پشکى ئاوى هەر تاکێکی دانیشتووی غەززە 97% کەمى کردووە
بەگوێرەى نووسینگەى راگەیاندنى حکومى لە غەززە، 700 بیرى شارەکە بەهۆى بۆردوومانى ئیسرائیلەوە لەکار کەوتوون، ئەو ئاوەى ئێستا هەیە 10% بۆ 20%ى ئەو بڕەیە کە بەر دەستپێکردنى جەنگ هەبووە.
بەگوێرەى نووسینگەى راگەیاندنى حکومى لە غەززە، 700 بیرى شارەکە بەهۆى بۆردوومانى ئیسرائیلەوە لەکار کەوتوون، ئەو ئاوەى ئێستا هەیە 10% بۆ 20%ى ئەو بڕەیە کە بەر دەستپێکردنى جەنگ هەبووە.
نەخۆشخانەى شەهیدانى ئەقسا لە شارى دێر بەلەح بەردەوامە لە چارەسەرکردنى نەخۆش و برینداران، سەرەڕاى ئەو کێشانەى هەیەتى کە کاریگەریى لەسەر پێشکێشکردنى خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان کردووە، بەتایبەت کە ساڵێک لەمەوبەر لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردوومان کرا
فاتیمە کە حەوت جار ناچار بووە ئاوارە بێت، لە نەهامەتیدا دەژیت؛ نەوەکانی بێ پێڵاون؛ لە ئێستاوە نیگەرانی هاتنی وەرزی زستانە کە هەوا سارد دەبێت و ئەویش جلوبەرگی پێویست بۆ خۆی و نەوەکانی نییە.
نۆ مانگە عائیشە کوڕەکەى لێ ون بووە و نازانێت ماوە یان مردووە، لەو کاتەوە سوپاى ئیسرائیل ناچارى کردوون لە باکوورى کەرتى غەززەوە ئاوارەى باشوورى کەرتەکە بن، لە پاڵ دوودڵى بەردەوامى بۆ چارەنووسی کوڕەکەى، لە خەمى لەدەستدانى هاوژینەکەى و یەکێک لە کوڕەکانیدایە، کە لە هەفتەى یەکەمى جەنگدا لە بۆردوومانکردنى خانووەکەیان لە ناوچەى بێت لاهیا لە کەرتى غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، کوژران.
حاجی فاتیمە، بە ترس و دڵەڕاوکێوە باسی دۆخی تەندروستیی نەوەکەی دەکات، کە لە ئەنجامی ئەو بەدخۆراکییەی لەنێو منداڵانی ناو کەمپی ئاوارەکانی غەززە بڵاوبووەتەوە؛ تووشی نەخۆشییەکی پێست بووە.
بەردەوامیی جەنگی غەززە خەریکە خوێندن لەباردەبات و هیوایەک نامێنێتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە. بەهۆی جەنگەکەوە 500 قوتابخانە خاپوربوون و ئەو قوتابخانانەیشی زیانیان بەرنەکەوتووە، بوونەتە شوێنی مانەوەی ئاوارەکان.
جەنگی غەززە پێدەنێتە مانگی شەشەم و دانیشتووانی کەرتەکە کە ژمارەیان دوو ملیۆن و 300 هەزار کەسە مانگی رەمەزان لە دۆخێکی سەختدا بەڕێدەکەن. ئەوە لەکاتێکدایە کە هاوکاریی مرۆیی بەشێوەیەکی سنووردار بە کەرتەکە دەگات.
نەخۆشخانەکانی غەززە پڕبوونە لە بریندارانی بۆردوومانەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە. بریندارێکی بۆردوومانەکان دەڵێت، ئەوان پەیوەندییان بە هیچ رێکخراوێکەوە نییە و خەڵکی سڤیلن، بەڵام لەگەڵ براکەی بەر بۆردوومانێکی ئیسرائیل کەوتوون و خۆی بریندار بووە و براکەشی گیانی لەدەستداوە.
دوای 48 رۆژ لە شەڕ و پێکدادانی نێوان گرووپە چەکدارەکانی فەلەستین و ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، رێککەوتنی ئاگربەستی کاتیی راگەیێندرا.
زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 هەزار ئاوارەی غەززە پێویستییە سەرەکییەکانی ژیانیان دەستناکەوێت، بەڵام بەهۆی بەدخۆراکی منداڵەکانیان و نەخۆشکەوتننیان تا دێت کێشە و گرفتەکانیان گەورەتر دەبن.
بەرەبەیانی هەموو رۆژێک، حاجی حەفسە کە لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی باشووری کەرتی غەززە بوونە، بەهۆی نەبوونی غاز و کارەبا، بە کاخەز و چیلکەدار ئاگر دەکاتەوە و نان دروست دەکات بۆ ئەوەی ژەمی بەیانییان ئامادەبکات.
بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین، 40٪ی قوربانییانی جەنگ لە غەززە منداڵانن، هەندێکیان برینەکەیان سەختە. کەمیی دەرمان و سووتەمەنیش هەڕەشە لە ژیانی منداڵە بریندارەکان دەکات.
رۆژانە 420 منداڵى فەلەستینى لە کەرتی غەززە بەهۆى بۆردوومانى سوپاى ئیسرائیلەوە دەکوژرێن یان بریندار دەبن، ئەمەش بەگوێرەى ئامارى ئاژانسی ئۆنرواى سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان
خەڵکی غەززە دووچاری دۆخێکی خراپن و، نەبوونی ئاوی خواردنەوە یەکێکە لە گرفتە سەرەکییەکانیان. ئاو لە هەندێک شوێندا بە تانکەر دابەشدەکرێت و لە هەر شوێنێکدا تانکەر دەوەستێت، هەمووان بە دەبەوە لێی کۆدەبنەوە و دەبێتە قەرەباڵخی و نۆرە؛ منداڵ و گەورە چاوەڕێن بەشی رۆژێک ئاوی خواردنەوەیان دەستبکەوێت.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین دەڵێت، بەهۆی بۆردوومانە بەردەوامەکانی ئیسرائیل و نەمانی سووتەمەنی، 15 نەخۆشخانە و 32 بنکەی تەندروستی لە غەززە لەکارکەوتن و چیدی ناتوانن خزمەتگوزاریی پزیشکی و تەندروستی پێشکێش بکەن.
رووبەری کەرتی غەززە نزیکەی 360 کلیۆمەتر چوارگۆشەیە و دوو ملیۆن و 300 هەزار کەس لەسەر ئەو رووبەرە کەمە دەژین. ٪95ی بەرهەم و کاڵاکانی کەرتی غەززە هاوردەن، 65٪ی لە ئیسرائیل و 35٪یشی لە میسرەوە هاوردە دەکرێن، بەڵام لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگەوە، ئیسرائیل دەروازەکانی داخستوون، ئەمەش نرخی کاڵا و خۆراکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردووەتەوە.
تەندروستیی فەلەستین دەڵێت 70%ـی ئەوانەی لە غەززە گیانیان لەدەستداوە ژن و منداڵن
نەهامەتییەکانی خەڵکی کەرتی غەززە بەتایبەتی ئاوارەکان رۆژ دوای رۆژ زیاتر دەبن، ئەوەش بەهۆی نەمانی پێداویستییە سەرەکییەکان و بەرزبوونەوەی نرخەکانیان.
لەژێر بۆردوومانى چڕى ئیسرائیل، سەتان هەزار هاووڵاتیی فەلەستینى ناچارکراون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و پەنا بۆ قوتابخانەکان ببەن، بەڵام لەوێوە چیرۆکی نەهامەتییەکی نوێیان دەستپێدەکات.
خەڵکی غەززە لە ژێر بۆردوومانێکی سەخت و دژواردا ژیان بەڕێدەکەن. تائێستا زیاتر لە 700 کەس کوژراون. ترس و نائارامییەکی زۆر باڵی بە سەر شارەکەدا کێشاوە. هاوکات، 800 کەسیش لە ئیسرائیل کورژاون.
لە سایەى نەبوونى هەوڵگەلێکى راستەقینەى هەرێمى و نێودەوڵەتى بۆ هێورکردنەوە لەپێناو ئەوەى سنوورێک بۆ دۆخى جەنگى ئێستا لە غەززە دابنێت، دۆخێکى ئاڵۆز باڵى بەسەردا کێشاوە.
ئیسرائیل بڕیاریداوە وەڵامێکی تووند و کاریگەری هەبێت لە دژی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلیش چەندین شوێنیان لەنێو کەرتی غەززە کردە ئامانج.
دواى ماوەیەک لە چاوەڕوانی، عەلا قەدیح لەگەڵ ماڵبات و هاوڕێکانى ئاهەنگى هاوسەرگیرى دەگێڕێت. عەلا تاکە کەس نییە کە بەوشێوەیە ئاهەنگ بگێرێت، بەڵکو یەکێکە لەو دەیان گەنجەى کە خێزانەکانیان دەستپێشخەرییان کردووە بۆ ئەوەى ژیانى هاوسەرگیرى پێکبهێنن، بەتایبەت ئەوانەى کە تەمەنیان 30 ساڵى تێپەڕاندووە.
روبا کورد، هونەرمەندێکی شێوەکاری بە رەچەڵەک کوردە، خۆی و هاوژینەکەی لەگەڵ زیاتر 30 لە هونەرمەندی دیکە بە تابلۆ هونەرییەکانیانەوە لە غەزە بەشداری پێشانگەیەکی کردووە.