ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق: دەبێت کۆتایی بە پۆستی پارێزگارە بەوەکالەتەکان بهێندرێت
ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، دەبێت لەدوای 30ی تشرینى دووەمى 2023وە، هاوشێوەی بریکارەکانی وەزارەت، کۆتایی بە دەسەڵاتی پارێزگارە بەوەکالەتەکانیش بهێندرێت. ئاماژە بەوەش دەکات، "ناکۆکییەکانی نێوماڵی کورد گوێزراونەتەوە بۆ بەغدا و بەو هۆیەوە ژمارەیەک پۆستی کورد بە بەتاڵی ماونەتەوە."