تەندروستیی سلێمانی: نزیکەی 25 بۆ 30 ملیار دینار قەرزدارین
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، لە چەندین بواری جیاوازدا کێشەیان هەیە و بەهۆی کەمیی دەرمانەوە نزیکەی 30%ی دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان بۆ نەخۆش دابین دەکرێن، نزیکەی 25 بۆ 30 ملیار دیناری کۆمپانیاکانی دەرمانیش قەرزدارن، پێداویستییەکانی بانکی خوێنیش لەلایەن خێرخوازەوە دابین دەکرێت