چین وەک جەمسەرێکی جیهانی
چین لە رێگەی تەکنەلۆژیا و ژێرخان و تۆڕێک لە رێگە و شا رێگە و گواستنەوە بیر لە بەیەکەوەبوون دەکاتەوە، بەجۆرێک لە داهاتوو بەئاسانی لەگەڵ جیهاندا بێت و ئاسان لەگەڵ جیهاندا بژی و دەستی بە هەموو بازاڕ و یەکەکان بگات، بەتایبەت ئەم دنیا ئابووری و فەرهەنگییەی کە دەکەوێتە نێوان دەریای سپی نێوەڕاست و کەنداوی عەرەبی و دەریای رەش و قەزوین. سەرەتا چین دەیەوێت بگاتە پانتایی ناوچەکە و دواتریش لەوێوە بکشێت و بازنە جیۆسیاسییەکەی خۆی فراوانتر بکات، لێرەوە رۆژهەڵات دەروازەیەکە بۆ گەیشتن بە جیهان.