی تووندڕۆیە رایگەیاند، شکستیانهێنا لە پێکهێنانی هاوپەیمانیێک بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکەیان. ئەمە دوای ئەوەی لە دوایین هەڵبژاردندا زۆرینەی دەنگەکانی پەرلەمانی وڵاتەکەیان بەدەستهێنابوو.
جێگری سەرۆکوەزیرانی فیجی بە رووداوی رایگەیاند، ژیریی دەستکرد چەندین سوودی هەیە، دیارترین سوودەکانی لە وارەکانی پەروەردە و پزیشکیدان. دەشڵێت، هەوڵی خۆگونجاندن لەگەڵ ژیریی دەستکرد دەدەن.
وەزیری پەروەردەی سوێد رایگەیاند، چەند رێکارێک بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی قوتابخانەکانی وڵاتەکەیان دەگرنەبەر، دیارترینیان پشکنینی جانتای قوتابییانە. ئەمە دوای ئەوە دێت کە سەرەتای ئەم مانگە کەسێک لە یەکێک لە قوتابخانەکانی ئەو وڵاتە تەقەی کرد و 11 کەسی کوشت.
بەرپرسی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی سندووقی نێودەوڵەتیی دراو بە رووداوی راگەیاند، پەیوەندییەکی چالاکیان لەگەڵ عێراقدا هەیە و لە چەندین رووەوە هاوکارییان دەکەن. دەشڵێت، ئامانجیانە هاوکاریی ئەو وڵاتانە بکەن کە "لەرزۆکن و لە ئاڵۆزیدان".
کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا (کریملین) بڵاویکردەوە، سەرۆکی رووسیا و سەرۆکی دەسەڵاتی سووریا بە تەلەفۆن قسەیان کرد. دەشڵێت، سەرۆکی وڵاتەکەیان "پاڵپشتیی مۆسکۆی بۆ یەکگرتوویی خاکی سووریا دووپاتکردەوە."
وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا و ئەمریکا، کە پەیوەندیی پتەویان هەبووە و چەندین هێڵی هاوبەشیان هەیە، وردە وردە ئەو پەیوەندییانە بەرەو گرژیی زیاتر دەچن. ئەمەش دوای ئەوەی ترەمپ زیادکردنی گومرگی بەسەر هاوردەی پۆڵا و ئەلەمنیۆمدا سەپاند، کە بەشێکی لە وڵاتانی یەکێتییەکەوە دەگەیشتە ئەمریکا. سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا هەڕەشەی وەڵامدانەوەیەکی "تووندی" واشنتن دەکەن
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەگەر تاوەکو نیوەڕۆی رۆژی شەممە حەماس "هەموو بارمتەکان" ئازاد نەکات، ئەوا جەنگ دەستپێدەکاتەوە. دەشڵێت، ئەوکات "هەموو دەرگاکانی دۆزەخیان" بەڕوودا دەکەنەوە
باڵیۆزی دەستنیشانکراوی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل رایگەیاند، مانەوەی حەماس مەترسی دەبێت بۆ سەر ئیسرائیل و ئەو گرووپە دەیەوێت وڵاتەکە خاپوور بکات. دەشڵێت، پێویستە هەمووان هاوڕای سەرۆکی ئەمریکا بن بۆ لەنێوبردنی گرووپەکە.
ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی سەرکۆنەی پێشنیازێکی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەکەن کە گوتبووی، ئەگەر سعودیە ناڕازییە لە راگواستنی دانیشتووانی کەرتی غەززە بۆ ئوردن و میسر، ئەوا خۆی خاکێکی فراوانی هەیە و دەتوانێت لەسەر خاکەکەی وڵاتێکیان بۆ دروست بکات. ئەمە دوای ئەوە هات کە پێشتر سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازی گواستنەوەی دانیشتووانی غەززەی کردبوو.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دەیەوێت سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە رێکبکەوێت، بۆ ئەوەی رێگری لە ئیسرائیل بکات نێوەندە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە بۆردوومان بکات.
سوپای لوبنان بڵاویکردەوە، وەڵامی دەستڕێژیی گوللەیان دایەوە، کە لە سنووری سووریاوە ئاراستەی وڵاتەکەیان کرا و، بووە هۆی بریندارکردنی 8 کەس.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی حەماس رایگەیاند، نایانەوێت بگەڕێنەوە بۆ جەنگ لەگەڵ ئیسرائیل. دەشڵێت، پێویستە وڵاتانی عەرەبی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تەلئەڤیڤ ئاسایی نەکەنەوە.
شارۆچکەی دێر عەلی، سەر بە پارێزگای گوندەواری دیمەشقە و نزیکەی 39 کیلۆمەتر لەو ناوچانەی خاکی سووریاوە دوورە، کە لەژێر دەستی سوپای ئیسرائیل دایە. ناوچەکە نزیکەی 69 کیلۆمەتریش لە سنووری ئیسرائیلەوە دوورە.
وەزیری بەرگریی سووریا رایگەیاند، رێگەی گفتوگۆیان لەگەڵ هەسەدە و گرووپە چەکدارەکان گرتووەتەبەر بۆ ئەوەی بچنە ژێر چەتری وەزارەتی بەرگری، بەڵام بۆ هەموو ئەگەرێکیش ئامادەن. دەشڵێت، دەکرێت رێگە بە مانەوەی سوپای رووسیا لە خاکی وڵاتەکەیان بدەن و لە گفتوگۆدان لەگەڵ ئەمریکا و تورکیا سەبارەت بە داهاتووی بنکەکانیان لە سووریا.
ئاژانسی رووبەڕووبوونەوەی تاوان لە بەریتانیا بڵاویکردەوە، دوو قاچاخچیی کۆچبەرانیان دەستگیرکرد کە داواکراوی فەرەنسا بوون. ئاژانسەکە دەڵێت، ئەو دوو قاچاخچییە ساڵانی 2021 بۆ 2023 کۆچبەرانیان بردووەتە وڵاتەکەیان و پارەشیان سپیکردووەتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، پێویستە سوورییەکان خۆیان لە رێگەی گفتوگۆوە چارەنووسی خۆیان دیاریبکەن، بەڵام بە جۆرێک بێت کە دڵنیایی لە پاراستنی بەرژەوەندیی کورد و درووزەکان بدرێت.
نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری بارمتەکان لە ئێکس بڵاویکردەوە، دەبێت بە زووترین کات سەرۆکوەزیرانی عێراق بارمتە ئیسرائیلییەکە ئازاد بکات کە نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر لە عێراق دەستگیر کرا، ئەگەرنا دەبێت لە پۆستەکەی لاببرێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا نیازی هەبێت سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار بەرامبەر وڵاتەکەی پەیڕەو بکات، شکست دەهێنێت. دەشڵێت، ئەوان ئامادەن رێککەوتن لەبارەی پیتاندنی یۆرانیۆمەوە بکەن و دڵنیایی دەدەن کە نایانەوێت چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنن.
گۆڤاری بلومبێرگی ئەمریکی لە دوایین راپۆرتیدا 10 دەوڵەمەندترین کەسی جیهانی دیاریکرد کە 9ـیان ئەمریکین، ئەوی دیکەش فەرەنسییە.
سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 45 هەزار سەربازیان لە جەنگی رووسیادا کوژراون. لەبارەی قسەکانی سەرۆکی ئەمریکاش کە داوای کانزا بەنرخەکانی ئۆکراینا لە بەرامبەر هاوکاریکردنیان دەکات، دەڵێت، پێشوازی لەو پێشنیازە دەکەن
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق داوا لە حکومەتی عێراق دەکات لێپرسینەوە لەوانە بکات کە هێرشیان کردە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر.
پێنج ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا پرۆژەیاسایەکیان داوەتە کۆنگرێس کە تێیدا هەموو "بژاردەیەک بەرامبەر بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران" بە کراوەیی دەهێڵنەوە. لەو پرۆژەیاسایەدا داوا لە حکومەت کراوە کە هۆشداری بە تاران بدات بەهیچ شێوەیەک زیان بە بەرژەوەندییەکانیان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست نەگەیێنێت.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، دەیانەوێت سووریا وڵاتێکی نانێوەندی، سیکولار و سڤیل بێت و نایانەوێت وەکو (هەرێمی) کوردستان حکومەت و پەرلەمانی ئەوتۆنۆمیان هەبێت، بەڵام دەیانەوێت خۆیان شارەکان بەڕێوەببەن. دەشڵێت، دەیانەوێت هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە رۆژئاوای کوردستان بمێننەوە.
هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند، هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی سووریا لەژێر سەرکردایەتیی یەک کەسدا و پێنەدانی دەسەڵات بە لایەنەکانی دیکە دەبێتە هۆی شەڕی نێوخۆیی. دەشڵێت، ئیسرائیل رۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ ئەوەی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەدیبێت و گرنگە گفتوگۆیان لەگەڵدا بکەن. سەبارەت بە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکاش لە رۆژئاوای کوردستان گەشبینە.
نوێترین توێژینەوەی زانکۆیەکی بەریتانی کە پشتی بە ئاماری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و چەند ئامارێکی دیکەی فەرمی بەستووە، پێشانی دەدات، سەدەی رابردوو پیاوان و ژنان باڵایان بەرزتر و قەڵەوتر بوون، بەڵام پیاوان زیاتر بەراورد بە ژنان.
نێردەی ترەمپ بۆ کاروباری ئۆکراینا رایگەیاند، ئەگەر رووسیا و ئۆکراینا بیانەوێت چارەسەرێک بۆ جەنگی نێوانیان بدۆزرێتەوە، پێویستە هەردوولا "کەمێک" نەرمی بنوێنن.
نووسینگەی سەرۆکی میسر بڵاویکردەوە، سەرۆکی وڵاتەکە بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا قسەی کردووە و گفتوگۆیان لەبارەی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بەتایبەتی لەنێوان فەلەستین و ئیسرائیل کردووە.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئیال زامیر، بەڕێوەبەری گشتیی سوپای ئیسرائیل بە سوپاسالاری وڵاتەکە دەستنیشانکرا.
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو پاسەوانی دەریاوانیی مالیزیا تەقەی لە بەلەمێکی کۆچبەرانی ئیندۆنیزی کرد و کۆچبەرێکی کوشت، ئەمڕۆ لە جاکارتا بەرپرس و ئەندامانی نزیکەی 100 رێکخراو لەبەردەم باڵیۆزخانەی مالیزیا خۆپێشاندانیان کرد و باڵیۆزخانەکەیان هێلکەباران کرد
نووسینگەی داواکاری گشتیی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، دوو سەربازی وڵاتەکەیان لە کاتی جەنگدا سیخوڕیان بۆ ئێران کردووە و زانیاری سەربازییان بەو وڵاتە داوە. لەبەرامبەردا پارەیان لە ئێران وەرگرتووە.
بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، سبەی سێ بارمتەی دیکە وەکو بەشێک لە رێککەوتنی ئاگربەست ئازاد دەکرێن. نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش دەڵێت، خێزانی بارمتەکانیان ئاگادار کردوونەتەوە.
رۆژی 4ی شوبات سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەچێتە ئەمریکا و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە. گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، باسی ئاگربەستی غەززە و چاودێریکردنی ئێران دەکەن. هۆشداریش دەدات، لەگەڵ حەماس دەست بە جەنگ دەکەنەوە.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، بۆ دابینکردنی ئاسایشی هاووڵاتییانی باکووری ئیسرائیل و دانیشتووانی بەرزاییەکانی گۆلان، هێزەکانیان تاوەکو کاتێکی نادیار لە باشووری سووریا دەهێڵنەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندی لەگەڵ "خەڵکە دۆستەکانیان" لەو ناوچانە دەکەن.
دوای نزیکەی سێ مانگ لە خۆپێشاندانی هاووڵاتییانی سڕبیا بەهۆی گەندەڵی و خراپی پڕۆژەکانەوە، سەرۆکوەزیرانی سڕبیا دەستی لەکارکێشایەوە.
میدیای رووسیا بڵاویکردەوە، یەکەمین وەفدی باڵای رووسیا بە فەرمی سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیدارەکە کۆدەبنەوە.
لە ئەمریکا سکاڵای یاسایی لەسەر کۆمپانیای ئەپڵ تۆمارکراوە بە تۆمەتی ئەوەی سێ لە بەرهەمەکانی دەبنە هۆی بڵاوکردنەوەی شێرپەنجە. کۆمپانیاکە لە راگەیێندراوێکدا ئەو بابەتە رەتدەکاتەوە.
رێکخراوی بزووتنەوەی رووبەڕووبوونەوەی تاوانی دژەجوو بڵاویکردەوە، پار 18 هەزار و 665 هێرش کراونەتە سەر ئیسرائیل. هێرشەکان لە غەززە، لوبنان، سووریا، یەمەن و عێراقەوە بوون.
لە هەرێمی دارفوری باکوور لە سوودان، هێرشکرایە سەر نەخۆشخانەیەکی شارەکە و بەهۆیەوە 67 کەس کوژران و 37ی دیکەش برینداربوون.
گوتەبێژێک بە ناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پێدانی پاسپۆرتیان بەو کەسانە راگرتووە کە خۆیان وەکو رەگەزی "ئێکس" یاخود رەگەزی سێیەم تۆمارکردووە.
هێڵی ئاسمانی نیوزلاند بە سەلامەتترین هێڵی ئاسمانی بۆ ساڵی 2025 دیاریکرا. لەنێو 10 سەلامەتترین هێڵەکانی جیهاندا چواریان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستن.
بە گوێرەی راپرسییەک، پارتی کاری بەریتانیا لە پلەی یەکەم دێت کە زۆرترین پاڵپشتیکاری هەیە، بەڵام بەراورد بە هەڵبژاردنی رابردوو 10٪ی پاڵپشتی لەدەستداوە. پارتی ریفۆرم دووەم و پارتی پارێزگارانیش سێیەمن. هۆکاری هەڵکشان و داکشانی دەنگی پارتەکانیش بە پلە یەک پەیوەندی بە پرسی کۆچبەران و بەرزبوونەوەی رێژەی تاوانەوە هەیە.
ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری منداڵان (یونیسێف) بڵاویکردەوە، پار کەشوهەوای تووند رێگری لە 242 ملیۆن منداڵ لە 85 وڵاتدا کرد بچنە قوتابخانە. ئاژانسەکە دەڵێت، ئەمە یەکێکە لە کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.
ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، شاری ریۆ دی جانێرۆی بەرازیلە. بەهۆی گەرماوە خەڵک بەناچاری بەشەو خۆیان لە کەناراوەکان فێنک دەکەنەوە.
هەر کۆچبەرێک بە بینینی دۆناڵد ترەمپ دژە کۆچبەری و دیپۆرتکردنەوەی بیر دێتەوە. ئەمە بۆ ئەو پەناخوازە بێ بەڵگەنامانەش راستە کە لە وڵاتەکەن. بەشێکیان لە ویلایەتی کالیفۆرنیا ناوێرن منداڵەکانیان بنێرنە قوتابخانە.
گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی بە زیادکردنی هەزار و 500 سەرباز بۆ سنووری مەکسیک کرد، بۆ ئەوەی بتوانن رێگە لە گەیشتنی کۆچبەران بۆ وڵاتەکەیان بگرن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وەزیری دەرەوە بە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی گوتووە، پاڵپشتیکردنی ئەوان ئامانجی لەپێشینەیانە. دەشڵێت، پیرۆزبایی سەرکەوتنی لەدژی حەماس و حیزبوڵڵاش لێکردووە.
سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر رووسیادا دەکات لە ئەگەری ئەوەی سەرۆکی وڵاتەکە بە گفتوگۆکردن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا رازی نەبێت
میدیای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، هەریەک لە فەرماندەی هێزە دەریاییەکان و فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل بەهۆی شکستیان لە رێگری لە هێرشەکەی حەماس لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023 دەست لەکار دەکێشنەوە. ئەمەش جگە لە ژمارەیەک فەرماندەی دیکەی بەشەکانی سوپا
سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، گومرگی سەر بەرهەمەکانی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا و چین زیاد دەکەن، ئەوەی چین 10%ـە و، ئەگەری هەیە لە سەرەتای شوباتی ئەم ساڵەوە بچێتە واری جێبەجێکردنەوە
سەرۆکی ئەمریکا رەزامەندیی خۆی بۆ کڕینی تیکتۆک لەلایەن ئیلۆن مەسک، دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان و ئەندامی ئیدارەکەی پێشاندا و دەڵێت، کێشەی لەگەڵ ئەو کارەدا نییە
وەزیری دەرەوەی سووریا بە زمانی کوردی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کوردەکان لە لایەن رژێمی پێشووی سووریاوە مامەڵەیەکی خراپیان لەگەڵدا کراوە و بەیەکەوە لەگەڵیان وڵات بنیاتدەنێنەوە.
فیدراسیۆنی ئۆکسفامی بەریتانی بڵاویکردەوە، 1%ی دانیشتووانی زەوی خاوەنی 45%ی سامانی جیهانن، لە کاتێکدا 44%ی دانیشتووان رۆژانە یەکی کەمتر لە 6.85 دۆلاریان دەستدەکەوێت. رێکخراوەکە دەشڵێت، لە سییەکانی ئەم سەدەیەدا جیهان سەردەمی ملیاردێرەکان تێدەپەڕێنێت و تریلیۆنەر دروست دەبن
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت، پار 98 ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر داعش ئەنجام داوە و 17 چەکداری رێکخراوە پەڕگیرەکەیان کوشتووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان رایگەیاند، سێ زیندانییان لەگەڵ ئەمریکا گۆڕییەوە بە رێککەوتنێک کە پێشتر لەگەڵ ئیدارەی پێشووی ئەمریکادا کرابوو.
وەزیری دەرەوەی سووریا رایگەیاند، گەشبینن بەوەی ئیدارەی نوێی ئەمریکا سزاکانی سەر دیمەشق هەڵبگرێت و چاویشیان لەوەیە یەکێتیی ئەورووپا هەمان کار بکات. وەزیری دەرەوەی نەرویجیش کە بە سەردانێک لە دیمەشقە گوتی، پێویستە رێگەیەک بۆ هەڵگرتنی سزاکان بدۆزرێتەوە و دەرفەتێک بۆ گەشەپێدانی ئابووریی سووریا بدۆزنەوە.
وەزارەتی دادی ئیسرائیل لیستی ناوی 735 زیندانی فەڵەستینی بڵاوکردەوە کە لە قۆناخی یەکەمی ئاگربەستەکەدا ئازاد دەکرێن. لیژنەیەکی حکومەتی ئیسرائیلیش دەڵێت، ئەو فەڵەستینییانەی لە رێککەوتنی ساڵی 2011دا ئازادکراون، 82٪یان بوونەتەوە ئەندامی گرووپە چەکدارە فەڵەستینییەکان.
وەزیری بەرگریی سووریا رایگەیاند، ئامادەنین رێگەبدەن هێزەکانی سووریای دیموکرات یەکەی سەربازیی تایبەت بە خۆیان هەبێت و پێویستە لەژێر چەتری وەزارەتی بەرگریدا دابەشی نێو سوپای وڵاتەکەبن.
باڵیۆزی ئەڵمانیا لە واشنتن دەڵێت، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا سیاسەتی تۆڵەکردنەوە پەیڕەو دەکات و مەترسیش هەیە ئەمە ببێتە هۆی لاوازبوونی ناوەندە دیموکراسییەکانی ئەو وڵاتە.
سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئەو سێ بارمتەیەیان وەرگرتن کە حەماس رادەستی خاچی سووری نێودەوڵەتی کردبوون.
وەزیری دەرەوەی سووریا رایگەیاند، دەیانەوێت بگەڕێنەوە نێو کۆمکار وڵاتانی عەرەبی و بەشداری لووتکەی داهاتووی کۆمکارەکە بکەن. دەشڵێت، ئامادەی هەموو جۆرە هاوکارییەکن بۆ ئەوەی وەبەرهێنەرانی وڵاتان بچنە سووریا و کاری وەبەرهێنان بکەن.
دەسەڵاتی سەلامەتیی نیشتمانیی رێگەوبانی نایجیریا رایگەیاند، لە نێوەڕاستی وڵات تەنکەرێک دوای وەرگەڕانی تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە 70 کەس گیانیان لەدەستداوە.
دۆناڵد ترەمپ، 47ـەمین سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بڕیارە رۆژی 20ی ئەم مانگە لە واشنتن دیسی سوێندی یاسایی بخوات. رێوڕەسمەکە بە بەشداریی ژمارەیەک سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان، کەسایەتی و بازرگانە دیارەکانی جیهان بەڕێوەدەچێت. بەشێکیشیان بڕیاریان داوە بایکۆتی رێورەسمەکە بکەن.
کۆچبەران لە ویلایەتی چیاپاسی مەکسیک دەیانەوێت بچنە باکووری وڵاتەکە و لەوێشەوە بۆ ئەمریکا، بەڵام ترسێکی گەورەیان هەیە.
تەندروستیی کەرتی غەززە دەڵێت، لە 24 کاژێری رابردوودا، 81 کەس بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیل کوژراون. ئیسرائیلش دەڵێت، حەماس هەندێک برگەی ئاگربەستەکەی پێشێلکردووە و تاوەکو هەمووی پەسند نەکەنە، ئەوان پەسندی ناکەن.
نوێنەری تایبەتی ئەڵمانیا لە سووریا رایگەیاند، داوایان لە بەرپرسانی نوێی سووریا کردووە، بنکە سەربازییەکانی رووسیا لە وڵاتەکەیان دابخەن، بۆ ئەوەی سزاکانی سەر دیمەشق هەڵبگرن.
سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، هەموو ئەو تۆمەتانە رەتدەکەنەوە کە وڵاتەکەی بە پلاندانان بۆ کوشتنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا تۆمەتبار دەکەن. دەشڵێت، ئەو کارەیان نەکردووە و نایکەن، دەیانەوێت رێگەی دیالۆگ لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا بگرنەبەر
ماڵپەڕی مێدسن نەیچەر بڵاویکردەوە، نزیکەی شەش ملیۆن هاووڵاتیی ئەمریکی تووشی لەبرچوونەوە بوون. دەشڵێت، لە ساڵی 2060 بەدواوە، ساڵانە یەک ملیۆن هاووڵاتیی پێگەیشتووی ئەمریکی تووشی نەخۆشییەکە دەبن.
میدیای ئەمریکا بڵاویکردەوە، بەشی چاکسازیی ویلایەتی کالیفۆرنیا دەستیان بە پرۆگرامێکی تایبەت بۆ زیندانیان کردووە، بۆئەوەی بەشداربن لە کوژاندنەوەی ئاگری ویلایەتەکە
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە هۆشداری لە مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش لە سووریا دەدات و رایدەگەیێنێت، ئەو گرووپە دەیەوێت بۆشایی ئەمنی بۆ بەهێزبوونەوەی بەکاربهێنێت. دەشڵێت، گرووپەکە پلان دادەنێت بۆئەوەی گرتووخانەکان بشکێنێت و ژمارەیەک لە زیندانییەکانی رزگار بکات
بەرپرسانی وڵاتانی رۆژئاوا، ناوە ناوە باسی رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان و ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەگەری جەنگ دەکەن. بەشێکیان خەڵکی وڵاتەکانیان ئاگادار دەکەنەوە کە چی بکەن لە کاتی جەنگ؟ بەشێکی دیکەشیان لایەنی ئەمنی وڵاتەکانیان بە چەند رێگەیەک بەرەوپێش دەبەن.
73 رێکخراو لە فەرەنسا خۆپێشاندانیان کرد، سەرکۆنەی پلانەکانی حکومەتی بەریتانیایان بۆ سنووردارکردنی چوونی کۆچبەران بۆ وڵاتەکە کرد و داوایان کرد رێکارێک بۆ دروستکردنی رێگەیەکی یاسایی و سەلامەت بۆ پەڕینەوەی کۆچبەران بگرێتەبەر. ئەمە لەکاتێکدایە پار 77 کۆچبەر لەو رێگەیەدا گیانیان لەدەستدا کە بەشێکیان کورد بوون.
کوردێکی بە بنەچە خەڵکی باکووری کوردستان کە ئێستا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی نۆرت راین فێستڤاڵنە، بەربژێرە بۆ سەرۆکی شارەوانیی گەورەترین شاری ئەو هەرێمە لە ئەڵمانیا. ئەو بە رووداوی گوت، دەبێت کوردانی هەرێمەکەی سوود لە دەنگەکانیان ببین.
بانگەشەی هەڵبژاردنی دوو لە دیارترین پارتەکانی ئەڵمانیا (پارتی سۆسیال دیموکرات و پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا) دەستیپێکرد. بەرپرسانی ئەو پارتانە هێرش دەکەنە سەر یەکدی و پلانەکانیان بۆ داهاتوو رادەگەیێنن. کۆچبەری چەکێکی بەهێزی دەستی پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیایە کە پێشبینی هەڵکشانی دەنگەکانی دەکرێت.
پیاوێکی 75 ساڵان لە چین 35 ساڵ پێش ئێستا لە دوو رووداوی هاتووچۆدا هاوژین، چوار منداڵ و خوشکێکی گیانیان لەدەست دا، لەو کاتەوە (واتە 35 ساڵە) بە خۆبەخشانە لە شەقامەکانی ناوچەیەکی هەرێمی یونان رێنوێنی بە شۆفێران دەدات
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند، بەشێک لە سزاکانی سەر سووریا هەڵدەگرن، ئەگەر بەرپرسانی سووریا کاری پێویست بۆ دروستکردنی حکومەتێکی گشتگیر بکەن و کەمینەکانیش بپارێزن.
توێژینەوەکە 10 ساڵی خایاندووە کە 40 هەزار کەسی پێگەیشتوو بەشدارییان تێدا کرد. بەپێی ئەنجامەکانی، خواردنەوەی قاوە لە بەیانیان مردنی لەناکاو 16٪ کەمدەکاتەوە.
بەگوێرەی حکومەتی تایوان، پار خەرجیی سەربازییان 19 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار بوو، ئەم ساڵ دەگەیێندرێتە 19 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار کە دەکاتە 2.5٪ی کۆی بەرهەمی نێوخۆیی وڵاتەکە.
نێردەی ئەڵمانیا بۆ کاروباری سووریا رایگەیاند، بە تەلەفۆن لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هەسەدە گفتوگۆی لەسەر داهاتووی کورد لە سووریا کردووە. دەشڵێت، ئامادەن بەشێک لە سزاکانیان لەسەر ئەو وڵاتە هەڵبگرن.
بەگوێرەی بەرپرسانی ئۆکراینا، بەهۆی هێرشەکەوە 13 کەس کوژران و 30ی دیکەش بریندار بوون. لەکاتێکدا دوێنێش لە بۆردوومانێکدا بۆ سەر شارەکە دوو کەس کوژرابوون و چواری دیکەش بریندار بوون.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، بەشێک لە سزاکانی سەر سووریا بەتایبەت بۆ مەبەستی ئاسانکاری بنیاتنانەوەی وڵاتەکە و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە هاووڵاتییان، هەڵدەگرن.
سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، رووسیا لە پێنج مانگی رابردوودا لە هەرێمی کورسک تووشی زیانێکی زۆر بووە و نزیکەی 15 هەزار سەربازی کوژراون.
پەیمانگەی نێودەوڵەتیی کیێڤ بۆ کۆمەڵناسی بڵاویکردەوە، تەنیا 52٪ـی ئۆکراینییەکان متمانەیان بە سیاسەتەکانی سەرۆکی وڵاتەکە هەیە، ئەمە لەکاتێکدایە ئاداری 2022دا 90٪یان متمانەیان پێیبوو.
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، پار ئێران 901 کەسی لەسێدارە داوە. دەشڵێت، تەنیا لە ماوەی هەفتەیەکی مانگی رابردوو، نزیکەی 40 کەسی لەسێدارە دراوە.
رەخنەی سەرکردەکانی ئەورووپا و بەربژێرەکەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بۆ بەرپرسی فەرمانگەی توانستی حکومەت بەرامبەر یەک چڕبوونەتەوە. بەربژێرەکەی ترەمپ رەخنە لە سیاسەتی سەرکردەکانی ئەورووپا دەگرێت و دەپرسێت، "ئایا دەکرێت ئەوەی بەسەر ئێزدییەکاندا هات، رۆژێک بەسەر ئەورووپاشدا بێت؟"
میدیای ژاپۆن بڵاویکردەوە، لە تۆکیۆ لە زیادکردنێکی ئاشکرادا ماسییەکی توونا بە 1.3 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی فرۆشرا کە ئەمە دووەم گرانترین ماسییە لەو وڵاتە لە ساڵی 1999وە فرۆشرابێت.
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا راپۆرتێکی پێشکەشی پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد و تێیدا خەخت دەکاتەوە لە پاراستنی مافەکانی کورد لە دەوڵەتی داهاتووی سووریادا.
راوێژکاری نەمسا رایگەیاند، پارتی گەلی نەمسا و پارتی سۆسیال دیموکرات نەگەیشتە رێککەوتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بۆیە دەست لە پۆستی راوێژکاری وڵاتەکەی و سەرۆکی پارتی گەلی نەمسا دەکێشێتەوە.
میدیای بەریتانیا بڵاویکردەوە، بەهۆی بەسەرچوونی پاسپۆرتەکەیەوە هاوژینەکەی سەرۆکی پێشووی سووریا ناتوانێت بگەڕێتەوە ئەو وڵاتە. بەهۆی رۆڵیشی لە کارەکانی سەرۆک دا، بەرپرسانی بەریتانیا نایانەوێت کارئاسانی بۆ گەڕانەوەی بکەن و بگەڕێتەوە.
بەرپرسانی فەرەنسا دەڵێن، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەلەمێکی کۆچبەران کە لەو وڵاتەوە بەرەو بەریتانیا دەچوو؛ ژێرئاوکەوت و بەو هۆیەوە سێ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا. ئەمساڵ مردنی 76 کەس لەو رێگەیە پشتڕاست کراوەتەوە.
تەندروستیی کەرتی غەززە دەڵێت، ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن 20 رۆژە لە نێوەڕاستی کەرتەکە لە سەرما رەقبووەوە، ئەمە پێنجەم منداڵە لەم هەفتەیەدا بە رەقبوونەوە بمرێت.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل پاڵپشتیی خۆی بۆ کوردانی سووریا دەردەبڕێت و دەڵێت، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش هەمان هەڵوێستی هەبێت.
هەرێمی هێیلۆنگجیانگ لە باکووری چینە، ناوچەیەکی گەشتیاریی زستانەیە و ساڵانە لەو وەرزەدا گەشتیارێکی زۆر رووی تێدەکەن.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، پووتین بە عەلیێڤی گوتووە، "فڕۆکەکە چەند جارێک هەوڵیدا لە گرۆزنی بنیشێتەوە، بەڵام لەو کاتەدا شارۆچکەکە و شارۆچکەکانی "مۆزدۆک و ڤلادیکاڤکاز لەژێر هێرشی درۆنەکانی ئۆکراینا دا بوون و سیستمی بەرگریی رووسیاش وەڵامی هێرشەکانی دەدایەوە".
ئاژانسی هەواڵگریی کۆریای باشوور بڵاویکردەوە، سەربازێکی سوپای کۆریای باکوور کە نێردراوە بۆ جەنگی دژی ئۆکراینا بە زیندوویی کەوتە دەست ئۆکراینیەکان، بەڵام دواتر گیانی لەدەستدا.
فرانک واڵتەر شتاینمایەر، سەرۆکی ئەڵمانیا دەڵێت، رۆژی 23ی شوباتی 2025 هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان دەکرێت.
یەکێتیی ئەورووپا 50 تۆن هاوکاریی تەندروستیی گەیاندە فڕۆکەخانەیەکی شاری ئیستەنبووڵی تورکیا بۆ ئەوەی بە بارهەڵگر لە رێگەی رێکخراویی تەندروستی جیهانییەوە بگەیێندرێنە سووریا.
بەڕێوەبەری پەیمانگەی ئیستەنبووڵ بۆ لێکۆڵینەوە رایگەیاند، "تیرۆر" تەنیا بە کوشتن دەوەستێندرێت. پێیوایە تەنیا چارەسەر بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە، کوشتنیانە.
لە نەخۆشخانەی ناسری شاری خان یونس لە کەرتی غەززە، پزیشکێک توێکاری بۆ تەرمی منداڵێکی تەمەن 21 رۆژ کرد، کە لە سەرما رەقبووەتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە رووداوی راگەیاند، پەیوەندییان لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی سووریا و حکومەتی وڵاتەکە دا هەیە. راشیگەیاند، ئەو هەواڵانە "ساختەن" کە باسی وەستانی کارەکانی باڵیۆزخانەکەیان لە دیمەشق دەکەن.
بەڕێوەبەری سەنتەری راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، ئامادەن ببنە بەشێک لە سوپای نوێی سووریا. دەشڵێت، پەکەکە لە دەرەوەی سنووری ئەوانە.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەڵێت، لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا قسەی کردووە و رێککەوتوون لە پەیوەندی بەردەوامدا بن سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە، بەتایبەت سووریا.
لانکفۆرد ئاماژە بەوەش دەکات، "ئەگەر ئەمریکا (لە سووریا) بکشێتەوە، ئەوا ژمارەی چەکدارانی داعش لەو ناوچەیە زیاد دەکات. هەروەها، تورکەکان کوردەکان کۆمەڵکوژ دەکەن."
لیژنەی رەوشتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا راپۆرتێکی لەسەر بەربژێری پێشووی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بۆ داواکاری گشتی بڵاوکردەوە و بەربژێرەکە بە پارەدان بۆ سێکس، دەرمان و وەرگرتنی دیاری تۆمەتبار دەکات.
رۆبێرت بەدەم وەرزشەوە، خۆی بۆ کارەکەی ئامادە دەکات. جلەکانی ئوتوو دەکات، پێڵاوەکانی بۆیاخ دەکات، ریشی دەتاشێت و جلەکانیشی ئامادە دەکات.
بەرپرسانی تەندروستی ئۆگەندا رایانگەیاند، ڤایرۆسێک بە ناوی 'دینگە دینگە' لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان بڵاوبووەتەوە وا لە خەڵک دەکات سەما بکەن.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشە لە حووسییەکانی یەمەن دەکات و دەڵێت، ئەوەی بەسەر گرووپە "تیرۆرستییەکان"ی دیکەیان هێنا، بەسەر ئەوانیشدا دێنن.
سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا رایگەیاند، بەهۆی بڵاوکردنەوەی تووندوتیژی و هەراسانکاری، بۆ ماوەی ساڵێک خزمەتگوزارییەکانی تیکتۆک رادەگرن. دەشڵێت، کۆمپانیاکە جیاوازی لەو بابەتانە دەکات کە پێشانی منداڵانی وڵاتەکەی لەگەڵ منداڵانی چینی دەدات.
حکومەتی پێشووی سووریا رێگەی بە هاوردەکردنی ژمارەیەک میوە، لەوانە مۆز، نەدەدا. بۆیە فرۆشیاران ناچار بە قاچاخ هاوردەیان دەکرد، ئەگەر پێیانەوە گیرابا، دەبوو چەند ملیۆنێک وەک سزای سەرپێچی بدەن.
گوتەبێژی پۆلیسی ڤییەنای پایتەختی نەمسا دەڵێت، پۆلیسی زیاتریان لەنێو بازاڕەکانی فرۆشتنی پێداویستییەکانی کریسمسدا بڵاوکردووەتەوە، ئەوەش دوای هێرشەکەی شەوی رابردووی شاری ماگدێبورگی ئەڵمانیا.
راگەیاندنی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج دەڵێت، 13ـەمین رۆژی لەسەریەکە شەڕ لەنێوان شەڕڤانەکانیان و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بەردەوامە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، تەنیا ئەمڕۆ 35 چەکداریان کوشتووە.
لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا گفتوگۆی تووند لەسەر پڕۆژەیاسای پارەدارکردنی حکومەت تاوەکو ئاداری داهاتوو دەکرێت، پڕۆژەکە لەلایەن ئەنجوومەنەکە و ئەنجوومەنی پیرانەوە ئامادەکرابوو کە زۆرینەیان کۆمارین، بەڵام لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی پێویستی نەهێنا.
گۆڕانکارییەکانی سووریا کاریگەریی لەسەر کەرتی تەندروستیی ئەڵمانیا دروستکردووە و بەرپرسانی کەرتەکە ترسێکی زۆریان پێوە دیارە.
ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، ئاساییکردنەوەی دۆخی سووریا بە گفتوگۆ دەبێت و پێویستە بە زووترین کات دۆخی وڵاتەکە ئاسایی بکرێتەوە.
لەبارەی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکاش لە سووریا، پات رایدەر گوتی، "ئەمە زیاتر بۆ شکستهێنانە بە داعش و وەکو ئامانجیشمان دەمێنێتەوە."
رۆژی سێشەممە، 17ی کانوونی یەکەمی 2024، ئەنالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە ئێکس بڵاویکردەوە: "کۆبانێ سیمبولی شەڕی ئازایانەی کوردەکانە لە دژی داعش. لەدوای 14 ساڵ لە جەنگ، نابێت چیدیکە خوێنڕشتن بەرۆکی خەڵکەکەی بگرێت."
گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، وەفدێکی وڵاتەکەیان سەردانی دیمەشق دەکەن و بەنیازی دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانیانن لەگەڵ ئەو وڵاتە.
بەگوێرەی میدیاکانی رووسیا، کەمێک لەمەوبەر، تەقینەوەیەک لە مۆسکۆ روویداوە، بەهۆیەوە جەنڕاڵ ئیگۆر کیریلۆڤ، بەرپرسی سەربازانی پاراستنی چەکی ئەتۆمی و بایۆلۆجیی رووسیا لەگەڵ کەسێکی دیکەدا کوژراون.
ریکاردۆ سانتین، سەرۆکی کۆمەڵەی بەرازیل بۆ ئاژەڵان کە تایبەتە بە پێدانی پرۆتین بە ئاژەڵان، رایگەیاند، وڵاتانی عەرەبی ئەو ئاژەڵانە دەکڕن کە پرۆتینی حەڵاڵیان دراوەتێ، ئەمەش ئەو رێگەیەیە وڵاتەکەیان گرتوویەتیەبەر و بووەتە هۆی زیادبوونی هەناردەکردنی مریشک بۆ ئەو وڵاتانە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و بەریتانیا جەختیان لە گرنگی پاراستنی هاووڵاتییانی سووریا و رێگری لەوەی وڵاتەکە ببێتە پەناگەی "تیرۆرستان" کردەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە شاری بەغداد محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و محەممەد حەسان، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبوونەوە.
ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند، دەبێت دەسەڵاتی نوێی سووریا، ئیسرائیل وەکو دوژمنێک ببینێت. سەبارەت بە ئاگربەستیشیان لەگەڵ ئیسرائیل دەڵێت، ئاگربەست مانای چەکدانانیان نییە.
سەرەتای ڤیدیۆکە ماڵی بنەماڵەی بەشار ئەسەد لە شارۆچکەی قەرداحەی پارێزگای لازقییە دەبینن، رۆژانێک ماڵەکە پڕ خەڵک و شتی گرانبەها بوو، ئێستا خاڵییە لە هەموو شتێک. نزیکەی هەفتەیەکە دەسەڵاتی ئەسەد لە سووریا نەماوە، خەڵکی زێدەکەی خۆیشی دڵخۆشن بەوە.
رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور رایگەیاند، ئەمساڵ 54 رۆژنامەڤان لەکاتی کارکردندا کوژراون، یەک لەسەر سێیان لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بووە. هەروەها 55 رۆژنامەڤان بە بارمتەگیراون، کە 25یان لەلای داعشن.
سەرچاوەیەکی حکومەتی ئەفغانستان رایگەیاند، لە کابوڵ بەهۆی تەقینەوەیەکەوە وەزیری پەنابەران کوژراوە.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوا دەکات، هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سوپای نیشتمانیی سووریا بۆ سەر کوردانی منبج بوەستێندرێت، بە ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەزانێت، گەرەنتی ئەوە بکات.
جێگری باڵیۆزی یۆنان لە سووریا رایگەیاند، سبەی بەهۆی مەترسیی ئەمنییەوە دیپلۆماتکارەکانیان دیمەشقی پایتەختی سووریا جێدەهێڵن. دەشڵێت، ئەمە دوای ئەوەی بەشێک لە گرووپە چەکدارەکان دەستیان بە دزیکردن لە باڵیۆزخانەکان کرد.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا بڵاویکردەوە، یارمەتیدەر دەبن لە بنیاتنانەوەی سووریا و هەوڵیش بۆ پاراستنی کەمینەکانی ئەو وڵاتە دەدەن.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دەڵێت، سەرۆکی ئەمریکا نوێترین زانیاری سەبارەت بە دۆخی سووریا لە تیمی ئاسایشی نیشتمانی وەردەگرێت.
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، دەکرێت سووریاییەکان رووخانی حکومەتی وڵاتەکەیان بە دەرفەتێک بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر ببینن.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، پێویستە دڵنیایی لە پاراستنی سەلامەتیی کوردەکانی سووریا بدرێت و رێگری لە هێرشی ئیسلامییە پەڕگیرەکان بۆ سەریان بکرێت.
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند، ئەوەی لە سووریا روودەدات هیچ پەیوەندییەکی بە وڵاتەکەیانەوە نییە. دەشڵێت، رووسیا بەهۆی سەرقاڵیی بە جەنگی ئۆکرایناوە ناتوانێت یارمەتی حکومەتی سووریا بدات.
سەرۆکی دەستەی تەحریری شام لە تەلەگرام پەیامێکی بۆ چەکدارەکانی نارد و پێیڕاگەیاندن، ئامادەکاری بۆ چوونە نێو دیمەشق بکەن.
زیاتر لە هەفتەیەکە خۆپێشاندەران لەسەر شەقامەکانن، داوا دەکەن حکومەت دانوستاندنەکانی نەوەستێنێت تاوەکو وڵاتەکە بچێتە نێو یەکێتیی ئەوروپاوە
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بە رووداوی راگەیاند، وڵاتەکەی لە چەند رێگەیەکەوە لە هەوڵدایە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا و رێگریکردن لە فراوانبوونی گرژییەکان. دەشڵێت، وڵاتانی رۆژئاوا وڵاتەکە وەکو گۆڕەپانێک بۆ تاقیکردنەوەی تواناکانیان بەکاردەهێنن.
پارتی دیموکراتی کۆریای باشوور دەڵێت، بەهۆی راگەیاندنی باری لەناکاو، خستنەکاری دەسەڵاتی سەربازی و قەدەخەکردنی سەرجەم چالاکییە سیاسییەکانی وڵات، داوای لێپرسینەوە لە سەرۆکی وڵاتەکەیان و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای دیکە دەکات.
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش رایگەیاند، دۆخی سووریا مەترسیدارە و گرژییەکان لە چەند بەرەیەکەوە زیادیان کردووە. دەشڵێت، ئەو ناوچانەی لەم هەفتەیەدا لەلایەن دەستەی تەحریری شام و گرووپەکانی نزیکییەوە کۆنترۆڵکراون نزیکەی حەوت ملیۆن کەسیان تێدا دەژین.
فەرماندەیی نێوەندی سوپای ئەمریکا بڵاویکردەوە، توانیویانە کاروانێکی چەک و تەقەمەنی لە نزیک بنکەیەکی هێزەکانیان لە دەوروبەری رووباری فوڕات تێکبشکێنن.
میدیای ئیسرائیلی نێوەڕۆکی ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی سوپای وڵاتەکەی لەبارەی هێرشی 7ـی ئۆکتۆبەری حەماس بۆ سەر وڵاتەکە بڵاوکردەوە. بەگوێرەی راپۆرتەکە، هەڵە خوێندنەوە بۆ توانای دیواری نێوان غەززە و ئیسرائیل، پشتبەستنی زۆر بە تەکنەلۆژیا بۆ پاراستنی دیوارەکە و کەمیی سەرباز لە ناوچەکانی باشوور، لە هۆکارە دیارەکانی زیانە گەورەکانی ئەو هێرشە بوون.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەکەی نایەوێ پاڵپشتیی هیچ لایەنێکی گرژییەکانی نێوخۆی سووریا بکات.
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پەیوەندییە هاوبەشەکان و کێشە ناوچەییەکان گەیشتە ئەنقەرە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و هاوتا تورکیاییەکەی گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی سووریا و پاراستنی هاووڵاتییانی سڤیل کرد.
لە پێنج رۆژی شەڕ و بۆردوومانەکانی سووریادا 412 کەس کوژراون کە 61یان سڤیل بوون.
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا دەڵێت، زیادبوونی گرژییەکانی سووریا مەترسی لەسەر ژیانی کەسانی سڤیل هەیە و کاریگەری ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەبێت؛ داواش دەکات لایەنەکانی بەشدار لە شەڕەکە کەسانی سڤیل بپارێزن.
راوژێکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ لایەنەکانی ناوچەکە بۆ چارەسەری دۆخی سووریا لە گفتوگۆدان و سەبارەت بە دەستەی تەحریری شام نیگەرانن.
سەرچاوەیەک لە شەهباوە بە رووداوی گوت، شەڕ و پێکدادان لەنێوان شەڕڤانان و گرووپە چەکدارەکانی پاڵپشتیکراو لە لایەن تورکیاوە دروست بووە.
سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا بڵاویانکردەوە، لە شارۆچکەیەکی باکووری پارێزگای حمس، ژمارەیەک هاووڵاتیی هێرشیان کردە سەر سەربازانی سوپای سووریا. دەشڵێن، ئەو هاووڵاتییانە خاڵێکی پشکنینی نێوان پارێزگەکەکیان و حەمایان سووتاندووە.
سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا بڵاویکردەوە، بەشار ئەسەد و محەممەد شیاع سوودانی لەبارەی دۆخی سووریا قسەیان کرد.
سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا بڵاویانکردەوە، ژمارەیەک سەربازی سوپای رووسیا شاری حەمایان بەرەو حمس جێهێشت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، بەهۆی گۆڕانکارییەکانی سووریاوە، بڕیارە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان سەردانی هەریەک لە سووریا و تورکیا بکات.
نوێنەری پەنابەرە گەڕاوەکانی کورد لە ئەورووپا رایگەیاند، ئەمڕۆ بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە یۆنان دوو هاونیشتمانی خنکاون.
ئەنجوومەنی پیرانی ئوسترالیا ئەمڕۆ بە زۆرینەی دەنگ، پڕۆژەیاسای قەدەخەکردنی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لە کەسانی خوارووی تەمەن 16 ساڵی، پەسندکرد.
لە ئەنجامی شەڕی مەزهەبی نێوان پەیڕەوانی شیعە و سوننە، ئەمڕۆ لە باکووری رۆژئاوای پاکستان 32 کەس کوژران.
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، جانێت نەشواتی بە رەچەڵەک ئوردنی بۆ سەرۆکی یەکەی تەندروستیی گشتیی ئەمریکا دیاریکرد. خوشکێکی جانێت لە ئیدارەی یەکەمی ترەمپدا راوێژکار بوو.
یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی و بەهاناوەچوون دەڵێت، ئەم ساڵ 281 کارمەندی فریاگوزاری لە جیهاندا کوژراون
لەنزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە لەندەن دەنگێکی گەورە بیسترا، ئەوە دوای ئەوەی "پاکێجێکی گوماناوی" لەو ناوچەیە دۆزرایەوە.
پیاوێکی ئەمریکی تەمەن 30 ساڵ بە گومانی پلاندانان بۆ تەقاندنەوەی بۆرسەی نیویۆرک دەستگیرکرا. پلانەکەی دوای ئەوە ئاشکرابووە کە لەو بارەیەوە گفتوگۆی لەگەڵ چەند کەسێک کردووە بۆ ئەوەی هاوکاری بکەن، بەڵام نەیزانیوە کارمەندی پۆلیسن.
مەزادخانەی سۆسبی بەریتانی، کە بارەگاکەی لە نیویۆرکە بڵاویکردەوە، مۆزێک لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە 6.24 ملیۆن دۆلار [شەش ملیۆن و 240 هەزار دۆلار] فرۆشرا.
بەرپرسی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، پێشوازی لەو هەنگاوە گرنگانەی ئێران بۆ رازیبوون بە سنووردارکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم دەکەن. دەشڵێت، تاران هەنگاوی سەرەتایی بۆ ئەو مەبەستە ناوە.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بە رووداوی راگەیاند، جەنگی ئۆکراینا و رووسیا کاریگەری لەسەر هەمووان هەبووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، جەنگەکە سەردەمێکی نوێی دەستپێکرد.
بەرپرسانی پاکستان رایانگەیاند، لە دوو هێرشی جیادا لە باکووری رۆژئاوای پاکستان هەشت سەربازیان کوژران و حەوت پۆلیسیش رفێندران.
لە پێشانگەیەکی چەک و پێداویستییە سەربازییەکانی ئێران لە تاران؛ درۆن، مووشەک و سیستمی بەرگریی نمایشکران. بەشێکی سەردانیکارانی پێشانگەکە دەڵێن، پێویستە بەم چەکانە وەڵامێکی تووندی هێرشەکەی 26ـی ئۆکتۆبەری ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەیان بدرێتەوە.
گۆڤاری لانسێت نوێترین توێژینەوەی سەبارەت بە نەخۆشیی شەکرە بڵاوکردەوە و تێێدا هاتووە، لە جیهاندا 800 ملیۆن کەسی پێگەیشتوو شەکرەیان هەیە و لە 30 ساڵی رابردوودا تووشبوون بە نەخۆشییەکە دوو هێندە زیادبووە.
گوتەبێژی ئاژانسی رووبەڕووبوونەوەی تاوان لە بەریتانیا بە رووداوی راگەیاند، لەگەڵ هەرێمی کوردستان رووبەڕووی مەترسییە هاوبەشەکان، لەوانە گرووپەکانی قاچاخچیی کۆچبەران دەبنەوە. دەشڵێت، ئێستا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە 70 کەس و گرووپ کە قاچاخچییەتی بە کۆچبەران دەکەن.
کۆنسووڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر بە رووداوی راگەیاند، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەرکەوتنێکی زۆر باش بوو. گوتیشی رێژەی بەرزیی بەشداری هاووڵاتییان نامەیەکی بەهێز بوو کە خەڵک دەیەوێ "رەواییەت"ـی دامەزراوەکانی حکومەت نوێبکاتەوە.
نوێنەری پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یوئێن دی پی) بە رووداوی راگەیاند، حکومەتی عێراق کاری باشی بۆ رووبەرووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا کردووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، هاوئاهەنگیی حکومەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەو بوارەدا زۆر گرنگە.
هەریەک لە مارکۆ رۆبیۆ، ئەندامی ئەنجوومەنی پیران و ریچارد گرینەڵ، باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا بۆ ئەڵمانیا بەربژێرن بۆ بوون بە وەزیری دەرەوە لە سەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپدا
گوتەبیژی پێشووی سێنتکۆم دەڵێت، چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و سووریا بکشێنێتەوە، ئەوەش مەترسیی بەهێزبوونەوەی داعش زیاد دەکات
دادگەیەکی ئەمریکی بڕیاری دا سێ هاووڵاتیی عێراقی بە 42 ملیۆن دۆلار قەرەبوو بکرێنەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە ساڵانی 2003 و 2004 لەلایەن کارمەندانی کۆمپانیایەکی سەربازیی ئەمریکییەوە ئەشکەنجە درابوون
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەڵێت، بەڕێوەبەری پێشووی جێبەجێکردنی یاسای کۆچبەران و پاسەوانی سنووری ئەمریکا دەکاتە بەرپرسی کاروباری سنوورەکان. کەسی دیاریکراویش دەڵێت، "هەر کەسێک بە نایاسایی هاتووەتە نێو ئەمریکا، دەبێت نیگەران بێت و بزانێت دەکرێت هەنگاوی بەرامبەر بگیرێتەبەر."
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بەرپرسێکی پێشووی هێزە تایبەتەکانی وڵاتەکەی وەک راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دیاریکرد.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لە سەرەتای ئەم مانگەوە بە 60 درۆن لە عێراق و لوبنانەوە هێرش کراوەتە سەر وڵاتەکەیان
گوتەبێژی حووسییەکانی یەمەن رایگەیاند، لە دەریای عەرەبی و دەریای سوور هێرشیان کردە سەر سێ کەشتیی سەربازیی ئەمریکی، یەکێک لە کەشتییەکان کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن-ە
هەڵمەتێکی چاندنی نەمام لە شاری مووسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا بەڕێوەچوو. بە گوێرەی پلانێکی حکومەت، بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و بە بیابانبوون یەک ملیۆن دار لەو پارێزگایەدا دەچێندرێت.
کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی چوارشەممە لە کۆشکی سپی، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا و سەرۆکی هەڵبژێردراو کۆدەبنەوە.
رۆژی پێنجشەممە، 7ی تشرینی دووەمی 2024، وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بە بەهای 5.2 ملیار دۆلار رێککەوتنێکیان لەگەڵ کۆمپانیای بۆوینگ بۆ کڕینی 25 فرۆکەکە واژۆ کردووە. دەشڵێت، ئەمە بەشێکە لەو هاوکارییە سەربازییەی ئابی ئەم ساڵ ئیدارەی بایدن بۆ وڵاتەکەیانی پەسند کرد.
راوێژکاری ئەڵمانیا بڕیاری دوورخستنەوەی وەزیری دارایی دا کە هاوکات سەرۆکی پارتی دیموکراتی ئازادی میانڕۆی راستڕۆیە، ئەوەش کاردانەوەی پارتەکەی بەدواداهات
ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا گوتی "دەڵێم ئەمە سەرکەوتنێکی ژیرانە بوو. یەکێک بوو لە گەورەترین گەڕانەوەکان لە مێژووی سیاسیی رۆژئاوادا. هەڕەشەیان لە ترەمپ کرد بەوەی بیخەنە زیندان، دەستیان بەسەر سامانەکەیدا گرت، هەوڵیاندا بیکوژن و هەموو میدیای ئەمریکا دژی بوو بەڵام ئەو سەرکەوت."
دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا سەرکەوتنی خۆی لە هەڵبژاردنەکە راگەیاند و گوتی، "شەرەفێکی گەورەیە کە بوومە 47ـەمین و 45ـەمین سەرۆکی ئەمریکا."
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی وڵات یۆئاڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی لەکارلاداوە
بە گوێرەی بڕیاری دادگەکە، میرخان رەسووڵی تەمەن 26 ساڵ سەرۆکی گرووپەکە بووە و بە 15 ساڵ زیندانی سزادراوە، هەروەها بە پێبژاردنی 200 هەزار یۆرۆش سزادراوە.
بەربژێری کۆمارییەکان بۆ جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە وێستگەیەکی دەنگدانی شاری سێنسیناتی ویلایەتی ئۆهایۆ دەنگیدا و دەڵێت، "پلانی ترەمپ بۆ خۆشگوزەرانیی خەڵکە."
لە پەرستگەیەکی گوندی تولاسەندرەپورەم لە باشووری هیندستان ژمارەیەک هاووڵاتی نوێژ و نزای سەرکەوتن بۆ کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەکەن
لایەنگرانی کامالا هاریس لە زانکۆی میشیگن لە شاری ئێست لانسینگ کۆبوونەوە و چاوەڕێی دەستپێکردنی بانگەشە دەکەن، ئەو لایەنگرانە بەشێکی زۆریان رەشپێستن.
ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆکە دا دەردەکەوێت، ساتی بەرزکردنەوەی ئاڵای رووسیایە لە شارۆچکەی سیلیدۆڤ لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا. ئەو پێشڕەویانە و دەنگۆی چوونی سەربازانی کۆریای باکوور بۆ رووسیا و بەکارهێنانیان لە شەڕەکەدا، بەرپرسانی کیێڤی تۆقاندووە.
وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، پلانێکیان بۆ واژۆکردنی هاوئاهەنگیی گشتگیر لەگەڵ ئێران ئامادەکردووە. دەڵێت، مۆسکۆ و تاران دەیانەوێت هاوئاهەنگی زیاتریان بۆ ئاشتی و سەقامگیری هەبێت.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێ: ئەوەمان بۆ ئێران روونکردووەتەوە؛ لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی ئەڵمانی کاردانەوەی گەورەی بەدوادادێت
رێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ بڵاویکردەوە، بەشێک لە کەسوکاری چەکدارانی عێراق، کە لە کەمپی هۆلی سووریاوە گەڕێندراونەتەوە عێراق، رووبەڕووی ئەشکەنجە بوونەتەوە
حکومەتی نەرویج بڕیاری داوە لە سەرەتای ساڵی 2025ـەوە، هیچ ئۆتۆمبێلێکی نوێ کە بە سووتەمەنی کاردەکات، نەفرۆشرێت. کۆمپانیاکانیش، لەوانە لقی ڤۆلکسڤاگن لەو وڵاتە، ئامادەکارییان بۆ جێبەجێکردنی کردووە.
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری رەفەح لە باشووری غەززە، بووەتە بابەتێکی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا.
ژمارەیەک دایک و منداڵ لە رێکخراوی هێلانەی دایکان لە ویلایەتی جۆرجیا، چوون هاوکاری وەربگرن. ئەوان، هەژارن و پێناچێت بەشداری لە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بکەن کە دوو هەفتەی ماوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەڵێت، دوای کۆتاییهاتنی دەنگدان، تەقەی خۆشی بە هەموو شێوەیەک قەدەخەیە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، هەر کەسێک پابەند نەبێت، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرنەبەر و دەستگیر دەکرێت.
دەزگای هەواڵگریی کۆریای باشوور بڵاویکردەوە، کۆریای باکوور 1500 سەربازی بۆ رووسیا ناردووە و دەبرێنە بەرەکانی پێشەوەی جەنگ دژی ئۆکراینا. دەشڵێت، پیۆنگیانگ نیازی ناردنی سەربازی دیکەشی هەیە
کامالا هاریس لەسەر ئەو قسەیە وەڵامی دەداتەوە
سەرۆکوەزیرانی لوبنان دەڵێت، ئامادەن ئیسرائیل بیانووبڕ بکەن بۆئەوەی هێرش نەکاتە سەر فڕۆکەخانەی بەیرووت. ئاماژە بەوەش دەکات، ژمارەی سەربازانی سوپای وڵاتەکەی لە باشووری وڵات دوای ئاگربەست زیاد دەکات
لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا پرسیار لە جۆ بایدن کرا کە هۆکار چی بوو بڕیاریدا سیستمی دژە مووشەکی تاد بداتە ئیسرائیل؟ بایدن لە وەڵامدا گوتی: "بۆ بەرگرییکردن لە ئیسرائیل".
سەرۆکوەزیرانی سوێد رایگەیاند، وڵاتەکەی بە فەرمی داوای لە یەکێتیی ئەورووپا کردووە، سوپای پاسدارانی ئێران وەکو رێکخراوێکی "تیرۆریستی" بناسێنن. دەشڵێت، ئەمە بەهۆی رۆڵی سوپاکەیە لە زیادکردنی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ژمارەیەک وڵاتی ئەورووپا.
دامەزرێنەری کۆمپانیای سپەیس ئێکس بڵاویکردەوە، بۆ یەکەمجار توانیان بەگەڕخەری کەشتییەکی ئاسمانی بە سەرکەوتوویی لەسەر سەکۆی خۆی بنیشێننەوە. ئەمە یارمەتیدەرێکی باشی کۆمپانیاکە دەبێت بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەی بەگەڕخەرەکانی.
بە گوێرەی ماڵپەڕی پریڤێنشن وێب کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەڕێوەدەبرێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاوە 50٪ی شار، شارۆچکە و گوندەکانی سەر کەناراوەکانی سەنیگال تاوەکو ساڵی 2030 بە ئەگەرێکی زۆرەوە ژێرئاو دەکەون.
رۆژی هەینی، 11ی تشرینی یەکەمی 2024، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، بۆردوومانی کەمپی تولکەرەمی کەرتی رۆژئاوایان کردووە، لە ئەنجامدا محەممەد عەبدوڵڵا، فەرماندەی جیهادی ئیسلامی لە کەمپی نور شەمسی کەرتی رۆژئاوا کوژراوە. سوپای ئیسرائیل دەشڵێت، لەو بۆردوومانەدا "تیرۆریستێکی" دیکەشیان کوشت.
رۆژی هەینی، 11ی تشرینی یەکەمی 2024، ئاسم شافیع، گوتەبێژی پۆلیسی ناوچەی دوکی لە هەرێمی بەلوچستانە، کە هێرشەکە تێیدا روویداوە رایگەیاند، کاژێر 12:30ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەکاتی پاکستان (10:30ی شەوی رابردوو بەکاتی هەولێر) 40 چەکدار هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک کرێکاری کانێکی خەڵووز.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بە رووداوی راگەیاند، وڵاتەکەی هەموو هەوڵێک بۆ رێگری لە هەڵگیرسانی جەنگێکی گەورە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەدات و نایانەوێت گرژییەکانی لوبنان و ئیسرائیل فراوان ببن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، هەڵبژاردنی پەرلەمانی "هەرێمی ئۆتۆنۆمیی کوردانی عێراق" گرنگە و لەکاتێکی باشدایە، ئامانج لێی بەهێزترکردنی سەقامگیری سیاسیی ناوخۆییە.
لیژنەی دابەشکردنی خەڵاتی نۆبڵ بڵاویکردەوە، زانایەکی ئەمریکی و دوو زانای بەریتانی بەهۆی کارێکیان لە بواری پێکهاتەی پرۆتین خەڵاتی نۆبڵ بۆ کیمیایان بردەوە. بەهای خەڵاتەکە یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە.
چەکدارانی حەماس 7-10-2023 هێرشیان کردە سەر سەربازانی سوپای ئیسرائیل لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان کەرتی غەززە و باشووری ئیسرائیل، دوای ساڵێکیش لە جەنگی ئیسرائیل و حەماس، ئیسرائیل دەڵێ 60٪ـی چەکدارانی گرووپەکەی کوشتووە.
لە بەریتانیا هاووڵاتییەکی عێراقی کە خوێندکاری دکتۆرابوو بە تاوانی پلاندانان بۆ ناردنی کچێکی بەریتانی بۆ عێراق و خەتەنەکردنی، بە چوار ساڵ و نیو سزادرا. هاوکات هاوبەشییە ئەکادیمییەکەشی لەگەڵ زانکۆکەی ئەو وڵاتە کۆتاییپێهێندرا.
ئۆلاڤ نۆسلتاد، بەڕێوەبەری پەیمانگەی نۆبڵی نەرویجی دەڵێت، "قورسە ئەرێنی بیت کاتێک ئەمڕۆ سەیری جیهان دەکەیت و دەبینی هێزی ئاشتی باڵادەست نییە، هەرچەندە کاتێک سەیری بەربژێرەکان دەکەیت کەسانێک یان چەند رێکخراوێک دەبینی کە کاری مەزن لەو پێناوەدا دەکەن."
هەشت سەربازی ئیسرائیلی رۆژی چوارشەممە لە رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان کوژران، سوپای وڵاتەکەشیان دەڵێ ناچنە نێو پایتەختی لوبنان.
کۆمەڵەی متمانەی ئەمنی کە تایبەتە بە کاروباری جووەکان لە بەریتانیا، رایگەیاند لە دەستپێکی جەنگی غەززەوە پێنج هەزار و 583 تاوانی دژەجوو کراوە، کە ئەمەش زۆرترین بووە لە ساڵێکدا. دەشڵێت، زۆرترینیان لە لەندەن بوون.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، "دۆخی هەموو ناوچەکە [رۆژهەڵاتی نێوەڕاست] لە گرژی و ئاڵۆزیی زۆر دایە".
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، وەزیری بەرگریی ئەمریکا و تیمەکەی لە گفتوگۆدابوون سەبارەت بە زیادبوونی گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست. دەشڵێت، هەموو رێکارێک، لەوانە بڵاوەپێکردنی سەربازی زیاتر و زیادکردنی توانای سەربازی ئاسمانی، بۆ پاراستنی خەڵک و سەربازەکانیان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەگرنەبەر بۆ پاراستنیان.
پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند، لە رۆژئاوای وڵات پیاوێکی سووریاییان دەستگیر کردووە کە ئاگری لە دوو باڵەخانە بەرداوە و بەهۆیەوە 31 کەس بریندار بوون. دوای ئەو رووداوە، پیاوەکە بە ئۆتۆمبێلێک خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا کێشاوە.
سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە بۆردوومانەکەی رۆژی هەینیدا کە تێیدا ئەمینداری گشتیی حیزبوڵـڵا کوژرا، 20 سەرکردەکەی دیکەی گرووپەکە کوژران.
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەمسا، پارتی ئازادی کە پارتێکی راستڕۆی دژەکۆچبەرە، یەکەمی هەڵبژاردنەکە بوو و پارتی میللیی وڵاتەکەش دووەم بووە.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بڵاویکردەوە، شەوی یەکشەممە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان بە سەردانێک دەگاتە بەیرووت و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە گفتوگۆ لەبارەی گرژییەکانی نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل دەکەن.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو شیگیروو ئیشیبای سوێندی یاسایی بخوات و بە فەرمی ببێتە سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن.
بڕیارە قوتابخانەیەکی رۆژهەڵاتی هەنگاریا بۆ کۆچبەران نۆژەنبکرێتەوە. ئەوێ 15 کیلۆمەتر لە سنووری نەمساوە دوورە. هێنانی کۆچبەران بۆ ئەو شوێنە ناڕەزایی بەرپرسانی ڤییەنای لێکەوتووەتەوە.
وەزیری ژینگەی پەنەما بە رووداوی راگەیاند، کۆچبەری و وشکەساڵی دوو گەورەترین کێشەی وڵاتەکەین. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش، ژینگە و دۆخی مرۆیی ئەوانەی پێویستیان بە هاوکارییە لە وڵاتانی جیهان بە دوو گەورەترین کێشە دەبینن.
کەشناسیی یەکێتیی ئەورووپا دەڵێت، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و رێگری نەکردن لەو دیاردەیە توانەوەی بەستەڵەکی جەمسەرەکانی زەوی زیادیکردووە. ئاماژە بەوەش دەکات، پێشبینی دەکرێت ساڵی 2050 تەواوی بەستەڵەکی باکوور بتوێتەوە.
بەرپرسانی هەریەک لە ئەمریکا، بەریتانیا، یەکێتیی ئەورووپا و نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا دەدەن. داواش دەکەن ئاگربەست لەنێوان هەردوولایان بکرێت و هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بەو ئاراستەیە بن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرەپێدەدەن
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی: "فەرەنسا و ئەمریکا یەکگرتوون لە داواکردنی دانبەخۆداگرتنی لایەنەکان و کەمکردنەوەی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بەتایبەت لە لوبنان." دەشڵێت، ئەمە لەو کاتەدا زۆر گرنگە چونکە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوامە لە کارکردن بۆ راگەیاندنی ئاگربەستی غەززە و کۆتاییهێنان بە جەنگی ئیسرائیل و حەماس.
رۆژی پێنجشەممە، 19ی ئەیلوولی 2024، نووسینگەی داواکاری گشتیی لوبنان رایگەیاند: "داوامان لە نووسینگەی ئاسایشی نیشتیمانی کرد، کە لێکۆڵینەوە لە دوو شایەتحاڵ بکەن و چوار ناوچەش بپشکنن." ئەمە بۆ لێکۆڵینەوە سەبارەت بە کۆمپانیای گۆڵد ئەپۆلۆ بووە، کۆمپانیاکە بە دروستکەری ئەو پەیجەرانە دادەنرێت، کە رۆژی سێشەممە لە چەند شارێکی لوبنان تەقینەوە و بوونە هۆی کوژرانی 12 کەس و برینداربوونی دوو هەزار و 800 کەس.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا چەند رێنماییەکی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە لوبنان بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، بەهۆی گرژییەکانەوە پێویستە ئەو هاووڵاتییە ئەمریکیانەی لە لوبنانن لەو پەڕی ئامادەییدابن و هەموو رێکارێکی خۆپارێزی بگرنەبەر. دەشڵێت، پێویستە هاووڵاتییان خۆیان لە سەردانیکردنی لوبنان بەدوور بگرن.
گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا دەڵێت، بەهۆی هەبوونی مەترسی لەسەر سنوورەکانی وڵاتەکەیان، ژمارەی سەربازە چالاکەکانیان بۆ ملیۆنێک و 500 هەزار سەرباز زیاد دەکەن.
وەزارەتی تەندرووستیی ژاپۆن دەڵێت، 95 هەزار و 119 هاووڵاتی تەمەنیان 100 ساڵ و بەرەو سەرە، 90%یان ژنن.
وەزارەتی تەندروستیی ژاپۆن بڵاویکردەوە، 95 هەزار و 119 هاووڵاتی تەمەنیان 100 ساڵ و بەرەو سەرەوەیە کە 90٪ـیان خانمان.
سەربازانی سوپای ئۆکراینان چاودێری سنوورەکانیان لەگەڵ مۆلدۆڤا دەکەن؛ بەدوای ئەو کەسانەوەن کە لە تەمەنی خزمەتی سەربازیدان و هەوڵی راکردن دەدەن
لە ئەمڕۆوە حکومەتی ئەڵمانیا سنوورەکانی لەگەڵ پێنج وڵات بۆ رێگریکردن لە چوونی کۆچبەران بۆ وڵاتەکەی تووندتر دەکات. بەرپرسانی بەشێک لەو وڵاتانە و یەکێتیی ئەورووپاش ئەوە بە مەترسی، بەتایبەت بۆ سەر ناوچەی شینگن، دەبینن؛ بەشێکیشیان دەستخۆشیی لێدەکەن
میدیای فەرمی چین لە زاری بەرپرسانی وڵاتەکەیەوە بڵاویکردەوە، تەمەنی خانەنشینی بۆ پیاوان لە 60 بۆ 63 ساڵی و ژنانیش لە نێوان 50 بۆ 55 ساڵی بۆ 55 بۆ 58 ساڵی بەرزکرایەوە، ئەمەش وەکو هەوڵێکی وڵاتەکە بۆ رووبەڕووبوونەوەی پیربوونی کۆمەڵگەکەی و قەیرانی دیمۆگرافی.
رۆژی هەینی، 13ی ئەیلوولی 2024، داواکاری گشتیی ئەڵمانیا رایگەیاند، هاووڵاتییەکی سووریایی تەمەن 27 ساڵیان دەستگیرکردووە کە بە دوو ساتوور پلانی هێرشکردنە سەر ژمارەیەک سەربازی دانابوو.
میدیای رووسیا وێنەی شەش دیپلۆماتەکەی لە یەکێک لە فڕۆکەخانەکانی رووسیا بڵاوکردووەتەوە کە سەرقاڵی جێهێشتنی ئەو وڵاتە بوون، بەبێ ئاشکراکردنی ناسنامەیان. تاوەکو ئێستا بەریتانیا هیچی لەبارەی ئەو رووداوەوە نەگوتووە.
سیدی، پەناخوازی گینی دەڵێت: "ژمارەیەک هاوڕێم لە کامپ هەبوو و پێکەوە قسەمان دەکرد، خێزانەکان دەهاتن ئەوانیان دەبرد و منیش لەگەڵیان دەچووم. ئەمە وای لێکردم منیش هەمان کار بکەم و بەخۆمم گوت، بۆچی بەختی خۆم تاقینەکەمەوە و ببمە بەشێک لە خێزانێک؟ هەوڵمدا و قسەم لەگەڵ مامۆستاکانم کرد و ئەم خێزانەیان بۆ دۆزیمەوە."
رۆژی پێنجشەممە، 12ی ئەیلوولی 2024، سادق زیبا کەلام، مامۆستای زانکۆ و شرۆڤەکاری سیاسیی لە ئێران، لەبارەی سەردانەکەی مەسعود پزیشکیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بۆ ماوەی 20 ساڵ ئەمە یەکێک بووە لە هیوا و خواستەکانم کە پەیوەندی نێوان هەولێر و تاران لە روانگەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسی بەهێزتر ببێت، چونکە لە روانگەی مێژووییەوە، ناتوانیت هیچ وڵاتێک بدۆزیتەوە نزیکتر بێت لە هەرێمی کوردی عێراق بەراورد بە کۆماری ئیسلامیی ئێران."
پۆلیسی مالیزیا رایگەیاند، 402 منداڵیان لە سەنتەرەکانی چاودێریی منداڵ دەستدرێژی سێکسی و جەستەییان کراوەتەسەر، بەو هۆیەوە 170 کەسیان دەستگیر کردووە.
سەرۆکی رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور رایگەیاند، حکومەتی ئیتاڵیا بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسایەکی تایبەت بە بەهاناوەچوونی کۆچبەرانەوە دەستی بەسەر کەشتییەکیاندا گرتووە و تۆمەتەکەش رەتدەکاتەوە. دەشڵێت، ئەم کارەی حکومەتی ئیتاڵیا رێگریکردنە لە بەهاناوەچوونی کۆچبەران.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بڵاویکردەوە، تەقینەوەکەی شەوی رابردووی فڕۆکەخانەی بەغدا هێرشێک بووە بۆ سەر ناوەندێکی دیپلۆماسی ئەمریکی. دەشڵێت، تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئیموندۆ نۆڤیلۆ، وەزیری بەرگریی بۆلیڤیا دەڵێت: "وەکو حکومەت، باری لەناکاومان راگەیاندووە. رێکاری پێویستی ئیداریمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاگرەکە دەستپێکردووە."
گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دڵخۆشن بەو رێککەوتنە ئەمنییەی لەنێوان حکومەتی عێراق و تورکیا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان واژۆ کراوە. دەشڵێت، بەردەوام دەبن لە هەماهەنگیکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق
راسپێردراوی حکومەتی ئەڵمانیا بۆ رێککەوتن لەبارەی کۆچبەران رایگەیاند، رووسیا و بێڵارووس بابەتی کۆچبەران وەکو بەشێک لە "جەنگی سارد" لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا بەکاردەهێنن و پلانیان هەیە بیاننێرن. دەشڵێت، بەشێکی پلانەکەیان ناردنی کۆچبەرانی عێراقی، سووریایی و ئەفغانی بووە بۆ وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا.
رۆژی 5ی ئەیلوولی 2024، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە پانێڵێکی کۆڕبەندی ئابووریی رۆژهەڵات کە لە شاری ڤلادیڤۆستۆکی وڵاتەکەی بەڕێوەدەچێت، رایگەیاند: "ئەگەر بتوانم ئەوە بڵێم، سەرۆک بایدن (جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا) خواستی ئێمە بوو بۆ بوون بە سەرۆکی ئەمریکا، بەڵام ئێستا ئەو لە پێشبڕکێی پۆستی سەرۆکایەتی لابراوە و داوای لە لایەنگرانی کرد پاڵپشتی خاتوو هاریس (کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا) بکەن. ئەمەش پلانی ئێمەیە و پاڵپشتی دەکەین."
وەزارەتی دادی ئەمریکا تۆمەتی ئەنجامدانی تاوان ئاراستەی ژمارەیەک بەرپرسی باڵای حەماس دەکات، لەنێویاندا یەحیا سینوار، کە بە بەرپرسیار لە پلاندانان و ئەنجامدانی هێرشی 7ی ئۆکتۆبەر تۆمەتباری کردوون
رۆژی یەکشەممە، 1ی ئەیلوولی 2024، ئەرنۆن بار دەیڤد، سەرۆکی سەندیکای هستاردت لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "پێویستە کۆتایی بە جێهێشتنی بەتەنیای بارمتەکان بهێندرێت. گەشتوومەتە ئەو ئەنجامەی کە تەنیا بە دەستوەردانی ئێمە دەتوانرێت ئەو کەسانی بەربپرس رابچڵەکێندرێن." دەشڵێت، "لە سبەی کاژێر 06:00ـی بەیانییەوە کارمەندانی ئابووریی ئیسرائیل لە مانگرتنێکی تەواوەتیدا دەبن."
پەرلەمانی هەرێمی تورینگن 90 کورسیی هەیە و پێکهێنانی حکومەتی هەرێمەکەش پێویستی بە 46 کورسییە. بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، پارتە راستڕۆ و دژەکۆچبەرەکە 32 کورسی دەباتەوە و بۆ پێکهێنانی حکومەتیش بە هاوپەیمانیەتی پێویستی بە کۆکردنەوەی 14 کورسیی دیکەیە.
بە گوێرەی بەرپرسانی سوودان، بەهۆی لافاوەکانی ئەم ساڵەوە 138 کەس گیانیان لەدەستداوە کە 32یان لەم هەفتەیەدا بووە.
رۆبۆتەکان زیاتر لە کۆتایی هەفتەکاندا بەکاردەهێندرێن، چونکە زۆرترین گوشار لەسەر چێشتخانەکەیە
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی پەیوەندییان بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە و لەگەڵ لایەنەکان لەگفتوگۆدان.
ئامێرێکی چاودێریکردن لەلایەن کۆریای باشوور لە ناوچەی لە چەک داماڵدراو لەگەڵ کۆریای باکوور دادەنرێت، ئامێرەکە بۆ چاودێریکردنی مووشەک و درۆن نییە، بەڵکو لە رێگەیەوە چاودێریی مێشوولەی ئانۆفیلێس دەکرێت کە نەخۆشیی مەلاریا دەگوازێتەوە.
ئەلێکساندەر سۆدەرهۆڵم، پسپۆڕ لە ئاژانسی رووبەڕووبوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی یەکێتیی ئەورووپا دەڵێت: "کاتێک باسی رێگەکان و ئەو مادە هۆشبەرانەی بە قاچاخ دەهێندرێنە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا دەکەین، دەبێت بزانین کە دیارترین هۆکاری بەردەستبوون و زیادبوونی مادە هۆشبەرەکان، بوونی گرووپە تاوانکارییەکانە کە رێگە بازرگانییەکان بۆ ئەو مەبەستە بەکاردەهێنن. "
مووشەکێکی حیزبوڵڵا بە ماڵێکی شاری عەککا لە ئیسرائیل کەوت. سادیا خاوەنی ماڵەکەیە، بەڵام لەکاتی کەوتنی مووشەکەکە لە دەستشۆر بووە و زیانی بەرنەکەوت.
هێڵی فڕۆکەوانیی بەریتانیا بڵاویکردەوە، گەشتە ئاسمانییەکانیان تاوەکو رۆژی چوارشەممە بۆ تەلئەڤیڤ راگرت. ئەمە بەهۆی هێرشەکانی ئەمڕۆی حیزبوڵڵا و ئیسرائیل بۆ سەر یەکدی.
بەگوێرەی پۆلیس، لەو کۆچبەرانە 54 هەزار و 207 هاونیشتمانیی رۆژئاوای کوردستان و هاووڵاتیی سووریا بوون، 35 هەزار و 732 هاونیشتمانیی باکووری کوردستان و هاووڵاتیی تورکیا و 35 هەزار و 370شیان کۆچبەری ئەفغانی بوون.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سووریا و تورکیا زۆر گرنگە و بەشداریشن لەو هەوڵانەی هەردوو وڵات بەو ئاراستەیەدا ناویانە.
گۆڕهەڵکەنێکی کەرتی غەززە: هەفتانە تاوەکو 300 کەس بە خاک دەسپێرین
ئاژانسی چاودێریکردنی سنوورەکانی یەکێتیی ئەورووپا بڵاویکردەوە، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 17 هەزار و 185 هاونیشتیمانی رۆژئاوای کوردستان و هاووڵاتی سووریا چوونەتە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا.
بزووتنەوەی حەماس دەڵێت، بە مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر تەلئەڤیڤ. سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، هێرشەکە زیانی نەبووە.
پێشبڕکێیەکی ئامادەکردنی تاکۆ لە شاری مەکسیکۆ سازکرا، بەهۆیەوە ریکۆردی گینس لە نمایشکردنی زۆرترین جۆری تاکۆ لە یەک کات، بەخشرا.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە، مەترسییەکی جیدییە بۆ سەر ئاسایشی ئەمریکا.
بەهۆی ئاگری دارستانەکانەوە بەرپرسانی یۆنان داوای چۆڵکردنی شارۆچکەی ماراسۆن دەکەن کە تەنیا 40 کیلۆمەتر لە ئەسینای پایتەختەوە دوورە.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشداری دەداتە کۆماری ئیسلامیی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنانی لە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئیسرائیل.
رۆژی هەینی، 9ی ئابی 2024، وەزارەتی ناوخۆی نەمسا بڵاویکردەوە، گەنجە عێراقییەکە تەمەنی 18 ساڵە و گومان دەکەن بەشێک بێت لەو تۆڕەی پلانیان داڕشتووە بۆ ئەوەی لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتەکانی تایلەر سویفتی گۆرانیبێژی ئەمریکی هێرش بکەن.
رۆژی پێنجشەممە، 8ی ئابی 2024، پۆلیسی ئیسپانیا رایگەیاند، ئەو 77 قاچاخچییەی دەستگیرکراون خەڵکی وڵاتانی مەکسیک، بۆلیڤیا، لیبیا، ئیتاڵیا و ئیسپانیا بوون. شەش لە دەستگیرکراوەکان تۆڕەکەیان بەڕێوەبردووە. هەروەها، لەو ئۆپەراسیۆنەدا 10 ماڵیان پشکنیووە و دەستیان بەسەر 545 هەزار دۆلاردا گرتووە.
دەوڵەمەندەکان چێژ لە یارییەکانی ئۆڵیمپیادی پاریس دەببینن و هەژارەکانیش سوود.
پۆلیسی بەریتانی دەڵێت، 378 خۆپێشاندەریان دەستگیرکردووە
رێکخراوەکە کە ناوەکەی بە واتەی "چاوی دەریا" دێت، لە سەرەتای دامەزراندییەوە زیاتر لە 70 جار بە هانای کۆچبەرانەوە چووە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و وەزیری بەرگریی وڵاتەکە رایانگەیاند، بە هەموو شێوەیەک و لە هەموو شوێنێک بەرگریی لە وڵاتەکەیان دەکەن و ئامادەن لە هەموو شوێنێک رووبەڕووی مەترسییەکان ببنەوە. ئەمە لەکاتێکدایە بەرپرسانی ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانی جیهان لە هەوڵی رێگرین لە زیادبوونی گرژییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و ئەو گرووپانەی بە نزیک لەو وڵاتە دادەندرێن.
ئەمینداری حیزبوڵڵای لوبنان: بۆ دووژمن و ئەوانەی لە پشت دووژمنەوەن، دەبێ چاوەڕوانی وەڵامی دواتر و یەکلاکەرەوەمان بن. هیچ قسەیەکی دیکە هەڵناگرێت و مشتومڕی ناوێت. لەنێوانماندا تەنیا شەو و رۆژ و گۆڕەپان هەیە.
رۆژی پێنجشەممە، 1ی ئابی 2024، کۆمپانیای لوفتانزای ئەڵمانی رایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە گەشتەکانیان تاوەکو رۆژی 8ی ئەم مانگە بۆ تەلئەڤیڤ و 12ی ئەم مانگە بۆ بەیرووت راگرت. هەروەها کۆمپانیای فڕۆکەوانی و گواستنەوەی ئیتاڵیا رایگەیاند، بەهۆی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە گەشتەکانیان بۆ تەلئەڤیڤ راگرت.
رۆژی پێنجشەممە، 1ی ئابی 2024، عەبدولمەلیک حووسی، سەرکردەی باڵای حووسییەکانی یەمەن لەبارەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس رایگەیاند: "پێویستە وەڵامێکی سەربازیمان بۆ ئەم جۆرە تاوانە هەبێت، کە زۆر بێ شەرمانە لەلایەن ئیسرائیلی دووژمنەوە کراوە. ئەو تاوانە مەترسیدارە و دەبێتە هۆی زیادبوونی گرژییەکان."
چەند خولەکیک پێش ئەو هێرشە، عەبدولمالیک حووسی، سەرکردەی باڵای حووسییەکانی یەمەن لەبارەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس بە میدیای وڵاتەکەی گوت: "پێویستە وەڵامێکی سەربازیمان بۆ ئەم جۆرە تاوانە هەبێت کە زۆر بێشەرمانە و مەترسیدارە و دەبێتە هۆی زیادبوونی گرژییەکان کە لەلایەن ئیسرائیلی دووژمنەوە کراوە."
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەیەکی بەپەلە سەبارەت بە کوشتنی بەرپرسی پێشووی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی دەکات.
ئەنجامەکان ناڕەزایەتیی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتەی بەدوای خۆیدا هێنا و، پێیانوایە بەربژێرەکەیان 70٪ـی دەنگەکانی بردووەتەوە.
هەموومان رۆژانە 24 کاژێرمان هەیە، بەڵام خێرایی ئەو 24 کاژێرە لەلای هەموو کەسێک وەکو یەک نییە و لە دۆخ و ژیانی کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی ڤەنزوێلا دەڵێت، نیکۆلاس مادورۆ براوەی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی وڵاتەکەیەتی
ئەمریکا، ئەڵمانیا، ئێران و فەرەنساش داوای دانبەخۆداگرتن لە لایەنەکانی بەشداری جەنگەکە دەکەن.
وەزیری دەرەوەی لوبنان رایگەیاند، داوای لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی لە هێرشەکەی سەر بەرزاییەکانی جۆلان دەکەن کە تێیدا 12 کەس کوژران. هەروەها، هۆشداریش لە وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بۆ هێرشەکە دەدات
لە ئەڵمانیا کەسێک بە تاوانی کوشتنی دوو منداڵ بە زیندانی هەتاهەتایی سزادرا. دوو ساڵ پێش ئێستا لە شاری هانۆڤەر بەهۆی پێشبڕکێکردن لەگەڵ شۆفێرێکی دیکە، بە ئۆتومبێلەکەی خۆی بە ئۆتومبێلێکی دیکەدا کێشا کە ژنێک و دوو منداڵی تێدا بوون، دوو منداڵەکە گیانیان لەدەستدا و دایکیشیان بە سەختی بریندار بوو.
ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت، کەمپێکی نەتەوە یەکگرتووەکانە لە سوودانی باشوور. لەوێ خواردن و پێویستییەکان بەسەر ئاوارەکاندا دابەش دەکرێن.
کامالا هاریس، بەربژێری چاوەڕوانکراوی دیموکراتەکان و جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتیی وڵاتەکە دەکات و سوپاسی پشتگیریی بایدن دەکات.
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە جۆ بایدن واز لە پۆستی سەرۆکایەتی بهێنێت و نابێت تاوەکو 5ی تشرینی دووەم چاوەڕێ بکەن.
عومەر جەسیری کۆچبەرێکی سوورییە لە شاری 'پۆرتسوودان'ی سوودان. لە ساڵی 2013 بەهۆی شەڕی سووریاوە ئاوارەی خەرتووم بوو، بەهۆی شەڕی ناوخۆی سوودانیشەوە ئاوارەی ئەو شارە بووە.
کۆمپانیای سیریوم رایگەیاند، لە 110 هەزار گەشتی ئاسمانی کە ئەمڕۆ بڕیار بوو بکرێن، تاوەکو کاژێر 01:00ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی هەولێر، 1390یان هەڵوەشێندراونەتەوە
پۆلیسی بەشێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا پشتڕاستی دەکاتەوە، هێشتا هێڵی پەیوەندیی لەناکاوی وڵاتەکە لەژێر کاریگەریی ئەو کێشە تەکنیکییەیە، کە ئەم بەیانییە زۆر لە وڵاتانی جیهانی گرتەوە
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت دەڵێت "هۆکاری سەرەکی"ی دروستبوونی ئەو کێشە تەکنیکییەیان چارەسەرکردووە کە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی جیهانی گرتەوە، بەڵام دەشڵێت، کاریگەرییەکانی بەسەر هەندێک خزمەتگوزارییەوە دەمێنن.
بەگوێرەی رێکخراوی گلۆباڵ فۆرێست واچ، لە ساڵی 2000ـەوە تائێستا سێیەکی دارستانەکانی سیرالیۆن لەنێوچوون. فراوانبوونی شارەکان و گەڕان بەدوای کانزاکان بە هۆکارێکی دیاری کەمبوونەوەی دارستانەکانی ئەو وڵاتە دادەندرێن.
لیسیا وێڵچ، پارێزەری منداڵانی بێسەرپەرشت لەم کەیسەدا گوتی، تۆمەتەکانی سەر کارمەندانی کۆمپانیای ساوسوێست کی "زۆر قێزەونن" و رەخنەشی لە بڕیاری بەرپرسانی تێکساس بۆ نوێنەکردنەوەی مۆڵەتی ئەو کۆمپانیایانەی چاودێریی منداڵانی کۆچبەر دەکەن گرت؛ ئەمەی بە بۆمبێک کە چاوەڕێی تەقینەوە دەکات دانا. ساڵی 2021 بەرپرسانی ویلایەتی تێکساس بڕیاریاندا مۆڵەتی ئەو کۆمپانیایانە نوێنەکەنەوە؛ ئەمە وەکو هەوڵێک بۆ رێگری لە چوونی کۆچبەران بۆ ئەمریکا بە گشتی و ئەو ویلایەتە بە تایبەتی.
رۆژی دووشەممەی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ، جەیمس دی ڤانسی وەکو جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ دەنگدانی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ دیاریکرد، ئەوەش مەترسییەکانی بەردەوام نەبوونی هاوکارییەکانی ئەو وڵاتە بۆ ئۆکراینا لە جەنگی دژی رووسیا زیاتر کرد. جێگرەکەی ترەمپ پێشتر گوتبووی، گرنگی بەوە نادات کە چی لە ئۆکراینا دەگوزەرێت.
پۆلیسی ئیتاڵیا بە دوای شۆفێری بارهەڵگرێکدا دەگەڕێت، کە دوای ئەوەی زانیویەتی ژمارەیەک کۆچبەر لە بارهەڵگرەکەیدان، بە قایش لێیان دەدات و دایاندەبەزێنێت.
گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا و بەربژێری دیموکراتەکان بۆ هەمان پۆست تووشی کۆرۆنا بووە و بۆ پشوودان دەگەڕێتەوە ویلایەتی دیلاوێر.
ئەندامانی گرووپەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تەڵە بۆ ئەوانە دادەنێنەوە کە دەستدرێژی دەکەنە سەر منداڵان؛ خۆیان لێدەکەنە کچ، لە دارستاندا ژوان لەگەڵ کەسەکە دادەنێن کە وادەزانێت دەچێتە لای کچێکی 14 ساڵ، بەڵام لەوێ رووبەڕووی ئەو گرووپە دەبێتەوە و ئەوانیش کاری خۆیانی لەسەر دەکەن.
تیمێکی فەرەنسییە لە کەناری دەریای نێوەڕاست، نزیک لە شاری مارسیلیای باشووری وڵاتەکە؛ بە بەکارهێنانی وشتر، کەناراوەکە لە پلاستیک و پاشماوەکانی دیکە خاوێن دەکەنەوە
ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.
پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە باشووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە کەسێک تەقەی لە ئەندامانی خێزانەکەی کرد و بەو هۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش بریندار بوون.
رۆژی یەکشەممە، 14ی تەممووزی 2024، بەرپرسانی شاری کلێرمۆنت رایانگەیاند، لە ماڵێکی گوندی ئسپناس ڤۆزل کەسێکی تەمەن 20 ساڵ لەگەڵ خێزانەکەیدا سەرقاڵی ئاهەنگی رۆژی لەدایکبوونی بووە، لەو کاتەدا کەسێک چووەتە ژوورەوە و تەقەی لە ئامادەبووانی ئاهەنگەکە کردووە؛ سێ کەسی کوشتووە و دواتر خۆیشی کوشتووە.
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی رووسیا لەبارەی تەقەکردن لە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەڵێت، حکومەتی وڵاتەکەی سەرکۆنەی هەموو تووندوتیژییەکی سیاسی دەکات.
ئەمرۆ پەرلەمانی فینلاند دەنگ لەسەر پرۆژەیاسایەک دەدات، کە دەسەڵات دەداتە پاسەوانی سنووری وڵاتەکەی کە ئەو کۆچبەرانەی لە رووسیاوە دەچنە ئەو وڵاتە دیپۆرتیان بکاتەوە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوا لە کارمەندانی تەندروستی و ئەوانەی تەمەنیان 60 ساڵ بەسەرەوەیە دەکات، ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن؛ دەشڵێت، ڤایرۆسەکە هێشتا لە هەفتەیەکدا هەزار و 700 کەس دەکوژێت.
رێکخراوی کەشناسیی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، پار رێژەی تۆز و خۆڵ لە هەوادا بەراورد بە ساڵی پێشتر کەمیکرد. دەشڵێت، کارکردنێکی لاواز بۆ رووبەڕووبوونەوەی پیسبوونی ژینگە دەبێتە هۆی زیادبوونی خۆڵبارین.
رێکخراوی گلۆباڵ ئینێرجی مۆنیتەر لە نوێترین راپۆرتیدا بڵاویکردەوە، چین بەتەنیا زیاتر لە هەموو وڵاتانی جیهان کارەبا لە با و خۆرەوە بەرهەم دەهێنێت؛ دەشڵێت، وڵاتەکە لە زیادکردنی بەرهەم بەردەوامە.
رێکخراوێکی فریاگوزاریی ئەڵمانیا دەڵێت، بەشێک لە وڵاتانی ئەورووپا ئاستەنگ لەبەردەم هەوڵەکانیان بۆ بەهاناوەچوونی کۆچبەران لە دەریای نێوەڕاست دروست دەکەن. رێکخراوەکە باس لەوەش دەکات، لە 24 کاژێری رابردوودا 230 کۆچبەریان رزگارکردووە.
بە گوێرەی زانکۆی ترایبوڤانی نیپاڵ، ساڵانە ژمارەی هەنگەکانی بەرزاییەکانی هیمالایا بەراورد بە ساڵی پێشتر 70٪ کەم دەبنەوە.
وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا بڵاویکردەوە، 61.4٪ی هاووڵاتییان بەشدارییان لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەماندا کردووە.
وەزارەتی رووداوە لەناکاوەکانی رووسیا بڵاویکردەوە، لە 24 کاژێری رابردوودا 49 کەس لەکاتی مەلەکردندا خنکاون.
وەزارەتی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانی چین دەڵێت، نزیکەی 800 کارمەند، 150 ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری و دەیان بەلەمیان بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی ناوچەکە ناردووە.
ژمارەیەک کۆچبەری وڵاتانی ئەفریقا لە باکووری توونسن، بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەورووپا نایانەوێت خۆیان لە دەریای نێوەڕاست بدەن. بەڵام مەترسیی ئەو رێگە وشکانییەی پێیدا گەیشتوونەتە توونس، لە دەریا کەمتر نەبووە.
گوتەبێژی ئاژانسی هاوئاهەنگی یەکێتیی ئەورووپا بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاوان بە رووداوی راگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە پێنج وڵاتی ئەورووپادا 13 تۆمەتباری قاچاخیکردن بە مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکران کە زۆرینەیان لە ئیتاڵیا بوون.
بەرپرسانی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا رایانگەیاند، ئاگرێکی گەورە دارستانەکانی باکووری ویلایەتەکەی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە 26 هەزار کەس ئاوارە بوون؛ ئەمە لە کاتێکدایە شەپۆلێکی گەرمای بەهێزیش ئەو ناوچانەی گرتووەتەوە.
هاوپەیمانیی بەیەکەوە هۆشداری دەدات؛ ئەگەر راستڕۆکان دەسەڵات بگرنەدەست، پاشەکشە لە زۆر بواردا روودەدات.
دادگەی باڵای بەرازیل دەنگی لەسەر بەیاساییکردنی بەکارهێنانی حەشیش دا. لە 11 ئەندام، هەشتیان پاڵپشتییان کرد، ئەوەش کاردانەوەی لەنێو دانیشتووانی شاری ریۆ دی جانیرۆ لێکەوتەوە
گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا دەڵێت، سەرۆکی وڵاتەکەی سەیری دیبەیتی بەربژێرانی سەرۆکایەتی ئەمریکای نەکردووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، چاودێریی هەڵبژاردنی فەرەنسا دەکەن.
تیمێکی نیپاڵ لە چیای ئەڤرێست سەرقاڵی کۆکردنەوەی پاشماوەی گەشتیار و شاخەوانەکانن؛ ئەم ساڵ بەراورد بە ساڵانی پێشتر، پاشماوەی زیاتر کۆدەکەنەوە و ئەو تەرمانەشی پێشتر کەوتبوونە ژێر بەفرەوە دەدۆزنەوە
دادگەی تێهەڵچوونەوەی پاریس رایگەیاند، بڕیاری دەستگیرکردنی سەرۆککۆماری سووریا رەوایە و وەکو خۆی دەمێنێتەوە؛ ئەمە دوای ئەوەی ژمارەیەک داواکاری گشتیی تایبەت بە کەیسی دژەتیرۆر داوای هەڵگرتنی بڕیارەکەیان کردبوو.
پلەی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکانی پاکستان گەیشتە 50 پلەی سیلیزی و دانیشتووانی شاری کەراچی پاکستان پەنا بۆ رێگەی جیاواز بۆ خۆفێنککردنەوە دەبەن؛ بەشێکیان بە خواردنەوەی ئاو و شەربەت و بەشێکی دیکەیان بە مەلەکردن
حکومەتی سربیا و ئاژانسی چاودێریکردنی سنوورەکانی یەکێتیی ئەورووپا رێککەوتنێکیان بۆ زیادکردنی هاوئاهەنگی نێوانیان واژۆ کرد. ئەو هاوئاهەنگییە بۆ رێگریکردنە لە چوونی کۆچبەران لە سربیاوە بۆ وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا
پۆلیسی ئیسپانیا دەڵێت، تۆڕێکی نێودەوڵەتیی تایبەت بە قاچاخچێتیکردن بە مادەی هۆشبەری دەستگیرکردووە. سەرۆکی تۆڕەکە خەڵکی تورکیایە
چەندین هەفتەیە خەڵکی کینیا دژی پڕۆژەیاسایەک خۆپێشاندان دەکەن کە پێشنیازی بەرزکردنەوەی باجی لەسەر خەڵک کردووە. لەوانە 16٪ـی باج لەسەر نان و 25٪ لەسەر رۆنی چێشتلێنان.
بەشێک لە پاسکیلسوارەکانی مەکسیکن لە ویلایەتی خالیسکۆی رۆژئاوای ئەو وڵاتە. لە رۆژی جیهانیی لێخوڕینی پاسکیلدا بەم جۆرە دەردەکەون.
بەرپرسی راگەیاندنی ئاژانسی یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری پەناخوازان بە رووداوی راگەیاند، لە سێ مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا، داواکاری مافی پەنابەرێتی لەلایەن خەڵکی باشووری کوردستان و عێراقەوە بەراورد بە پار زیادیکردووە. لەو ماوەیەدا، نزیکەی شەش هەزار پەناخوازی باشووری کوردستان و عێراق داوای مافی مانەوەیان لە وڵاتانی ئەورووپا کردووە.
هاووڵاتییانی ئەڵمانیا، فەرەنسا و نەمسا لە شارۆچکەی کایزەرسڵاوتنی باشووری رۆژئاوای ئەڵمانیا دژی پێدانی چەک بە ئۆکراینا لەلایەن ئەندامانی ناتۆوە خۆپێشاندانیان کرد
رووسیا دەڵێت، ئەمریکا بەرپرسە لەو هێرشەی ئەمڕۆ کرایە سەر نیمچە دوورگەی کریمیا. هێرشەکە بووەتە هۆی کوژرانی پێنج کەس و برینداربوونی زیاتر لە 100ی دیکە.
لوکاس گەنجێکی بەرازیلە و لە بەلجیکا دەژی؛ نزیکەی ساڵێکە لەو وڵاتەیە و بێکارە، چونکە بەهۆی نەزانینی زمانی وڵاتەکە ناتوانێت بە باشی بەدوای کارێکدا بگەڕێت، سەردانی ئاژانسێکی کردووە و بە ژیریی دەستکرد کێشەکەی بۆ چارەسەر دەکەن
بەشێک لە هاووڵاتییانی فەرەنسا ترسی ئەوەیان هەیە پارتی بەرەی راستڕۆی تووندئاژۆی دژە کۆچبەر سەربکەوێت، هەربۆیە دەستیان بە خۆپێشاندان کردووە
بەرپرسانی سەلامەتیی دەریاوانی و بەهاناوەچوونی ئیسپانیا رایانگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران لە نزیک دوورگەی کەناری ژێرئاو کەوت؛ بەهۆیەوە شەش کۆچبەر گیانیان لەدەستدا.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سەردانی ئەو هاونیشتیمانیانەی کردووە کە لە رووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەی کۆچبەران لە دەریای نێوەڕاست نزیک لە ئیتاڵیا رزگارکراون؛ ئاماژەی بەوەشکرد، 21 هاونیشتیمانی خەڵکی هەرێمی کوردستان کە لە نێو بەلەمەکەدا بوون بێسەروشوێنن و سێ تەرمیش دۆزراونەتەوە.
گەنجێکی ئەمریکیی 20 ساڵ دەڵێت، بەنیازە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا دەنگ بە دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بدات. ئەوە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی راپرسییەک، 33٪ـی ئەوانەی تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 26 ساڵە، دەنگ بە ترەمپ دەدەن.
رێکخراوێکی نێودەوڵەتی رایدەگەیێنێت لە جیهاندا تەنیا نزیکەی 1900 پاندای کێوی ماون، ئێستاش هەوڵی پاراستنیان لە لەنێوچوون دەدرێت
گوتەبێژی حکومەتی ئەفغانستان دەڵێت، شاندێک بۆ بەشداری لە گەڕی سێیەمی گفتوگۆکان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان دەنێرنە قەتەر؛ ئەمە دوای ئەوە دێت کە لە دوو گەڕی پێشتردا بەشدارییان نەکردبوو.
یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا دەڵێت، دژی بیرۆکەی راستڕۆکانە و ئەوانیش نزیکن لە گرتنەدەستی دەسەڵات؛ بۆیە داوا لە گەنجانی وڵاتەکەی دەکات لە هەستیاریی دۆخەکە تێبگەن و لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دەنگبدەن.
دەستدرێژیی سەر منداڵانی رۆهینگیا، رفاندنی منداڵان لە قوتابخانەکانی نەیجیریا و چەکدارکردنیان لە ریزی گرووپە چەکدارەکانی سوودان؛ ئەمانە بەشێکن لەو پێشێلکارییانەی لە ساڵی 2023دا بەرامبەر منداڵان کراون. ئەنجامی ئەو پێشێلکاریانە کوژرانی هەزاران منداڵی لێکەوتووەتەوە
خۆپێشاندەرانی ئیتاڵیا لەکاتێکدا لە شاری برێندزی، نانیان بۆ هەژاران ئامادە دەکرد؛ لە دووریی چەند کیلۆمەترێکی کەم لە شوێنی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی لووتکەی جی 7 بوون، رەخنە لە بەرپرسانی جیهان دەگرن و دەڵێن، لەبری ئەو لووتکەیە، کار بۆ کەمکردنەوەی هەژاری بکەن
پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێ پەنابەرێکی ئەفغانییان کوشت، دوای ئەوەی ئەو پەنابەرە بە چەقۆ کەسێکی کوشت و دووانی دیکەشی بریندار کرد.
ئاژانسی چاودێریی سنوورەکانی یەکێتیی ئەورووپا بڵاویکردەوە، ژمارەیەک پسپۆڕ دەنێرنە ئەڵمانیا بۆ ئەوەی لە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی ئەو وڵاتە و بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکانیان لەکاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی یۆرۆی 2024 هاوکارییان بکەن.
بەگوێرەی دوایین راپرسی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا، کە بڕیارە 4ی تەممووزی ئەم ساڵ بکرێت، پارتی کار بە جیاوازییەکی گەورە لەپێشە، پارتی سەربەخۆیی بەریتانیا لە پلەی دووەم و پارتی پارێزگارانی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەش لە پلەی سێیەمە
بەگوێرەی دوایین راپرسی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا، کە بڕیارە 4ی تەممووزی ئەم ساڵ بکرێت، پارتی کار بە جیاوازییەکی گەورە لەپێشە، پارتی سەربەخۆیی بەریتانیا لە پلەی دووەم و پارتی پارێزگارانی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەش لە پلەی سێیەم دایە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، زیاتر لە سێ ملیۆن هاووڵاتیی سووریا لە وڵاتەکەیاندا دەژین، زیاتر لە یەک ملیۆن کەسیش مافی مانەوەیان پێدراوە یان لەژێر پارێزبەندی نێودەوڵەتیدان.
رۆژ بە رۆژ داهات و هەوادارانی فیلمە تایلاندییەکان زیاد دەکەن. بەشێک لە هەوادارەکان سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن بۆ بینینی ئەکتەری دڵخوازیان
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر بڵاویکردەوە، وەڵامیان لە گرووپە چەکدارەکانی کەرتی غەززەوە بۆ پێشنیازی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاگربەست بەدەستگەیشتووە.
هەنتەر بایدن، کوڕی جۆ بایدن لەسەر سێ کەیسی پەیوەست بە چەک و مادەی هۆشبەر لەلایەن دادگەی ویلمینگتۆنی ویلایەتی دێلاوێرەوە بە "تاوانبار" ناسێندرا. ئەگەر سزاکەی بەسەردا جێبەجێ بکرێت، دەکرێت 25 ساڵ بەند بکرێت و 750 هەزار دۆلاریش سزای پێبژاردن بدرێت.
کۆنسوڵی ئیتاڵیا لە هەولێر داوا لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکات کار بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بکەن. لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداش دەڵێت: "پرسی نێوخۆیین."
پێنجشەممەی رابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە هۆڵەندا دەستیپێکرد و شەوی رابردووش ئەنجامی دەنگەکان راگەیەندران. بە گوێرەی ئەنجامەکان، دەنگی پارتە راستڕۆکان زیادیکرد.
دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا لە فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی وڵاتەکەی دا.
لە چەند وڵاتێکی ئەورووپا ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان راگەیێندران. لە نەمسا پارتی ئازادی کە پارتێکی راستڕۆی تووندڕۆیە، 27٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. لە ئەڵمانیاش هاوپەیمانیی کریستیان دیموکرات و پارێزگاران 30٪ـی دەنگەکانی بردووەتەوە.
پێنجشەممەی رابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە هۆڵەندا دەستیپێکرد و ئەمڕۆش بە دەنگدان لە 21 وڵات لە کۆی 27 وڵاتی یەکێتییەکە کۆتاییدێت؛ کاژێر 2:00ـی بەیانی بە کاتی هەولێر ئەنجامەکان رادەگەیێندرێن.
سەرۆکی رووسیا دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی وڵاتەکەی سزای تووندی بەسەردا سەپێندراوە، ئابوورییەکەی لە گەشەسەندندایە
ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، پێویستە هەوڵێکی نێودەوڵەتی بۆ رێگریکردن لە ئاوارەکردنی دانیشتووانی سڤیلی ساحلی ئەفریقا هەبێت.
خەڵکی بەریتانیا ئامادەکاری بۆ چوونە حەج دەکەن، ئەم ساڵ 12 هەزار و 348 بەریتانیانی دەچنە حەج.
دوێنێ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی مەکسیک بەڕێوەچوو، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان بۆ یەکەمجار ژنێک دەبێتە سەرۆکی ئەو وڵاتە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە، بانگهێشتی هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی سوێدیان کردووە، سەبارەت بە "تۆمەتە بێ بنەما و پڕ رق و کینەی" ستۆکهۆڵم دژی وڵاتەکەیان.
دانیشتووانی مەکسیک لەبەردەم هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدان؛ دیارترین بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکی وڵاتەکەش کلاودیا سەینباوم-ە و پێشبینی دەکرێت بۆ یەکەمجار ژنێک ببێتە سەرۆکی ئەو وڵاتە
وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە کۆڕبەندی ئاسایشی سەنگاپوور بە سەرۆکایەتیی شاندێک لەگەڵ شاندێکی چینی بە سەرۆکایەتی جین جیانفینگ، سوپاسالاری چین کۆبووەوە.
پۆلیس دەڵێ بە گوێرەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، تەقەکەرەکە پیاوێکی تورکی تەمەن 34 ساڵ بووە.
سوپای کۆریای باشوور بڵاویکردەوە، کۆریای باکوور باڵۆنی پڕ خاشاکی بۆ وڵاتەکەیان ناردووە و هەڕەشەی وەڵامدانەوەش دەکەن. کۆریای باکووریش دەڵێت، ئەمە وەڵامی چەند نامەیەک بووە کە کۆریای باکوور بۆ هاووڵاتییانی وڵاتەکەیانی ناردووە و تێیاندا پڕوپاگەندە دژی رێبەری وڵاتەکە کراوە.
لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا هاووڵاتییەک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر گردبوونەوەیەکی لایەنگرانی راستڕۆکان و چەند کەسێکی بریندار کرد
لە 50 دەوڵەمەندترین شارەکانی جیهان زۆرترینیان لە ئەمریکان، لەدوای ئەویش لە وڵاتانی چین، ئوسترالیا و ئەڵمانیان. تەنیا دوو لەو شارانەش لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستن.
ئاژانسی هاوئاهەنگیی یەکێتیی ئەورووپا بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاوان رایگەیاند، پۆلیسی مۆڵدۆڤا و رۆمانیا، گرووپێکی قاچاخچیی کۆچبەرانیان دەستگیرکرد؛ "بە پێنج هەزار یۆرۆ کۆچبەرانی ئاسیا و ئەفریقایان لە وڵاتانی رۆژهەڵات و باشووری ئەورووپاوە دەبردە رۆژئاوا."
بەرپرسانی رووبەڕووبوونەوەی کارەساتەکان لە بەنگلادیش دەڵێن، بەهۆی نزیکبوونەوەی زریان لە کەناراوەکانی باشووری وڵاتەکەیان 800 هەزار کەس لە گوندەکانی ئەو ناوچەیە ناچارن ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن.
رۆژی یەکشەممە، 26ی ئایاری 2024، کەتیبەکانی عیزەدین قەسام، باڵی سەربازی حەماس، لە تێلیگرام بڵاویکردەوە، شاری تەلئەڤیڤیان "بە ژمارەیەک مووشەک" کردووەتە ئامانج، ئەوەش "لە وەڵامی کۆمەڵکوژی رژێمی زایۆنی (ئیسرائیل) دژی کەسانی سڤیل." ئەم هێرشە بەیەکەم هێرشی گرووپەکە دادەندرێت بۆ سەر ئیسرائیل لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا.
پۆلیسی لەندەن بڵاویکردەوە، لە فڕۆکەخانەی لەندەن پیاوێکی تەمەن 31 ساڵیان بە تۆمەتی چوونە سووریا بۆ چوونە پاڵ گرووپێکی "تیرۆریستی" و، کاری "تیرۆریستی" دەستگیرکردووە.
فەرماندەی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق گۆڕدرا و جەنەراڵێکی هۆڵەندی جێگەی جەنەراڵە ئیسپانییەکەی گرتەوە. فەرماندە نوێیەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، بەردەوام دەبن لە پێشکێشکردنی راوێژ و هاوکاری بە عێراق
پەسندکردنی بڕیارەکە بە 84 دەنگ لە بەرژەوەندی بڕیارەکە، 68 دژ و 19 دەنگی بەتاڵ بوو.
بەرپرسانی تەندروستیی بەریتانیا هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆکە رەشە دەدەن بە تایبەت لەنێو منداڵاندا و داوا لە خانمانی دووگیان، دایک و باوکی منداڵی کۆرپە دەکەن خۆیان بکوتن.
سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاند، گرنگە گفتوگۆ و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت و بۆ ئەو مەبەستەش چووە بۆ لای سەرۆکی هەرێمی کوردستان
لە کینیا بەهۆی بارانی بەلێزمەوە لافاو دروستبوو و زیانێکی زۆری گیانی و ماڵی بەدوای خۆیدا هێنا؛ تائێستا 228 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیانە مادییەکانیش هێشتا دیارنییە چەندن
دامەزراوەی ئەلایەنس ئۆف دیموکراسیی دانیمارکی لە نوێترین توێژینەوەیدا بڵاویکردەوە، ئەوروپییەکان بەتایبەت ئەڵمانییەکان، ترسی گەورەیان لە کۆچبەرانە و رووبەڕووبوونەوەیان لە ریزبەندی یەکەمی ئەو داواکارییانەیە کە لە حکومەتی وڵاتەکانیان هەیانە.
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشکردنە سەر شاری رەفەح دەکات. بەو هۆیەوە بەشێک لە ئاوارەکان شوێنەکانیان چۆڵ دەکەن. ئەمریکا دەڵێت، بەهۆی هەڕەشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ هێرشکردنە سەر رەفەح، ناردنی بارێک هاوکاریی سەربازی راگرتووە.
رۆژانە هۆڵەندییەکان دوو کاژێر و 22 خولەک مۆبایل بەکاردەهێنن، لەکاتێکدا پێرار تەنیا کاژێرێک و 47 خولەک مۆبایلیان بەکاردەهێنا. بە گوێرەی میدیای هۆڵەندا، ساڵی 2013، 37٪ـی هۆڵەندییەکان رۆژانە کتێبیان دەخوێندەوە، بەڵام ئێستا 33٪.
شارۆچکەی فوجیکاواگوچیکۆ لە باشووری رۆژهەڵاتی ژاپۆن سەرنجڕاکێشە و ئەوەش وایکردووە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار سەردانی بکەن، بەڵام دانیشتووانی شارۆچکەکە رێگری لە چوونی گەشتیاران بۆ شارۆچکەکەیان دەکەن
هاووڵاتییانی ویلایەتی ریۆ گراندێ دۆ سولن لە باشووری بەرازیل بەهۆی لافاوەوە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی و بەشێک لە هاووڵاتییانەوە دەگوازرێنەوە
بەهۆی نەبوونی پارەی کرێی خانوو، ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی ئەمریکا لە ماڵەکانیان دەردەکرێن. ئەلێکس کە هاووڵاتییەکی ویلایەتی ئەریزۆنایە، پارەی کرێی ماڵەکەی نییە و ناچار بووە کەلوپەلەکانی کۆکردووەتەوە و شوێنەکەی جێدەهێڵێت
بەرپرسێکی باڵای حەماس ریگەیاند، سبەی شاندێکیان دەگاتە میسر و وەڵامی پێشنیازێکی ئیسرائیل بۆ ئاگربەست دەدەنەوە.
چیدیکە چوونە شاری ڤێنیس لە چەند رۆژێکی دیاریکراودا بەخۆڕایی نییە و لەپێش هەر شوێنێکی دیاری شارەکە بلیتبڕێک هەیە. پێویستە بەر لە دەستکردن بە گەڕان بە شارەکەدا، سکانی کۆدی بلیتەکەت بکەیت کە نرخەکەی پێنج دۆلار و 30 سەنتە، ئەگەرنا رێگەت پێنادرێت
رۆژ بە رۆژ ویستی وڵاتانی هاوپەیمانییەکە بۆ بەهێزکردنی سنووری رۆژهەڵاتیان بەرامبەر مۆسکۆ زیاد دەکات.
18 وڵات راگەیێندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی جەنگی غەززە و ئیسرائیلەوە بڵاوکردەوە و داوای دەستبەجێ ئازادکردنی بارمتەکان دەکەن و چارەنووسی ئەو بارمتانە و دانیشتووانی کەرتی غەززە بە نیگەرانییەکی نێودەوڵەتی وەسف دەکەن.
سەرۆککۆماری سووریا دەڵێت، چەند جارێک لەگەڵ بەرپرسە ئەمریکییەکان کۆبووەتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، پێویستە هەوڵ بدەن بۆ دروستکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا
پیاوێکی نایجیری، 58 کاژێر بەبێ وەستان و دۆڕان، شەترەنجی کرد و توانی ژمارەی پێوانەیی بۆ درێژترین ماوەی شەترەنجکردنی بێ وەستان تۆماربکات و ناوی چووە پەرتووکی گینسەوە.
لە فەرەنسا بەهۆی کەمیی ژمارەیان، گوشار لەسەر پزیشکانی ڤێتێرنەری دروستبووە و ناوچە دوورەدەستەکانی ئەو وڵاتە کێشەی کەمیی پزیشکی ڤێتێرنەرییان هەیە.
زاڵمای خەلیلزاد، باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق دەڵێت، پێویست بوو ئێستا عێراق سەربەخۆیی وزەی هەبوایە، بەڵام ناکۆکی لەسەر نەوت و وزە هەیە، بۆریی نەوتی تورکیا داخراوە و کێشەکانی تایبەت بە بودجە چارەسەرنەکراون.
بە گوێرەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی هیندستان، 970 ملیۆن دانیشتووی وڵاتەکە کە مافی دەنگدانیان هەیە، 130 ملیۆنیان یەکەم جاریانە دەنگ دەدەن.
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەگەڵ عێراق هاوڕان کە دەبێ رێگری لە پەرەسەندنە ناوچەییەکان بکرێت و بۆ ئەمەش داوایان لە حکومەتی عێراق کردووە لە هەنگاوەکانیان دژی گرووپە چەکدارەکان بەردەوام بن.
کۆشکی سپی هۆشداریی داوەتە ئیسرائیل لەوەی بەشداریی هیچ هێرشێکی تۆڵەکردنەوە لە ئێران ناکات. لە کاتێکدا کابینەی جەنگیی ئیسرائیل لەسەر ئەو پرسە بەسەر دوو بەرەدا دابەش بووە
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند، لە شەش مانگی رابردوودا 708 قاچاخچی کۆچبەرانیان دەستگیرکردووە و ئەو پەناخوازانەی ئەم ساڵ داوای مافی پەنابەریێتییان کردووە 19.2٪ی کەمترە بەراورد بە هەمان ماوەی پار.
بڕیارە ئەمشەو ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر داوای باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆببێتەوە.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رایگەیاند، سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دۆخی فەلەستین نامەیەکی ئاراستەی پاپا فرانسیس، پاپای کەنیسەی کاسۆلیکی و سەرۆکی دەوڵەتی ڤاتیکان کردووە، تێیدا نووسیویەتی "نابێت مرۆڤایەتی رێگە بە پێشێلکردنی زیاتری یاسا نێودەوڵەتییەکان بدات."
راوێژکارێکی باڵای رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت، بەهۆی ئەگەری هێرشی وڵاتەکەیەوە بۆ سەر ئیسرائیل، هەفتەیەکە "زایۆنییەکان" شڵەژاون.
بۆنی خەڵووزی ئەو چێشتخانانەی لە کۆڵنی ئەڵمانیا کەباب دەبرژێنن، دانیشتووانی شارەکەی هەراسان کردووە، بەو هۆیەشەوە، شارەوانی بڕیاری قەدەخەکرنی خەڵووزی داوە.
ناسا چاوی لە لێکۆڵینەوەی مانگەکانی هەسارەی موشتەرییە. بۆ ئەمەش، لە ویلایەتی کالیفۆرنیا کەشتییەکی ئاسمانی نمایشکرد کە بڕیارە بینێرێتە خولگەی مانگی یۆرووپا.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە تەلەفۆن لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی قسەی کرد و داوای دانبەخۆداگرتنی تارانی لێکرد.
پاسەوانی دەریایی یۆنان بڵاویکردەوە، بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکەوە سێ کۆچبەری منداڵ گیانیان لەدەستدا و 19 کۆچبەری دیکەش رزگارکران.
دانیێلا بەهرینس، وەزیری ناوخۆی هەرێمی زاکسۆنی خواروو رایگەیاند، زیادبوونی هەڵاوسان، جووڵەی دوای نەمانی رێوشوێنەکان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیادبوونی کۆچبەران لە هۆکارە دیارەکانی زیادبوونی تاوانن.