فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە دیالە لەبارەی چوونی هێزێکیان بۆ سنووری گەرمیان بە رووداوی گوت بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی بووە و بە هائاهەنگی بووە لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە.
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی راژەی گشتیی فیدراڵی لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ژمارەیەک لە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرای دامەزراند و بڕیارە هەفتەی داهاتوو ناوەکان رەوانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بکات.
بڕیارە مانگی ئابی ئەمساڵ کوردێکی باشووری کوردستان کە لە هۆڵەندا نیشتەجێیە، پۆستی سەرۆکی دەزگای رێگەوبان و ئاو لە ناوچەی رۆژئاوای هۆڵەندا لە وەزارەتی ژێرخان، ژینگە و ئاوی ئەو وڵاتە وەربگرێت.
گوتەبێژی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق- سلێمانی رایگەیاند، ئەندامانی کۆمیتەی ئەمیندارانی زانکۆی ئەمریکی بەکۆی دەنگ د. بیلال وەهاب-یان وەک سەرۆکی زانکۆ دەستنیشان کرد.
فەرمانبەر بۆی هەیە یەکێک لەم بانکانە هەڵبژێرێت و هەژمارێکی بانکی تێیدا بکاتەوە. دواتر فەرمانگەکان بەشێوەیەکی مانگانە، مووچەی فەرمانبەرەکە دەخەنە سەر ئەو هەژمارە بانکییەی فەرمانبەرەکە کردوویەتییەوە و هەژمارەکە هەژماری پاشەکەوتی دەبێت.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بانکی رەشیدی عێراق دەڵێت، لە کاژێر 08:00ـی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 18-01-2024ـەوە سەرجەم گەشتیاران دەتوانن بڕی سێ هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی لە رێگەی لقەکانی بانکی رەشیدەوە وەربگرن، بەڵام ئەم رێکارە گەشتیارانی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی ئاسمانی بەشی زۆری باشووری کوردستان نیمچە هەور بێت. کەشناسێکیش پێشبینی دەکات لە نێوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بەخوڕی بارانبارین بەشی زۆری هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
ئەو کەسە بوو کە لەکاتی سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان هاوەڵ و وەرگێڕی بوو
بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو 3ی ئەیلوول مامۆستایان و فەرمانبەران لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە قوتابخانەکانیانەوە بکەن و دەستبەکاربوونی ساڵی نوێی خوێندن بنووسن
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زیاتر لە 177 هەزار کەس تۆماری دەنگدانیان نوێکردووەتەوە کە زۆرترینیان لە هەولێر بوون، پاشان سلێمانی و دواتر دهۆک
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رۆژی پێنجشەممە، 17-8-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاوەکو کۆتایی کاتی کارکردنی رۆژی 16ی ئاب لە هەرێمی کوردستان نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بەم شێوەیەی خوارەوە بووە:
ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆدەبێتەوە و تەوەری کۆبوونەوەکەش ئەگەری درێژکردنەوەی وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتییەکانە.
وەزیری گواستنەوەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە کۆبوونەوەیەکی باڵا لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی هێڵی ئاسنینی ناسراو "بە رێگەی گەشەپێدان" لە بەغدا بەڕێوەدەچێت.
راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، کەمتر لە 10 رۆژی دیکە دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دەدرێت و ئاماژە بەوەش دەکات کە نابێت ناکۆکی لەبارەی مادەکانی تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەدا بکرێنە ناکۆکیی سیاسی.
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق بە سەرۆکایەتیی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سەردانی سلێمانی بکات. ئامانجی سەردانەکە تاوتوێکردنی جێبەجێکردنی یاداشتی ئەمنیی نێوان عێراق و ئێرانە کە ئاداری ئەمساڵ واژۆیان کرد.