سەرۆکی لیستی یەکگرتوو لە سلێمانی: ئەندامانی تیمی بانگەشەکەم کاژێرێک دەستگیر کران
سەرۆکی لیستی یەکگرتووی ئیسلامی لە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، چوار لە ئەندامانی تیمی بانگەشەی هەڵبژاردنەکەی بۆ ماوەی کاژێرێک لە بازگەی تاسڵوجە دەستگیر کران
سەرۆکی لیستی یەکگرتووی ئیسلامی لە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، چوار لە ئەندامانی تیمی بانگەشەی هەڵبژاردنەکەی بۆ ماوەی کاژێرێک لە بازگەی تاسڵوجە دەستگیر کران
لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، دوو جۆر دەنگدەر هەن، بەشێکیان دەنگدەری گشتین و لە رۆژی دەنگدانی گشتی دەنگدەدەن، بەشێکیشیان دەنگدەری تایبەتن کە بریتییە لە هێزە ئەمنییەکان و نەخۆش و کارمەندانی تەندروستی و ئەوانەی لە گرتووخانەکان و هەندێکی دیکەش، بەڵام ئەوانەی لە وێستگەی کەسایەتییەکان (VIP)دەنگدەدەن، لە رۆژی دەنگدانی گشتی دەنگدەدەن.
وەزارەتی بەرگریی سووریا لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای سەربازیی ئەو وڵاتە رایگەیاند: "کاژێر 1:35ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیلی دووژمن لە ئاراستەی گۆلانەوە هێرشێکی ئاسمانیی کردە سەر یەکێک لە پێگە سەربازییەکانمان لەسەر سنووری نێوان سووریا و لوبنان و لەنزیک کفیر یابوس لە دەوروبەری دیمەشق، بەهۆی ئەو هێرشەوە پێنج سەربازمان شەهید بوون و یەکێکی دیکەشمان برینداربوو."
گرووپە چەکدارەکانی شیعە، کە خۆیان بە مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق دەناسێنن رایانگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، لە رێگەی درۆن و مووشەکی جۆری ئەرقەبەوە سێ هێرشیان کردووەتە سەر ژمارەیەک شوێن، یەکێکیان بەپێی راگەیێندراوەکەیان بۆ سەر پێگەیەکی سەربازیی ئیسرائیل بووە، دەشڵێن هێرشەکانیان بەردەوام دەبن و زیاد دەکەن.
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بانکی ناوەندی سیاسەتی کەمکردنەوەی فرۆشی دۆلار و دراوە بیانییەکانی لەپێناو رێگەگرتن بۆ بەقاچاخبردنی دۆلار و خۆلادان لە سزاکان گرتووتەبەر و ئەگەری هەیە فرۆشی نەختی نەمێنێت.
مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق داوای راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات و داوا لە "باوەڕدارانیش" دەکات ئازاری لوبنانییەکان کەمبکەنەوە و پێداویستییەکانیان دابین بکەن.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، ئەم ساڵ 178 تووشبوو بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون، 26یان گیانیانلەدەستداوە، لە سێ پارێزگای هەرێمی کوردستانیش 14 تووشبوو تۆمارکراون، بەڵام هیچیان گیانیان لەدەست نەداوە.
بەهۆی نەدانەوەی قەرزەکانی، دامەزراوەیەکی وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی گواستراوە و نەگواستراوەی بانکێکی ئیسلامیی دەرکرد و، داوای جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەکات. دەشڵێت، بانکەکە زیاتر لە 12 ملیار دینار قەرزدارە
نوێنەری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە یۆنان رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ بەلەمێکی کۆچبەران لە خۆرئاوای دوورگەی سامۆسی یۆنان نقوومبووە و لە 33 سەرنشین تەنیا پێنجیان رزگارکراون و پۆلیسی کەناراوییەکانی ئەو وڵاتە بەدوای بێسەروشوێنەکاندا دەگەڕێت.
بڕیارە رۆژی چوارشەممە دادگەی فیدراڵیی عێراق بۆ تاوتوێکردنی سکاڵایەک تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە. سکاڵاکە لەلایەن مامۆستایەکی زانکۆی کۆیەوە پێشکێش کراوە
وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە نرخی نوێی رسووماتی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی جێبەجێ دەکات، نرخی بلیت دەکرێت بە هەزار دینار و شەوێکی مانەوەش دەبێتە 10 هەزار دینار. بەڕێوەبەرێکی گشتیی وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت، "بۆ باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکانە."
بەڕێوەبەری راگەیاندنی کاروباری مین لە وەزارەتی ژینگەی عێراق رایگەیاند، رووبەری 4000 مەتر چوارگۆشەیان لەو مین و تەقەمەنییانە پاککردووەتەوە، کە دەکەونە سەر رێڕەوی بۆرییەکانی نەوت یان نزیکیان. دەشڵێت، 400 بۆ 450 کیلۆمەتر لە عێراق ماوە لە مین پاکبکرێتەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان داوای راکێشانی ئەو پارەیە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق دەکات، کە ئەمڕۆ خرایە سەر هەژمارەکەی، بۆ تەواوکاریی مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشت
بەربژێرێکی سەربەخۆی کریستیان لە پارێزگای سلێمانی لە بەرژەوەندیی بەربژێری لیستی بابلیون کە رەیان کلدانی سەرۆکایەتی دەکات کشایەوە، بەربژیرەکەی لیستی بابلیۆن دەڵێت، "کشانەوەی بەربژێرەکە بۆ پەرتنەکردنی دەنگی کریستیانەکانی سلێمانییە."
تەندروستیی غەززە دەڵێت، بەهۆی کەمیی سووتەمەنی و کەرەستەی یەدەگی پێویستەوە لە 10 رۆژی داهاتوودا سەرجەم موەلیدەکانی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان لەکار دەکەون و مەترسی لەسەر ژیانی سەدان نەخۆش هەیە
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ بە درۆن و مووشەک ژمارەیەک شوێنیان لەنێو ئێسرائیل کردووەتە ئامانج، هەڕەشەی بەردەوامبوونی هێرشەکانیشی دەکات
سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، هەندێک لە بەربژێران پێشینەی تاوانیان هەبووە و دوورخراونەتەوە. دەشڵێت، "نابێت بانگەشەی هەڵبژاردن لە شوێنە ئایینییەکان نزیک بکرێتەوە."
بەرپرسی نووسینگەی کەرکووکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان دەڵێت، هەرێمی کوردستان شەش تێبینیی سەرەکیی لەسەر سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان هەیە، کە پەیوەندییان بە ناوچە کوردستانییەکانەوە هەیە. دەشڵێت، نزیکەی 300 هەزار کورد ناوچەکانی خۆیان بەجێهێشتووە و لەدوای 16ی ئۆکتۆبەری 2017شەوە نزیکەی 300 هەزار عەرەب و تورکمانی شیعە براونەتە کەرکووک
وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، 11 مامۆستای زانکۆی سلێمانی چوونە نێو ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان؛ ئەو پێوەرانەش دیاری دەکات کە مامۆستایانی پێخراونەتە نێو لیستەکە
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەڵێت، 12 هەزار ئامێری ئاوپرژێن لە نەمسا دەکڕن و 40%ی پارەکەی لە جووتیاران وەرناگیرێت. ئاماژە بەوەش دەکات، جووتیارانی هەرێمی کوردستان لەو ئامێرانە سوودمەند نابن
ئەبو ئالا وەلائی، ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدای عێراق لە پەیامێکدا کە دوای رووداوی تەقاندنەوەی ئامێرەکانی پەیجەر و وۆکی تۆکی لە لوبنان بۆ حەسەن نەسڕوڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ناردووە، دەڵێت: "تەواو راستت گوت کاتێک رۆژێک لە رۆژان هەواڵی ئەوەت پێدام عێراق گەورەترین کۆگەی هێز و شادەماری مقاوەمەیە، ئەوەی لەدەورووبەرتان روودەدات لە دڵی ئێمەیە پێش دڵی ئێوە، بۆیە ئامادەین و لەسەر هێڵی دەستپێکردنین، چاوەڕوێی ئاماژەی ئێوە دەکەین بۆ ئەوەی دەروازەی چاوەڕوانی لەبەردەم رووبارێک لە پیاوان بکرێتەوە، بۆ ئەوەی سنووری لوبنان و سەنگەرەکانی شەپۆلێکی مرۆیی عێراقیی قەرەباڵخ بەخۆوە ببینێت."
بریکارنامەکە زیاتر لە 100 دەسەڵاتی عومەری سەید عەلی بۆ دانا ئەحمەد مەجید گواستووەتەوە.
ئۆتۆمبێلەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە نزیک فڕۆکەخانەی دیمەشق لە سووریا کراوەتە ئامانج، دەگوترێت فەرماندەیەکی باڵای حیزبوڵڵای عێراق بە ناوی ئەبو حەیدەر خەفاجی تێدا بووە.
گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، یەکەم کارگەی دروستکردنی مۆبایل لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە هەولێر دامەزراوە و دەستی بە بەرهەمهێنانی مۆبایل کردووە، بڕیارە ئەم مانگە یەکەم نموونەی مۆبایلی زیرەک بخاتە بازاڕەکانەوە.
بۆ رۆژی شەممەش 21ـی ئەیلوولی 2024، کەشناسیی هەرێمی کوردستان روونیکردووەتەوە: "ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و پەڵەهەوردا دەبێت، پلەی گەرما بە گشتى کەمێک بەرز دەبێتەوە، تەنیا لە سنوورى ناوچەکانى پارێزگاى دهۆک نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هەینی."
وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی تایبەت بە پڕۆسەی هێنانەوەی عومرەکانی هەرێمی کوردستان لە سعودیە پێکهێنراوە و رۆژانە چوار گەشت بۆ ئەو مەبەستە دەبێت و تاوەکو رۆژی سێشەممە هەموویان دەگەڕێندرێنەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، کارەکانی پاسەوانی سنوور لە پارێزگای سلێمانی بۆ کردنەوەی رێگەکانی سنوور بەردەوامە و جگە لە دانانی قوللەی چاودێری، کامێرای گەرمبینیش بۆ چاودێریکردنی سنوورەکان لەگەڵ ئێران دادەنرێن.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی ئەیلوولی 2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک لەلایەن ئەنجوومەنی کۆمیسیارانەوە بۆ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیارینەکراوە، ئەو کاتانەی باسدەکرێن فەرمی نین، بەڵام هەفتەی داهاتوو لە کۆبوونەوەیەکدا ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لیستی بەربژێران پەسند دەکات و وادەی بانگەشەش دیاریدەکات.
وەزیری تەندروستیی لوبنان دوایین ئاماری تەقینەوەکانی 17 و 18ـی ئەم مانگەی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی بێتەلی لە وڵاتەکەی ئاشکراکرد کە تاوەکو کاژێر نزیکەی 3:00ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 37 کەس گیانیان لەدەستداوە و 2,931 کەسیش برینداربوون، دەشڵێت تەندروستیی برینداربووانی تەقینەوەکەی چوارشەممە قورستر بوو.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فڕۆکەوانی مەدەنیی لوبنان داوا لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی کرد گواستنەوەی ئامێرەکانی پەیجەر و وۆکی تۆکیی تایبەت بە پەیوەندیکردنی لە سەرنشینانی فڕۆکەکان، قەدەخە بکرێت.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند، بە تاوانی هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکان، سزای لەسێدارەدان بۆ سێ چەکداری داعش دەرچووە.
وەلید دلفی، گوتەبێژی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی ئەیلوولی 2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بڕیارە لە ئەمڕۆوە دەست بە گەڕاندنەوەی ئەو عومرەکارانە بکرێت و بەپێی ئەو بەرنامەیەی دایانناوە، "تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە سەرجەم ئەو عومرەکارانە بە ژمارەیەک کاروان دەگەڕێندرێنەوە."
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند، مانگی رابردوو زیاتر لە 16 هەزار 600 گرێبەستی هاوسەرگیری کراون و زیاتر لە 5 هەزار و 400 جیابوونەوەش هەبووە. لە 8 مانگی رابردووشدا زیاتر لە 200 هەزار هاوسەرگیری و 48 هەزار جیابوونەوە تۆمار کراون.
بەرەی تورکمانی وەکو یەکەم لایەن نیگەرانیی خۆی لە دانانی قایمقامێکی تورکمان کە شیعەیە بۆ قەزای خورماتوو لە پارێزگای سەڵاحەدین نیشاندا و رایگەیاند، بەبێ هاوئاهەنگی کراوە و دەبێت بڕیارەکان بەبێ پەراوێزخستنی هیچ لایەنێک دەربکرێن.
بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند رۆژی پێنجشەممە لە ناحیەکانی تەوێڵە و بیارە دەستبەدابەشکردنی نەوتی ماڵان دەکەن، نرخەکەشی 100 هەزار دینارە بۆ 200 لیتر.
دوای تەقینەوەکانی لوبنان، عێراق لە رێگەی وەزارەتی تەندروستیی و دەستەی حەشدی شەعبییەوە 55 تۆن یارمەتیی پزیشکی و مرۆی بۆ ئەو وڵاتە نارد بڕیارە و 15 تۆنی دیکەش بنێرن.
بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو عومرەکارانەی بەهۆی نەبوونی فڕۆکەوە لە سعودیە گیریان خواردووە لەسەر هێڵن، بەڵام "ئەنجامی دڵخۆشکەریان" دەستنەکەوتووە،
بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبرووسکە چەند ناوچەی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
بەپێی توێژینەوەیەکی دەستەی کەشناسیی عێراق، پلەی گەرمای 60 ساڵ لەمەوبەر نزیکە لە تۆمارکراوەکانی ئەم ساڵ، بەڵام بەراورد بە 30 ساڵ لەمەوپێش پلەکانی گەرما دابەزیوە. گوتەبێژی ئەو دەستەیە دەڵێت: "لە توێژینەوەکەدا تێکڕای پلەکانی گەرما لە ساڵەکان وەرگیراوە."
بڕیاربوو لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەی کێلێ لە سنووری ئیدارەی راپەڕین بۆ سێ کاژێر درێژبکرێتەوە، بەڵام بەرپرسانی ئێران رازی نەبوون و بڕیارەکە جێبەجێ نەکرا، بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەکە دەڵێت: "بڕیارەکە لە سوودی گەشتیاران بوو."
دادگەی فیدراڵیی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا پشتیوانی لە پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای باری کەسی دەکات و دەڵێت، "دەستوور رێگەی بە گەلی عێراق داوە لە رێکخستنی کاروباری کەسییان بەپێی ئایین یان مەزهەب یان بیروباوەڕ بێت و نابێت ئەو مافە سنووردار یان قەدەخە بکرێت."
راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی بەناوی (یەکێتیی رۆڵەکانی عێراق) دادەمەزرێنێت.
لەسەرەتای ئەم ساڵەوە 6 هەزار کەس چارەسەریی وازهێنانیان لە مادەی هۆشبەر لە عێراق وەرگرتووە.
دادگەی فیدراڵیی عێراق سکاڵای پەرلەمانتارێکی دژی هەمواری یاسای باری کەسی رەتکردەوە. ئەندامێکی هاوپەیمانیی 188ـیش دەڵێت، "دژ بە هەمواری یاساکە دەوەستینەوە."
ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدین دەستی بە گۆڕانکاری لە سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگاکەدا کرد و لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا پزیشکێکی تورکمانی شیعەی بە قایمقامی قەزای خورماتوو هەڵبژارد
سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، هیچ ئاریشەیەک لەبەردەم هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا نییە، دواکەوتنی بانگەشەش پەیوەندیی بە وردبینیی لیستی بەربژێرانەوە هەیە، کە کۆتایی ئەم هەفتەیە تەواو دەبێت
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی قەزای ئاکرێی سەر بە پارێزگای دهۆک رایگەیاند، تەرمی ئەو گەنجە 17 ساڵانەیان دۆزیوەتەوە کە چوار رۆژ لەمەوبەر لە زێی گەورە خنکابوو
چوار رۆژە کێشەی گەڕانەوەی 2000 عومرەکاری کورد لە سعودیە چارەسەر نەبووە. کێشەکە بەهۆی نەبوونی فڕۆکەی هێڵی ئاسمانیی عێراقە؛ بەرپرسێکی کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی حەج و عومرە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ئەگەر کێشەکە چارەسەر نەکرێت، دەتوانین بە رێگەی وشکانی بیانگەڕێنینەوە."
لێزمەباران لە دیوی ئاسیای ئیستەنبووڵ باری و پێشبینی دەکرێت پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەواوی ئیستەنبووڵ بگرێتەوە. فەرمانگەی کارەساتە سرووشتییەکان و دۆخی لەناکاو (ئافاد) هۆشداری لافاو دەدات.
رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە، بڕیاری دوورخستنەوەی گرووپێکی دیکەی نێو رەوتەکەی دا، کە بریتین لەو کەسانەی باوەڕیان بە "دژایەتیکردنی هێزەکانی ئەمریکا" هەیە و بە "میلیشیای بۆگەن" ناویبردوون؛ دەشڵێت، "دەزگا ئەمنییەکانیان لێ ئاگادار بکەنەوە."
دوو بەربژێر لە دوو لیستی ئیسلامی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەچە دەکەن (نیقاب) و دەڵێن، بەو شێوەیە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەن.
دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگە رایگەیاند، دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان داوای لە وەزارەتی دارایی کردووە کاری پێویست بۆ هەڵگرتنی گومرگ لەسەر هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بکرێت؛ ئەنجوومەنی وەزیرانیش داوای بەخشینی رسوماتی ئۆتۆمۆبیلی كارهبایی و هایبرید و تابلۆی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ کردووە
یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، شەوی رابردوو وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان وردبینیی لە لیستی مامۆستایانی وانەبێژ تەواوکردووە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو بۆ دامەزراندنیان رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت.
دەستەی گشتیی شوێنەوار و کەلەپووری وەزارەتی رۆشنبیریی عێراق رایگەیاند، دەبێت پارێزگاری لە شوێنەوارەکانی عێراق بکرێت، کە بەشێکیان مەترسیی لەنێوچوونیان لەسەرە، لەوانەش کەنیسەی قوسەیر لە پارێزگای کەربەلا کە 1700 ساڵ لەمەوبەر دروستکراوە
عەباس عەزیز، بەڕێوەبەری گومرکی دەروازەی کێلێ لە سنووری ئیدارەی راپەڕینی پارێزگای سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەپێی ئەو بڕیارەی پێیانگەیشتووە، لە سبەی شەممەوە، رۆژی 14ـی ئەیلوولی 2024 هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەکە لە هەردوو دیوەوە تاوەکو کاژێر 4:00ـی پاشنیوەڕۆ درێژدەکرێتەوە.
لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوو تابلۆیان وەکو دیاری گۆڕییەوە، یەکەمیان پەیامێکی عێراقە لەبارەی برایەتی و هاوتاییەوە، دیارییەکەی پزیشکیانیش گوتەیەکی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانە؛ لەڕووی تێچوونەوە تابلۆکەی عێراق لەوەی ئێران گرانترە.
دەستەی حەشدی شەعبی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە گوایە پێشتر موفتیی کەرتی وەلیدی پارێزگای نەینەوا بووە و لەلایەن دادگەکانی عێراقەوە داواکراو بووە.
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان فەرمانیی وەزاریی بۆ درێژکردنەوەی لێخۆشبوون لە 100٪ـی قەرزی کەڵەکەبووی سەر خاوەنکارانی تایبەت بە بەشداری لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی تاوەکو کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەر دەرکرد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیش دەڵێت: "ژمارەیەکی زۆر لە خاوەنکاران سوودمەند دەبن".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی هەولێر رێنمایی نوێی بۆ دانانی پرسە لە مزگەوتەکانی شاری هەولێر و دەورووبەری بڵاوکردەوە، بەڕێوەبەری گشتیی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دەڵێت، "بەشی زۆری رێنماییەکانی کۆنن و جێبەجێدەکرێن، بەشێکیشیان نوێن".
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی گەیاندنی عێراق دەسەڵاتی بڕیاردانی داخستنی ئاژانس و ماڵپەڕەکانی هەواڵی نییە و ئەو بڕیارە لەلایەن دەستەی راگەیاندن و گەیاندنەوە دەردەکرێت، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، "داخستنی ماڵپەڕ و دەزگاکانی راگەیاندن دەبێت بەپێی رێکارە یاساییەکان بێت، نەک بڕیاری کەسێک."
کەریم سەید، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، سێشەممە، 10-9-2024، بە رووداوی راگەیاند، کتێبی پەروەدەی ئەخڵاقی ئەم ساڵ چاپکراوە، لە ژمارەیەک پۆلەوە دەستپێدەکرێت و دواتر گشتگیر دەکرێت و سەرجەم پۆلەکان دەگرێتەوە، سەرەتا بۆ ئەم ساڵی خوێندن لە پۆلی یەکی سەرەتایی و یەکی ناوەندی دەخوێندرێت، ئەو کتێبە نوێیە لە سەرجەم قوتابخانەکانی حکومی و ناحکومیش دەخوێندرێت."
بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاندووە لە رۆژی سێشەممە، 10ـی ئەیلوولی 2024ـەوە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەشی زێدەڕۆیی لە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لێپێچینەوە لەو لایەنانە دەستپێدەکات.
کۆمپانیای دانەگازی ئیماراتی کە لە کێڵگەی کۆرمۆری گازی لە چەمچەماڵ وەبەرهێنان لە گازی سرووشتیدا دەکات، لە راگەێیندراوێکدا ئەمڕۆ سێشەممە، 10ـی ئەیلوولی 2024، رایگەیاند: "کۆمپانیای دانەگاز دەیەوێت پێتانڕابگەیەنێت کە کۆمپانیای پێڕڵ پترۆلیۆمی سنووردار دەستی بە رێککارەکانی نێوبژیوانیی لە دژی کۆمپانیای"ئینەرفلێکس"ـی بەڵێندەری ئەندازەیی و کرێن و بونیادنانی تایبەت بە پڕۆژەی زیادکردنی بەرهەمەهێنانی گاز لە کیڵگەی کۆرمۆر دەستپێکردووە."
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لیستی مووچەی مانگی ئاب لەلایەن وەزارەت و فەرمانگەکانەوە ئامادەکراوە و بۆ وەزارەتی دارایی نێردراوە، بڕیارە دوای وردبینیی لە لیستەکان تاوەکو رۆژی پێنجشەممە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێردرێت و دواتر پارەی مووچەی ئەو مانگە خەرج بکرێت."
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ سێشەممە، 10ـی ئەیلوولی 2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان کاریگەر دەبێت بە شەپۆلێكی گەرما کە روو لە ناوچەکە دەکات و عێراق و سووریاش دەگرێتەوە، بەهۆیەوە ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لەو مانگەدا تۆماردەکرێت و لە ناوچەکانی گەرمیان و خانەقین دەگاتە 46 پلەی سیلیزی و لە سەنتەری شارەکان 40 پلە و بەزرتر دەبێت، بەڵام لە حاجی ئۆمەران لە پارێزگای هەولێر نزمترین تۆماردەکات کە 32 پلە دەبێت."
لە کۆبوونەوەی رۆژی 24ـی ئابی ئەم ساڵیدا، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بڕیاری هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی دا، لێژنەیەکی حەوت کەسی بۆ ئەو مەبەستە پێکهێندراوە، دوو ئەندامی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەندامێکی تورکمان و دوو ئەندامی پێکهاتەی عەرەب و ئەندامێکی کۆتای کریستیانەکانی تێدایە، بەڵام بەهۆی بایکۆتی تورکمان و پارتی و بەشێک لە عەرەبەکان، بەشێک لە کورسییەکانی لێژنەکە بە بەتاڵی ماوەتەوە.
بەپێی ئامار و ژمارەکانی بازاڕی عێراق بۆ کاخەزە داراییەکان، مانگی رابردوو بازاڕەکە 20 دانیشتنی ئاڵوگۆڕی بۆ کڕین و فرۆشتنی پشکەکانی کۆمپانیاکانی پشکداری رێکخستووە، لەو پشکەکانی 76 کۆمپانیای پشکدار ئاڵوگۆڕ کراون. کە 67 ملیار و 306 ملیۆن و 464 هەزار و 400 پشک ئاڵوگۆڕکراوە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند مانگی رابردوو لەرێگەی فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانیی عێراقەوە زیاتر لە 2300 گەشتی ئاسمانی کراون و نزیکەی 400 هەزار گەشتیار گواستراونەتەوە و گەشتیان کردووە. ئەمەش زۆرترین ژمارەی گەشتە لە دوای سەرهەڵدانی کۆڕۆناوە لە مانگێکدا بەو هێڵە بکرێت.
دادگەی فیدڕاڵی سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ئەم ساڵی بۆ تاوتوێکردنی سکاڵای بەشێک لە عەرەب و تورکمانەکانی پارێزگای کەرکووک لەبارەی کۆبوونەوەی 10ـی ئابی ئەنجوومەن و لێککەوتەکانی دیاریکرد.
بەپێی راپۆرتی خەرجی و داهاتەکانی حەوت مانگی یەکەمی ساڵی 2024، عێراق زیاتر لە 73 تریلیۆن دینار خەرجی و 77 تریلیۆن داهاتی هەبووە. هەروەها 6 تریلیۆن و 570 ملیار دیناریشی بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە.
دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، پێنج بڕیاری سزای تووندی بۆ بەڕێوەبەری بانکێکی حکومی دەرچووە، دوای ئەوەی ساخ بووەتەوە بە ناوی کەسانێک پارەی بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل لە بانک راكێشاوە، بەبێ ئەوەی ئەو کەسانە ئاگادار بن.
بزووتنەوەی گۆڕانی هەنگاوی یەکەمی هەڵبژاردنە نێوخۆییەکانی دەستپێکرد و ئەمڕۆ سەرۆک و جێگر و سکرتێری جڤاتی گشتی هەڵبژێردران.
ژمارەیەک سەرۆک هۆزی پارێزگای سەڵاحەدین لە ئاسانسواری دیوانی پارێزگاکە گیریان خوارد، بەرگری شارستانی بەهانایانەوە چوو و رزگاری کردن.
ئەنجوومەنی باڵای گەنجانی عێراق کاراکردنی فۆڕمی پێشکێشکردن بۆ وەرگرتن لە یانەکانی رۆبۆت و ژیریی دەستکردی راگەیاند. راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، پڕۆژەکە لە داهاتوودا دانیشتووانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و قەرزێک کە دەگاتە 100 ملیۆن دینار دەدرێتە ئەو کەسانەی پرۆژەیان دەبێت
رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی 10ی ئەم مانگە لە دبلنی پایتەختی ئێرلەندا، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە جینۆسایدکردنی کوردی ئێزدی بەڕێوەدەچێت و نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئامادە دەبێت
وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لیستی ناوی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە بۆ خوێندن لە زانکۆیەکی تورکیا لە چوارچێوەی زەمالەی خوێندنی ئەو وڵاتە دەرچووە، لیستی ناوی ئەو کەسانەشی رەتکراونەتەوە بڵاوکردەوە کە 48 کەس دەبن
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، یەکێک لە تەوەرەکانی گفتوگۆی شاندی وەزاریی ئابووریی عێراق کە ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ـی ئەیلوولی 2024 لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە و بڕیارە سەرجەم دۆسییە هەڵپەسێردراوەکانی ئابووری و دارایی یەکلایی بکرێنەوە، دۆسیەی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو و بڕیاری داخستنیانە بەپێی بڕیاری بانکی ناوەندی.
بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریی کەسوکاری شەهیدان لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانییانی سیاسیی کوردستان لەگەڵ عێراق سەردانی بەغدا دەکەن. دەشڵێت، "زیاتر لە 25 هەزار زیندانیی سیاسیی سوودمەند دەبن."
سەرۆکی سەندیکای گواستنەوە و گەیاندنی هەولێر رایگەیاند، وەزارەتی گواستنەوە سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ جێەجێکردنی پڕۆژەی تەکسی میتەر. دەشڵێت، "لە هەموو پارێزگاکانی کوردستان کرێی گواستنەوە یەک نرخ دەبێت."
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی لە سیستمی بەرگریی ئاسمانی و دانانی رادار پێشکەوتنی باشی بەدەستهێناوە
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان سەرکۆنەی چوونە سەر دەزگای رووناکبیری و راگەیاندنی چاودێر لەلایەن هێزێکی کۆماندۆ لە شاری سلێمانی دەکات و دەڵێت: "نیشانەی پێشێلکردنی یاسا و پڕەنسیپەکانی یاسای راگەیاندن و ئازادی رادەربڕینە".
وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو گوژمەیەک لە شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دەنێردرێت.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ناوی نزیکەی 30 هەزار دەرچووی بڵاوکردەوە کە دادەمەزرێندرێن و بەشێکیان دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستانن.
ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند دوای تاوتوێکردنی یاداشتی نووسینگەی سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردن و سەرۆکی لیژنەی ناوەندیی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ژمارە (ل. م/27)ـی ساڵی 2024، دوێنێ چوارشەممە، 4ـی ئەیلوولی 2024، بڕیاری دا بە دوورخستنەوەی جەعفەر عوسمان عەبدوڵڵا رەشید، بەربژێری ژمارە 44ـی لیستی بزووتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی.
موهەند نەعیم، لە گوتەرەکەیدا پارێزگاکانی بەسرا و میسان و زیقار و موسەنای بە پارێزگاکانی دزین و تاڵانی ناوبردبوو، نەجەف و کەربەلاشی بە هەرێمی خۆکوتین و ئەنباریشی بە هەرێمی شوانەکان ناوهێنابوو.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد: "لە بەردەوامی هەوڵەکانمان لە رووبەڕووبوونەوە و نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکاندا، لە پڕۆسەیەکی بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاریی ورد لەلایەن تیمەکانی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەوە کە چەند رۆژێکی خایاند و دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، رۆژی چوارشەممە، 4ـی ئەیلوولی 2024، لە چالاکییەکدا توانرا باندێکی مەترسیداری بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیربکرێن کە پێکهاتبوون لە چوار تۆمەتباری بیانی."
ئەیمەن داود، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی سندووقی گێڕانەوەی پارەکانی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد: "سندووقەکەمان نووسراوی بۆ وەزارەتی دارایی کردووە بەمەبەستی دەستبەسەرداگرتنی دوو خانووبەرە کە بەناوی میزەر حەمید مەحموود برای عەبدولحەمید مەحموود، سکرتێری سەرۆکی پێشووی رژێمی رووخاوە."
بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، 70٪ـی بازرگانیی عێراق و هاوردەی شمەکەکانی لەگەڵ چوار وڵاتە و 13 بانکی عێراقی رێکارەکانی مامەڵەکردنیان بە دراوی ئەو وڵاتانە دەستپێکردووە و پەسندکراون، دەشڵێت رێژەی 95٪ـی حەواڵەی دەرەکی لەنێو سەکۆی حەواڵەی دەرەکی نەماوە و راستەوخۆ لەنێوان بانکەکانی عێراق و بانکەکانی نێوەندگیردا دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، کە چەند گوندنشینێکی ناوچەی شارباژێر بۆ رووداویان پشتڕاستکردووەتەوە، کاژیر 1:30ـی پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە، 5ـی ئەیلوولی 2024، درۆنێک کە گومان دەکرێت تورکی بێت ئۆتۆمبێلێک لە جۆری پیکابی بۆردوومان کردووە، کە سێ کەسی تێدا بووە و هەرسێکیان کوژراون.
دوای ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە، بەشێک لە پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان، کەمپی زرگوێزیان جێهێشت و روویان لە کەمپێکی ناوچەی سوورداشی سەر بە قەزای دووکان کرد.
لە زانکۆی کوردستان لە هەولێر راهێنان بە هەزار گەنجی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی ژمارەیەک بابەتی ژینگەیی و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دەکرێت.
ئەنجوومەنی باڵای خزمەتی گشتیی عێراق، رەزامەندیی لەسەر دامەزراندنی نزیکەی 30 هەزار کەس لە دەرچووانی زانکۆ، کۆلێژ و پەیمانگە پزیشکی و تەندروستی و پەرستارییەکان دەرکرد، ئەوانەی یاسای پلەبدەنیی پزیشکی دەیانگرێتەوە، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت "بەشێک لەوانە، دەرچووانی هەرێمی کوردستانن."
چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ دۆسیەی "گوێگرتن لە پەیوەندیی تەلەفۆنی"ـی بەشێک لە بەرپرسانی عێراق کۆبووەوە. سەرۆکوەزیرانی عێراقیش رایگەیاند، پشتیوانیی دادگە دەکات لە لێکۆڵینەوەکانی لەو دۆسیەیەدا و لەگەڵ سزادانی ئەو کەسانەیە، کە تێوەگلاون.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، مەرجەکانی بەگرێبەستکردنی وانەبێژان بڵاودەکاتەوە و رادەیگەیێنێت، تەنیا ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە 2019-2020 و 2023-2024 وانەبێژ بوون.
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی گومانی خۆی لە هێشتنەوەی بەشێک لە تۆمەتبارانی دۆسیەی "دزیی سەدە" نیشاندەدات و دەپرسێت "بۆچی دوو ساڵە راگیراون و دادگایی ناکرێن؟" هاوکات دزییەکی دیکەش بە قەبارەی 18 ملیار دۆلار ئاشکرا دەکات.
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوی داعش بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای عێراق بەرپرسی هەواڵگریی فیرقەی هەشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک کوژراو و ئەفسەرێک و سەربازێکیش بریندار بوون.
دادگەی باڵای فیدراڵی تانەی یەکێک لەو سێ پارتەی رەتکردەوە، کە مانگی رابردوو بەتۆمەتی پەیوەندییان بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە لەلایەن دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە هەڵوەشێندرانەوە. دادگەکە دەڵێت "بڕیاری قەدەخەکردنەکە دروستە."
بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاری داخستنی زیاتر لە 400 کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان و لقەکانیان دەدات
کۆمپانیای بەرهەمەکانی نەوتی عێراق لە هەشت مانگی یەکەمی 2024دا بایی زیاتر لە 3 تریلیۆن و 300 ملیار دینار بەرهەمی نەوتیی لەڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە فرۆشتووە. گوتەبێژی کۆمپانیاکە دەڵێت، "پڕۆژەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو سەرجەمی فرۆشی بەرهەمە نەوتییەکان بە رێگەی ئەلیکترۆنی دەبێت."
دارا سێکانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی گوت، ئەو پرۆژە یاسایە "لەوانەیە کە زۆر گرنگە، چونکە لەسەردەمی دەسەڵاتی بەعسدا و بە ژمارەیەک بڕیار، دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر زەوی و خانووی نەتەوە جیاوازەکاندا گیرا، لەنێویاندا کورد. ئەو موڵکەی دەستی بەسەردا گیرا لە هەموو پارێزگاکانی عێراقە، بەتایبەت لە کەرکووک، نەینەوا، دیالە و سەڵاحەدین. بۆیە گێڕانەوەیان زۆر گرنگە."
فوتوشی ماتسوموتو، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی پێدانی ڤیزە بۆ سەردانیکردنی وڵاتەکەی بە هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیانی عێراق رایگەیاند: "بۆچی عێراقیی زیاتر سەردانی ژاپۆن ناکەن؟ ژمارەی گەشتیارانی بیانی بۆ ژاپۆن لە کانوونی دووەم تاوەکو حوزەیرانی ئەم ساڵ گەیشتووەتە 17 ملیۆن و 780 هەزار کەس."
مانگی رابردوو پەرلەمانی عێراق تەنیا پێنج کۆبوونەوەی هەبووە و تێکڕای ئامادەبوونیش لە هەر کام لەو کۆبوونەوانەدا 178 پەرلەمانتار بووە، واتە لە هەر کۆبوونەوەیەکەدا 151 پەرلەمانتار ئامادە نەبوون.
پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ بۆ خوێندنەوەی یەکەم و دووەم و پەسندکردنی ژمارەیەک پڕۆژەیاسا کۆدەبێتەوە؛ یەکێکیان خوێندنەوەی دووەمی پێشنیازەیاسای هەمواری دووەمی یاسای باری کەسیی عێراقە، کە مشتومڕهەڵگرە.
بەرپرسی دێسکى مافى مرۆڤى رێکخراوى سی پى تیى ئەمریکی رایگەیاند، شەوی دووشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا 24 جار بۆردوومانی ژمارەیەک ناوچەی سێ پارێزگای هەرێمی کوردستانیان کرد و زیانی گیانی نەبووە.
دوای نزیکەی 20 ساڵ، ئەمڕۆ کەناڵی "ئەلحوڕە عێراق"، یەکێک لەو کەناڵانەی لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە دامەزرا، راگیرا و دوای راوەستانی کارەکانی تێکەڵ بە کەناڵی حوڕە کرا. کارمەندانیشی نێردرانە ماڵەوە کە نزیکەی 160 کەسن.
بەپێی سەرچاوەیەکی بەرپرس لە قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، بە پاساوی سەرپێچی لە بەکارهێنانی کەرەستەکانی تایبەت بە نەشتەرگەری، هۆڵی نەشتەرگەرییەکانی نەخۆشخانەی پار لە هەولێر داخرا.
ئەنجوومەنی دادوەری و حکومەتی عێراق روونکردنەوەیان لەبارەی دۆسیەی گوێگرتن لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی بەرپرسانی باڵای عێراق بڵاوکردەوە. بەپێی زانیارییەکانی رووداو، لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە کەسانی تێوەگلاوی بۆ 10 کەس بەرزکردوەتەوە.
بەپێی ئەو بەرپرسەی دادپزیشکیی عێراق، لەو شەش مانگەدا 327 ئافرەت رووبەڕووی دەستدرێژی و تووندوتیژیی سێکسی بوونەتەوە، هەروەها 94 پیاویش. قوربانییان تەمەنیان جیاوازە.
رۆژی یەکشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2024، دادگەی تێهەڵچوونەوەی پارێزگای نەجەف، بڕیاری یەک ساڵ زیندانیکردنی بەسەر زەید تاڵقانی، سەرۆکی سەنتەری رافیدەین بۆ دیالۆگ کە هاوکات سەرۆکی پارتی شەمسە سەپاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک بە ناوی غەیس رەعەد محەممەد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف سکاڵای لەسەر تۆمارکرد.
حەیان عەبدولغەنی، لە قسەکانی ئاماژەی بۆ یەدەگی گاز لە عێراق کرد: "128 تریلیۆن پێ سێجایە، بە وەبەرهێنان لە کێڵگەکانی گاز لە رۆئاوای عێراق ئەو بڕە بۆ زیاتر لە 200 تریلیۆن پێ سێجا زیاد دەکات، ئەو کات عێراق دەگاتە ئاستی خۆبژێوی و گازیش هەناردە دەکات."
بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پلاندنان دەڵێت، قۆناخی ژمارەدانان و گەمارۆسازی کە قۆناخێکی سەرەکیی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانە، لە نێوەڕاستی ئەم مانگە لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات. ئاماژە بەوەش دەکات، "ئەمڕۆ راهێنان بۆ زیاتر لە 8 هەزار بەڕێوەبەر و جێگرانیان بۆ بەڕێوەبردنی قۆناخەکە دەستپێدەکات."
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان سوود و سزای دواکەوتنی پێدانی باج و کرێی ساڵانەی موڵکەکانی میریی تاوەکو کۆتایی مانگی داهاتوو درێژکردەوە
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ئاگاداری دەستپێکردنی بانگەشەی پێشوەختەی بەشێک لە لایەن و بەربژێرەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانن. ئاماژە بەوەش دەکات، "لیژنە سەرپێچییەکان تۆمار دەکات."
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەڵێت، لە ساڵی خوێندنی 2024 - 2025دا وانەیەکی نوێ بەناوی "پەروەردەی ئەخلاقی" دەخرێتە نێو پرۆگرامی خوێندنەوە. دەشڵێت، "هەنگاوێکی باشە و سەرەتا لە دوو قۆناخ دەخوێندرێت و دواتر لە قۆناخەکانی دیکەش دەخوێندرێت."
پێشبینی دەکرێت لە هەفتەی داهاتووەوە پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان و عێراق دابەزێت. بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی دەڵێت، هەرێمی کوردستان لە رووی کەشوهەواوە دەکەوێتە نێو وەرزی پاییز.
سەرۆکی پارتی سەروەریی سوننەکان داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی "هەزاران" هاووڵاتی بێسەروشوێنی سوننە لە حەوت پارێزگا دەکات؛ داوا لە پەرلەمانی عێراقیش دەکات پڕۆژەیاسای نەهێشتنی بێسەروشوێنکردن پەسند بکات.
عەتەبەی حوسێنییە، کاروباری مەزارگەی ئیمامی حوسێن لە کەربەلا و دامەزراوەکانی پەیوەست پێوەی بەرێوەدەبات، راگەیێندراوێکی لەبارەی قسەکانی عەبدولئەمیر قورەیشی، بەڕێوەبەری سەنتەری کەربەلا بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوە، یەکێک لە دامەزراوەکانی عەتەبەی حوسێنییە، بڵاوکردەوە.
بەرپرسێکی سوپای عێراق کە بە مەرجی ناونەهێنانی زانیارییەکانی بە رووداو داوە رایگەیاند: "ماوەی هەفتەیەک دەبێت دزینی ئەو چەک و فیشەکانە لەلایەن وەزارەتی بەرگرییەوە ئاشکراکراوە، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە پێکهێندراوە، ژمارەیەک ئەفسەریش راگیراون، دزییەکە لە فیرقەی پێنجی سوپای عێراق کراوە، جگە لە چەک بڕێکی زۆری گاز و شتی دیکەشی تێدایە، لەنێویاندا پارەی سەربازەکانی سرییەکەش."
لە کۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممە، 29ـی ئابی 2024دا، حکومەتی عێراق بڕیاری تەرخانکردنی بڕی یەک تریلیۆن و 463 ملیار دینار بۆ هاوردەکردنی سووتەمەنی، 619 ملیار و 680 ملیۆن دینار بۆ هاوردەکردنی وزەی کارەبای بۆ بودجەی وەزارەتی کارەبا دا.
پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکی بۆ سەرپەرشتیکردن و بەدواداچوونی پڕۆژەکانی پارێزگای دیالە پێکهێنا و داوا لە پارێزگار و پارێزگای دیالە دەکات ئاسانکاریی بۆ بکەن. ئەندامێکی لیژنەکەش دەڵێت: کارەکانیان بۆ چاودێریکردنی چۆنێتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان دەبێت.
ئەو پەرلەمانتارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29-08-2024 بە رووداوی گوت: "بەپێی ناوەڕۆکی نووسراوێکی ئەو دەستەیە کە لە 31ـی تەممووز بۆی ناردووین، جەخت لەوە دەکاتەوە ئەو کەسانە رێکارەکانی لێپرسینەوە و دادپەروەردەی دەیانگرێتەوە و نابێت پلەی تایبەت، پۆستەکانی بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری هۆبەیان هەبێت."
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەنگۆی گوێگرتن لە پەیوەندییەکانی سەرۆکی ئەنجوومەنەکە رەتدەکاتەوە. رووداو زانیاری لەبارەی تۆڕەکە و ئەو کەسانەی گوێ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانیان گیراوە یان هەوڵی بۆ دراوە بڵاودەکاتەوە. ئەوانەش بەو تۆمەتە دەستگیرکراون ژمارەیان 6 کەسە. جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "کارەکە بۆ پارە وەرگرتن کراوە".
'موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق' دەڵێت، بەیانیی ئەمڕۆ بە درۆن وێستگەیەکی کارەبای لە شاری حەیفای ئیسرائیل کردووەتە ئامانج و هەڕەشەی بەردەوامیی هێرشەکانیشی دەکات.
کەسایەتییەکی ئایینیی شیعە هەڕەشەی هەموارکردنەوەی یاسای سزادانی عێراقی و یاسای دادگەی باڵای فیدراڵی دەکات و دەڵێت، ئەوان زۆرینەن و دەبێت کاروبارەکان لە عێراق بۆ زانایان بگەڕێنەوە. ئەندامێکی هاوپەیمانیی 188ـی دژ بە هەمواری یاسای باری کەسیش دەڵێت، "دەستووری عێراق گەرەنتی ئازادییەکانی داوە".
خانووەیەک کە وەکو میوانخانە بۆ زیارەتکارانی مەزارگەی ئیمام عەلی لە شاری نەجەف بەکاردەهێنرا، رووخا و، 'پێنج میوانی بیانی لە مردن رزگارکران.'
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رێگەپێدانی بۆ دروستکردنی خانوو، نۆژەنکردنەوە و دەستکاریکردنی خانوو بۆ دانیشتووان و خاوەن زەوی و خانووەکانی 28 گوندی سنووری پارێزگاکە کردەوە و لە هەفتەی داهاتووەوە داواکارییەکان وەردەگیرێت.
باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق رایگەیاند، مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران مانگی داهاتوو یەکەم سەردانی بۆ دەرەوە دەکات و یەکەم وڵاتیش عێراق دەبێت سەردانی بکات.
دوای کەمتر لە 24 کاژێر لە رفاندنی لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە، شۆفێرێکی دانیشتووی قەزای کفری لە نزیک شارۆچکەی عوزێمی سەر بە پارێزگای دیالە رزگارکرا. رفێنەرانی داوای 40 دەفتەر دۆلاریان لە کەسوکارەکەی کردبوو.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گەڕاندنەوەی 311 ئاوارەی لە کەمپی بەحرکەی سەر بە هەولێر بۆ پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار راگەیاند. بەرپرسێکی ئەو وەزارەتەش دەڵێت "هاوئاهەنگیی باشمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەکان هەیە."
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دۆزینەوەی دوو توونێلی داعشی لە دوو ناوچەی جیاوازی رۆژئاوای نەینەوای راگەیاند، کە کۆگەی چەک و تەقەمەنی بوون.
سوێد بڕیاریدا سەلوان مۆمیکا، ئەو کۆچبەرە عێراقییەی چەند جارێک قورئانی لەو وڵاتە سووتاند دادگەیی بکات، تۆمەتەکەش رقەبەرایەتی و بڵاوکردنەوەی دەمارگیرییە لە دژی موسوڵمانان. مۆمیکاش دەڵێت :" ناترسم، من نەوەی ئاشوور پانیباڵم."
بڕیارە رۆژی هەینی خۆپێشاندان لەلایەن ژمارەیەک لە چالاکڤان، رێکخراو و پارتی سیاسیی لە بەغدا بەڕێوەبچێت. یەکێک لە رێکخەرانی خۆپێشاندانەکە دەڵێت، "بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی ئەو کەسانەیە، کە لە عێراقدا بێسەروشوێنکراون."
فازل غەڕاوی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، یارییەکە زیاتر لەنێو گەنجانی خوار تەمەن 25 ساڵ دەکرێت کە رێژەی 60٪ـی عێراق پێکدەهێنن و ئەوانە بە "نەوەی پەبجی" دەناسرێن. گوتیشی، "بەشێکی زۆری ژنانیش ئەو یارییە دەکەن، بەتایبەت ئەوانەی ژنی ماڵەوەن، هەروەها منداڵانی خوار تەمەنی شەش ساڵیش یارییەکە دەکەن."
ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق دووەم کەمترین بڕی دۆلاری کاشی لەماوەی ئەم مانگەدا خستە بازاڕەوە کە 6 ملیۆن دۆلار و 600 هەزار دۆلارە.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رەتیدەکاتەوە بەربژێران یان حیزب و لیستەکان بزانن دەنگدەران لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا دەنگیان بە چ بەربژێر و لیستێک داوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی دوو کاژێر دەوامی فەرمانبەرانی کەمدەکاتەوە و دەڵێت، تاوەکو کاژێر 2:00ـی پاشنیوەڕۆ دەوام دەکەن. بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەکەش دەڵێت: "هاووڵاتییان کەمتر لە جاران سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەکەن."
پەرلەمانتار مستەفا سەنەد، کە ئامادەی دادگەییکردنەکەی ئەمڕۆ سێشەممە،27ـی ئابی 2024 بوو، رایگەیاند: "دادگە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ نوور زوهێر دەرکرد و تاوەکو کاژێر 9:00ـی ئەمڕۆی بۆ ئەو کەسانە دیاریکرد کە بوون بە کەفیلی بۆ ئەوەی بیهێننە بەردەم دادگەکە، بۆیە دواتر مۆڵەتی تاوەکو 9ـی مانگی ئەیلوولی داهاتووی درا بۆ ئەوی بهێندرێتە بەردەم دادگەکە."
ئیبراهیم محەممەد، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی گەرمیان بە رووداوی راگەیاند: لەبارەی هۆکارەکانی کەوتنەوەی ئاگرەکە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە و دەستبەکار بووە، "بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی ئێمە بەشێک لە شۆفێران بوتڵی غازی چێشتلێنان (پیکنیک)یان داگیرساندووە، لەگەڵ ئەوەدا پێدەچێت یەکێک لە تانکەرەکان کە نەفتایان پێبووە، لێی چووبێت و بەهۆیەوە ئاگر کەوتبێتەوە."
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق دەستپێکردنی پێشکێشکردن لەرێگەی کەناڵی راستەوخۆ بۆ خوێندنی ساڵی 2024-2025 لە بەشێک لە زانکۆکانی حکومەت راگەیاند کە رۆژی 8ـی مانگی ئەیلوول کۆتایی دێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی هەریەک لە میسر و تونس دەکات و لە سەردانەکەیدا شاندێکی باڵای عێراق هاوەڵیی دەکات.
دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق ئامارەکانی تایبەت بە بەکارهێنانی تۆڕەکانی پەیوەندی و سۆشیاڵمیدیای لە 5ـی ئەم مانگەوە لە چوار شوێنی عێراق کە مەزارە پیرۆزەکانی تێدایە راگەیاند. زیاتر لە 150 ملیۆن بەکارهێنەری شەش تۆڕی کۆمەڵایەتی تۆمارکراون، واتسئەپ زۆرترین بەکارهێنەر و تێلیگرام کەمترین بەکارهێنەری هەبووە.
بڕیارە 5 و 7ـی مانگی داهاتوو و پێش دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و دەستەی بەڕێوەبەری جڤاتی گشتی هەڵبژێرێت.
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق فەرمانی وەزاریی بۆ دامەزراندنی زیاتر لە چوار هەزار و 120 کەس لە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر واژۆکرد.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی گەرمیان بە رووداوی گوت، بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە گۆڕەپانی راگرتنی تانکەرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی لە دەروازەی سنووریی پەروێزخان کەسێک گیانی لەدەستداوە. ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانیش دەڵێت، 14 تانکەر سووتاون، کەسێک گیانی لەدەستداوە و حەوتی دیکەش بریندارن.
دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، مانگی رابردوو 36 فەرمانی دەستگیرکردن و هێنانە بەردەم دادگەی بۆ 31 بەرپرسی پلەباڵا و تایبەت دەرکردووە، "بڕی زیاتر لە 112 ملیار دینارمان لە پارەی دەوڵەت گەڕاندووەتەوە یان نەمانهێشتووە بەفیڕۆبچێت".
وەلید نیعمە، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: بەپێی پلانێکی تۆکمە لیژنەیەک لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کار بۆ گەڕانەوەی ئەو زیارەتکارانە دەکات کە بۆ رێوڕەسمەکانی چلەی شەهیدکردنی ئیمام حوسێن هاتوونەتە عێراق. "دەبێت لە ساڵانی رابردوو وردتر کار لەسەر گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتەکانیان بکرێت، بەتایبەت ئەوانەی خەڵکی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئاسیان وەکو پاکستان و بەنگلادیش، چونکە ئەوانە بەشێکی زۆریان ناگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان و لە عێراق کاردەکەن، چونکە کرێیەکی باشتر لە وڵاتانی خۆیان دەستکەوێت."
سێشەممەی ئەم هەفتەیە دادگەییکردنی نوور زوهێر، تۆمەتباری سەرەکیی "دزیی سەدە" کە نزیکەی 4 تریلیۆن دیناری تێدا دزرا بەڕێوەدەچێت، بەڵام هێشتا روون نییە خۆی ئامادە دەبێت یان نا. رووداو زانیارییەکانی راپۆرتێکی دەستەی گشتیی باجەکان بڵاودەکاتەوە کە تەواوی دۆسیەکە و وردەکاریی کۆمپانیاکان و تۆمەتبارە سەرەکییەکانی تێدایە. پەرلەمانتارێک دەڵێت، "ئەو پارەیەی دزراوە لە 8 تریلیۆن دینار زیاتر دەبێت."
بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، زیاتر لە مانگێک دەبێت ناوی زیاتر لە 13 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەتیان بۆ بەغدا ناردووە بۆ ئەوەی مانگانە مووچەیان بۆ دابینبکرێت. دەشڵێت "لیستەکە دوای بینینی لیژنەی پزیشکی و وردبینی، نێردراوە."
ئەوس ئیبراهیم کە تاکە ئەندامی کوردی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالەیە، دەڵێت: "کورد 25٪ـی پۆستەکانی پارێزگاکەی بەردەکەوێت."
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ بابەتی "جیاوازی لە بڕی پارەکانی خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024" پێکهێنراوە، جگە لە گواستنەوەی دوو تریلیۆن دینار لە وەزارەتەکانەوە بۆ پارێزگاکان.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گەڕانەوەی 800 ئاوارەی دیکەی لە هەولێرەوە بۆ پارێزگای نەینەوا راگەیاند، گوتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت، لە گەڕاندنەوەی ئاوارەکان لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن و ئەمساڵ سەرجەم کەمپەکان دادەخرێن.
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025، تەنیا 60 خوێندکار لە پەیمانگەی پیشەیی قەزای کفری وەردەگیرێن و مەرجەکانی وەرگرتنیش بڵاودەکاتەوە.
لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئاگرێک لە چیای زۆزک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەوتووەتەوە، دەیان ئەندامی تیمەکانی بەرگریی شارستانی و هاونیشتمانیان خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.
ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق ئامارەکانی تایبەت بە جیابوونەوە و پێکهێنانی ژیانی هاوژینیی لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا بێ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان راگەیاند. بەپێی ئامارەکە، لەو مانگەدا 6 هەزار 344 هاوژین جیابوونەتەوە.
پەرلەمانتارێکی عێراق لە دادگەی فیدراڵی تانەی لەو کۆبوونەوەیەی پەرلەمان دا، کە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ هەمواری یاسای باری کەسی تێدا کرا، پارێزەری ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: "لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران ئامادە نەبوون. سکاڵاکەش لە بنەڕەتدا دژی هەموارەکەیە."
لە 24 کاژێری رابردوودا لە 15 گەرمترین ناوچە و شاری جیهان، 12یان لە عێراق بوون. گوتەبێژی دەستەی کەشناسیی عێراق دەڵێت، هەفتەی داهاتوو پلەی گەرما دادەبەزێت.
بەهۆی نووسینێکی"نەشیاو"، هەراسانکردن و هەڕەشەکردن لە ژمارەیەک بەرپرس و پەرلەمانتار، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی کرد بەرپرسێکی نووسینگەکەی دەست لەکار بکێشێتەوە و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەشی بۆ ئەو بابەتە پێکهێنا.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، هیچ تووشبوویەکی ئاوڵەی مەیموون لە عێراق تۆمارنەکراوە و ئەو دەنگۆیانەشی باس لە تۆمارکردنی تووشبوویەک لە یەکێک لە نەخۆشخانەیەکی بەغدا دەکەن، رەتدەکاتەوە.
شەوی رابردوو لە سێ رووداوی هاتووچۆدا لە سنووری شاری کۆیە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکە برینداربوون، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ماتۆڕسوار بوون.
دادگەی فیدراڵیی عێراق دوو داواکاریی بەشێک لە تورکمان و عەرەبەکانی پارێزگای کەرکووک بۆ راگرتنی بەپەلەی رێکارەکانی کۆبوونەوەی 10ـی ئەم مانگەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رەتدەکاتەوە و دەڵێت، راگرتنەکە واتە پێشوەختە بڕیاردان لەبارەی سکاڵاکەوە.
دادگەی فیدراڵی بۆ تاوتوێکردنی سکاڵای ژمارە 14ـی دژ بە قەدەخەکردنی خواردنەوە کحولییەکان کۆدەبێتەوە، کە لەدژی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تۆمارکراوە.
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت، دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بەرپرسیارانە کار بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگەی فیدراڵی تایبەت بە مووچەی مووچەخۆران بکەن، دەشڵێت "ئەگەر کۆسپ بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە دروستبکرێت، سکاڵا لەسەر سەرپێچیکار تۆماردەکەینەوە."
لە سکاڵانامەکەدا کە لەدژی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، نێردەکە چوار داواکاریی لە دادگەکە کردووە، کە پەیوەستن بە گومرک و هاوردەکردنی کەرەستەکانیان لە دەرەوەی عێراق.
میلیشیایەکی عێراق رایگەیاند، لە شەوی دووشەممەوە تاوەکو تەواوبوونی رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمامی حوسێن هێرشەکانیان رادەگرن، هەڕەشەی هێرشەکردنە سەر ئیسرائیل و بنکەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا و کەنداویش لە دوای چلەوە دەکات.
د. عەباس فازڵ، گوتەبێژی رابیتەی بانکەکانی ئیسلامیی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بڕیارە لە ماوەی نزیکی داهاتوودا شاندێکی عێراق کە بانکی ناوەندی و دەستەی وەبەرهێنان و ژمارەیەک دامەزراوە و بەرپرسەکانی تێدایە، سەردانی ئەمریکا دەکەن، یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکان تاوتوێکردنی هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکایە بەسەر بەشێک لە بانکەکانی عێراق و پێنەدانی دۆلار پێیان دەبێت."
حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان داوا لەو کەسانە دەکات، کە بەنیازی عومرەن، لە رێگەی ئەو کۆمپانیایانەوە گەشتی عومرە بکەن کە لەلایەن ئەوانەوە مۆڵەتیان پێدراوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان گشتاندنێکی بە زانیاریی و نیشانەکان و هۆکارەکان و رێککارەکانی خۆپارێزی و مامەڵەکردن لەگەڵ تووشبووانی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون بڵاوکردەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شاندی چاودێریی دارایی عێراق کە لە هەرێمی کوردستانن بۆ وردبینی لە خەرجی و داهاتی سێ مانگی دووەمی ئەم ساڵ هاتوون.
لەسەر سکاڵای بەرپرسی دەستەی وەبەرهێنانی کەرکووک، دادگەی لێکۆڵینەوەی شارەکە فەرمانی هێنانە پێش دادگەی بۆ برایەکی راکان جبووری، پارێزگاری پێشووی کەرکووک بەوەکالەت و ئامۆزایەکی دەرکرد، بەپێی بڕیارەکە ئەگەر لەماوەی سێ رۆژدا ئامادەی بەردەم دادگە نەبن فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەردەکرێت.
نوێنەرێکی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەسەر داوای سەرۆککۆماری عێراق دوای چلەی کوژرانی ئیمامی حوسێن پڕۆژەیاسای پارێزگاکردنی هەڵەبجە دەخرێتە کارنامەی کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان و پەسند دەکرێت، دەشڵێت: "رێگرییەکانی پێشوو نەماون و لایەنە شیعەکان دەنگی پێدەدەن".
حەمەی حەمەسەعید دوای کوشتنی کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری هەورامان، رەخنە لە پاسەوانی سنوور دەگرێت و دەڵێت، کاری پاسەوانی سنوور پاراستنی خەڵکە، نەک کوشتنی خەڵک.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی بنکەکانی دەنگدانی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسندکرد، کە ژمارەیان هەزار و 431 بنکە دەبێت و 165یان بنکەی دەنگدانی تایبەتن.
رێکخراوى چاودێریی مافەکانی مرۆڤ (هیومەن رایتس وۆچ) رایگەیاند، هەمواری یاسای باری کەسی رێگە بە مەرجەعەکانی ئایینی دەدات لەجیاتی یاساکانی دەوڵەت کاروباری هاوسەرگیری و میرات لە دژی مافەکانی بنەڕەتی رێکخبەن. دەشڵێت، "هەموارەکە شوێنەواری کارەساتبار لەسەر مافەکانی کچان و ژنان بەجێدەهێڵێت و رێگە بە هاوسەرگیریی منداڵی خوار تەمەن 9 ساڵ دەدات".
سەنتەری دۆکیومێنتکردنی پێشێلکارییەکان لە باشووری سووریا رایگەیاند، لەسەرتای ئەم ساڵەوە تورکیا و هێزە چەکدارەکانی نزیکی لە سووریا، 366 کەسیان رفاندووە و بۆ ئازادکردنیان داوای پارە دەکرێت و رێگە بە کەسوکاریشیان نادرێت سەردانیان بکەن.
لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا، دادگەی فیدراڵی شەش سکاڵای رەتکردەوە، کە لە دژی پێنج بەرپرسی باڵا لەبارەی خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024 تۆمار کرابوون، سەرجەم سکاڵاکانیشی بە یەک پاساو رەتکردەوە
ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق 22 پشکنەری گشتیی پێشوو بەسەر 19 وەزارەت و دامەزراوەی دیکەی عێراقدا دابەش دەکات. ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "نووسینگەکانی ئەو پشکنەرانە هۆکارێک بوون بۆ زیادکردنی گەندەڵی و بارگرانی بوون بەسەر حکومەتەوە."
وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی بەریتانیا بانگهێشت دەکات و یاداشتێکی ناڕەزایەتیی پێدەدات
پۆلیسی نیشتمانیی کۆریای باشوور دەڵێت، لەساڵی 2019ـوە نزیکەی 5 ملیۆن بۆمبی فرمێسکڕێژی هەناردەی دەرەوە کردووە و عێراق بە زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار بۆمب، سەرەکیترین هاوردەکاری ئەو بۆمبانە بووە.
کوڕە گەورەکەی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی دەڵێت، باوکی بە مووشکێکی پەیوەست بە مۆبایلەکەیەوە کوژراوە. دەشڵێت، بڕیاری تیرۆرکردنی باوکی سێ مانگ لەمەوبەر دراوە
دیوانی چاودێریی دارایی عێراق لیژنەیەکی 15 کەسیی بۆ وردبینی لە داهاتەکانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت، پەرلەمانتارێک دەڵێت: تێبینیی لەسەر کەمیی ئەو داهاتە نانەوتییانە هەیە، کە هەرێمی کوردستان بۆ بەغدای دەنێرێت.
ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس دەڵێت: "لە ساڵی 2018ـەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلاری بۆ پشتیوانیکردن لە ئێزدییەکان و رزگاربووانی دەستی داعش پێشکێشکردووە، ئەوەش بۆ بەهێزکردنی فرەیی ئاینی و رەچەڵەک لە عێراق، هەوڵێکیشە بۆ یارمەتیدانی ئەو کۆمەڵگانە بۆ باشبوونەوە و خۆبونیادنانەوە."
رۆژی هەینی، 16-08-2024 بەڕێوبەرایەتییەکە، لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "بە رێنمایی و سەرپەرشتیی سابت عەباسی، وەزیری بەرگری و لە ئۆپەڕاسیۆنێکی تایبەتدا، تیمەکانمان یەکێک لە ئافرەتانی داعشیان لە پارێزگای نەینەوا دەستگیرکرد، کە فەرمانی دەستگیرکردنی بەپێی مادەی چواری تیرۆر هەیە."
سکاڵاکان لەلایەن پێنج پەرلەمانتار و پارێزگاری میسانەوە تۆمارکراون، یەکێک لە پەرلەمانتارەکان دەڵێت: "خشتەکان هیچ روونکردنەوەیەکیان تێدا نەبوو، هیچ وردەکارییەکیان لەبارەوە نەگوترابوو و رێگەی گفتوگۆکردنیش نەدرا و بەخێرایی پەسندکرا."
نەبوونی کارگەی ریسایکلین یەکێکی دیکەیە لەو کێشانەی لە شارەکەدا هەیە، بڕیاربوو چەند کۆمپانیایەک ئەو کارە بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا نەکراوە، سەرۆکی شارەوانیی کەرکووک دەڵێت: "بۆ خاوێنکردنەوەی شارەکە لە زبڵ و خاشاک پێویستمان بە هاوکاری و پشتیوانی پارێزگا و دامەزراوەکان دەبێت، راستە لە رۆژی شەممەوە رەنگە ئامێر و کرێکاری زیاتر کاربکەن، بەڵام لە کۆتاییدا کێشەی سەرەکی نەبوونی تەرخانکراوی دارایی پێویستە بۆ خاوێنکردنەوەی تەواوی شارەکە." گوتیشی ئەو مۆڵەتەی لەلایەن پارێزگارەوە دراوە بۆ خاوێنکردنەوەی شارەکە بۆ کۆمپانیاکانە کە ئەگەر کارەکان باش نەکەن، ئەوان مۆڵەتەکانیان لێوەردەگیرێتەوە و دەدرێتە بە کۆمپانیای دیکە.
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت: "هیچ زەحمەتی یان کێشەیەکی هونەری لە پڕۆسەی پەرەپێدانی کێڵگە و شوێنەکاندا لە چوارچێوەی گەڕی پێنجەمی تەواوکاری و شەشەمی مۆڵەتەکانی نەوتدا نییە، سەرجەم ئەو زانیارییانەی کۆمپانیاکان پێویستیان پێیەتی بەردەستە و توێژینەوەی تایبەت بۆ ئەو بابەتە کراوە
ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، 15ـی ئابی 2024، شاندێکی عێراق بە سەرۆکایەتی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە، گەیشتە ئەنقەرە. هەریەک لە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە شاندەکەدان.
فەریق شوان موزهر، کوڕی دکتۆر موزهر عەلی ئەمین رواندوزییە، کە یەکێک بوو لە پزیشکە بەناوبانگەکانی عێراق، پسپۆڕی نەشتەرگەریی جوانکاری و خاوەنی پێشووی نەخۆشخانەی جادریە بووە و لە نەخۆشخانە سەربازی و مەدەنییەکانی عێراق کاری کردووە.
عەمید میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، رۆژی پێنجشەممە، 15-08-2024، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "پڕوپاگەندەی ناحەزانە بڵاودەکرێنەوە، لەوانە گوایە کەسانێک لە ناوچەکاندا و بەدرێژایی ئەو رێگەیەی دەگاتە پارێزگای کەربەلا هەن و خۆیان وادەناسێنن سەر بە کۆلێژەکانی پزیشکین و بۆ پێشکێشکردنی خزمەتگوزازیی پزیشکی بەبێبەرامبەر راسپێردراون، ئەوەش لەرێگەی پێوانەکردنی رێژەی شەکرە بە ژمارەیەک ئامێر کە مەبەست لەو پشکنینانە بڵاوکردنەوەی نەخۆشی ئەیدزە لەنێو سەردانیکاران."
مارک سترۆ، کۆنسووڵی گشتیی پێشووی ئەمریکا کە کۆتایی بە ئەرکەکەی هاتووە، پەیامێکی ماڵئاوایی بڵاوکردەوە: "پەیوەندیی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و خەڵکی هەرێمی کوردستان بۆ دەیان ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، پەیوەندییەک کە قوربانیدانی هاوبەش پێکیهێناوە و بە بەها هاوبەشەکان بەهێزکراوە."
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی نووسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیران دەڵێت، لارییان نییە لەسەر خەرجکردنی نزیکەی 9 ملیار دینار بۆ زیاتر لە 20 هەزار زیندانی و گیراوی سیاسی، کە بەهۆی قەیرانی داراییەوە زیاتر لە 10 ساڵە مووچە و مینحەیان وەرنەگرتووە
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەسەر تەواوکاری لەنێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراق کرد بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی و دەڵێت، بە هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەت، بازاڕی گەورە دەکەنەوە.
دامەزراوەیەکی توێژینەوە و راوێژی ئابووری رایگەیاند، پارەی دانراو لە بانکەکانی عێراق گەیشتووەتە نزیکەی 130 تریلیۆن دینار، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو نزیکەی 100 تریلیۆن دینار بووە
پەخشی نێوخۆیی سێ کەناڵ لە ئامێرەکانی پەخشکردنی نێوخۆیی رادەگیرێت، دووانیان کەناڵی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و کەناڵێکیشیان سەر بە کۆمپانیای نالیایە.
شاندێکی پایەبەرزی عێراق بە سەرۆکایەتیی وەزیری دەرەوە گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بۆ تاوتوێکردنی ژمارەیەک دۆسیە و، بڕیارە لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی تورکیا کۆببنەوە.
بەپێی ئاماری رێکخراوێکی ئەمریکی لەماوەی زیاتر لە 33 ساڵدا بەهۆی هێرشەکانی تورکیا و ئێرانەوە 845 کەسی سڤیل لە هەرێمی کوردستان بوونەتە قوربانی، کە 425ـیان گیانیان لەدەستداوە، زۆرترین قوربانییەکانیش بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە بووە.
بەبێ ئامادەبوونی خۆی و لەسەر داوای پارێزەرەکەی، دادگاییکردنی کەسی سەرەکیی دۆسیەی "دزیی سەدە" بۆ رۆژی 27ـی ئەم مانگە دواخرا، پەرلەمانتارێکیش کە ئامادەی دادگە بوو، دەڵێت "چاوەڕوانین و ئومێد دەکەین لە پرسی دادگاییکردنی تۆمەتباران، بێئومێدی لە دەروونی خەڵک نەچێندرێت."
بانکی ناوەندیی عێراق ئەو بەڵگەنامە و پێداویستییانە دیاریدەکات کە پێویستە کۆمپانیاکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لەو بیانییانەی وەربگرن کاتێک لە عێراقەوە پارە حەواڵە دەکەن. راوێژکارێکی بانکە تایبەتەکانی عێراقیش دەڵێت، "بۆ دڵنیایی زیاترە لە حەواڵەکردنی پارە."
پارێزگاری کەربەلا بەبۆنەی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکانی چلەی کوژرانی ئیمامی حوسێن، بۆ ماوەی هەفتەیەک پشووی راگەیاند. گوتەبێژی پارێزگای کەربەلاش پێشبینی دەکات 25 ملیۆن کەس سەردانی کەربەلا بکەن، کە هەشت ملیۆنیان لە دەرەوەی عێراقەوە دێن
عێراق دەسەڵاتی پێدانی ڤیزای بێ بەرامبەر بۆ هاووڵاتییانی ئەفغانستان دەداتە باڵیۆز و سەرۆکی نێردەکانی عێراق و کۆنسوڵەکانی لە هەریەک لە ئێران و پاکستان، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی عێراقیش دەڵێت، "ئەو بڕیارە دەرگا بۆ هاتنی کرێکاری زیاتری بێمۆڵەت دەکاتەوە."
جێگری سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تەیف سامی بە لێژنەی دارایی گوتووە، لە ماوەی دوو رۆژدا [دوو رۆژی داهاتوو] مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرن؛ وردبینیکردنی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکانیش بەردەوامە.
رێکخراوێکی ژینگەیی دەڵێت، لە 18 پارێزگاکەی عێراق و هەرێمی کوردستان 12یان بەتەواوەتی ژینگەیان "ناتەندروستە" و 6یان لەنێویاندا پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان "ژینگەیان خراپە."
گوتەبێژی بەرەی تورکمانی رایگەیاند، لەدژی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، کە حکومەتی خۆجێی تێیدا پێکهێندرا، رۆژی سێشەممە لە کەرکووک خۆپێشاندان دەکرێت.
گوتەبێژی کەتیبەکانی عیززەدین قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند لە دوو رووداوی جیاوازدا دوو لە پاسەوانەکانیان بارمتەیەکی ئیسرائیلیان کوشتووە و دووانیان بریندارکردووە، کە برینەکانیان سەختە.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە رایگەیاند لە 7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە تائێستا 132 هەزار کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون یان بریندار بوون، داواش دەکات بێسەروشوێنان لە لینکێکی تایبەت تۆمار بکرێن.
دادگەی تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی رۆژی 14ـی ئەم مانگەی بۆ دادگاییکردنی نوور زوهێر تۆمەتباری سەرەکیی دۆسیەی "دزیی سەدە"، دیاریکرد.
سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، ئەم ساڵ 192 کەسیان بەتۆمەتی تیرۆر و 478 کەسیشیان بە تۆمەتی بازرگانی بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکردووە.
راوێژکاری میدیایی مەحموود مەشهەدانی یەکێک لە بەربژێرانی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان رەتیدەکاتەوە مەشهەدانی لە رکابەرایەتیی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کشابێتەوە یان نیازی کشانەوەی هەبێت.
گوتەبێژی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی بەربژێران بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواو بووە و بۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ناردووەتەوە؛ هیچ بەربژێك بە گەندەڵی سزا نەدراوە.
کۆبوونەوەی هاوپەیمانی چوارچێوەی هاوئاهەنگیی بۆ تاوتوێکردنی سێ پرس لە کۆبوونەوەدایە، ئەوانیش کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و هەڵبژاردنی پارێزگار و پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی سەرپێچیکردنی رێنماییەکانەوە 90 کۆمپانیای حەج و عومرەیان سزاداون و مۆڵەتیان پێنەدراوە گەشتی عومرە بکەن. بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەش دەڵێت: "سزاکان جیاوازن."
سەرۆکی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی رەزامەندیی لەسەر دامەزراندنی نیوەی دەرچووانی کۆلێژ و بەشە پزیشکییەکانی دەربڕیوە کە بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو دەستبەکارببن، دەشڵێت :"لەهەوڵداین بۆ ئەوەی سەرجەم ئەو دەرچووانە دابمەزرێندرێن."
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، دۆسیەی بەڵگەنامەکانی تایبەت بە تاوانەکانی چەکدارانی داعشی لە تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێپێچینەوە لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد)، وەرگرت.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی 9 ئەندامی داعشی لە پێنج پارێزگای عێراق راگەیاند، یەکێکیان پارەی بەسەر خێزانەکانی داعش دا دابەش دەکرد.
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، مانگی رابردوو دوو تریلیۆن دینار کڕین و فرۆشتن لە رێگەی ئەلیکترۆنییەوە کراوە و بەراورد بە یەکەم مانگی ئەم ساڵ، دوو هێندە زیادیکردووە.
ئەوانەی ناویان دەرچووە دواتر راهێنانیان لەسەر رێکارەکانی دەنگدان و میکانیزمەکانی پێدەکرێت
وەلید نیعمە، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لیژنەیەک لە وەزارەتەکانی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئاسایشی نیشتمانی و دەزگای هەواڵگری، سەندیکای کرێکاران بۆ نەهێشتنی کرێکاری بیانیی بێ مۆڵەت پێکهێندراوە".
سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراق کۆبوونەوەکەی دوێنێی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە "پووچەڵ" ناودەبات و دەڵێت، لە دادگەی فیدراڵیی عێراق سکاڵا تۆماردەکەن؛ ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات ئەوان بۆ کۆبوونەوەکە ئاگادارنەکرابوونەوە.
ئەنجوومەنی وەزیران 30ـی تەممووزی ئەم ساڵی بە دوا کات بۆ داخستنی کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان دانابوو
بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەشێک لە عەرەب و تورکمانە شیعەکان، عەرەب 19 پۆست و تورکمان 18 پۆستیان لە حکومەتی خۆجێیی پارێزگای کەرکووک بەردەکەوێت.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی باندێکی 10 کەسی بەقاچاخبردنی نەوتی راگەیاند کە لە 5 پارێزگای عێراق بۆریی نەوتیان کونکردبوو.
گرووپێکی تایبەت بە دزینی پارە و مۆبایل لە سەردانیکارانی ئیمام حوسێن دەستگیرکران و رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران.
لە پارێزگای بابل دوو چەکدار بە کڵاشینکۆڤ تەقە لە پارێزەرێک دەکەن، بەڵام پارێزەرەکە دەتوانێت بە زیندوویی لە دەستیان هەڵبێت.
سبەی شەممە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تیروپشک بۆ ئەو لایەن و هاوپەیمانێتی و بەربژێرە تاکەکەسییانە دەکات کە بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا دەکەن.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سێ لێژنەی 10 کەسیی بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پێکهێنا و لێژنەکە لە هەرێمی کوردستانن و لێرەوە کارەکانیان دەکەن.
سەنتەرێکی دۆکیۆمێنتکردن دەڵێت، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 329 کەس لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە عەفرین و ناوچەکانی دیکە رفێندراون.
بە گوتەی ئومێد فارووق باری کەشتییەکە هی بازرگانانی هەرێمی کوردستان و عێراق بووە، بەنیاز بوو بارەکەی بۆ بەندەری ئوم قەسر لە باشووری عێراق بگوازێتەوە.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق داوای وەرگرتنی بۆچوون و تێبینیی سەرجەم پەرلەمانتان لەبارەی هەمواری یاسای باری کەسی دەکات و دەڵێت داواکارییەکانتان بنێرن بۆ ئەوەی بخرێتە نێو هەموارەکەوە.
هەسەدە لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی هێرشەکانی سەر پارێزگای دێرەزوور رایگەیاند: "هێزەکانی رژێم بۆمباران و مووشەکبارانی هەردوو گوندی جدیدە بەکارە و دەحلەیان لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور کردووە، بەهۆیەوە 11 کەس شەهید بوون، زۆرینەیان ژن و منداڵن."
حووسییەکانی یەمەن دەڵێن، تاوەکو ئێستا 177 کەشتییان لە سنوورییە ئاوییەکانی نزیک یەمەن کردووەتە ئامانج و تەنیا ئەم هەفتەیە بە 16 مووشەک و درۆنێک هێرشیان کردووە.
بەپێی بەدواداچوونەکانی رووداو، هەر پەرلەمانتارێکی خولەکانی دوای ساڵی 2003ـی پەرلەمانی عێراق شەش پاسەوانی هەیە و ئێستاش مووچەکانیان لەسەر دەوڵەتە.
ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە نووسراوێکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ـی ئابی 2024 دەریکردووە، حەمید جەسام زەوبەعی، بەربژێری هاوپەیمانی تەقەدوومی سوننەکان کە لەلایەن محەممەد حەلبووسیی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، لە شوێنی غاندی کەسنەزانی، پەرلەمانتاری کۆچکردووی لیستەکە، دیاریکرد.
عەبدولڕەزاق خەیلانی، گوتەبێژی دەستەی دهستهى پاراستن و چاككردنى ژينگهی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو پرۆژانەی درانەتە دادگە بەهۆی پێشێلکردنی مەرجە ژینگەییەکانەوە پێشتر سزادراون و پێیانگوتراوە سەرپێچییەکانیان چاک بکەنەوە، کە نەیانکردووەتەوە دەدرێنە دادگە."
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ـی ئابی 2024، لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە وێستگەی کارەبای قەزای دوبزی سەر بە پارێزگای کەرکووک کردەوە کە بە گاز کاردەکات، سوودانی رایگەیاند: "ئێمە ئارەزوومان دەکرد لە پارێزگای کەرکووک ئامادەبین، پێمانخۆشبوو چاوەڕێی هەڵبژاردنی حکومەتی خۆجێیی بکەین، بەڵام پێدەچێت پێویستی بە کات بێت، بۆیە پێمانباشبوو کردنەوەی وێستگەکە لەرێگەی ئەم ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە بێت."
بەتۆمەتی "سووکایەتیکردن بە پەیامبەری ئیسلام" دادگەی لێکۆڵینەوەی پارێزگای نەینەوا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ قاسم شەشۆ دەرکرد، برازایەکی شەشۆش دەڵێت "بەمەبەست ئەو بابەتە لەلایەن پشتیوانانی داعشەوە گەورە دەکرێت."
سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیەوە دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە لە لیستی ناوی بەربژێرانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێشبینی دەکەن سەرەتای هەفتەی داهاتوو پرۆسەکە تەواو ببێت.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەم مانگەدا دوو تێست بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات بۆ دڵنیابوونەوە لە ئامێرەکان و راهێنانی فەرمانبەرانی کۆمیسیۆن بۆ رۆژی هەڵبژاردن.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق روونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆی بوونی پشێوی و شڵەژان لە دۆخی ئەمنیی پارێزگای نەینەوا بڵاوکردەوە و دەڵێت :"دۆخەکە ئاساییە."
ئەمڕۆ ئاڵۆگۆڕی پۆستەکان دەکرێ لەنێوان پارێزگاری کۆن و نوێ
دەیانەوێت پەرلەمان ئەو هەموارە رەتبکاتەوە، "چونکە لەگەڵ ئەوەی یاسای باری کەسی لە عێراق شەش دەیەیە کاری پێدەکرێت هیچ کێشەیەکی نەبووە."
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کاروانی سێیەمی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان کە ژمارەیان 266 خێزان دەبێت، داواش لە حکومەتی عێراق دەکات پێداویستییەکانی ئاوارەکان جێبەجێ بکات، "بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئاوارە نەبنەوە."
لەماوەی شەش مانگدا عێراق 58 تریلیۆن دینار خەرجیی هەبووە و داهاتەکانیشی 65 تریلیۆن دینار بووە. لەو ماوەیەشدا 5 تریلیۆن دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، زیاتر لە 40 تریلیۆن دیناری عێراق بۆ مووچە رۆیشتووە کە دەکاتە 77.1%ـی کۆی خەرجییەکان.
نوێنەری رێکخراوی پەنابەرە گەڕاوەکان لە ئەورووپا رایگەیاند بەلەمێکی کۆچبەران کە نزیکەی 70 کۆچبەری کوردی هەڵگرتووە، بەهۆی کونبوونییەوە ئەگەری ژیرئاوکەوتنی هەیە و داوای بەهاناوەچوون دەکەن.
کارزان رەزا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پلاندانان و سەرۆکی لیژنەی راگەیاندنی سەرژمێری، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئامار لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، 2 خولی راهێنانی تایبەت بە گەمارۆسازی و ژمارەدانان لە ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد".
سەرۆکی سەنتەرێکی ماف و ئازادییەکانی رۆژنامەڤانی دەڵێت: "رەشنووسەکە مینی چێندراوی تێدایە
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوا لە پەرلەمان دەکات لە جێبەجێکردنی بڕیارێکی پێشتری تایبەت بە دیاریکردنی شوێنگرەوەی پەرلەمانتارێک پەلە نەکات و دەڵێت، پەڵپ و ناڕەزایەتی هەیە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند زانیارییان لەسەر ئەو کەسانە دەستکەوتووە کە شەوی رابردوو هێرشیان کردە سەر بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد، دەشڵێت دەستیان بەسەر هەشت مووشەکی دیکەشدا گرتووە کە بۆ هێرشەکە ئامادەکرابوون.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، رایگەیاند بڕیارەکەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن بۆ قەدەخەکردنی پارتەکەیان "نادادی" تێدایە و پێیوایە بڕیارەکە سیاسییە نەوەک یاسایی و بە "گوشاری تورکیا بووە".
گرووپێکی چەکداریی نوێ کە خۆیان بە بەشێک لە مقاوەمەی ئیسلامی دەناسێنن، هێرشەکەی سەر هێزەکانی هاوپەیمانانی لە بنکەی عەین ئەسەد لەئەستۆگرت، کە بووە هۆی برینداربوونی ژمارەیەک کارمەند و سەربازی ئەمریکی.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، گرووپێک بەناوی هەلی کار و قازانج و کۆمپانیای بیانییەوە لە رێگەی وەتسئەپەوە پەیوەندی بە هاووڵاتییانەوە دەکەن و دوای دەستبەسەرداگرتنی ژمارەکەی، داوای پارەی لێدەکەن
بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی عێراق رایگەیاند، مانگی رابردوو نزیکەی 700 زیندانی لە گرتووخانەکانی عێراق ئازاد کراون، 78یان ئافرەت بوون، ژمارەی ئازاد کراوانیش لە حەوت مانگی رابردوودا گەیشتووەتە 4470 ئازادکراو
د. عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ بە ئەلیکترۆنی و کاخەز، لیستی ناوی بەربژێرانی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانمان بۆ وەزارەتەکانی ناوخۆ لە بەغدا و هەولێر و دەستەکانی دەستپاکی لە حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان بۆ لێکۆڵینەوە نارد."
بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی، بڕیارە رۆژی سێشەممە، 6ـی ئابی 2024، دادگەی فیدراڵیی عێراق بۆ سکاڵایەکی پەرلەمانتار رائید مالیکی کۆببێتەوە، کە لە دژی محەممەد شیاع سوودانی تۆماری کردووە.
نەخۆشیی ئەیدز لە رێگەی ڤایرۆسی HIVـیەوە تووشی مرۆڤ دەبێت. رێگەکانی گواستنەوەی بریتین لە؛ سێکسکردن، گواستنەوەی لە رێگەی خوێنەوە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیکە، یانیش گواستنەوەی لە دایكەوە بۆ كۆرپەلەكەی.
رۆژی دووشەممە سەرچاوەیەک لە بانکی ئیسلامیی زەینی عێراق بە رووداوی گوت: "بەهۆی کێشەی داراییەوە بانکەکە سەرپەرشتیاری بۆ دانرا، بەشێکیشی پەیوەستە بەوەی بەپێی رێککارەکانی بانکی ناوەندی کاری نەکردووە، وەکو ئەو بانکە بانگەشەی بۆ دەکات."
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو پەرلەمانتارانەی بڕوانامەی دیبلۆمیان هەیە 2 ملیۆن و 800 هەزار دینار تاوەکو 3 ملیۆن و 500 هەزار دیناریان لێ کەمکراوەتەوە، ئەوانەی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان هەیە لە نێوان یەک ملیۆن و 500 هەزار دینار بۆ 2 ملیۆن دیناریان لێ کەمکراوەتەوە، ئەوانەی ماستەریان هەیە لەنێوان یەک ملیۆن 100 هەزار بۆ ملیۆنێک و 200 هەزار دیناریان لێ کەمکراوەتەوە."
سەرۆکی لیژنەی ناوەندی بۆ تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکانی سلێمانی دەڵێت، لەکۆی 12 هەزار خانووی بێ تاپۆ، نزیکەی 4 هەزاریان تاپۆکراون؛ ئاماژە بەوەش دەکات، کام ناوچە و گوند زوو نەخشەی تەواو بێت، خانووەکانی تاپۆ دەکرێن.
بڕیارە 13ـی ئەم مانگە دادگەی کارگێڕیی عێراق بڕیار لەبارەی گۆڕانکارییەکانی پارێزگای نەینەوا بدات.
پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای لێخۆشبوونی گشتی کرد و هەمواری یاسای باری کەسیشی خستە کارنامەی کارەوە.
بڕی پارە دزراوەکانی" دزیی سەدە" کە لە یەکێک لە بانکەکانی حکومەتی عێراق لە ساڵانی 2021 و 2022 دزرا، بۆ شەش تریلیۆن و 500 ملیار دینار زیاد دەکات، تاوەکو ئێستا شەش کەس بە بردنی پارەکە تۆمەتبارکراون.
زیاتر لە 100 پەرلەمانتار داوا لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق دەکەن، هەمواری یاسای باری کەسی بخرێتە کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان، ئەو پەرلەمانتارانەی داواکەیان پێشکێشکردووە دەڵێن "پەشیمانبوونەوە لە هەموارەکە نییە."
ئەندامێکی هاوپەیمانیی 188 دەڵێت، هەمواری یاسای باری کەسێتی زیانی بۆ بەهاکانی کۆمەڵگەی عێراقی هەیە و دژی بڕگەکانی دەستووریشە
گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی باندێکی کوشتن، رفاندن و بازرگانیی مادەی هۆشبەری راگەیاند کە دوو ژنیان بە بارمتە گرتبوو و ئەفسەرێکی ئاسایشی ژنیشیان کوشتبوو
سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت دەکات لە ساڵیادی جینۆسایدکردنی کوردانی ئێزدیدا خولەکێک بە بێدەنگی رابوەستن
بانکی ناوەندیی عێراق پێدانی دۆلار بەو کۆمپانیا فڕۆکەوانی و گەشتیارییانە قەدەخە دەکات کە لە لیستی کۆمپانیا سزادراوەکاندان. نەقیبی سەندیکای گەشتیارانی عێراق دەڵێت، "بەشێک لە کۆمپانیاکانمان لە لیستی سزاکاندان."
پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی دەستی بەعس دەکات. بەپێی پڕۆژەکە، دانیشتووانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش قەرەبوو دەکرێنەوە
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم و سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق بەهۆی تۆمەتبارکردنی بە تێوەگلانی لە تیرۆر، سکاڵا لەسەر یەکێک لە سیاسەتمەدارانی پارێزگای ئەنبار تۆماردەکات و دەڵێت: "تۆمەتبارکردنم بۆ هەراسانکردن و مەبەستی سیاسییە."
کۆمیسیۆنی راگەیاندن و گەیاندنی عێراقی لە گشتاندنێکدا کە بۆ سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندنی ناردووە، دەڵێت: "بەپشتبەستن بەو دەسەڵاتانەی پێماندراوە و لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیی مرۆیی و ئەرکی ئەخلاقی و پیشەییەوە داواتان لێدەکەین رووبەرێکی کاتی تەواو بۆ پەخشکردنی ژمارەیەک بەرنامە و هەواڵەکانی رۆشنبیری تەرخانبکرێت بۆ تیشکخستنە سەر ئەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە رفاندن و تاوانەکانی دژ بە ئێزدی و پێکهاتەکانی دیکە کردوونی."
نووسینگەی میدیایی حکومی غەززە، رۆژی پێنجشەممە، 1ـی ئابی 2024، ئامارەکانی 300 رۆژی شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس و گرووپە چەکدارەکانی دیکەی فەلەستینی بڵاوکردەوە:
دژەتیرۆری سلێمانی رایگەیاندووە: "ئەو کەسەی دەستگیرکراوە پێشینەی کاری تیرۆرستیی ھەبووە لەناو رێکخراوی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، توانرا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەلایەن ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر CTGـەوە دەستگیربکرێت."
دزیی سەدە، ساڵی 2022 لە سەردەمی حکومەتی مستەفا کازمی ئاشکرا بوو. دزینی 2.5 ملیار دۆلاری پارەى هەژمارى سپاردەى دارایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیى باجى عێراق بوو لە بانکى رافیدەین لەلایەن پێنج کۆمپانیاوە. تێکڕاى پارە دزراوەکەى بانکى رافیدەین زیاتر لە 3.7 تریلیۆن دینار بووە کە لە رێگەى پێنج کۆمپانیاوە لەنێوان ئابى 2021 و ئەیلوولى 2022 لەو بانکە براوە.
بانکی رەشیدی حکومەتی عێراق دەڵێت بۆ بەجێکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت: "هەرسێ بانکەکەی حکومەتی عێراق داوای ناوی فەرمانبەرانیان کردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ناینێرێت."
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان دوایین دەرفەت دەداتە زانکۆکان بۆ ئەوەی لیستی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانیان بۆ بنێرن بەمەبەستی دامەزراندنیان، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدینیش دەڵێت "ئەنجوومەنی راژە، داوای ناوەکانی کردووە."
"کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێویستی بە زیاتر لە 43 هەزار کارمەند دەبێت بۆ ئەوەی رۆژی هەڵبژاردن هاوکاری کۆمیسیۆن بن لەپێناو بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان."
مەبەست لەو لێکتێگەیشتنە، بەپێی حکومەتی عێراق؛ بۆ بەکارهێنانی باشترینی دەرفەتەکانە لە بواری وزە بۆ زیادکردن و پەرەپێدانی بەرهەمی نەوت و، وەبەرهێنانەکانی گاز و وزەی خۆر لە ناوچەکە.
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق داوا لە یەکێک لە فەرمانگە هەستیارەکانی حکومەتی عێراق دەکات لێکۆڵینەوە لە هاوردەکردنی زێڕ لە عێراق بکرێت، کە بە گوتەی ئەو "گەندەڵیی تێدا دەکرێت" و سەرچاوەیەکە بۆ وەرگرتنی دۆلار و فرۆشتنەوەی لە بازاڕدا
پەرلەمانی عێراق مانگی تەممووزی ئەم ساڵ تەنیا سێ کۆبوونەوەی کردووە، لە هەر کۆبوونەوەیەکیش نزیکەی نیوەی پەرلەمانتاران ئامادە نابن، هیچ کام لە کۆبوونەوەکانیش بۆ چاودێریی کارەکانی حکومەت نەبووە و تەنیا یەک یاساشی پەسند کردووە
دەستەی تەندروستیی بەرگریی شارستانیی لوبنان دوایین ئاماری هێرشەکەی رۆژی 30ـی تەمموزی بەیرووتی بڵاوکردەوە، دەڵێ حەوت کەس گیانیان لەدەستدا، یەکێک لە کوژراوەکانیش راوێژکارێکی سەربازیی ئێرانییە.
شاندێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق سێ رۆژە لە قەزای ئاکرێن بە مەبەستی داننان بە زانکۆی ئەو شارە. دوای وردبینی، شاندەکە راپۆرتێک دەداتە وەزارەتی خوێندنی باڵا
عێراق تاقیکردنەوەکانی بۆریی نەوتی کەرکووک - جەیهانی تەواو کردووە و هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە رێگەی ئەو بۆرییەوە تەنیا رێککەوتنی عێراق و تورکیای ماوە، بەپێی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق؛ چاوەڕوان دەکرێت لە کەمتر لە سێ مانگی داهاتوودا نەوتی پێدا هەناردە بکرێت.
دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، لە مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵدا رێگرییان لە دزینی 60 ملیار دینار کردووە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە بۆ فڕۆکەخانەی بەیرووتی پایتەختی لوبنان و بە پێچەوانەشەوە رەتدەکاتەوە.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە هاوپەیمانیی عەرەبی رایگەیاند بۆ پێکهێنانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک باشترین بژارە ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگارە دوو ساڵ بە دوو ساڵ، دەشڵێت "ئەگەری زۆرە پۆستی پارێزگار بۆ کورد و عەرەب بێت."
حیزبوڵڵای لوبنانی کوژرانی یەکێک لە سەرکردەکانی لەلایەن ئیسرائیلەوە کە یاریدەدەری حەسەن نەسروڵڵای ئەمینداری ئەو حیزبەیە، پشتڕاستکردەوە و دەڵێت هەڵوێستی سیاسییان رۆژی پێنجشەممە لەلایەن ئەمینداری حیزبەکەوە لە ناشتنیدا رادەگەیێندرێت.
حکومەتی عێراق داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات ئەرک و بەرپرسیاریێتیی خۆی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی نێودەوڵەتی ببینێت و کوشتنی بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماسیش بە هەوڵدان بۆ فراوانکردنی ناکۆکی و قەیرانەکان ناودەبات.
سەرۆکی پێشووی بەرەی تورکمانی پێشنیازی کەسێکی عەرەب دەکات بۆ ئەوەی لە بری راکان جبووری بەشێوەی کاتی ببێتە پارێزگار و دەڵێت، هەر هیچ نەبێت واژۆ لەسەر مووچە بکات، چونکە بە گوتەی ئەو مووچەی بەشێک لە دەزگاکان دواکەوتووە.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیاران ژمارەی کۆتایی دەنگدەران و بنکە و وێستگەکانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی پەسند کرد، داوا لە دەنگدەرانیش دەکات کارتی بایۆمەتری وەربگرنەوە
رۆژی سێشەممە، 30-07-2024 ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "دادگەی ناوەندیی تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە کەرخ سزایەکی سووکی بۆ ماوەی یەک ساڵ لە دژی پارێزگاری پێشووی ئەنبار دەکرد، ئەویش بەهۆی دامەزراندنی 83 راوێژکار لە دیوانی پارێزگا بەپێچەوانەی یاسا."
سەعد زەیادی گوتی: "دوای ئەوەی پۆلیسی هاتووچۆ لە رووداوێکی هاتووچۆ ئاگاداردەکرێتەوە، موحسین بە ماتۆڕسکیلی پۆلیسی هاتووچۆ دەچێتە شوێنی رووداوەکە، پێش ئەوەی بگاتە شوێنەکە لە پشتەوە ئۆتۆمبێلێک خۆی پێدا دەکێشێت و گیان لەدەستدەدات."
ئەو بەرپرسەی یەکێتی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد تائێستا لایەنەکانی کەرکووک بۆ دیاریکردنی یەکێک لەو دوو بژاردەیەی بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک هەیە نەگەیشتوون بە رێککەوتن، گوتیشی: "ئێمە لەسەر ئەو دوو بژاردەیە هەیە چی ئەوەی پۆستەکان بە ئاڵوگۆڕ لەنێوان پێکهاتەکان بێت، یان دوو ساڵ بە دوو ساڵ رێکنەکەوتووین، ئێمە پێمانباشە هەموو پێکهاتەکان لە بەڕێوەبردنی پارێزگاکە بەشدار ببن."
حیزبی دەعوەی ئیسلامی کە نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سەرۆکایەتیی دەکات، راگەیێندراوێکی لەبارەی پرۆژەیاسای هەمواری یاسای باری کەسیی عێراق بڵاوکردەوە: "ئازادی خەسڵەتێکی سەرەکیی سەردەمی نوێی سیاسییە کە لە عێراق پێشینەی نەبووە، ئەو ئازادییەش بەرهەمی قوربانیدانی عێراقییە ئازادیخوازەکانە لەسەرجەم پێکهاتەکان، هەمواری یاسای باری کەسی بۆ چەسپاندنی ئازادیی تاکی عێراق هاتووە بۆ پێدانی ماف پێی لەپێناو رێکخستنی باری کەسیی بەپێی ئەو مەزهەبەی باوەڕی پێیەتی."
لە ماوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق تەنیا 11 لێپرسینەوە و میوانداریکردنی بەرپرسان هەبوونە، هیچ وەزیرێکی کابینەکەی سوودانی لێپرسینەوەی لەگەڵدا نەکراوە، میوانداریی تەنیا پێنج وەزیر کراوە.
بەتۆمەتی "سووکایەتیکردن بە حەشدی شەعبی و تۆمەتبارکردنی سەرکردەکانی بە کوشتنی خۆپێشاندەران"، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی سکاڵا لەسەر پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ تۆمار دەکات، داواکاری گشتیش داوای هەڵگرتنی پارێزبەندیی لە پەرلەمان دەکات.
ساعیدی موعەمەر قەزافی، هەڵوێستی خۆی لەبارەی شەڕی ئیسرائیل و حیزبوڵڵا نیشان دا، لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: "ئومێد دەکەم ئیسرائیل حیزبوڵڵا لەسەر زەوی بسڕێتەوە."
بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد، وەزیری کارەبا دەڵێت بەرهەمی کارەبا لە 19 هەزار مێگاواتەوە بۆ زیاتر لە 27 هەزار مێگاوات زیادیکردووە.
چوارچێوەی هاوئاهەنگی کۆبووەوە و داوای لە پەرلەمانی عێراق کرد، خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای باری کەسی بکات، کە لە کارنامەی کۆبوونەوەی چوارشەممەی رابردووی پەرلەمان بەهۆی ناڕەزایەتییەکانەوە دەرهێندرا.
بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی گەرمیان داوای راگرتنی سەرجەم رێککارەکانی مامەڵەی گواستنەوەی کارتی زانیاری و شوێنی نیشتەجێبوونی فەرمانبەران و خانەشینان لە ئیدارەی گەرمیان دەکات بۆ ئەوەی کاریگەریی لەسەر پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی نەبێت.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەنجوومەنی کۆمیسیاران پێنج نموونەی سەرەتایی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسندکرد، هەر پارێزگایەک لە پارێزگاکانی هەولێ، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە، نموونەی کاخەزی تایبەت بەخۆیان هەیە، جگە لەوەش نموونەیەکی کاخەزەکە بۆ دەنگدانی تایبەت دەبێت."
وەزیری ناوخۆی ئێران داوای لە زیارەتکارانی وڵاتەی دەکات، ئەوانەی بۆ یادکردنەوەی چلەی کوژرانی ئیمام حوسێن سەردانی عێراق دەکەن لە حەوت رۆژ زیاتر نەمێننەوە.
لیژنەیەکی پەرلەمانی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە زیانەکانی سووتانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کرد، لیژنەکە داوای راپۆرتێکی وردیان لە وەزارەتەکە لەبارەی زیانەکانەوە کردووە بۆ ئەوەی بدرێتە عێراق بەمەبەستی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان.
بەرپرسێکی عەسائیبی ئەهلی حەق رەتیدەکاتەوە سەرۆکی داهاتووی پەرلەمانی عێراق ئەو بەربژێرە بێت کە ئەوان پشتیوانی لێدەکەن، دەشڵێت پۆستەکە مافی سوننەکانە و ئەوان یەکلایی دەکەنەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، مانگی رابردوو زیاتر لە 100 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو بڕەی هەناردەی ئوردن کراوە زیاتر لە 300 هەزار بەرمیل بووە.
راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، زۆرینەی بۆچوونەکان بەو ئاراستەیەن کە پۆستی پارێزگای کەرکووک لە نێوان هەر سێ نەتەوەکە ئاڵوگۆڕ بکرێت، "دەبێت هەر پێکهاتەیەک یەک بەربژێری هەبێت، بەڵام هیچ لایەنێک ناوی بەربژێری خۆی رانەگەیاندووە."
زیاتر لە 306 هەزار کارتی بایۆمەتریی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان ماون و دابەشنەکراون، کۆمیسیۆنیش دەڵێت دابەشکردنی ئەو کاراتانەی ماون بەردەوام دەبێت، بەپێی کۆمیسیۆن زۆرترین کارتی بایۆمەتری لە پارێزگای دهۆک دابەشکراوە، زۆرترین کارتیش لە ئۆفیسەکانی هەولێر ماون.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، سبەی دووشەممە لیستی ناوی بەربژێرانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رەوانەی وەزارەت و دەستەکان لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.
روانگەی عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، کار دەکات بۆ کۆکردنەوەی هەموو زانیاری و بەڵگەنامەکان لەبارەی خۆپێشاندانەکانی تشرینی ساڵی 2019، بۆ لێپرسینەوە لەوانەی تەقەیان لە خۆپێشاندەران کردووە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کۆبووەوە و رایگەیاند، حکومەت هەموو پێداویستییەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دابینکردووە.
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق: بەشێک لە کرێکارە بیانییەکان، لەنێویاندا پاکستانییەکان، بەناوی گەشتکردنەوە هاتوون و بەبێ مۆڵەت لە عێراق کار دەکەن.
دادگای فیدڕاڵیی عێراق سکاڵایەکی سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێی لەبارەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە رەتکردەوە، سکاڵایەکی پەرلەمانتارێکی یەکێتیشی لەبارەی ئەنجوومەنی شورای کوردستانەوە بۆ مانگی ئەیلوولی داهاتوو دواخست
بەرهەمی هەنجیری نێوخۆی هەرێمی کوردستان لە بازاڕەکاندایە و کیلۆیەک هەنجیری باش بە نزیکەی سێ هەزار دینار دەگاتە دەست خەڵک. وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، بەرهەمی ساڵانەی هەنجیری هەرێمی کوردستان دەگاتە 25 هەزار تۆن.
دوو کەس بە هەردوو ناوی ساختەی "تارا کەریم ئاغا Tara Kareem Agha" و "سۆزان شێخ کەمال بەرزنجی Sozan Shex "Kamal Barzn لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بەتایبەتی مەسنجەر بە شێوەیەکی ساختەکارانە بە ناوی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، داوای پارە و کارتی مۆبایلیان لە خەڵک کردووە.
بڕیارێکی دەستەی گشتیی حەشدی شەعبی بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی تورکمانی و دوورخستنەوەی بەرپرسی هێزەکە لە پۆستەکەی، ناڕەزایەتیی بەشێک لە تورکمانەکانی پارێزگاکانی کەرکووک و سەڵاحەدینی لێدەکەوێتەوە.
سەرۆکی یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی عێراق رایگەیاند، نەگەڕانەوەی 50 هەزار کرێکاری پاکستانی کە بەناوی سەردانی ئایینی هاتوونەتە عێراقەوە راستە. دەشڵێت، "بەشێکی زۆریان لە نەجەف و بەسرەن،" داوا لە مەرجەعیەتی شیعەش دەکات رۆڵیان هەبێت و لەخۆیان نەگرن
فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای دیالە ناوی نزیکەی 1900 کەسی بڵاوکردەوە، کە لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە دەبێت سەردانیان بکەن بەمەبەستی دامەزراندنیان بە گرێبەست
داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانیان بەبەراورد بە هەفتەی رابردوو، نزیکەی دوو ملیار دینار زیادیکردووە.
بەرگری شارستانیی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی پێشمەرگەیەکیان دۆزیوەتەوە، کە دوێنێ ئێوارە کەوتبووە نێو ئاوی خابوورەوە.
ئەنجوومەنی سەربازیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بڕیاری کاراکردنەوەی دیالۆگی کوردی - کوردیی لە ماوەی کەمی داهاتوو دا، دەشڵێت کاری رۆژانەیان لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەبارەی دەستگیرکراوانی داعش و چارەسەرکردنی دۆسیەی کەمپی هۆلە، هەروەها بڕیاری دا خزمەتی شەڕڤانانی خۆبەخش بۆ ساڵێک زیاد بکات.
وەزارەتی دارایی عێراق رەشنووسی رێکخستن و تێکەڵکردن و دووبارە دانانەوەی پەیکەری بانکەکانی حکومەتی عێراق لە کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی وردبینی و چاودێری نێودەوڵەتی وەرگرت و بڕیارە لەم ساڵدا گۆڕانکاری لە بەشێک لەو بانکانەدا بکرێت.
ژمارەیەک بەرپرسی ئەمنیی عێراق و ئەمریکا رایگەیاندووە شەوی رابردوو بە ژمارەیەک مووشەک هێرشکراوەتە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی شەڕی دژ بە داعشی تێدایە، بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
داواکاری گشتیی سلێمانی داوایەک لە دژی ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی دەجوڵێنێت، ئەندامێکی دەستەکە دوای راگرتنی بۆ ماوەیەک بە کەفالەت ئازادکرا.
بەرێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی عێراق رایگەیاند، هەر کەسێک ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل لەسەر شۆستەکان رابگرێت بە 100 هەزار دینار سزا دەدرێت.
ئەو پارەیەی بڵاوکراوەتەوە، وەکو بانکی ناوەندی دەڵێت، "کاخەزێکی یادگارییە و لە بازاڕەکانی نەختی جیهان نەخراوەتەڕوو، تەنیا لەلایەن کۆمەڵەی ملیۆنێرەکانی ئەمریکاوە دەرکراوە، لەلایەن بانکی فیدراڵیی ئەمریکاوە دەرنەچووە و هیچ بەهایەکی دارایی نییە، تەنیا بۆ دیاری بەکاردەهێنرێت."
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان فۆرمی وەرگرتنی زەوی بەسەر بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و دواتر قوتابخانەکان دابەشکرا و، 'ماوە دیاریکراوە بۆ گەڕاندنەوەی فۆرمەکان.'
بەپێی دەستووری ئوردن شا دەتوانێت ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵبوەشێنێتەوە، هەر خۆیشی فەرمانی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەردەکات.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنەکانی عەرەبی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبووەوە و باسی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی پارێزگاکە کرا بە شێوەیەک هیچ پێکهاتەیەکی تێدا پەراوێز نەخرێت. ئەندامێکی بەشداربووی کۆبوونەوەکە دەڵێت، سوودانی بە جیا لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانی و تورکمانییەکانیش کۆدەبێتەوە.
هۆکاری کێشەکەش جیاوازیی کۆپییەکانی خشتەکان و قەبارەی بودجە و سکاڵاکانە لە دادگەی فیدراڵی
گۆڕەکە 14 تەرمی تێدابووە و بۆ سەردەمی چەکدارانی داعش دەگەڕێتەوە.
راوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری دارایی بە رووداوی گوت، قەرزەکانی عێراق گەیشتوونەتە 60 ملیار دۆلار، نزیکەی یەک لەسەر شەشی ئەو قەرزە دەرەکییە.
شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن، بەشداری لە لووتکەی جیهانیی ئازادی ئایینی و پێکەوەژیان دەکات. سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان دەڵێت: "ژمارەیەک دیداری تایبەتمان هەبووە."
رۆژی 2ـی تەممووز، ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا گۆڕانکاریى لە بەرپرسانى 17 یەکەى کارگێڕى کرد، بەشێکیان لادران و کەسانى دیکە خرانە جێگەیان، هەندێکى دیکەیان پۆستەکانیان چۆڵ بوو، پڕکرانەوە.
ئاسایشی هەولێر داوا لە ئافرەتان دەکات خۆیان لەو جۆرە کەسانە بەدووربگرن و نەکەونە پەیوەندی لەگەڵ ئەو هەژمارانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بانگەشەی کاری سیحر و جادوو دەکەن، بۆ ئەوەی نەبنە قوربانیی دەستی ئەو جۆرە کەسانە.
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق داوا دەکات لەکاتی مەشق و راهێنانە سەربازییەکان تووندوتیژیی جەستەیی بەرامبەر راهێندراوان نەکرێت و شکۆیان بپارێزرێت. ئەندامێکی لیژنەی بەرگری و ئاسایش دەڵێت: "بڕیارەکە دوای داواکارییەکی ئێمە دێت."
سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند هیچ عێراقییەک لەنێو ئەو چەکدار و لایەنگرانەی داعشدا نییە، کە ئەم هەفتەیە لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات ئازاد کران.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا کە بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستیی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کردووە، داوا دەکات بەکارهێنانی کیسەی نایلۆن لە چێشتخانە، نانەواخانە و سەموونخانەکان قەدەخە بکەن.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، 11 ئەندامی داعشیان لە پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی دەستگیرکردووە "پیلانی تیرۆرکردنی چەندین فەرماندەی ئەمنی و کاری تێکدەرانەیان لە هەرێمی کوردستان هەبووە"، سێ لە دەستگیرکراوانیش پلەی ئەمیریان هەبووە.
چوار لەو کەسانەی بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکرابوون، بە بڕیاری دادگەیەکی بەغدا ئازادکران، قایمقامی قەزای چەمچەماڵیش دەڵێت "لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی سەر کۆرمۆر درابووە لیژنەیەکی هاوبەشی عێراق و هەرێمی کوردستان."
ئەبو ئیدریس شەرەفی، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە؛ مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە پشتیوانیکردنی برایانمان لە غەززە رۆڵی گەورەی هەبووە.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هەمواری رێنماییەکی پێشتری خۆی تایبەت بە پلەبەرزکردنەوە هەموار کردەوە. هەموارکردنەوەکە تایبەتە بە پلەبەرزکردنەوەی ئەو ئەفسەرانەی پۆستی عەقیدیان هەیە و بۆ عەمید بەرزدەکرێتەوە.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شوانێکی دانیشتووی گوندی نامیق لە سنووری ناحیەی زنانە لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە تەقەی لێکرا و برینداربوو.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، هیچ سنوورێکی خەرجکردنی پارە لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ بەربژێران لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیارینەکراوە.
بەپێی پێشنیازە یاسایەک کە رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکات، مووچە و سەرەتی (ئیمتیاز)ی شەهیدانی شەڕی داعش لە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان هاوتای عێراق دەکرێت و دەخرێتە سەر حکومەتی ناوەندی.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی هەرێمی کوردستان رێنماییەکانی گواستنەوە و دابەزینى خوێندکارانی بۆ ساڵى نوێی خوێندن بڵاوکردەوە. گواستنەوە و دابەزاندن لە کۆلێژ و بەشەکان مانگ و نیوێکی بۆ دیاریکراوە.
پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای لیخۆشبوونی گشتی دەکات، کە تەنیا یەک بڕگەیە. ئەندامێکی لیژنەی یاسایی دەڵێت بەشێک لەو کەسانەی ئێستا لە زیندانەکانن، بە تێپەڕاندنی ئەو یاسایە ئازاد دەکرێن.
بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و بابەتێکی هەستیار تاوتوێ بکات، کە لە دوو خوولی رابردوودا نەکراوە، ئەویش هەمواری یاسای باری کەسییە.
مامۆستا ئایینییەکە قسە بۆ رووداو دەکات
سەرۆکی ئەنجوومەنی پەنابەرانی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوای رێککەوتنی ئەمنیی ئێران و عێراق شێوازی مافی پەناخوازی و مانەوە لە هەرێمی کوردستان گۆڕاوە و ماوەی سێ مانگ زیاترە فۆرمی پەناخوازی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە نادرێتە هیچ پەناخوازێک.
بەرپرسێکی رابیتەی بانکە تایبەتەکانی عێراق دەڵێ ئەمساڵ قەبارەی کڕین و فرۆشتنی ئەلیکترۆنی لە عێراق دەگاتە 13 تریلیۆن دینار، باسی ئەوەش دەکات تاوەکو کۆتایی ساڵی رابردوو، زیاتر لە 13 ملیۆن هەژماری بانکی دروستکراون.
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 105 بیری نەوتیان هەڵکەندووە و نۆژەنکردووەتەوە، لە داهاتووشدا دەیان بیری دیکە هەڵدەکەندرێن.
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی سندووقی گێڕانەوەی پارەکانی عێراق رایگەیاند، داوایان لە وەزارەتەکانی دارایی و کشتوکاڵ کردووە بۆ ئەوەی ژمارەیەک پارچە زەویی عیزەت دووری و کوڕەکانییان رادەستبکرێتەوە، کە نزیکەی 700 دۆنم زەوی دەبێت.
دادگەی فیدراڵیی عێراق حەوت سکاڵای تایبەت بە کورسیی پێکهاتەکانی لە پەرلەمانی کوردستان رەتکردەوە بە پاساوی ئەوەی کورسی بۆ پێکهاتەکان تەرخانکراوە.
بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لەسەر رێگەی نێوان ناحیەی مەلا قەرە و گوێڕ لە سنووری پارێزگای هەولێر، دوو کەس کە باوک و کچێکن گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسیش بریندار بوون.
زەوییەکە 182 دۆنم دەبێت و پێشتر لەسەر ناوی ئامادەیی کشتوکاڵی بەکرەجۆ بوو. بەڕێوەبەری پەروەردە هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە دەکات ئەگەر زەوییەکە بدرێت بە وەبەرهێنان.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی کە هاوکات وەزیری هەرێمە بۆ کاروباری پێکهاتەکان دەڵێت، لە پەرلەمانی داهاتووی کوردستاندا کار لەسەر ئەوە دەکەن پشکی پێکهاتەکان ببێتە 15 کورسی؛ ئاماژە بەوەش دەکات، دەبێ پێکهاتەکان لە پەرلەمان مافی ڤێتۆیان هەبێت.
جیاوازیی 15 تریلیۆن دینار لەنێوان خشتەکانی بودجەی گشتی کە حکومەت بۆ پەرلەمان بۆ یەکدییان ناردووە، کێشەی خستووەتە نێوان ئەو دوو دامەزراوەیە. حکومەت دەڵێت، سێ وێنەی خشتەکانی بودجە هەن. ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، سکاڵا لە دادگەی فیدراڵی تۆماردەکەن.
سەرکردەی یەکێک لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق هەڕەشەی ئەوە دەکات هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل زیاد دەکەن و دەڵێت، لە پشتیوانیکردنی فەلەستینییەکانیش بەردەوام دەبن.
کوردێک لە خولێکی وەزارەتی دەرەوەی چین، بە نوێنەرایەتیی پێنج وڵاتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست گوتارێکی پێشکێش کرد. عادل مەلا ساڵح دەڵێت: "بەشێک لە ئامادەبووان لە دەرکەوتنم بە جلی کوردییەوە نیگەران بوون."
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق سزای لەسێدارەدانی بۆ 8 کەس راگەیاند، کە چەکداری خۆکوژیان بۆ بەغدا گواستبووەوە و دووان لەوان لە بەغدا خۆیان تەقاندبووەوە.
بانکی ناوەندیی عێراق لە 6 مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا زیاتر لە 181 ملیار دینار پێبژاردنی لە چوارچێوەی 151 سزای کارگێڕیدا بەسەر کۆمپانیا و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراودا سەپاندووە. چارەکی دووەمی ئەم ساڵ بەراورد بە چارەکی یەکەم، 50%ی سزا کەمیان کردووە
دادگەی فیدراڵیی عێراق دوو سکاڵای تایبەت بە زەویی جووتیاران و خاوەنە رەسەنەکانیان، کە لە سەردەمی دەسەڵاتی بەعس لێیان وەرگیراوە و دراوەتە خەڵک و دامەزراوەکان، بۆ نزیکەی دوو مانگی دیکە دواخست.
15 رۆژ لەبەردەم ئەو دامەزراوانەیە بۆ ئەوەی وردبینی لە شیاوبوونی بەربژێران بکەن و کۆمیسیۆن لە ئەنجامەکەی ئاگاداربکەنەوە
لیژنەکە دەیەوێت وەڵامی ئەو پرسیارەی دەستبکەوێت کە بۆچی عێراق لەو ئۆپەراسیۆنەی تورکیا بێدەنگە
عێراق لە مانگی رابردوودا نزیکەی دوو ملیار لیتر بەنزین و گازوایلی لەنێوخۆدا فرۆشتووە و 15 ملیۆن لیتریشی بۆ فڕۆکەکانی بە مەدەنی و سەربازییەوە تەرخانکردووە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی دوو بازرگانی مادە هۆشبەرەکانی لە پارێزگای دیوانییە راگەیاند کە چوار درۆنیان بۆ گواستنەوەی مادەی هۆشبەر بەکارهێناوە.
بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان و جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە پارێزگای هەڵەبجە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکەوە دەبن. ئەندامێکی سەرکردایەتیی بزووتنەوە دەڵێت، "بۆ ئەوەیە دەنگی هیچ لایەکمان نەفەوتێت".
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا سێ جار پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکاتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، سەرکردەکانی کورد ویستی جیاکردنەوەی هەرێمی کوردستانیان لە عێراق نییە.
بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی لیستی ناوی زیاتر لە 60 بەربژێری رادەستی کۆمیسیۆن کردووە و سەرۆکی لیستەکانیشی لە چوار بازنەکەی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات.
پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین رۆژی دیاریکراو بۆ پێشکێشکردنی لیستی ناوی بەربژێران، لیستەکەی رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات. 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای سلێمانییە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی 11 تۆمەتباری لەنێو کۆگەیەکی گەورەی هەڵگرتنی دەرمان دەستگیرکرد کە ملیۆنان حەبی تێدابووە و بەبێ پشکنین هەڵگیراون.
دوای زیاتر لە 16 ساڵ راوەستان، عێراق دانوستاندنەکانی بۆ بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەی گشتی پەیوەندییەکانی بازرگانیی دەرەکی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت: خۆیان بۆ کۆبوونەوەی سێیەم لەگەڵ تیمی تایبەت بۆ بەئەندامبوونی عێراق ئامادە دەکەن.
لەم هەفتەیەدا فۆرمی وەرگرتنی زەوی بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەولێر دابەش دەکرێت.
بەپێی رێکخراوی روونبین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت، لەماوەی کەمتر لە 7 ساڵدا داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 52 ملیار و 552 ملیۆن دۆلار بووە، لەو بڕە زیاتر لە 5 ملیار دۆلار بۆ خەرجی گواستنەوە رۆیشتووە.
بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گۆڕینی سەرۆکی یەکەکانی کارگێڕی، پارێزگاری نەینەوا داوای کۆبوونەوەی وەزیران و ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لە نوێنەرانی پارێزگاکە دەکات، سەرۆکەکانی ئەو یەکانەی بڕیاری گۆڕینیان بۆ دەرچووە لە دادگەی کارگێڕیی سکاڵا لە دژی دەستەی سەرۆکایەتی و بەتایبەت سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا تۆماردەکەن.
دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان وردبینییان لە لیستی مووچەی وەزارەتی کارەبا و پەرلەمانی کوردستان تەواوکردووە و هیچ کێشەیەک لە لیستی میلاکان و مووچەی ئەو دوو دامەزراوەیە نییە، کۆتایی ئەم هەفتەیە بۆ هەردوو دیوانەکە دیاریکراوە بۆ وردبینیکردنی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و ئەو دامەزراوانەی ماون.
وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر داوا دەکات ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی تاوەکو ئێستا پڕۆژەی 'هەژماری من'یان نەکردووەتەوە، تاوەکو 18ـی ئەم مانگە سەردانیان بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرم.
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رەزامەندی دەربڕی مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی ئەو کەسانە بگرێتەوە دەرۆزەکەر(سواڵکەر)ن. ئەندامێکی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت: "بەشێک لەو سواڵکەرانە لەلایەن باندەکانی مافیاوە بەکاردەهێندرێن."
سبەی دووشەممە، وادەی پێشکێشکردنی لیستی بەربژێرانی هاوپەیمانی، پارت و بەربژێرانی تاکەکەسی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت. بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنیش ژمارەی ئەو پارت و لایەنانە ئاشکرادەکات کە لە گەڕی دووەمی وەرگرتنی لیستەکاندا ناویان پێشکێشکردووە.
بەراورد بە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو، پێنج مانگی یەکەمی ئەم ساڵ نزیکەی هەشت تریلیۆن و نیو دینار خەرجی زیادیکردووە و بەشێکی زۆریشی بەهۆی مووچەوە بووە. شارەزایەکی ئابووری دەڵێت، "عێراق بەرەو چارەنووسێکی مەترسیدار دەڕوات".
وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکانی ئوردن دەڵێت، لەماوەی ساڵێکدا 5 ملیۆن بەرمیل نەوتی کێڵگەکانی کەرکووکیان لە عێراق کڕیووە.
نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ دەڵێت، رۆژی دووشەممە دەست بە دابەشکردنی شایستەی دارایی مانگی نیسانی وانەبێژان دەکرێت.
فوئاد خاکی بەیگی، ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، بێئاگایی خۆی و سەرکردایەتیی پارتەکەی لە بوونی وەها لیستێک بۆ رووداو نیشاندا و گوتی، "ئەگەر لیستێکی ئاوا هەبێت بەشی زۆری بەرپرسانی حیزبی ئێمە و حیزبەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی تێدایە."
رووداو سۆراخی بابەتەکەی لە هەردوو فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان (هەولێر و سلێمانی)ـی کرد، بەڵام رێکارەکە لە هیچیان جێبەجێ ناکرێت.
بانکی ناوەندیی عێراق کەمتر لە سێ هەفتە مۆڵەت دەداتە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی خۆیان تۆمار بکەن یان لەگەڵ یەکدی تێکەڵ بکرێنەوە، "دوای ئەوە هیچ داواکارییەکیان بۆ ئەو مەبەستە لێ وەرناگیرێت،" بەوەش چارەنووسی سەتان کۆمپانیا دەکەوێتە مەترسییەوە
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، چەکی 10 ملیار دیناری دیکەی پارەی گەنمی ئەم ساڵی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە و هەوڵ دەدرێت ئەم هەفتەیە دابەشبکرێت
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای ئیدارەی راپەڕین لە سنووری پارێزگای سلێمانی داوا لەو هاوبەشانەیان دەکات کە قەرزی کارەبایان لەسەرە، قەرزەکە بگەڕێننەوە و سوودمەند بن لە لێخۆشبوونی 20%. ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەگەری هەیە رۆژێک کارەبای ئەو هاوبەشانە ببڕدرێت کە قەرزەکەیان ناگەڕێننەوە."
سێ رۆژ بۆ 430 پێشمەرگەکەی لیوای 20ی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق دیاری دەکرێت بۆئەوەی لە "بنکەی کەرکووش" لە پارێزگای دیالە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بکرێت. جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لە بۆشایی ئەمنیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بڵاودەکرێنەوە
محەممەد شیاع سوودانی لە دادگەی فیدراڵیی عێراق تانە لە یاسای دیوانی سەرۆکایەتیی کۆمار و پەیڕەوی نێوخۆییەکەی دەدات و بە "نادەستووری" ناویان دەبات. بەپێی تانەکە، ئەو یاسا و پەیڕەوە پێچەوانەی زیاتر لە 22 مادەی دەستووری عێراقە و بەشێک لە دەسەڵاتەکانی سەرۆکوەزیران و ئەنجوومەنی وەزیران دراونەتە سەرۆککۆمار و دامەزراوەکە
هاوژینی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی پارتی تەقەدووم راست و دروستیی ئەو هەواڵانە یەکلایی دەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن منداڵی بووبێت
بەپێی ماڵپەڕی شەفافیەت، کە داهاتەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بڵاودەکاتەوە، ئەم هەفتەیە داهاتەکانی ئەو دوو پارێزگایە زیاتر لە 16 ملیار دینار بووە، بەراورد بە هەفتەی رابردوو زیاتر لە یەک ملیار و 500 ملیۆن دینار کەمیکردووە
خستنەخوارەوە و شێواندنی پەیکەری کۆدیا، یەکێک لە دیارترین پاشاکانی سۆمەرییەکان لە شارۆچکەیەکی پارێزگای زیقار لە عێراق کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە، شارەوانی و قایمقامییەتی شارۆچەکەکە داوای لێبووردن لە پەیکەرسازەکەی دەکەن و هەفتەی داهاتووش پەیکەرەکە دەگەڕێندرێتەوە بۆ شوێنی خۆی.
بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆمەڵگەیی پارێزگای کەرکووک رایگەیاند، ئەو ژنەی هاوژینەکەی ویستبووی لەگەڵ پێنج منداڵەکەی ئاگریان تێبەربدات لە شوێنێکی پارێزراودان و تەندروستییان باشە. فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ تۆمەتبار دەرچووە
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 358 هەزار کارتی بایۆمەتریی دەنگدەران وەنەرگیراوەنەتەوە کە دەکاتە نزیکەی 10٪ـی کۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە.
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند لە پێنج مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا عێراق زیاتر لە 47 تریلیۆن دینار خەرجی و 54 تریلیۆن دینار داهاتی هەبووە. لەو ماوەیەشدا زیاتر لە 4 تریلیۆن و 10 ملیار دیناریان بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق کوشتنی دوو چەکداری داعشی لە شارۆچکەیەکی پارێزگای دیالە راگەیاند.
سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان پلەی گەرما سێ بۆ پێنج پلەی سیلیزی دادەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە هەندێک ناوچەی عێراق دەگاتە 48 پلە.
لەبارەی کاتەکەیەوە، عێدانی دەڵێت، لە هەفتەکانی داهاتوودا، یان لە چەند مانگی داهاتوودا ئەم بابەتە روودەدات
ئەو کەسە ناوی موراد میرزایە و رۆژی دووشەممە 8ـی تەممووز، لەسەر رێگەی نێوان قەزای شەنگال و تل قەسەب برینداربوو.
بۆ یەکەمجار لە عێراق دوو دادگە لە پارێزگاکانی کەرکووک و ئەنبار ژمارەیەک تۆمەتباریان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە دادگایی کرد، کە تۆمەتبارەکان پێشتر لە بەغدا دەستگیرکرابوون.
گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، لە وەرزی وەرگرتنی گەنمدا سەرکەوتنی باشیان بەدەستهێناوە و تاوەکو ئێستا شەش ملیۆن تۆن گەنمیان وەرگرتووە، دەشڵێت، وەرگرتنی گەنم لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە.
تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێپێچینەوە لە تاوانەکانی داعش-یونیتاد، 46 گێگابایت زانیاری و داتای لەبارەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش رادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
رەعد سامی ئەلعاسی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی "پڕۆژەی عەرەبی" کە بەشێکە لە هاوپەیمانی "سەروەری" بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر، لەو دوو لایەنە سیاسییە کشایەوە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆریی ئاوی ئیفراز سێ لە شاری هەولێر دوای شکانی لە ماوەی کەمتر لە 12 کاژێر چاککرایەوە و لە نزیکترین کاتدا ئاو دەدرێتەوە بەو ماڵانەی بەهۆی شکانی بێ ئاو بوون.
عێراق مامەڵەکردنی بە دراوی یوانی چینی لە حەواڵە داراییەکان راگرت. ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمان دەڵێت، بڕیارەکە لەلایەن بانکی فیدراڵیی ئەمریکاوە بەسەر حکومەتی عێراق سەپێندراوە.
پشووەکە سێ دامەزراوە ناگرێتەوە.
ساڵانی رابردوو ئەو رۆژە لە دامودەزگاکانی عێراق پشووی فەرمی بوو، بەڵام ئەم ساڵ دوای پەسندکردنی یاسایەکی نوێ ئەو رۆژە لە پشووەکان دەرکرا.
باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، دەبێت گەڕاندەوەی پەنابەران و ئاوارەکانی عێراق بۆ وڵات و ناوچەکانی خۆیان ئارەزوومەندانە بێت، پەسنی رۆڵی هەرێمی کوردستانیش لە لەخۆگرتنی ژمارەیەکی زۆری ئاوارە و پەنابەر دەکات.
ئەنجوومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هێرشەکانی تورکیا لەنێو عێراق و هەرێمی کوردستان رەتدەکاتەوە و دەڵێت، دەبێت تورکیا رەچاوی دراوسێیەتی باش بکات، بڕیاریشیدا شاندێک بە سەرۆکایەتی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت بەمەبەستی "یەکخستنی هەڵوێست."
بانکی خانووبەرەی عێراق زیادکردنی سەرمایەکەی بۆ 10 هێندەی پێشووی راگەیاند و دەڵێت، بانکی ناوەندیی عێراق لێبڕینی بۆ ماوەی پێنج ساڵ دواخستووە، ئەوەش وایکردووە زیاتر پارەیان لەبەردەستدا بێت.
بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە شەش مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا زیاتر لە 380 کەس بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆوە لە عێراق گیانیان لەدەستداوە. سەنتەرێکی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، کەمتەرخەمیی شۆفێران و خراپی رێگەوبانەکان هۆکاری سەرەکیی زۆربوونی رووداوەکانن
بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، لە شەش مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا 28 کەس بە سووتان، خنکان لەنێو ئاو و بەهۆی دووکەڵەوە گیانیان لەدەستداوە؛ 971 رووداوی ئاگرکەوتنەوەش تۆمارکراون.
رۆژی پشووى وەرزى یەکەمى پەرلەمانى عێراق کۆتایی دێت و ئەندامێکی لیژنەی یاسایی دەڵێت، هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان یەکێک لە دیارترین کارەکانی وەرزی داهاتووی پەرلەمان دەبێت.
گوتەبێژی دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، سێ رۆژی کۆتایی ئەم هەفتەیە پلەی گەرما لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەرزدەبێتەوە و رۆژی پێنجشەممە هەشت پارێزگا 50 پلەی سیلیزیی گەرما تۆماردەکەن. دەشڵێت "شەپۆلەکە چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت."
سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی پلاندانان، زیاتر لە 10 ملیۆن هاووڵاتیی عێراقی لەژێر هێڵی هەژاریدان و ئەگەر رێگەچارەی راستەقینە بۆ کەمرکردنەوەی نەبێت، ژمارەکە زیاتر دەبێت.
لە هەرێمی کوردستان پێنج شێڵتەری تایبەت بە داڵدەدانی ئافرەتی هەڕەشە لێکراو و یەک شێڵتەری تایبەت بە قوربانییانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ هەن.
بەرهەمێنانی رۆژانەی نەوتی هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس لە مانگی حوزەیرانی رابردوو بۆ کەمترین ئاست دابەزیوە، بەڵام ژمارەیەک وڵات پشکی دیاریکراویان تێپەڕاندووە، عێراق لەو وڵاتانەیە کە رۆژانە بڕی 40 هەزار بەرمیل نەوت زیاتر لەوەی بۆی دیاریکراوە، بەرهەمهێناوە.
پارێزگاری بەسرە بڕیاری دا رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە لە سەرجەم فەرمانگەکانی پارێزگاکە پشووی فەرمی دەبێت، گوتەبێژی دەستەی کەشناسیی عێراقیش دەڵێت: "پێشبینی شەپۆلێکی گەرما دەکەین و بەسرە لە گەرمترینەکانی عێراق دەبێت."
وەزارەتی گەیاندنی عێراق رایگەیاند، بۆ یەکەمجارە هەردوو کۆمپانیای گۆگڵ و مێتا، ئینتەرنێت لە رێگەی عێراقەوە دەگوازنەوە بۆ ئاسیا و ئەورووپا، هێڵەکە بە هەرێمی کوردستانیشدا تێدەپەڕێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێرانەوە کرد و داوای لێکرد "بۆ تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرسی گرنگ" سەردانی عێراق بکات.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زیاتر لە سێ ملیۆن و 789 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە، زۆرترین دەنگدەریش لە سنووری پارێزگای سلێمانین.
رێکخراوی تیمەکانی دروستکەری ئاشتیی کۆمەڵگە (CPT) رایگەیاند لەسەرەتای ئەم ساڵەوە هێزەکانی تورکیا 11 جار بۆردوومانی قەزای شنگال و دەورووبەریان کردووە، لە هێرشەکەی ئەمڕۆشدا دوو کارمەندی کەناڵێکی سەر بە یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) بریندار بوون.
کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە عێراق بەهۆی بڕیارێکی بانکی ناوەندیی عێراقەوە مانگرتنی گشتییان راگەیاند و لە رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیەوە بەشداری لە مەزادی تایبەت بە دراوی بانکەکەدا ناکەن، بەرپرسێکی رابیتەی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە عێراق، دەڵێت: "بڕیارەکەی بانکی ناوەندی بووەتە هۆی دابەزینی زیاتری بەهای دینار."
بانکی ئەهلیی عێراق، رایگەیاند رێککەوتنێکی سەرەتایی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ پێدانی بڕی 50 ملیۆن دۆلار بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەیەک.
بەپێی ئامارەکانی رێکخراوێکی تایبەت بە کاروباری ئاوارە و پەنابەران، لە کەمتر لە 10 ساڵدا، نزیکەی 600 هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتی عێراقی لە رێگەی کۆچکردن گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێنن. هەر لەو ماوەیەدا زیاتر لە 750 هەزار هاووڵاتیی عێراقیی داوای مافی پەنابەرێتییان لە وڵاتانی رۆژئاوا کردووە.
بەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لە سنووری قەزای خورماتوو کوڕ و باوکێکیان کوشت کە ماسیگر بوون. بەڕێوەبەری پۆلیسی خوورماتوو دەڵێت، "داعش دەستڕێژی گوللـەی لێکردوون".
17 هەزار کەس لە پارێزگای نەینەوا بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێندرێن و لە ئەمڕۆوە ئارەزوومەندان دەتوانن ناوی خۆیان پێشکێش بکەن. ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگاکە دەڵێت، دابەشکردنی پلەی وەزیفی دادپەروەرانە و بەگوێرەی چڕیی دانیشتووان دەبێت.
رێکخراوێکی مافی مرۆڤ لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان دەڵێت: بەهۆی دەربڕنی دڵخۆشییان بە بردنەوەی هۆڵەندا لە تورکیا، دەزگای هەواڵگریی تورکیا شەش هاووڵاتییان لە عەفرین دەستگیرکردووە.
مالیزیا خەڵاتی "کەسایەتیی ئیسلامیی نێودەوڵەتی"بە پرۆفیسۆر عەلی قەرەداخی، سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان دەبەخشێت. عەلی قەرەداخی یەکەم کوردە ئەو خەڵاتە وەربگرێت و بە رووداوی گوت: "هەستێکی خۆشە و پێی دڵخۆشم."
رێکخراوی تیمەکانی دروستکەری ئاشتیی کۆمەڵگە (CPT) رایگەیاند، لە مانگی رابردووەوە تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی نوێی دەستپێکردووە و ژمارەیەک بنکەی سەربازیی نوێی دامەزراندووە، بە قوڵایی 15 کیلۆمەتر هاتووەتە نێو خاکی کوردستانەوە. دەشڵێت، بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو وڵاتەوە 162 گوند لە هەرێمی کوردستان چوڵکراون و و زیاتر لە 602 گوندی دیکەش مەترسیی چۆڵبوونیان لەسەرە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداوی، بزووتنەوەی ئەنسارولئیسلامی حووسییەکانی یەمەن لە ناوچەی جادرییەی بەغدا بارەگای پارتەکەیان کردووەتەوە، دوای ئەوەی لە مانگی رابردوو کردنەوەی بارەگای بزووتنەوەی حەماس لە بەغدا لە میدیاکان بڵاوکرایەوە.
هەرچەندە لای سوننەکانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، 7ـی تەممووز یەکەم رۆژی سەری ساڵی نوێی کۆچیی 1446ـە، بەڵام لای شیعەکانی عێراق سبەی یەکەم رۆژی سەری ساڵی کۆچییە.
گوتەبێژی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیاری حکومەت تایبەت بە دابەشکردنی زەوی، رێکارەکانی جیاکردنەوە و ئامادەکردنی زەوی و تەواوکردنی لیستی فەرمانبەران خێرا دەکرێن.
پڕۆژەی "هەژماری من" ئەو مووچەخۆرانە دەگرێتەوە کە مووچەکانیان لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستانە دەوامیان لە سنووری پارێزگای کەرکووکە
لە 18ـی نیسانی ئەم ساڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رایگەیاندبوو، 42 هەزار و 790 کەس لە کەمپی هۆل ماونەتەوە، لەو ژمارەیە 19 هەزار و 526یان عێراقی، 16 هەزار و 778یان سووری و شەش هەزار و 486 کەسیان هەڵگری وڵاتینامەی دیکەبوون.
دوای ئەوەی تورکیا لە قۆناخی چارەگی کۆتایی بە هۆڵەندا دۆڕا، گرژی لەنێوان هاندەرانی هەردوو هەڵبژاردە دروستبوو و پۆلیس چەند کەسێکی دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند سبەی شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە ناوچەی گەرمیان تۆماردەکرێت، کە 48 پلەی سیلیزی دەبێت. نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران دەبێت کە 30 پلەی سیلیزی دەبێت، عێراقیش لە 24 کاژێری رابردوو لە لیستی گەرمترین ناوچەکانی جیهان دەرهاتووە.
داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانیان زیاتر لە 17 ملیار دینار بووە و بەراورد بە هەفتەی پێشوو، 10٪ کەمیکردووە.
کۆمپانیای عێراقی بۆ دەستەبەریی سپاردەکان، کە کۆمپانیایەکی تێکەڵی حکومەتی عێراق و کەرتی تایبەتە رایگەیاند، گەرەنتی ئەو بانکانە دەکەن، کە لە پڕۆژەی 'هەژماری من'دا بەشدارن.
سەنتەرێکی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ هۆشداری لە دزەپێکردنی داتا و زانیارییەکانی زیاتر لە سێ ملیۆن هاووڵاتیی سووری و هاونیشتمانی رۆژئاوای کوردستان لە تورکیا دەدات و دەڵێت: "هەڕەشەیە لەسەر ژیانیان."
ئەنجوومەنی باڵای فەتوای کوردستان دەرهێنانی منداڵدانی ئەو کچانەی لەرووی عەقڵییەوە ناکامن بە کارێکی مەترسیدار ناودەبات و بۆ دەرهێنانیشی ژمارەیەک مەرج دیاریدەکات، دەشڵێت لەرێگەی لیژنەیەکی پزیشکی و شەرعییەوە بڕیاری لەبارەوە بدرێت.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دوو هێڵی هێنانی مادەی هۆشبەر لەرێگەیانەوە بۆ عێراق ئاشکرا دەکات و دەڵێت هەردووکیان لەژێر چاودێریدان، دەشڵێت ئەم ساڵ ئەندامانی 230 تۆڕیان دەستگیرکردووە کە 27یان نێودەوڵەتین.
بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێر رایگەیاند لەبارەی پاڵاوگە نایاساییەکانەوە دوو پێشنیازیان داوەتە پارێزگای هەولێر، دەشڵێت نزیکەی 100 پاڵاوگەی نایاسایی هەن، لەو ژمارەیە کەمتر لە نیوەیان کاردەکەن.
بە گوتەی کوڕەکەی، دەستگیرکردنی باوکی "تەنیا بۆ شکاندنە، ئەگەر نا نە کێشە لە پاسپۆرتەکەیدا هەیە و نە دەزانین کێ و لەسەر چی سکاڵای لەسەر تۆمار کردووە." بۆی داوای روونکردنەوە لە بەرپرسانی یەکەمی یەکێتی لە سلێمانی دەکەن.
بەهۆی مانگرتنی کرێکارانەوە، کارەکانی تێکردن لە بەنداوی مووسڵ راگیراوە و مەترسیی بۆ سەر بەنداوەکە هەیە، بەڵام جێگری بەڕێوەبەری بەنداوەکە رەتیدەکاتەوە کارەکان راگیرابن.
بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق هێشتا زیاتر لە 380 هەزار کارتی بایۆمەتریی دەنگدان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان وەرنەگیراونەتەوە.
وەزارەتی بەرگریی عێراق وادەی چاوپێکەوتنی ئەو خوێندکارانەی بڵاوکردەوە کە ناویان بۆ وەرگرتن لە کۆلێژی سەربازی پێشکێشکردبوو و لە پشکنینەکان دەرچوون. وەزارەتەکە وادەکەی بەپێی پارێزگاکان دابەشکردووە کە لە 9 تاوەکو 22ـی ئەم مانگە سەردانی کۆلێژەکە بکەن.
وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە بەڕێوەبەرایەتییەکانیان دەکەن لە زووترین کاتدا لیستی ناوی ئەو فەرمانبەرانەیان بۆ بنێرن، کە لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند نەبوون، بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی ئیدارەی راپەڕینیش دەڵێت: "ئەم ساڵ زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت."
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان چاودێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا دەکات و بڕیارە دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنەکە راپۆرتێک لەوبارەیەوە بداتە کۆمیسیۆن.
وەرگرتنی لیستی بەربژێران بۆ ئەو پارت و هاوپەیمانێتی و بەربژێرە تاکەکەسییانەی پێشتر پێشکێشیان نەکردبوو، ئەمرۆ دەستپێدەکات و تاوەکو نێوەڕاستی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت. بەرپرسێکی کۆمیسیۆنیش دەڵێت، نزیکەی 80٪ـی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن تەواوبوون.
لە دوای رووسیا و ئێران، عێراق سێیەم گەورەترین سووتێنەری گازی هاوەڵە لە جیهاندا، ئەمە لە کاتێکدایە ساڵی رابردوودا 200 ملیۆن مەتر سێجا سووتاندنی ئەو گازەی کەمکردووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی نۆ ئەندامی داعشی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند، کە بە مادەی چواری یاسای تیرۆر داواکراون و بەشداریی چەندین کاری تیرۆریستییان کردووە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا وەڵامی نووسراوەکەی دەستەی باڵای هاوئاهەنگیی پارێزگاکانی سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی دایەوە و رایگەیاند، بڕیاری گۆڕانکاری لە قایمقام و بەڕێوەبەرانی ناحیەکان، جێبەجێدەکرێت.
کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی تیمەکانی دروستکەری ئاشتیی کۆمەڵگە (CPT)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "لە کاژێر 8:35ـی ئەمشەو (چوارشەممە، 3-7-2024) سوپای تورکیا لە رێگەی فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، سێ جار بۆردوومانی دەووروبەری گوندی زێوکەی لە قەزای پشدەر کرد."
دەستەی باڵای هاوئاهەنگیی نێوان پارێزگاکان لەبارەی گۆڕانکارییەکانی یەکە کارگێڕییەکان لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەواوە دەڵێت، "پەلە نەکەن". دەشڵێت: "یاسا رێگە بە بڕیاردانی دەستپێلکارکێشانەوەی بەکۆمەڵ نادات." ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتیش دەڵێت: "بەنیازین لە دادگەی کارگێڕی سکاڵا لەسەر ئەو گۆڕانکارییانە بکەین."
بانکی رافیدەینی حکومەتی عێراق رایگەیاند، 31 لقی بانکەکە مامەڵەی کاخەزییان بۆ ئەلیکترۆنی گۆڕیوە و کار دەکەن بۆئەوەی لە سەرجەم لقەکانی دیکەی بانکەکەدا پشت بەو سیستمە ببەستن
لە شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا، 3781 کەس لە گرتووخانەکانی عێراق ئازاد کراون، بەشێکیان دوای تەواوکردنی ماوەی زیندانییان و بەشێکیان دوای پێداچوونەوە بە سزاکانیان ئازاد کراون. جێگری سەرۆکی سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، "لە عێراق نزیکەی 65 هەزار کەس لە گرتووخانەکاندان."
محەممەد خالیدی، ئەمنیداری گشتیی پارتی بەیارق خەیر، سەردانەکەی بە "زۆر گرنگ"، ناوبرد، لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەردانەکە زۆر دۆسیەی تێدا باس دەکرێت لەوانە دۆسیەی سیاسی، ئابووری، ئەمنی، بەڵام گرنگترینیان ژمارەیەک دۆسیەی ئەمنی و سیاسی دەبن."
حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نووسراوێکی سەرۆکی دادگەی فیدراڵیی عێراق دەکات، کە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی وەکو هەموو مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق ئازاد کردووە لە بەبانکیکردنی مووچەکانیان لە بانکی حکومی یان تایبەت، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو بانکانەی بەشدارن لە پرۆسەکە
وەزارەتی دادی عێراق رۆژنامەی وەقائیعی بڵاوکردەوە، کە یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشیی تێدا بڵاوکراوەتەوە، بەو جۆرەش یاساکە چووە واری جێبەجێکردنەوە. یاساکە لەشفرۆشی، رەگەزگۆڕین و هاوڕەگەزخوازی بە تاوان ناساندووە
لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی رایگەیاند، رۆژانی پشووش تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی دوانزەی ئامادەیی دەکرێن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەولێر تۆمارکردنی سێ تووشبووی بە تای خوێنبەربوونی راگەیاند، کە دوو لە تووشبووەکان دانیشتووی شاری هەولێرن و ئەوەی دیکەش دانیشتووی بەغدایە، بەمەش ژمارەی تووشبووان بە تای خوێنبەربوون لەهەرێمی کوردستان گەیشتە حەوت کەس.
بەهۆی گرژییەکانی ژمارەیەک شار و شارۆچکەی رۆژئاوای کوردستان و سووریا پێنج کەس بە گوللەی هێزەکانی تورکیا و گرووپەکانی نزیک لەو هێزانە کوژران، لانیکەم 15 کەسی دیکە بریندار بوون. سەرجەم دەروازەکانی نێوان سووریا و تورکیاش داخراون.
سەنتەرێکی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، مانگی رابردوو هێزەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارە سوورییەکانی سەر بەو هێزانە 37 کەسیان لە عەفرین و ناوچەکانی ژێردەستیان رفاندووە، کەسوکارەکانیشان هیچ زانیارییەکانیان لەبارەی چارەنووسیانەوە نییە.
کتێبێکی سەرۆک بارزانی لە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتیدا لەلایەن ناوەندێکی ئەمریکییەوە خەڵاتی دووەم باشترین کتێب بەدەستدەهێنێت، وەرگێڕی کتێبەکە دەڵێت "خەڵاتەکە گرنگە، چونکە کتێبێکی کوردی دەبێتە یەکێک لە باشترینەکان و بۆ یەکەمجاریشە کتێبی سەرکردەیەکی کورد لە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتیدا خەڵات بەدەستدەهێنێت."
هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی حکومەتی عێراق داوای پێکهێنانی حکومەتە خۆجێیەکانی پارێزگاکانی کەرکووک و دیالە و هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەکات. راشیگەیاند، جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت گەیشتووەتە 68٪.
بەهۆی زیادبوونی گرژی و خۆپێشاندانەکانی ئەمڕۆی ناوچەی عەفرین و جەرابلووسی رۆژئاوای کوردستان چوار کەس کوژران و 20ـی دیکە برینداربوون. گرژییەکان لە 15 ناوچەدا هەن و بەهۆیەوە تووندوتیژی لێکەوتەوە.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان کاتی گواستنەوەی مامۆستایانی دیاریکرد. داواش لە بەڕێوەبەر و بەرپرسانی وەزارەتەکە دەکات دەستوەردان لە پرۆسەکەدا نەکەن.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بۆ دامەزراندن و گواستنەوە بۆ پەیمانگەی پیشەیی هەولێر (خوێندنی ئینگلیزی)، پێویستی بە ژمارەیەک پسپۆڕییە و داوا دەکات سیڤی بۆ بنێرن.
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ پەنابەرێکی سووریاییان بۆ ئەو وڵاتە نەگەڕاندووەتەوە، رەتیشیدەکاتەوە حکومەت پێدانی ڤیزەی بە هاووڵاتیانی سووریا راگرتبێت :"ئەوانەی سپۆنسەریان دیارە و پێویستیان بە ڤیزە هەیە بەپێی داواکاری شوێنی کارکردنیان پێیاندەدرێت."
گوتەبێژی حکومەتی ئەفغانستان رایگەیاند، سعودیە ئارەزوو دەکات بەم نزیکانە باڵیۆزخانەکەی لە کابولی پایتەختی وڵاتەکە بکاتەوە.
فەرماندەی پێشووی فیرقەی 10ـی سوپای عێراق، کە کوردە بە بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی پارێزگای کەرکووکە و لە شوێنی لیوا کاوە غەریب، دەستنیشانکرا.
ناڕەزایەتییەکانی دژ بە سوپای تورکیا و هێزەکانی سەر بەو سوپایە لە ناوچەی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان زیاتر بووە و بەپێی ژمارەیەک وێنە و ڤیدیۆی نوێ چەند خۆپێشاندەرێک ئاڵاوی تورکیایان لەسەر دەروازەی باب سەلامەی نێوان سووریا و تورکیا دابەزاندووە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، 950 کامێرای گەرمبینیان لەسەر سنوورەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ داناوە
ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق رایگەیاند، لە سێ مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا لە عێراق مامەڵەی هاوسەرگیرییان بۆ زیاتر لە 61 هەزار کەس کردووە، 1900 کەسیش ژنی دووەمیان هێناوە
بەپێی ژمارەیەک بەڵگەنامەی نێوان هێڵی ئاسمانیی عێراقی و بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBI، بڕی 700 هەزار دۆلار لە هەژمارەکانی ئەو هێڵە دیارنەماوە و ساختەکاری کراوە. پەرلەمانتارێکیش داوا لە دەستەی دەستپاکی دەکات لێکۆڵێنەوە لە هەژمارە بانکییەکانی هێڵەکە و کۆمپانیایەکی دیاریکراو بکات.
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژ بە داعش رایگەیاند، لە ماوەی هەشت ساڵدا یەک ملیار دۆلاری بۆ پڕچەککردن و راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە تەرخانکردووە، ئێستاش کارەکانی یەکخستنەوەی هەموو هێزەکانی پێشمەرگەیە لە چوارچێوەی لیوا هاوبەشەکاندا
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، 19 کەناڵی تێلیگرام کە بانگەشەیان بۆ لەشفرۆشی دەکرد و هەزاران وێنەی ئافرەتی لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق تێدابووە، داخران
دوای دوو رۆژ لەسەرکار لابردنی، بەرپرسێکی باڵای حەشدی شەعبی دەگەڕێندرێتەوە بۆ پۆستەکەی و دەڵێت: "بڕیاری دوورخستنەوەم بە ئاراستەکردن لەلایەن ئەمریکاوە بوو."
محەممەد جەعفەر سەدر، کوڕی محەممەد باقر سەدر کە بە "شەهیدی یەکەم" دەناسرێت، لە ئێکس نووسیویەتی: "تاوانباری یەکەم لە رشتنی خوێنی شەهید سەدری یەکەم و خوشکە عەلەوییەکەی سەدامی تاوانبارە و ئەو چەقۆیەی لە تاوانەکەیدا بەکاریهێناوە گرنگ نییە."
بەپێی دەستەی کەشناسیی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، 28ـی حوزەیرانی 2024، پارێزگاکانی لە ئاستێکی جێگیردا هاوشێوەی سێ رۆژی پێشووی ئەم هەفتەیە دەمێنێتەوە، بەشێوەیەک پلەی گەرمای هیچ پارێزگایەکی ناگاتە 50 پلەی سیلیزی.
داهاتەکانی ئەم هەفتەیەی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانیان زیاتر لە 16 ملیار دینار بووە و بەو پێیە بەبەراورد بە هەفتەی پێشوو، 92٪ زیادی کردووە.
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق رەتیکردەوە لە دەستلەکارکێشانەوەیەکی بە کۆمەڵدا شەش راوێژکار و شارەزا دەستیان لە کار کێشابێتەوە و دەڵێت، هیچ دەستلەکارکێشانەوەیەک پێشکێش نەکراوە.
بە درێژایی 32 ساڵی رابردوودا، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان زۆرترین مەرسوومی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی بۆ دەرچووە، کە لە دوو ساڵ و چوار مانگدا پێنج مەرسوومی بۆ دەرچووە. جگە لەوەی پەرلەمانی کوردستان هەشت جار تەمەنی خۆی درێژکردووەتەوە و 12 جاریش هەڵبژاردنەکان دواخراون.
گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند بەپێی ئەو ئەنجامانەی لە سەرژمێریی ئەزموونی دەستخراون، تێکڕای ئەندامانی خێزان لە عێراق شەش کەس دەبێت، لە پارێزگاکانی باشوور حەوت و لە سلێمانی چوار کەس دەبێت.
رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ (هیومەن رایتس وۆچ)، رایگەیاند، عێراق ژمارەیەک هاووڵاتیی سووریا و هاونیشتمانیی رۆژئاوای کوردستانی دوای راگرتن، بەزۆر ناردووەتەوە بۆ سووریا، داواش دەکات ناردنەوەی ئەو ئاوارە و پەنابەرانە رابگرێت کە عێراق بە ئەنقەست رووبەڕووی مەترسییان دەکاتەوە.
دادگەی فیدراڵی سکاڵای تایبەت بە پابەندکردنی حکومەتی عێراق بە دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بۆ 40 رۆژ دواخست، یەکێک لەو پەرلەمانتارانەی سکاڵاکەی تۆمار کردووە، دەڵێت: "پێشبینی دەکەین لە بەرژەوەندیی سکاڵاکانمان بڕیار بدرێت."
سەرۆکی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو پارەی ئەو موەلیدە ئەهلییانە دەدرێت کە کارەبا بۆ بیری ئاو دابیندەکەن.
لیژنەیەکی وردبینی لە ئەنجوومەنی پارێزگای بابل بە تۆمەتی ساختەکردنی بڕوانامەکانیان، پێشنیازی دوورخستنەوەی دوو ئەندامی ئەنجوومەنی دەکات و دەڵێت :"ئەندامێتیان ناتەواوە." یەکێک لەو ئەندامانەش دەڵێت: "سکاڵام لە دژی ئەو کەسانە تۆمارکرد کە ناوم دەزڕێنن."
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، 15 ملیۆن چەک بە دەستی هاووڵاتیانەوەن و بەردەوام دەبن لە تۆمارکردنیان. راشیگەیاند، ژمارەیەک شوێن و پەیجی سۆشیاڵ میدیایان داخستووە، کە تایبەت بوونە بە فرۆشتنی چەک.
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی پێشوازی لە دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات. جگە لە سوپاسکردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ هەوڵەکانی لەو پێناوەدا، داوا لە حکومەت دەکات گەرەنتی بێگەردیی هەڵبژاردن بکات.
رێکخراوی ئاشتی جیهانیی ئەمریکی ناسراو بە (CPT) رایگەیاند، هێزەکانی تورکیا لە 10 رۆژی رابردوودا زیاتر لە 300 تانکیان بردووەتە سنوورەکانی شەش گوندی هەرێمی کوردستان و ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دەکات.
وەزارەتی بەرگریی سووریا رایگەیاند، شەوی رابردوو ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی کردووەتە سەر دەوروبەری دیمەشق و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و سەربازێکیش بریندار بووە.
"بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا سەرۆکی حکومەت سەردانی هەڵەبجە بکات."
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان داوایکرد وەزارەتی دارایی و ئابووری پەلە بکات لە ناردنی لیستی مووچەی ئەم مانگەی مووچەخۆرانی کوردستان بۆ بەغدا، هەروەها ناردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.
لەلایەن دوو پەرلەمانتاری لیژنەکانی دارایی و یاساییەوە، تانەیەکی دیکە لە خشتەکانی یاسای بودجەی 2024 لە دادگەی فیدراڵی درا، یەکێک لەو پەرلەمانتارانە دەڵێت: "پێشێلکاریی یاسایی زۆر بۆ تێپەڕاندنی کرا."
بە فەرمانی فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو زەینەب ئەللامی، بەرپرسی ئاسایشی حەشدی شەعبی کە لە لیستی سزاکانی ئەمریکایە لە کارەکەی دوورخرایەوە و جێگرەکەی لە شوێنی دانرا.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، مەرسوومی هەرێمیی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی تایبەت بە دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی پێگەیشت و دەڵێت ئامادەین لە 20ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ هەڵبژاردن بکەن.
دووەم تووشبوو بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای سلێمانی و چوارەم لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، پۆلیسی کۆمەڵگەیی پارێزگای ئەنبار کچێکی رزگار کردووە، کە لەلایەن براکانیەوە رووبەڕووی تووندوتیژی دەکرایەوە
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هیچ پاساو و بیانوویەک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەماوە و کۆمیسیۆن ئامادەکاریی تەواوی بۆ هەڵبژاردنەکە کردووە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خەڵاتی پلەی یەکی لە بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیی بە مرۆڤ دەبەخشێتە بەرپرسێکی پێشووی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیی بە مرۆڤ لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، وەزارەتەکەش پێیوایە: "دەستکەوتێکی نوێیە."
ئەنجوومەنی دادوەریی ئوردن تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤی دایە پاڵ 28 کەس، کە بە هۆکاری گیانلەدەستدانی 99 حاجیی ئوردنی دادەنرێن.
دادگەی سلێمانی ئەمڕۆ بڕیاری زیندانیی هەتاهەتایی بۆ تۆمەتباری کوشتنی خواناس وریا گلی دەرکرد کە ساڵێک پێش لەنێو بازاڕی چەمچەماڵ کوژرا.
دەستەی دەستپاکیی عێراق دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری لقێکی بانکی رافیدەینی حکومەتی عێراقی راگەیاند، بە تۆمەتی ئەوەی پێشێلکاریی یاسایی کردووە لە پێدانی پێنج ملیار دینار بە کەسێک، کە بە نیازی دامەزراندنی زانکۆیەکی ئەهلی بووە لە قەزای فەللوجە.
وەزیری کارەبای عێراق رایگەیاند 19 هەزار مێگاوات بەرهەمدەهێنن و رۆژانی کەمی داهاتوو 850 مێگاواتی دیکە دەچێتە سەر ئەو ژمارەیە، دەشڵێت پلانیان بۆ بەرهەمهێنانی سێ هەزار مێگاوات لە رێگەی وزەی خۆرەوە هەیە.
نوێنەری کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراوی هەرێمی کوردستان لە رابیتەی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە عێراق رایگەیاند، نازانن بانکی ناوەندی لەسەر چ بنەمایەک کۆمپانیاکان سزادەدات، سزای هەندێک کۆمپانیا گەیشتووەتە 20 ملیار دینار.
وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پڕۆژەی'هەژماری من' هەنگاوێکە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی دوو مووچەیی و رێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە. "یەکی مانگی ئەیلوول دوا مۆڵەت دەبێت بۆ خۆتۆمارکردنی فەرمانبەران و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان لە هەولێر."
لە تۆمارەکانی پلەی گەرمای 24 کاژێری رابردوو، عێراق لە لیستی گەرمترین ناوچە و شوێنەکانی جیهان پاشەکشێی کردووە و عومان شوێنی گرتووەتەوە.
دادگەی فیدراڵیی عێراق ئەو سکاڵایەی بۆ جاری دووەم دواخست، کە لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە لە دژی مادەیەکی یاسای بودجەی گشتی لەسەر سەرۆکی پەرلەمان تۆماریکردووە.
مامۆستایەکی زانکۆی سەلاحەدین هۆشداری لەنێوچوون و کەمبوونەوەی دارگوێزەکانی دەڤەری باڵەکایەتی پارێزگای هەولێر و ناوچەکانی دیکەش بەهۆی نەخۆشییەکەوە دەدات و دەڵێت: "نەخۆشییەکە بەمدواییە تووشی دارەکان بووە."
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا 20٪ی ئەو قەرزانەی سوودمەندان لە پڕۆژەی قەرزی بچووک وەریانگرتووە خۆش بێت. بەڕێوەبەرێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیش دەڵێت، بە سەدان کەس لە بڕیارەکە سوودمەند دەبن.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری رایگەیاند، لە مانگی ئایاری ئەم ساڵ شەش هەزار و 660 جیابوونەوە لە عێراق تۆمارکراوە. زیاتر لە 28 هەزار و 500 هاوسەرگیری هەبووە.
ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات لە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و حیزبوڵڵا و پشتیوانی ئەمریکا لە هێرشەکان. دەشڵێت: "وڵاتانی زلهێز و گەورە پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکەن و ئەمریکا خۆڵ دەکاتە چاوەوە."
حاجییەکی دیکەی هەرێمی کوردستان کە دانیشتووی شاری سلێمانییە گیانی لەدەستدا. کۆی ئەو حاجییانەی تاوەکو ئەمڕۆ لە حەجی ئەم ساڵ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 31 کەس.
کۆمپانیای نەوتی بەسرە رەتیدەکاتەوە لە ژمارەیەک لە کێڵگەکانی پارێزگاکە کارەکانیان راگرتبێت. باسی ئەو ئاڵا مۆرەش دەکات کە گوایە لە هەندێک لەو کێڵگانە هەڵکراون.
بنکەی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی لالش دەڵێت، کوردایەتی و ئێزدیایەتی لە یەک جەستەدان. هەوڵەکانی ناساندنی کوردانی ئێزدیش بە نەتەوەی جیاواز رەتدەکاتەوە و دەڵێت، ئەو هەوڵانە لە شەستەکانی سەدەی رابردووەوە هەبوون.
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران دەڵێت، لە رۆژانی جەژنی قورباندا نزیکەی 130 هەزار گەشتیار سەردانی سنوورەکەیان کردووە، کە زیاتر لە 20 هەزار کەسیان بیانی بوون.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، ئەم ساڵ زیاتر لە دوو هەزار و 500 دۆنم زەویی چێندراو بە گەنم و جۆ لە سنووری پارێزگاکە سووتاون. پسپۆڕێکیش دەڵێت: بەوپێیە زیاتر لە هەزار و 500 تۆن دانەوێڵە فەوتاوە.
سبەی دووشەممە وادەی تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانێتی و بەربژێرانی تاکەکەسی بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت، ئەم هەفتەیەش کۆمیسیۆن بڕیاری وەرگرتنی لیستی ناوی بەربژێران دەدات
لە بەغدا بارهەڵگرێک لەپێش ئارایشتگەیەک گڕدەگرێت، بووکێک لەو کاتەدا لە ئارایشتگەکەدا بووە و لەترسی ئاگرەکە هەڵدێت
کەشناسیی عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ پلەی گەرما بەراورد بە کۆتایی هەفتەی رابردوو دادەبەزێت و تەنیا چوار پارێزگا پلەکانی گەرمایان لە 50 پلەی سیلیزی و زیاتر دەبێت. سبەی دووشەممەش پلەی گەرما دادەبەزێت و بەرزترین 49 پلە دەبێت.
پارتی دیموکراتی کوردستان دەست بە کۆنفرانسە نێوخۆییەکانی بۆ هەڵبژاردنی ئەندامان و بەرپرسانی ئۆرگانەکانی دەکات و ئەگەری هەیە لە سێ رۆژدا تەواو ببێت.
لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق 15 رۆژ مۆڵەت دەداتە وەزیری ناوخۆ بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بکات و ئەنجامەکانیان بۆ بنێرێت، ئەندامێکی لیژنەکەش دەڵێت "ئاگرکەوتنەوەکانی ئەمساڵ لە رووی ژمارە و شوێنەکانی کەوتنەوەیان، سرووشتی نین."
دادگەی فیدراڵیی عێراق تاوتوێی سکاڵایەک دەکات کە لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دژی مادەیەکی یاسای بودجەی گشتی لەسەر سەرۆکی پەرلەمان تۆمارکراوە.
هێڵی ئاسمانیی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم فڕۆکە لە سعودیەوە دەگاتە فڕۆکەخانەی نەجەف، کە حاجییانی پارێزگای نەجەف و دەوروبەری تێدایە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بەرگریی شارستانیی عێراق تاوەکو کۆتایی وەرزی گەرما و بۆ سێ مانگ دەخرێتە ئامادەباشیی تەواو. بڕیاریش دراوە سەرجەم ئەو شوێن و پڕۆژانەی بە زێدەڕۆ و پێشێلکاری دروستکراون دابخرێن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی بەسرەش لە کارەکەی دووردەخرێتەوە
بەپێی توێژینەوەیەکی ئابووری، کەسێک لە عێراق بۆ ئەوەی ببێتە ملیۆنێر بە دۆلار، زیاتر لە 154 ساڵی پێویستە. لە میسر 603 ساڵ و لە پاکستان 601 ساڵ، بەڵام ئەو ماوەیە لە سویسرا 14 ساڵ و لە قەتەریش 21 ساڵە، شارەزایەکی ئابووری دەڵێت، "پەیوەندیی بەوەوە هەیە لە عێراق ئاستی مووچە و کرێ کەمە".
حاجییەکی دیکەی هەرێمی کوردستان لە سعودیە گیانی لەدەستدا، بەمەش ژمارەی ئەو حاجییانەی هەرێمی کوردستان کە ئەم ساڵ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 23 حاجی.
کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا کە یەکێکە لە گرووپەکانی 'مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق' داوا دەکات پرسی حەج بە نێودەوڵەتی بکرێت و بەهۆی ژمارەی زۆری مردنی حاجییانی ئەم ساڵەوە، رەخنە لە سعودیە دەگرێت و بە"کەمتەرخەم" ناوی دەهێنێت.
بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ساڵی رابردوو کۆمپانیاکانی نەوت و گاز زۆرترین گازی هاوەڵیان لەماوەی پێنج ساڵدا سووتاندووە کە 148 ملیار مەتر سێجا گاز بووە، نۆ وڵاتیش 75٪ـی کۆی گازی هاوەڵیان سووتاندووە، کە عێراق یەکێکیانە.
حاجییەکی دیکەی دانیشتووی قەزای سۆران گیانیلەدەستدا، بەوەش ژمارەی حاجییانی هەرێمی کوردستان کە لە وەرزی حەجی ئەم ساڵ گیانیانلەدەستدا گەیشتە 20 حاجی.
سبەی شەممە، نزمترین پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان لە شارۆچکەی حاجی ئۆمەران دەبێت و لە گەرمیانیش بەرزترین دەبێت، کەشناسیی عێراقیش پێشبینی دەکات لە 7 پارێزگای عێراق، پلەکانی گەرما بگاتە سەرووی 50، پارێزگای زیقاریش بە 52 پلە، گەرمترینی عێراق دەبێت.
بەرگریی شارستانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چوار رۆژی جەژنی قوربانی ئەم ساڵدا بەگشتی 404 رووداو تۆمارکراون، حەوت کەس خنکاون، هەروەها 348 رووداوی ئاگرکەوتنەوەش تۆمارکراون.
کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی (CPT)ی ئەمریکی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە سێ رۆژی رابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی ژمارەیەک شوێن و گوندیان لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک کردووە."
بەرپرسی راگەیاندنی شاندی حاجییانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، 19 هاونیشتمانی کە ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ حەجکردن چوونەتە سعودیە گیانیان لەدەستداوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، تەنیا یەکێک لەوان بە رێگەی فەرمی چووەتە سعودیە و ئەوانی دیکە لە رێگەی ڤیزەی گەشتیارییەوە رۆیشتوون.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، کەسێکیان بە تۆمەتی سووتاندنی نزیکەی 60 هەزار دار و 500 دۆنم پووش و پاوان دەستگیرکردووە.
سەرۆکی سەنتەری عێراق بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بەرپرسی گرتووخانەی حوت لە پارێزگای ناسڕیە رەتیکردووەتەوە لە چوارەم رۆژی جەژنی قوربانی ئەم ساڵدا، 32 کەس لەوانەی تۆمەتبارن بە تیرۆر لەو گرتووخانەیە لەسێدارە درابن.
بەرگریی شارستانیی عێراق 14 رێنمایی تایبەت بە وەرزی هاوین و خۆدوورگرتن لە رووداوەکان-ی بڵاوکردەوە و داوا دەکات لە کاژێر 11 تاوەکو سێی پاشنیوەڕۆ پێویست نەبێت خەڵک راستەوخۆ خۆیان نەدەنە بەر رۆژ و لە تینی گەرمادا گەشت نەکەن.
بەرگریی شارستانیی سۆران لە پارێزگای هەولێر رایدەگەیێنێت: منداڵێکی تەمەن ساڵ و چوار مانگی لەنێو حەوزێکی ئاو لە خنکان رزگار کراوە و منداڵەکە ئێستا لە نەخۆشخانەیە.
فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق رایگەیاند، بە تۆمەتی بەزاندنی سنوور پێنج کەسی بیانیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند: لە چوار رۆژی جەژنی قوربان تەنیا سێ رووداوی هاتوچۆ تۆمارکراون و هیچ کەسێک گیانی لەدەستنەداوە.
گرووپە چەکدارەکانی شیعە کە خۆیان بە "مقاوەمەی ئیسلامی" دەناسێنن، لەبارەی ئەو مۆڵەتەی بە حکومەتیان دابوو بۆ دەرچوونی هێزە بیانییەکان کۆبوونەوە و رایانگەیاند: "دەمانەوێت ئەو دۆسییە بە هەر رێگەیەک بێت دابخەین."
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 21 کەس لەوانەی لە بەلەمە نقومبووەی کەناراوەکانی ئیتاڵیا بێسەروشوێن بوون و خەڵكی ئیدارەی راپەڕین و سۆران و هەولێرن، کەسوکارەکانیان پەیوەندییان بە حکومەتی کوردستانەوە کردووە.
ئەمینداری گشتی حیزبوڵلای لوبنانی، هەڕەشەی لە قوبرس کرد ئەگەر لەکاتی هێرشی ئیسرائیلدا بۆ سەر لوبنان فڕۆکەخانە و سەربازگەکانی بۆ هێزەکانی ئیسرائیل بکاتەوە. دەشڵێت، لە عێراقەوە پێشنیازی ناردنی دەیان هەزار چەکداریان بۆ کراوە، بەڵام پێویستیان پێی نییە.
بەپێی ئامارەکانی کوشتارگەی هاوچەرخیی هەولێر، ئەمساڵ بەراورد بە پار، سەربڕینی ئاژەڵ لە رۆژانی جەژنی قوربانی ئەمساڵ زیاتر لە 45٪کەمیکردووە، ئەمساڵ 844 سەر ئاژەڵ کەمتر لەساڵی رابردوو سەربڕاون.
ئاگری دارستانەکانی پارێزگای چاناککالەی تورکیا کە لە دوێنێوە کەوتبووەوە، دوای نزیکەی 24 کاژێر، کوژێندرایەوە.
سبەی پێنجشەممە کە یەکەم رۆژی وەرزی هاوینی ئەمساڵە، لە نۆ پارێزگای عێراق پلەی گەرما دەگاتە 50 و 51 پلەی سیلیزی.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک لە باکووری رۆژهەڵاتی قەزای رانیە لە ئیدارەی راپەڕین روویدا، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق دەڵێت، گوڕی بوومەلەرزەکە کەم بووە و خەڵکی ناوچەکە هەستیان پێنەکردووە.
سبەی دوایین وادەی خۆتۆمارکردنە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە گرێبەست دابمەزرێن و دوای ئەوە لینکەکە دادەخرێت.
گوتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، وەزیر و وەزارەتی شەهیدان هیچ پەیوەندییەکیان بە حیزبەکەیانەوە نەماوە و بابەتی شەڕەکەی مانگی نیسانی ئەمساڵیان بۆ دادگە بەجێهێشتووە.
رێکخراوێکی ئەمریکی دەڵێت، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئەمڕۆ سێ جار بۆردوومانی دوو ناوچەی بناری قەندیل لە پارێزگای سلێمانی و ناحیەی دێرەلووکی پارێزگای دهۆکیان کردووە.
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە لە رێگەی نێوان قەزاکە و ناحیەی تەکییە، دوو کەس گیانیان لەدەستدا، یەکێکیان هەڵگری وڵاتینامەی سووریایە
لە کۆی 15 گەرمترین ناوچەی جیهان، 10یان لە عێراقن، ناوچەیەکی باشووری کوردستان کە بەدرەیە لە پارێزگای واست لە لیستەکەدا هەیە. گوتەبێژی دەستەی کەشناسیی عێراقیش دەڵێت، پێشبینی دەکەن ئەم ساڵ پلەی گەرما بەرزتر بێت و کەشوهەوا بەتایبەت لە مانگی داهاتوودا گەرمتر بێت لە ساڵی رابردوو
سێشەممەی هەفتەی داهاتوو بۆ یەکەم جار لە عێراق بەبۆنەی جەژنی غەدیری شیعەکانەوە دەکرێتە پشوو، ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "پشووەکە هەموو عێراق دەگرێتەوە."
باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق لەبارەی دانانی گرووپێکی میلیشیایی عێراقی و بەرپرسی یەکەمی گرووپەکە لە "لیستی تیرۆری ئەمریکا" رایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە رووبەڕووبوونەوەی دەسەڵاتی ئێران و هەڕەشەکانی
دەستەی پەیوەندییەکان و ئاسمان و تەکنەلۆژیای سعودیە ئاشکرای کرد، لە یەکەم رۆژی جەژندا حاجییان لە مەککە و شوێنەکانی دیکە نزیکەی 45 ملیۆن پەیوەندیی تەلەفۆنییان کردووە، نزیکەی حەوت ملیۆنیان پەیوەندیی نێودەوڵەتی بوون
هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق هاوئاهەنگییەکانیان بۆ هەژمارکردنی سزاکانی هاتووچۆ دەستپێکردووە و بڕیارە دوای جەژنی قوربان لەوبارەیەوە کۆببنەوە. گوتەبێژی هاتووچۆی عێراق دەڵێت، هاوئاهەنگییەکە لە رێگەی سیدی و ئاڵوگۆڕی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت
پۆلیسی پارێزگەی بەسرە دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی میسریی راگەیاند کە چوار هاوڕێی میسریی خۆی کوشتووە، تەرمەکانی پارچەپارچە کردوون و خستوونەتییە نێو زبڵدانەوە.
عێراق لە رێگەی حەوت پڕۆژەوە دەیەوێت توانای پاڵاوتنی رۆژانەی 500 هەزار بەرمیلی دیکەی نەوت زیاد بکات، بۆ ئەوەش گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی کردووە.
رۆژی شەممەی رابردوو جەڵتەی مێشک لێیدابوو. پێشتر هیچ نەخۆشییەکی نەبوو، بەڵام بەهۆی ئەو جەڵتەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
یەکێک لە کەسوکاری بەشێک لەو کۆچبەرە کوردانەی لەنێو بەلەمە نقومبووەکەی کەناراوەکانی ئیتاڵیا دەڵێت، نزیکەی نیوەی سەرنشینی بەلەمەکە کورد بوون. خێزانێکی پێنج کەسیی خەڵکی رانیە کە ژن و مێردێک و سێ منداڵن، لەنێو بەلەمەکەدابوون، بەڵام نازاندرێت لەنێو رزگاربووەکانن یان خنکاون.
لەماوەی 16 مانگدا لە عێراقدا 404 هەزار و 500 گرێبەستی هاوژینی واژۆکراون، لەبەرامبەردا 98 هەزار و 7 هاوژین جیابوونەتەوە، بەرپرسی رێکخراوێکی ژنان دەڵێ هۆکارەکانی جیابوونەوە زۆرن، لەوانە بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر.
کۆنسووڵی گشتیی فەلەستین لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند وڵاتەکەی بەداوای لێبووردنەوە پیرۆزبایی جەژن وەرناگرێت و سەرۆکی فەلەستینیش داوا دەکات چالاکییەکانی جەژنی قوربان تەنیا بۆ بەجێگەیاندنی سرووتە ئایینییەکان بێت.
دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان لە بێلاڕووس وەرگرتووەتەوە، کە تۆمەتبارە بە بردنی شەش ملیار دینار. دەشڵێت، تۆمەتبارەکە لە وەزارەتی تەندروستی کاری کردووە.
حیزبی دەعوەی ئیسلامی رایگەیاند، لە ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی سەدام حوسێن، شانازی بەوە دەکەن، کە ئەو بە واژۆی نووری مالیکی لەسێدارەدرا، راشیگەیاند، زۆری نەمابوو پیلانی بردنەدەرەوەی سەدام حوسێن پێش لەسێدارەدانی سەربگرێت.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رایگەیاند، دوای پشووی جەژنی قوربان ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە، بەڵام پۆستەکان هەڵنابژێردرێن
لە گوندێکی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، نزیکەی 150 سەر ئاژەڵ کرانە قوربانی و نزیکەی 1200 کیلۆ گۆشت بەسەر دانیشتووانی گوندەکە و خەڵکی دیکەشدا دابەش دەکرێت
دەستەی گشتیی ئاماری سعودیە رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی ئەم ساڵ "ساڵی 1445ی کۆچی،" حەج دەکەن، یەک ملیۆن و 833 هەزار کەس دەبن، زیاتر لە یەک ملیۆن و 611 هەزاریان لە دەرەوەی ئەو وڵاتەوە بۆ بەجێگەیاندنی ئەو فەریزەیە چوونەتە سعودیە
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان داوا لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و کۆمیسیۆن دەکات "هەرچی زووترە،" کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکرێت و کۆسپ نەخرێتە بەردەم بەڕێوەچوونی، بۆئەوەی چیدیکە هەرێمی کوردستان لە بۆشایی یاساییدا نەمێنێتەوە.
رێکخراوێکی ئەمریکی رایگەیاند، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە سوپای تورکیا زیاتر لە 800 جار بۆردوومانی خاکی باشووری کوردستانی کردووە، بەهۆی ئەو هێرشانەوە هەشت کەسی سڤیل گیانیان لەدەستداوە
دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، دوو خانوو دراونەتە کەسێکی نزیکی راکان جبووری، پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت؛ بەڵام ئەو کارە پێچەوانەی یاسایە
سەرۆکی بەرەی تورکمانی رایگەیاند، دوو کەس بە تۆمەتی سووتاندنی بازاڕی قەیسەریی کەرکووک دەستگیر کراون، لە لێکۆڵینەوەکاندا دانیان بەوەدا ناوە کە هەر ئەوان قەیسەریی هەولێر و بازاڕی چەلێی دهۆکیان سووتاندووە
بزووتنەوەی ئیسلامیی عێراق کە پارتێکی عێراقییە و گرووپی چەکداریی (کەتیبەکانی ئیمامی عەلی) هەیە، لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، دوێنێ پێنجشەممە شاندێکی پارتەکەیان بە سەرۆکایەتی یەعقوب زەیدی، سەرۆک و ژمارەیەک ئەندامی مەکتەبی سیاسییان ئامادەی کردنەوەی نووسینگەی باڵی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس بوون لە بەغدا.
یەکەم ئەفسەری کورد بڕوانامەی ماستەری سەربازی لە کۆلێژی سەرکردایەتی و ئەرکانی گشتیی زانکۆی سەربازیی ئەمریکا بەدەستهێنا، ئەفسەرەکە دەڵێت، دەیەوێت لە رێگەی بڕوانامەکەی خزمەت بە هێزەکانی پێشمەرگە بکات.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران رایگەیاند، سەردانەکەی سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەریدەخات هەرێمی کوردستان پێگەیەکی گرنگی هەیە بۆ دۆستایەتی و هاوپەیمانێتی. پێیوایە: "ئەو سەردانانە رۆڵی دەبێت بۆ ئایندەی باشتری گەلی کورد لە ناوچەکەدا."
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا، هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و دەڵێت، "مقاوەمە تاوەکو رزگارکردنی قودس" راناوەستێت و تۆڵەی سەرکردەکەی حیزبوڵڵای لوبنان کە لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژرا دەکەنەوە.
مانگی داهاتوو عێراق دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی تەکسیی نیشتمانی دەکات کە سەرجەم تەکسییەکانی عێراق بە سیستمێکی ئەلیکترۆنی دەبەسترێنەوە و هەر پارێزگایەک رەنگێکی دیاریکراوی پێدەدرێت، بەپێی وەزارەتی گواستنەوە فەرمانبەران نابێت تەکسییان هەبێت و کرێش بە ئەلیکترۆنی وەردەگیرێت.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق سکاڵایەکی لە دادگەی فیدراڵی لە دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکرد و داوا لە دادگەکە دەکات بڕیارەکانی بە نادروست بزانێت و لە سێ مانگی داهاتوودا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.
حکومەتی عێراق دان بە زانکۆی چەرموودا دەنێت. سەرۆکی زانکۆکە دەڵێت، هەنگاوەکە کاریگەریی ئەرێنیی دەبێت.
دوای جەژنی قوربان دادگەی باڵای فیدراڵی تاوتوێی سکاڵایەکی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دژی سەرۆکی پەرلەمان دەکات، کە تێیدا داوایکردووە مادەی 71ـی یاسای بودجە پەیوەست بە بەڕێوەبردنی پۆستەکان بە وەکالەت هەڵبوەشێندرێتەوە.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ماوەی تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانیێتی و لیستەکانی تاکەکەسیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ 12 رۆژی دیکە درێژکردەوە.
شایستە داراییەکانی وانەبێژان لە سەرجەم پەروەردەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دابەشدەکرێت، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ دەڵێت هەوڵدەدەن ئەمڕۆ زۆرترین پەروەردە شایستە داراییەکانی وانەبێژان وەربگرن.
بەرەی تورکمانی لە هەولێر بۆ بەدەستهێنانی کورسیی کۆتای تورکمان بەشداری ناکات. لە سلێمانی لە چوارچێوەی کورسیی پێکهاتەکان بەشداری دەکات. سەرۆکی فراکسیۆنی ئەو حیزبە لە خوولی پێنجەمی پەرلەمان دەڵێت: "لە هەولێر زیاتر لە کورسییەک بەدەستدەهێنین."
بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە کۆمیسیۆن خۆی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرد، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی بزووتنەوە دەڵێت لە هەموو بازنەکانی هەڵبژاردن بەربژێریان دەبێت.
باڵیۆزی ئێران لە عێراق رایگەیاند سەردانەکەی مانگی رابردووی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆڵی کاریگەر گەورە و راستەوخۆی لە گێڕانەوەی پەیوەندییەکان بۆ شێوە ئاساییەکەی هەبووە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رێکارێکی دیکەی تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران گرتەبەر و کۆمەڵێک داواکاری و رێکاری بۆ شارەوانییەکان بۆ دابەشکردنی زەوی خستووەتەڕوو، بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی گەرمیانیش دەڵێت: "هەنگاوی داهاتوو ناردنی ناوی فەرمانبەرانە لەلایەن وەزارەتەکانەوە بۆ شارەوانییەکان."
سبەی پێنجشەممە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ بڕیاردان لەبارەی وادەی وەرگرتنی لیستی بەربژێران بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە. هەر سبەی وادەی تۆمارکردن بۆ هاوپەیمانێتی، پارت و بەربژێران کۆتایی پێدێت.
ئومێد پاڵانی، پارێزەر و یاساناس بۆ جاری چوارەم خۆی بۆ هەڵبژاردن بەربژێرکرد. ئەو دەڵێت: لە پەرلەمانی کوردستان، دەبێتە دەنگی گەنجان و یاساناسان و سەربەخۆکان. دەشڵێت، تانە و تەشەر ساردی ناکەنەوە. بە گوتەی خۆی خەڵکێکی زۆر دەنگی پێدەدەن.
وەزارەتی گەیاندنی عێراق لەسەر داوای پەرلەمانتارێکی کورد داوا دەکات نووسراوێک بۆ کۆمپانیای تەلیگرام بکرێت بەمەبەستی داخستنی ئەو کەناڵانەی بانگەشە بۆ "لەشفرۆشی و لادان" دەکەن. ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: تەنیا لە یەک گرووپیاندا سەدان هەزار عێراقیی تێدایە.
بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەى کوردستان رایگەیاند، ژمارەیەک کورد کە لە دەرەوەی رێنوێنییەکان بۆ حەجکردن چوونەتە سعودیە، لە شاری مەککە دوورخراونەتەوە، بەڵام کەسیان دەستگیر نەکراون
بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق، داهاتی حکومەتی عێراق لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 42 تریلیۆن و 725 ملیار دینار بووە، خەرجییەکانیشی 37 تریلیۆن و 143 ملیار دینار بووە، کە 26 تریلیۆن دیناری بۆ مووچە بووە، خەرجییەکانی هەرێمی کوردستانیش لەو چوار مانگەدا زیاتر لە سێ تریلیۆن دینار بووە، کە 91٪ی بۆ مووچە بووە.
رێکخراوێکی عێراق رایگەیاند، لە چەند هەفتەی رابردوودا عێراق لانیکەم 63 کەسی لەسێدارەداوە و سزاکانیش بەپێی ئەو دانپێدانانە بووە، کە "لەژێر ئەشکەنجەدا وەرگیراون". گوتەبێژی وەزارەتی دادیش رەتیدەکاتەوە و دەڵێت، ئەوانەی لەسێدارەدراون کەمترن لەو ژمارەیە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ بەشداریکردن لە کۆنفڕانسی وەڵامدانەوەی مرۆیی خێرا بۆ غەزە سەردانی ئوردن دەکات و بڕیارە عێراق یارمەتییەکانی بۆ غەزە زیاد بکات، بەرپرسێکی مانگی سووری عێراقیش دەڵێت، تاوەکو ئێستا 750 هەزار تۆن یارمەتییان بۆ غەززە ناردووە.
نەخۆشخانەیەکی شاری نەجەف بەهۆی شۆرتی کارەباوە گڕی گرت، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی پارێزگای نەجەفیش توانیان 41 منداڵی نەبەکام لە سووتان رزگار بکەن.
85%ـی کارەکانی سەرژمێریی ئەزموونی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تەواوبوون و بڕیارە رۆژی هەینیی ئەم هەفتەیە کۆتایی بێت.
ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قەزای ئاکرێ لە پارێزگای دهۆک دەکات و بەردی بناخەی عەلوەی هاوچەرخی قەزاکە دادەنێت، کە بە دووەم گەورەترین بازاڕی میوە لەسەر ئاستی کوردستان دادەنرێت. 30٪ـی پڕۆژەکە تەواوبووە و لە ماوەی سێ ساڵدا هەمووی تەواو دەکرێت.
فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای واست ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە، کە گوایە ژنێک وەکو تۆڵەکردنەوە، ئەندامی نێرینەی هاوژینەکەی بڕیوە.
لەسەر گومانی گەندەڵی لە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی کەرکووک، پەرلەمانتارانی پارێزگاکە دوو داواکاری لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەن و لە رێگەی لیژنەیەکیشەوە لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێدەکەن.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاری دا بە سزادانی ئەو قوتابخانانەی کەرتی تایبەت، کە رێژەی دەرچوون تێیاندا لە 49٪ و کەمترە.
ئەو فەرمانبەرانەی لە رێگەی ATMـەکانی پڕۆژەی "هەژماری من"ـەوە مووچەی مانگی ئایاری ئەمساڵ وەردەگرن بۆ نزیکەی 50 هەزار مووچەخۆر لە سەرجەم وەزارتەکانی هەرێمی کوردستان زیاد دەکات.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە 24ی ئەم مانگەوە دەست بە وەرگرتنی قوتابیانی باخچەی ساوایان و پۆلی یەکی بنەڕەتی دەکەن و ماوەی وەرگرتنەکەش دوو مانگ دەبێت.
وەزارەتی نەوتی عێراق بەنیازە لە رێگەی بۆرییەکەوە نەوتی بەسرە بۆ ئەنبار رابکێشێت و لەوێشەوە بە بەردێک دوو نیشانە بپێکێت؛ نەوتەکە بۆ کەرکووک و ئوردنیش رەوانە بکات.
سکرتێری خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەربژێر کرد و دەڵێت، "هاوپەیمانێتی لەنێوان لایەنەکانی تورکمانی ناکرێت، چونکە یەک کورسی لە هەولێر هەیە و لیستی تاکەکەسی دەبێت."
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری زیادکردنی مووچەی خانەنشینیی کرێکارانی پەسندکرد، بە مەرجێک لە 150 هەزار دینار زیاتر نەبێت، بەڵام بڕیارەکە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
هاوپەیمانیی (بەهاکانی مەدەنی) کە هاوپەیمانێتیی ژمارەیەک پارت و لایەنی سیاسیی عێراقییە، دەرکردنی یەکێک لە پارتە پێکهێنەرەکانی راگەیاند. گوتەبێژی یەکێک لە پێکهێنەرانی هاوپەیمانێتییەکە دەڵێت: "پارتەکە رێکاری دوور لە پرەنسیپەکانی هاوپەیمانێتییەکەی گرتووتەبەر".
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە پێنج مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا، نزیکەی 14 هەزار سکاڵای تووندوتیژیی خێزانی پێشکێشکراون، زۆربەی سکاڵاکان تووندوتیژیی جەستەیی بووە.
دادگەی فیدراڵیی عێراق رۆژی 22ـی مانگی داهاتووی بۆ تاوتوێکردنی سکاڵاکانی تایبەت بە کورسیی کۆتای پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان تەرخانکرد.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس مەرجەکانیان بۆ راگرتنی جەنگ ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "بۆ رزگارکردنی چوار لە بارمتەکان، ئیسرائیل 610 فەلەستنیی کوشت و بریندارکرد."
دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق ئەو سکاڵایەی رەتکردەوە، کە داواکرابوو حکومەتی عێراق بە پێدانی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان پابەند بکرێت، سکاڵاکە لەلایەن پارێزەرێکی کوردەوە لە دژی پێنج بەرپرسی باڵای عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکرابوو.
لێکۆڵینەوە چەند مانگێکە لەو بابەتە دەستیپێکردووە و ژمارەیەک فەرمانبەر و بەرپرسیش تۆمەتبارکراون
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرمی لە بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاگاداری کردوونەتەوە، وەرگرتنی لیستی بەربژێرانیش دواتر دەکرێتەوە
قوباد تاڵەبانی سەردانی دەڤەری راپەڕین دەکات و بڕیارە پڕۆژەیەک بکاتەوە و بەردی بناخەی ژمارەیەک پڕۆژەیش دابنێت
شاندێکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق دێتە هەرێمی کوردستان و ئامانجەکەش تاوتوێکردنی وردبینیی سێ مانگی یەکەمی ئەم ساڵ و هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانە لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان.
نووسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەکان رایگەیاند، رۆژی 17ــی ئەم مانگە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە، بەوەش پێچەوانەی جەژنی رەمەزان، یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی شیعە و سوننە لە عێراق جیاوازە و لە یەک رۆژدا نابێت.
مامۆستایەکی زانکۆ و شرۆڤەکارێکی سیاسی دەڵێت، لە کۆنفرانسێکی دەستەی دەستپاکیی عێراق، کە باسی گەندەڵیی تێدا کراوە، جانتاکەی لێدزراوە.
بەهۆی وەرگەڕانییەوە تانکەرێکی سووتەمەنی لە قەزای دەربەندیخان گڕی گرت و بە گوتەی قایمقامی قەزاکە جگە لە برینداربوونی دوو کەس، زیانێکی زۆری دارایی گەیاندووە و هێشتا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
داهاتە نانەوتییەکانی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بەراورد بە داهاتەکانی هەفتەی رابردوو 71٪ کەمیان کردووە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات رۆژی شەممە پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچە و پارێزگاکانی کوردستان بەرزببنەوە و لە هەندێک ناوچە بگەنە سەرووی 40 پلەی سیلیزی.
سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، دەستیان بە رێکارەکانی گێڕانەوەی دوو لە تۆمەتبارانی دزیی سەتە کردووە کە زیاتر لە سێ تریلیۆن دیناریان بردووە.
مانگی رابردوو 19 چالاکیی بومەلەرزەیی لەلایەن دەستەی دامەزراوەکانی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراقەوە تۆمارکراون، شەشیان لە خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق بووە، کە پێنجیان لە سنووری باشووری کوردستان بوون.
رێکخراوی جیهانیی چاودێری کەشوهەوا رایگەیاند، لە پێنج ساڵی داهاتوودا تێکڕای پلەکانی گەرمای جیهان 1.5 پلە گەرمتر دەبێت و چاوەڕواندەکرێت یەکێک لەو پێنج ساڵە بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار بکرێت.
وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت رایگەیاند، کێشەی سەرەکیی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بەپێی وەزارەتی نەوت زۆریی تێچووی بەرهەمهێنانە. دەشڵێت: بەڕێوەبردنی کەرتی نەوت لە هەرێمی کوردستان و عێراق جیاوازە.
چالاکڤانێکی دیاری کوردی ئێزدی تانەی لە بڕیارێکی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دا و داوا دەکات کورسییەک بۆ ئێزدییەکان لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەبێت. "بێبەشکردنی ئێزدییەکان لە کورسیی کۆتا، بێبەشکردنی مافی دەیان هەزار دەنگدەرە."
سەنتەرێکی عێراقیی تایبەت بە وردبینیی زانیارییەکان رایگەیاند، چێشتخانەی چیللی هاوس کە لە چەند رۆژی رابردوودا رووبەڕووی هێرشی میلیشیاکان بووەوە لە بەغدا و لە بەسرەش داوای داخستنی کراوە گوایە ئەمریکییە و پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکات، ئەمریکی نییە و خاوەنەکەی سەرمایەدارێکی ئوردنییە.
گەنجێکی دانیشتووی چەمچەماڵ دوای نزیکەی پێنج ساڵ مانەوە لە نەخۆشخانەی فێرکاریی کەرکووک، کە بە درێژترین ماوەی مانەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەرکووک هەژمار دەکرێت، گەڕایەوە ماڵەوە.
دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، فەرمانی دەستبەکاربوونی بۆ سەرهان پایداش، بەربژێری براوەی دەم پارتی، وەک سەرۆکی شارەوانیی دووبارە هەڵبژێردراوی قەزای جورنێ رەش لە رووهای باکووری کوردستان دەرکرد.
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکانی گواستنەوە و بەرهەمهێنانی نەوت و گاز کۆبوونەوە، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەناردەکردنەوەی نەوت کاریگەریی زۆری لەسەر بوژاندنەوەی ئابووریی هەرێمی کوردستان دەبێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان لیستی ناوی دوو هەزار لە زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 بڵاوکردەوە، بریکاری وەزارەت دەڵێت :"لەپێناو نەفەوتانی پارەی خوێندکارانە".
وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو شوێنە [ـی پرۆژەکەی گۆیژەی لەسەر بنیاد دەنرێت] موڵکی ئەوانە و پشتگیری هیچ پرۆژەیەک ناکەن کە بەبێ ڕەزامەندی ئەوان لەسەر موڵکی وەزارەتی دارایی کرابێت، یەکێک لە ئەندامانی دەستەی داکۆکی لە سرووشت و موڵکی سلێمانیش دەڵێت، سکاڵا تۆمار دەکەن.
لیژنەی هەرێم و پارێزگاکانی پەرلەمانی عێراق داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات سندووقێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە دابمەزرێنێت، ئەندامێکی لیژنەکە دەڵێت، چاوەڕوانی بڕیاری سەرۆکوەزیرانین.
لەدوای پەسندکردنی خشتەکانی بودجەی 2024 لە پەرلەمانی عێراق، یەک تانە لە دژی خشتەکە لە دادگەی فیدراڵی تۆمارکرا. ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پێشێلکاریی زۆر لە خشتەکانی بودجەدا هەیە.
ئەمڕۆ حکومەتی ئەڵمانیا کاروانێکی دیکەی لە پەناخوازانی دیپۆرتکردوە و گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، زۆرینەی ئەو پەناخوازانە کوردی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانن.
دەستەی دەستپاکیی عێراق گەڕاندنەوەی هاووڵاتییەکی راگەیاند کە تۆمەتبارە بە بەفیڕۆدانی 6 ملیار و 500 ملیۆن دینار لە وەزارەتی تەندروستی، گوایە مووچەی بۆ پاسەوانە وەهمییەکانی وەزارەتەکە خەرجکردووە
بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، بەرپرسانی ئەنجوومەنی هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق و دەزگا هەواڵگرییەکانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆبوونەوە
دادگەی فیدراڵیی عێراق بڕیاردانی لەو دوو سکاڵایە بۆ رۆژی 21ـی مانگی داهاتوو دواخست کە لەلایەن ژمارەیەک جووتیار و خاوەن زەوییەکانی پارێزگای کەرکووکەوە دژی دوو بڕیاری سەردەمی بەعس تۆمارکراون.
هەرچەندە بە بڕیاری حکومەتی عێراق هەر کەسێک لە عێراقەوە بچێتە حەج، بڕی 3000 دۆلاری بە بەهای بانکی ناوەندی کە 131 هەزار دینارە بۆ هەر 100 دۆلارێک بۆ دەگۆڕدرێتەوە، بەڵام ئەمە هەرێمی کوردستانی نەگرتەوە.
ئەو بڕە پارەیەی عێراق کە بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە لە چینە، گەیشتووەتە 5 ملیار دۆلار. روبەیعی دەڵێ "پڕۆژەکان بۆ خزمەتی خەڵک و دابینکردنی هەلی کار دەبن."
فەرماندەی پێشووی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای حەشدی شەعبی کوژرا و وەزارەتی ناوخۆی عێراق باسی کوژرانەکەی دەکات و دەڵێت: "تیرۆر نەکراوە و سێ کەس لەسەر کوشتنەکە دەستگیرکراون."
دادگەی فیدراڵیی عێراق تاتوێی دوو سکاڵای ژمارەیەک جووتیار و خاوەن زەوییەکانی پارێزگەی کەرکووک دەکات، کە بەهۆی دوو بڕیار زەوییەکانیان دراوەتە وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و دارایی عێراق.
بەڕێوەبەری رێکخراوەکەی تایبەت بە ئافرەتان بە رووداوی گوت "تەکنەلۆژیا، بەکارهێنانی مۆبایل، کرانەوە، زوو بەستنی پەیوەندی، هەژاری، تووندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان، ناپاکی و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەریش لە هۆکارە دیارەکانی زیادبوونی جیابوونەوەن."
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لە خشتەکانی بودجەی 2024 ئاڵنگاری هاتووەتە پێش. لیژنەکە رەخنە لە زۆربوونی خەرجییەکان، بەتایبەت بۆ مووچە، دەگرێت و قەبارەی کورتهێنان کە 64 تریلیۆن دینارە، بە زۆر دەزانێت و دەڵێت، قەرزەکانی حکومەتیش زیادیان کردووە
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی پەسندکردنی خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024ی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای لە پەرلەمانتاران کرد هاوکاری حکومەت بن
پەرلەمانی عێراق خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024ـی پەسندکرد، جگە لە گۆڕانکاریی و گواستنەوەی دوو تریلیۆن دینار لە بودجەی وەزارەتەکانەوە بۆ پارێزگاکان، گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لەو خشتەیە نەکرا کە بۆ پەرلەمان نێردرابوو.
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەدایە، ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، کۆبوونەوەکە کە بۆ رێککەوتنی کۆتاییە لەسەر راپۆرتی لیژنەکە بەمەبەستی پەسندکردنی، ئەنجامی باشی هەبووە و رێککەوتن لەنێوان ئەندامانی کراوە.
وەزارەتی دارایی عێراق خەرجکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی دەستپێکرد. ئەندامێکی لیژنەی دارایی دەڵێت: "بڕیارە پێش جەژنی قوربان، مووچەی مانگی حوزەیرانی کارمەندان دابەش بکرێت".
ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا لە عێراق دەستپێکردنی قۆناخی سێیەمی هێرشەکانیانی بۆ سەر ئیسرائیل راگەیاند و گوتی، ئەو چەکانەی لەو قۆناخەدا بەکاریدەهێنن "ئیسرائیل شۆک دەکات."
دەسەڵاتدارانی دادی سوێد دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان لە وەزیری پێشووتری بەرگریی عێراق داخست، ئەمەش دوای تۆمەتبارکردنی بە فێڵکردن و خۆتۆمارکردن بە نەخۆش و وەرگرتنی پارە لە سوێد لەو کاتەی لە عێراقیش مووچەی وەرگرتووە
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوایکرد رۆژی دووشەممە پەرلەمانی عێراق خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024 پەسەند بکات، لیژنەی داراییشی راسپارد پێداچوونەوەی کۆتایی بۆ خشتەکان بکات.
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی موەلیدە ئەهلییەکانی ناو شاری سلێمانی ئاگادار کردەوە، لە رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتووەوە کارکردنی موەلیدەکان دەگۆڕێت، بە جۆرێک کە هەر کاتێک کارەبای نیشتمانی نەبوو، موەلیدەکان ئیش دەکەن، بەمەش کارەبای سلێمانی دەبێتە 24 کاژێری
رێنماییەکانی تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاوکرایەوە، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی ئیدارەی راپەڕین دەڵێت، ئەمساڵ زەوییەکان دابەشدەکرێن.
دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، فەرمانبەرێکی دەستەی گشتیی باجەکانی لە بەغدا لە بۆسەیەکدا لە کاتی وەرگرتنی بەرتیلدا دەستگیرکراوە.
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدوم رایگەیاند لەم خولەی ئێستا ناگەڕێتەوە بۆ کاری پەرلەمانی، دەشڵێت سنوورێک بۆ پێشێلکارییەکانی پابەندنەبوون بە جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان دادەنرێت.
تائێستا چوار تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە پارێزگای کەرکووک تۆمارکراون، سێ لەو تووشبووانە تەندروستیان باشە و ئەوەی دیکەشیان ئەو ئافرەتە بوو، کە گیانی لەدەستدا.
سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ جاری سێیەم لەگەڵ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبووەوە، بەڵام نەیتوانی بیانخاتە چوارچێوەی رێککەوتنێکەوە، ناکۆکیی نێوان یەکێتی و پارتی لەبارەی دوو پێشنیازە سەرەکییەکەی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی پارێزگاکە زیاتر بووە.
تێستەکە بۆ خۆ ئامادەکردنە بۆ سەرژمێریی گشتیی عێراق کە بڕیارە 20ـی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ بکرێت
رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو تۆمارکردنی بایۆمەتریی دەنگدەران لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوانەی لەدایکبووی ساڵی 2006ن یان بایۆمەتریان نەکردووە و لەگەڵ ئەوانەشی کێشەی پەنجەمۆریان هەبوو، کۆتایی دێت، بەرپرسێکی کۆمیسیۆنیش دەڵێت: "بەشێکی زۆری کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر چارەسەرکراوە."
ئاسایشی هەولێر لەبارەی دۆزینەی تەنێکی نامۆ لە گوندێکی سەر بە قەزای قوشتەپەی پارێزگای هەولێر روونکردنەوەی دا و رایگەیاند: "ئەوەی دۆزراوەتەوە تەقینەوە نییە."
ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەشی لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمارکراون گەیشتووەتە 400 هەزار مووچەخۆرا.
بۆ یەکەمجار دادگەیەکی عێراق بڕیارێکی دادگەی فیدراڵی رەتدەکاتەوە و خۆی بە بەرزترین دەستەی دادوەریی لە عێراق ناودەهێنێت، پارێزەرێکیش بڕیارەکە بە بێ پێشینە ناودەبات: "کێشە دروست دەکات."
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، 43 ئۆتۆمبێل بە زیادکردنی ئاشکرا دەفرۆشێت و شەش مەرجی بۆ ئەو کەسانە دیاریکردووە کە دەیانەوێت لە زیادکردنەکە بەشداری بکەن.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق رەتیکردەوە مووچەی فەرمانبەران لە سەرۆکایەتییەکەی عێراق بگاتە سێ ملیۆن و 500 دینار.
دامەزراوەیەک دەڵێت، دەبێ ئەندامانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان زیاتر لە چوار ملیار و 265 ملیۆن دینار بۆ حکومەت بگەڕێننەوە کە دوای بڕیاری هەڵوەشانەوەی خولەکە لەلایەن دادگەی فیدراڵییەوە بە نایاسایی وەریانگرتووە، جگە لە 80 خانوو و شوقە کە هێشتا پەرلەمانتاران نەیانگەڕاندووەتەوە.
بۆ سەرژمێری گشتیی دانیشتووان، وەزارەتی پلاندانانی عێراق پێویستی بە 120 هەزار مامۆستایە، بەپێی بەڕێوەبەری گشتیی ئاماری سلێمانی، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 16 هەزار مامۆستایان پێویستە و وەزارەتی پەروەردە دەستنیشانیان دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مادەی هۆشبەر لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئەو ئافرەتە سەماکارەی یەکێکە لە کاراکتەرە بەناوبانگەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بە "ئوم لوول" دەناسرێت، بە زیندانی تاهەتایی سزا دراوە.
هەر بەهۆی رووداوەکە دوو شەممەی ئەم هەفتەیە، محەممەد برای ئەحمەد گیانی لەدەستدا.
میری ئێزدییان لە عێراق و جیهان و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای رووحانیی ئێزدییان، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی میدیایی رووداو، پیرۆزبایی دەکات و ئومێدی سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت.
لە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی پێکهێنەری ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و محەممەد شیاع سوودانی دا، رێککەوتن لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و دەستپێکردنی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی پارێزگاکە کرا.
تەرمی ئەو هاونیشتمانییە دۆزرایەوە کە پێش نزیکەی مانگێک لە قەرەداغ دیار نەمابوو؛ پۆلیس دەڵێ "هیچ شوێنەوارێکی ئازاردانی پێوە دیار نییە."
سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ سێیەمجار لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی نێو ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە. ئەندامێکی ئەنجوومەنەکەش باسی دوو پێشنیاز بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی پارێزگاکە دەکات زیاتر لە چوار مانگە دواکەوتووە.
بۆ تاوتوێکردنی خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024ی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعە کۆدەبنەوە. کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی دەکرێت
سەرۆککۆماری عێراق یاسای پشووە فەرمییەکانی لە عێراق پەسندکرد. لەپاڵ رۆژانی هەینی و شەممە، 16 رۆژ بەبۆنەی جەژنە جیاجیاکەوە پشووە. لە ساڵێکدا دەکاتە 112 رۆژ. دوای بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەدر دەڵێ "داواکارییەکەم دووبارە دەکەمەوە بۆ دەرکردنی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و داخستنی باڵیۆزخانەکە بە رێگە دیپلۆماسییە کارپێکراوەکان، بەبێ رشتنی خوێن، بۆ ئەوەی رەوشت و ئاشتیخوازییمان لەبەرامبەر تیرۆر و خراپەکارییان نیشانبدەین."
گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، رۆژی 31ـی ئەم مانگە تێستی سەرژمێریی دانیشتووان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەستپێدەکات و سبەی وردەکاریی زیاتر رادەگەیەنن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ ئەوەی ئەم ساڵ سەرژمێری گشتی بکرێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان لیستی ناوی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی شەش ساڵی خوێندنی رابردوو دەداتە ئەنجوومەنی وەزیران بە مەبەستی رەوانەکردنی ئەو لیستە بۆ بەغدا تاوەکو دابمەزرێن.
لە خشتەی بودجەی عێراق کە لە حکومەتەوە رەوانەی پەرلەمان کراوە، بودجەی تەرخانکراو بۆ جێبەجێکردنی مادەی 140ـی دەستووری عێراق زیادکراوە.
جووتیارێکی کورد وەک یەکەم جووتیاری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە فەرمی ناوی دەچێتە لیستی جووتیارانی نموونەیی تۆڕی نێودەوڵەتی (Lighthouse Farms)ـی سەر بە زانكۆی ڤاخنینگی هۆڵەندی، ئەوەش بەهۆی داهێنانەکانی لەبواری کشتوکاڵ، بەتایبەت لە چاندنی 13 جۆر تەماتەدا.
مەحموود مەشهەدانی، بەربژێر بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە دەنگدانی رۆژی 18ـی ئەم مانگەی پەرلەمان دەکات و دەڵێت، دەنگی پووچەڵ هەبوون، بەڵام بە دروست هەژمارکراون.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق دەڵێت، ئەمساڵ زیاتر لە هەزار و 244 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە پارێزگاکانی عێراق هەبوون؛ زیاتر لە 100ـیان لە کێڵگەکانی دانەوێڵە بوون.
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، هەڵوەشاندنەوەی ژمارەیەک تۆڕی فێڵکردن و دەستگیرکردنی 11 تۆمەتباری راگەیاند. یەکێکیان خۆی بە "باوک"ـی بەڕێوەبەری نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ناساندووە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی بەشێک لە قسەکانی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ئیدارەی راپەڕین دەداتەوە و بە "چەواشەکاری" وەسفی دەکات.
شاندێکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بۆ حەوت دۆسیە لە بەغدایە. شاندەکە سەردانی ژمارەیەک وەزارەت و دامەزراوە دەکات. بڕیارە سبەی لەگەڵ سەرۆکۆمار کۆببێتەوە و بەجێکردنی مووچە و بڕیارەکانی داگەی فیدراڵی لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکانیانن.
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ وەزیرانی دارایی و پلاناندن بۆ تاوتوێکردنی خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024ـی عێراق کۆبوونەوە. ئەندامێکی لیژنەکە دەڵێت: "وەزیری دارایی گوتی بابەتی بەجێکردنی مووچە پەیوەندیی بە ئەوەوە نییە."
شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی زەویی جووتیارانی کورد و تورکمان سەردانی بەغدا دەکات. شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی دوو وەزارەت و سەرۆکایەتیی پەرلەمان کۆدەبێتەوە.
بەبۆنەی جەژنی غەدیر کە مانگی داهاتوو بۆ یەکەمجارە دەکرێتە پشوو لە عێراق؛ موقتەدا سەدر داوای کرد سەردانی مەزاری ئیمامی عەلی بکرێت و فەرمانی سازدانی پێشبڕكێیەکی بۆ شیعر و خۆشنووسی کردووە. نووسینگەکەشی بەبێ دیاریکردنی خەڵاتەکان، وردەکارییەکەی بڵاودەکاتەوە
داتاکانی ماڵپەڕی شەفافییەت دەریدەخەن داهاتەکانی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە، بەراورد بە هەفتەی رابردوو زیاتر لە چوار ملیار دینار زیادیانکردووە.
پێنج پارتی کریستیان هەڕەشەی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن ئەگەر چوار داواکارییان جێبەجێ نەکرێت، یەکێکیان گێڕانەوەی هەر پێنج کورسییەکەیانە لە پەرلەمانی کوردستان، کە بە بڕیارێکی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق هەڵوەشێندرانەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، رۆژی شەممە ئاسمان لە نیمچە هەورەوە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و ئەگەری بارانبارین لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە. لە عێراقیش خۆڵبارین دەبێت و پلەی گەرما دادەبەزێت.
لە چەمچەماڵ بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە گەنجێکی تەمەن 23 ساڵان کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە، گیانی لەدەستدا.
لەکۆی زیاتر لە 147 تریلیۆن دینار لە داهاتە بەدەستهاتووەکانی عێراق بۆ ساڵی 2024، زیاتر لە 120 تریلیۆنیان لە رێگەی نەوتەوەیە، داهاتی ئەمساڵیش بەراورد بە ساڵی رابردوو بە نزیکەی 6٪ کەمتر پشتی بە نەوت بەستووە، بەڵام شارەزایەکی ئابووری دەڵێت، "ئەو ژمارانە وەهمین".
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 580 تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، زیاتر لە 300یان بازرگانییان بە مادەکەوە کردووە.
بودجەی ئاسایش و بەرگریی عێراق بۆ ئەم ساڵ زیاتر لە 33 تریلیۆن دینار دەبێت کە زیاتر لە سێ تریلیۆن دیناری لە پار زیاترە. خەرجییەکانی 15.67٪ـی کۆی خەرجییەکانی عێراق پێکدەهێنێت و 80٪ـیشی بۆ مووچە دەڕوات.
هێشتا کێشەی پێنەدانی دۆلار بە بەهای فەرمی بەو کەسانەی دەچنە حەج چارەسەرنەکراوە. بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەش دەڵێت، "لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی لە بانکی TBI بدرێت".
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە کۆتایی هەموو هەفتەیەک بۆ ماوەی 24 کاژێر هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە رێگەی هەولێر بۆ شەقڵاوە و ناوچە گەشتیاری و سەیرانگەکان قەدەخە دەکرێت.
مامۆستایەکی ئایینی کتێبێک لەسەر زانایانی ئایینی نزیکەی 269 ساڵی دەڤەری بێتواتەی خۆشناوەتی لە پارێزگای هەولێر دەنووسێت و ژیانی مامۆستایانی ئایینی دۆکیومێنت دەکات.
نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، بۆ تاوتوێکردنی پرسی دابەشکردنی هێزەکانی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری، ئەمڕۆ لە بەغدا "کۆبوونەوەیەکی گرنگ" دەکرێت. پێشبینیش دەکات تاوەکو مانگێکی دیکە ئەو هێزانە بەسەر ناوچەکاندا دابەشبکرێن.
بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو بۆ خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024ـی عێراق کە ئێستا لە پەرلەمانە، کۆی گشتیی بودجەی حەشدی شەعبی بەراورد بە ساڵی رابردوو 77 ملیار و 908 ملیۆن دیناری زیادی کردووە.
یاریدەدەری هونەریی پارێزگاری کەرکووک ئاشکرای کرد؛ تێستی سەرژمێریی دانیشتووان لە چوار ناوچە دەکرێت، کە بریتین لە گوندی گورگەچاڵ و سێ ناوچەی نێو شاری کەرکووک کە ناوچەیەکی عەرەبنشین، ناوچەیەکی کوردنشین، لەگەڵ ناوچەیەکی تورکمانین.
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، بەپێچەوانەی نووسراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە دەڵێت داهاتەکانی نانەوتیی دوو مانگی رادەستکردووە، "حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ داهاتێکی نانەوتیی بۆ نەناردووین."
وەزارەتی وزە و سامانی کانزایی ئوردن رایگەیاند، عێراق بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ ئەو وڵاتە و درێژکردنەوەی کارکردن بە یاداشتی لێکتێگەیشتنیان بۆ سێ مانگی دیکە، رازی بووە.
سەرۆکی حیزبی یەکێتیی بەیت نەهرێنی نیشتمانیی کریستیانەکان رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو داوایەک بۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەرزدەکەنەوە و داوا دەکەن؛ پێکهاتەکان تۆماری دەنگدانی تایبەت بەخۆیان هەبێت.
جەژنی غەدیر، بە یەکێک لە گەورەترین جەژنەکان لەلای شیعەکان هەژمار دەکرێت، دەڵێن لە رۆژی 18ـی مانگی زیلحیجەی ساڵی 10ـی کۆچی، محەممەد پەیامبەری ئیسلام (د.خ) بە فەرمانی خودا عەلیی کوڕی ئەبو تاڵیبی بە جێنشینی خۆی و ئیمامی موسڵمانان داناوە، ئەو گوتارەشی لە شوێنێک بڵاوکردەوە بەناوی غەدیرخەم کە دەکەوێتە نێوان شارەکانی مەککە و مەدینە؛ بەڵام سوننە مەزهەبەکان لەگەڵ ئەو تێڕوانین و شیکردنەوەیە نین. بۆیە ئەمە بووەتە بابەتێکی ناکۆکیی نێوان سوننە و شیعەکان بەتایبەتی لە عێراقدا تائێستا بەردەوامە.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان گرتنەبەری شەش رێکاری بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون راگەیاند، بەڕێوەبەری ڤێتێرنێریی راپەڕینیش دەڵێت، هەڵمەتێک دەستپێدەکەن
پێنج پارتی سیاسیی کریستیان داوا لە پەرلەمانی عێراق دەکەن، رۆژی 1ـی نیسان کە دەکاتە سەری ساڵی بابلی ئاشووری بکرێتە پشووی فەرمی لە عێراق. دەشڵێن، ئەو رۆژە هاوشێوەی جەژنی نەورۆز بێت.
رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ لە پەروەردەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دابەشدەکرێت و هەفتەی داهاتووش لە پەروەردەکانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک.
نوێنەری کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو رایگەیاند، لەگەڵ بانکی ناوەندیی عێراق لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی تێکەڵکردنی کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستانن کە نزیکەی 600 کۆمپانیا دەبن.
وەزیزی دادی عێراق راسپاردەکانی لێژنەی سڕینەوەی شوێنەوارە خراپەکانی سەر کوردی فەیلی پەسندکرد و بڕیاریدا بە دروستکردنی یەکەیەک بۆ بەدواداچوونی جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان.
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەگەڵ ئەوەی کێشەی کەڵەکەبووی زۆر هەن، بەڵام لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقدا لێکتێگەیشتنی باش هەیە.
پەرلەمانی عێراق لە رێگەی کاراکردنی یاسا و چاودێرییەوە رۆڵ و ئەرکی ئەنجوومەنی پارێزگاکان زیاد و کاریگەر دەکات، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەران کۆنفڕانسێک رێکبخات.
شاندێکی رێکخراوی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بۆ سێ داواکاریی پەیوەست بە مووچەکانیان سەردانی بەغدایان کردووە. گوتەبێژی رێکخراوەکە دەڵێت :"سکاڵا لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵیش تۆمار دەکەین."
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، کارکردن بە دڵنیایی خانەنشینی ئارەزوومەندانە چووە بواری جێبەجێکردنەوە و حکومەت 15٪ـی پارەکەی دەدات، خشتەی ئەو پارەیەی دەبێت لەلایەن کرێکارانیشەوە بدرێت، بڵاوکردەوە.
سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریداوە داهاتە نانەوتییەکانی رادەستی حکومەتی فیدڕاڵی بکات.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم ساڵ زیاتر لە هەزار و 292 رووداوی ئاگرکەوتنەوە و خنکان و هەڵدێران روویانداوە، زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێر بووە، بەهۆی ئەو رووداوانە 61 کەس گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 25 هەزار فەرمانبەر مووچەی مانگی نیسانیان لە رێگەی پڕۆژەی هەژماری منەوە وەرگرت، دەشڵێت تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ 1000 ئامێری راكێشانی پارە دادەنرێن.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق حەوت خشتەی تایبەت بە یاسای بودجەی ساڵی 2024ی پەسند کرد. بەپێی خشتەکان، بودجەی عێراق زیاتر لە 210 تریلیۆن و داهاتەکانیش نزیکەی 144 تریلیۆن دینارە. قەبارەی کورتهێنانیش 63 تریلیۆن دینارە. پارەی تەرخانکراو بۆ مووچە زیاتر لە دوو تریلیۆن دینار زیادیکردووە
سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزارەتی ناوخۆ و رێکخراوی مانگی سووری راسپارد هەموو تواناکانیان بخەنە بەردەستی ئێران بۆ یارمەتیدان لە گەڕان بەدوای هەلیکۆپتەرەکەی سەرۆکۆماری ئەو وڵاتە.
لە سێ مانگی یەکەمی ئەم ساڵ، وەزارەتی دارایی عێراق هیچ بودجەیەکی وەبەرهێنانی بۆ پارێزگاکانی کەرکووک و سەلاحەدین تەرخان نەکردووە کە نزیکەی یەک تریلیۆن دینار بووە. بەغدا، بەسرە و نەینەوا زۆرترینیان بۆ تەرخانکراوە.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق خشتەکانی یاسای بودجەی ساڵی 2024ـی پەسەندکرد و رەوانەی پەرلەمانی کرد. پەرلەمانتارێک دەڵێت: "هەنگاوەکانی پەسندکردنی دەستپێدەکات."
راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، عێراق سەرجەم ئەو قەرزانەی سندووقی نێودەوڵەتیی نەختی داوەتەوە، کە لەنێوان 7 بۆ 8 ملیار دۆلار بووە.
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی رابردوو و ئەم ساڵدا سزای لەسێدارەدان بۆ زیاتر لە 100 بازرگانی مادەی هۆشبەر دەرکراوە. دەشڵێت، ئەم ساڵ دۆسیەی ئەمنیی شەش پارێزگای عێراق لە سوپاوە بۆ پۆلیس دەگوێزرێتەوە.
بەهۆی سووکایەتیکردن بە ژمارەیەک لە هاوەڵانی پێغەمبەری ئیسلام، بەرنامەیەکی کەناڵەکەی قەیس خەزعەلی بۆ ماوەی 30 رۆژ رادەگیرێت.
تانەی بڕیارەکە لەلایەن رزگار حاجی حەمە، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانەوە پێشکێشکرابوو، دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بەرژەوەندیی ناوبراو بڕیاری دا.
سەرۆکی سەنتەری ستراتیژیی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، لە عێراق 216 گۆڕی بە کۆمەڵ هەن، 86یان هەڵنەدراونەتەوە، وەزارەتی شەهیدانی کوردستانیش داوا دەکات حکومەتی عێراق ئەرکی خۆی بۆ هەڵدانەوەیان بگرێتە ئەستۆ.
لە کەرکووک تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا، کە یەکەم تووشبووە ئەم ساڵ تۆمار بکرێت، وەزارەتی تەندروستیی عێراقیش دەڵێت، ئەم ساڵ 40 تووشبوو تۆمارکراون.
لە سێ مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا نزیکەی 20 هەزار خێزان لە 14 پارێزگاکەی عێراق و پارێزگای کەرکووک لێک جیابوونەتەوە، پەرلەمانتارێکیش هۆشداری دەدات کە ئەگەر رێگری نەکرێ، لە داهاتوو جیابوونەوەی هاوژینان دەبێتە مەترسییەکی گەورە.
بەپێی راپۆرتەکەی وەزارەتی دارایی عێراق کۆی خەرجییەکانی عێراق لەو سێ مانگەدا زیاتر لە 25 تریلیۆن و 77 ملیار دینار بووە، زیاتر لە 23 تریلیۆن و 179 ملیار دیناری خەرجیی بەردەوام (فیعلی) و تریلیۆنێک 897 ملیار دیناری خەرجی وەبەرهێنان بووە
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران رایگەیاند لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق، سەرۆککۆماری ئێران باسی ژمارەیەک دۆسیە لەگەڵ بەرپرسان دەکات، دەڵێت، گرنگە سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق تێستی سەرژمێریی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات، سەرژمێرییەکە "ئەلیکترۆنی دەبێت و زیاتر لە 120 هەزار تابلێتی تێدا بەکاردەهێندرێت."
یەکێتیی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان داوا لە حکومەت دەکات مووچە پاشەکەوتکراوەکان و لێبڕینەکان بخاتە سەر ئەو هەژمارە بانکییەی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران دەکرێتەوە.
پەرلەمانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەی داهاتووی بڵاوکردەوە. بەپێی کارنامەکە جگە لە دەنگدان بەربژێری پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، خوێندنەوەی دووەمیش بۆ هەموارکردنەوەی یاسای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن دەکات.
لەکاتێکدا لە بازاڕەکان نرخی 100 دۆلار لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا لەنێوان 145 بۆ 147 هەزار دینارە، بە گوێرەی نووسراوەکە، هەر کەسێک حەج بکات سێ هەزار دۆلاری بە نرخی فەرمی (131 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلار) دەدرێتێ.
چەکدارانی داعش لە نزیک قەزای دووبزی سەر پارێزگای کەرکووک هێرشیانکردە سەر بنکەیەکی سوپای عێراق و دوو سەرباز بریندارن.
وەزیری خوێندنی باڵای عێراق رایگەیاند، بنکەی ئاسمانیی بەلەد و ناحیەیەکی سەر بە پارێزگای بەغدا لە پیسکەرە تیشکییەکان پاککراونەتەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ بەغدا هاوڕان بۆ دانانی میکانیزمێک بۆ رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بە حکومەتی فیدراڵی.
سەرۆک مەسعود بارزانی رایگەیاند، ناكرێت بە هیچ شێوەیەك رێگری لەوە هەبێت پێكهاتەكان رۆڵی خۆیان لە ژیانی سیاسی و پەرلەمانیدا ببینن
پارتێک و فراکسیۆنێکی پێشووی تورکمان لە پەرلەمانی کوردستان لە دادگەی فیدراڵی سکاڵایان لە دژی سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تۆمار کرد؛ هاوشێوەی پێکهاتەی کریستیان داوای گەڕانەوەی کورسیی پێکهاتەکەیان لە پەرلەمانی کوردستان دەکەن
بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) رایگەیاند، پابەندن بە بەجێکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە و چاوەڕوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆئەوەی لیستی ناوی فەرمانبەرانیان بۆ بنێرن
لە مانگێکدا عێراق زیاتر لە سێ تۆن لە یەدەگی زێڕەکەی زیاد دەکات. بەپێی دوایین داتاکانی سندوقی نەختی نێودەوڵەتی، ئێستا عێراق خاوەنی زیاتر لە 145 تۆن زێڕە.
قەرزە نێوخۆییەکانی عێراق لە ماوەی یەک ساڵدا زیاتر لە 7 تریلیۆن دینار و بە رێژەی 10.39٪ زیادیکردووە کە شەش تریلیۆن دینارییان قەرزی بانکەکانی حکومەتە.
باڵيۆزى بهريتانيا له عێراق هێرشەکەی شەوی رابردووی داعش بۆ سەر هێزەکانی عێراق لە پارێزگای سەڵاحەدین سەرکۆنە دەکات و بە بەردەوامیی هەڕەشەکان بۆ سەر عێراق ناوی دەبات.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، لە ناحیەی بامەڕنێ گەنجێک لەلایەن هاوڕێیەکییەوە کوژرا و تۆمەتبارەکە دەستگیر کراوە.
دادگەی فیدراڵی سکاڵای پەرلەمانتارێکی کوردی رەتکردەوە کە داوایکردبوو نرخی بەرهەمە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بێت.
دادگەی کارگێڕیی ناوچەی دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا داواکاریی سەرکردەیەکی پێشووی داعش رەتکردەوە، کە داوای کردبوو نەیگەڕێننەوە بۆ عێراق.
بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسەکەیان، لانیکەم چوار قوتابی لە گەرمیان گیانیان لەدەستدا و حەوتی دیکەش بریندارن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4 پلە بە پێوەری رێختەر لە قەزای مەندەلیی سەر بە پارێزگای دیالە روویدا و هیچ زیانێکی گیانی یان دارایی نەبووە.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەڵوەشاندنەوەی پارتی ئەبناء نەهرێنی پەسندکرد و سەرجەم سامانەکانی گەڕاندەوە بۆ پارتی بزووتنەوەی دیموکراتیی ئاشووری.
دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، رێژەی بەرتیل وەرگرتن لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە 24٪ دەبێت. پارێزگای بابلیش لە پلەی یەکەم دێت لە رووی وەرگرتنی بەرتیلەوە.
لە ناوچەیەکی نێوان پارێزگاکانی سەلاحەدین و دیالە، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی سوپای عێراق و فەرماندەیەکی فەوج و چوار سەرباز کوژران و 8 سەربازی دیکەش بریندار بوون.
پارێزەرێک لە دژی هەڵوەشاندنەوەی 11 کورسیی پێکهاتەکانی لە پەرلەمانی کوردستان لە دادگەی فیدراڵی سکاڵای تۆمارکرد. دەشڵێت، کەمکردنەوەی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان لە 111 کورسییەوە بۆ 100 کورسی "پێچەوانەی دەستوورە".
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، پشکنینی پەنجەمۆر بۆ سەرجەم ئەو دەنگدەرانە لە هەرێمی کوردستان دەکات، کە پەنجەمۆریان نایخوێنێتەوە. بەرپرسێکی کۆمیسیۆنیش دەڵێت، لە عێراق و هەرێمی کوردستان 800 هەزار کەس کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریان هەیە.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بەبۆنەی بردنەوەی خەڵاتی وێبی بۆ دۆکیومێنتاریی 'کۆرۆوای'، پیرۆزبایی لە تۆڕی میدیایی رووداو دەکات.
لە شاری سلێمانی رێگری دەکرێت لە دیدارێک کە بڕیار بوو تێیدا خەڵاتی وەرگێڕی نموونەیی بدرێتە عەبدوڵڵا حەسەنزادە، کهسایهتی سیاسی و ئهدهبیی رۆژهەڵاتی كوردستان.
وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی ئەو نەوت و گازەی ئاشکرا دەکات کە بەهۆی گەڕی پێنجەمی تەواوکاری و شەشەمەوە دەخرێتە سەر بەرهەمی عێراق و رایگەیاند، زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت بۆ بەرهەمی رۆژانە زیاد دەبێت.
لە دادگەی فیدڕاڵی عێراق لە دژی نەهێشتنی کورسیی کۆتای کریستیانەکان دوو سکاڵا لە دژی سەرۆکی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمارکران، سکاڵای یەکەم لەلایەن کەسایەتییەکی کریستیان و دووەمیشیان لەلایەن هاوپەیمانییەکی کریستیان تۆمار کراوە.
درێژکردنەوەی ماوەی یاسایی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق تەنیا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە. بۆ هەڵبژاردنی ساڵی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، کۆمیسیۆنێکی نوێ هەڵدەبژێردرێت.
دادگەی فیدڕاڵی لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیدا سێ سکاڵای پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستانی بۆ کۆتایی مانگی داهاتوو دواخست. سکاڵایەکیشی لە دژی سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی رەتکردەوە.
وەزیری ناوخۆی عێراق واژۆکردنی رێککەوتنێکی پێنج خاڵیی ئەمنیی لەگەڵ سووریا راگەیاند و بڕیارە 22ی تەممووزی ئەم ساڵ کۆبوونەوەی ئەمنیی هەرێمی لە بەغدا بەڕێوەبچێت
ماوەی سێ هەفتە دەبێت هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئوردن راگیراوە؛ وەزارەتی وزە و سامانەکانی کانزایی ئوردن هۆکاری راگرتنی ناردنی نەوت لەلایەن عێراقەوە بۆ ئەو وڵاتە ئاشکرا دەکات و داوای درێژکردنەوەی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوانیان دەکات
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی ئەمساڵ دۆسیەی ئەمنیی پێنج پارێزگا لە سوپاوە بۆ پۆلیسی فیدراڵی بگوازێتەوە، پارێزگای کەرکووک یەکێک دەبێت لەو پارێزگایانە.
بەرهەمی گەنمی ئەم ساڵی جووتیارانی پارێزگای کەرکووک زیاتر لە 500 هەزار تۆن تێدەپەڕێنێت، بەوەش لە ساڵی پار زیاتر دەبێت، تاوەکو ئێستا کەمترین بڕە گەنم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە وەرگیراوە
لیژنەیەکی پسپۆڕ بەدواداچوون بۆ هۆکاری مرداربوونی نەورەسەکانی دەڤەری راپەڕین دەکات و بڕیارە لە ماوەی 24 کاژێردا ئەنجامەکان بخرێنەڕوو.
دوای بێدەنگیی چەند مانگێک و سڕکردنی ساڵێکی رەوتەکەی، موقتەدا سەدر بۆ یەکەمجار لەپاڵ ئاڵا نوێیەکەیدا، ناوی رەوتە نوێیەکەی دەهێنێت. ئەو کە دەرکەوتنی "بێزارکەر"ە بۆ نەیارەکانی، لە ساڵیادی کوشتنی باوکیدا، ناوی ئەو پێنج کەس و لایەنانە دەهێنێت کە بوونە هۆی کوشتنی باوک و دوو براکەی
لە گەڕی پێنج پڵەس و شەشەمی مۆڵەتەکانی نەوت و گاز لە عێراق، پشکی شێری گرێبەستەکان بۆ کۆمپانیا چینییەکان بووە، لە کۆی 9 کێڵگە مۆڵەتی حەوت کێڵگەیان بردەوە، دوو مۆڵەتەکەی دیکەش بۆ کار گرووپ بوو.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و سوپاسی عێراقی کرد بۆ ناردنی یارمەتی و پشتیوانیکردنی دانیشتووانی غەززە.
کۆتایی هێنا بە مشتومڕی بڕیاردان لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی و سەرۆکی پەرلەمانەو و بەشێک لە دەسەڵاتەکانی بۆ سەرۆکی پەرلەمان گەڕاندەوە.
بەپێی گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ، هەفتەی داهاتوو وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و عێراق رێکدەکەون و کۆتایی ئەم مانگە گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت.
دادگەی فیدڕاڵی بڕیارێکی لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە دەرکرد و دەڵێت: بڕیارەکە نادروستە.
دادگەی فیدراڵی وادەی تاوتوێکردنی ئەو سکاڵایەی دیاریکرد کە لە دژی راکان جبووری، پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت تۆمار کراوە، سکاڵاکارەکە داوا لە دادگەکە دەکات بڕیارێکی بەپەلە دەربکات بۆ کشانەوەی سەرجەم دەسەڵاتە دارایی و کارگێڕییەکانی
نوێنەرێکی گشتیی فەرمانبەرانی گرێبەست رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێی بە هەمیشەییکردنییان دەکات.
سەرۆکی پێشووتری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند لە دوای تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە دژی دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان و لابردنی کورسیی پێکهاتەکانەوە، دواخستنی هەڵبژاردن "ئەگەرێکی بەهێزترە".
دادگەی فیدراڵیی عێراق بڕیارێکی کاتی لە بەرژەوەندیی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرکرد و جێبەجێکردنی بڕگەیەکی تایبەت بە ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستانی، راگرت.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند رێکارەکانی کردنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانیان رانەگرتووە و، دەست بە چاپکردنی کاخەزی دەنگدان کرا.
سەرۆکی دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق دەڵێ کۆمپانیایەکی بیانی بۆ وردبینی لە داهاتەکانی شەش ساڵی کۆمپانیاکانی مۆبایل لە عێراق، دەستی بە کارەکانی کرد.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی هاووڵاتییەکی هیندستانی راگەیاند کە لە هەرێمی کوردستان بازرگانیی بە مادەی هۆشبەرەوە کردووە.
دادگەی فیدراڵی تاوتوێی دوو سکاڵا دەکات لەلایەن دوو پەرلەمانتاری عێراقەوە لە دژی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە دژی سەرۆکوەزیران و سەرۆکۆماری عێراق تۆمارکراون.
لەماوەی کەمتر لە ساڵێکدا عێراق 21 کەسی داواکراو و 250 ملیار دۆلاری لە دەرەوە گەڕاندووەتەوە. زۆربەی پارەکەش پێش ساڵی 2003 براوەتە دەرەوە. هەروەها 300 دۆنم زەوی، کە بەناوی عەلی حەسەن مەجید (عەلی کیمیایی) بووە، گەڕێندراوەتەوە بۆ دەوڵەت.
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیی بە مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، ساڵی رابردوو زیاتر زیاتر لە 1800 کەسیان لە چوارچێوەی بازرگانیی بە مرۆڤەوە دەستگیر کردووە.
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق نزیکەی 15 هەزار ناوی مردوویان لە مامەڵەکانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتییان لابردووە، بەهۆی ئەوەی ئەو کەسانە لە ژیاندا نەماون.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رەتیدەکاتەوە کاخەزی دەنگدانیان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان چاپکردبێت: هێشتا لە قۆناخی گفتوگۆین بۆ چاپکردنی.
ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا حەوت چەکداری داعشیان لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەستگیر کردووە. دووان لەوان پلەی ئەمیریان هەیە.
موقتەدا سەدر، لە بڵاوکراوەیەکدا لە هەژماری خۆی لە ئێکس دەڵێت: "ساڵی رابردوو و بەهۆی نەفرەتلێکراوانەوە (خاوەنی دۆزەکە)ـەوە، کە لەبەردەم خودا و پەیامبەر و ئالوبەیتەکەی و لەبەردەم ئێوەشدا لێیان بێبەریم، سەردانیکردنمان قەدەخە کرد".
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، سکاڵای لە دژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمار کرد. سکاڵاکە لە دژی دابەشکردنی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان، کورسیی پێکهاتەکانی تورکمان و کریستیان، تۆمار کراوە. داوا دەکات دادگەکە ئەو دابەشکارییەی کۆمیسیۆن کردوویەتی بە نادەستووری بزانێت و رێکارەکانی کۆمیسیۆن تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رابگیرێن.
دادگەی فیدراڵیی عێراق دوایین سکاڵای دژ بە قەدەخەکردنی خواردنەوە کحولییەکانی رەتکردەوە. هۆکارەکەشی گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی مەرجەکانی پاشگەزبوونەوەی لە بڕیارەکەی پێشووی تێدا نییە، بەوەش سەرجەم سکاڵاکان کە 13 سکاڵا بوون، رەتکرانەوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بازاڕی قەیسەریی هەولێری کرد کە دوێنێ شەو سووتا. جگە لەوەی بەڵێنی بەدواداچوونی وردی بۆ هۆکاری ئاگرەکە و سووتانی بازاڕەکە دا، بەڵێنی نۆژەنکردنەوەشی بە خاوەن دووکانەکان داوە، یەکێک لە زێڕنگرانی بازاڕەکە دەڵێت: "گومان لە هۆکاری ئاگرکەوتنەکەوە هەیە."
وەزارەتی تەندروستیی عێراق لینکی پێشکێشکردن بۆ دامەزراندنی بۆ ئەو کەسانە کاراکرد کە لە زانکۆکەکانی دەرەوەی عێراق کۆلێژ و بەشە پزیشکییەکانییان تەواو کردووە، لینکەکە ماوەی 15 رۆژ کارا دەبێت و دامەزراندن دەرچووانی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لێچوونی بڕێکی زۆر نەوت لە کێڵگەی حەمرین لە پارێزگای سەڵاحەدین کە بووەتە هۆی پیسبوونی زەوییە کشتوکاڵییەکان، رەتدەکاتەوە و دەڵێت ئەوەی بڵاوبووەتەوە کۆنە.
یەدەگی زێڕی عێراق لە ماوەی ساڵێکدا 10 تۆن زیادی کردووە و گەیشتووەتە زیاتر لە 142 تۆن. ئێستا عێراق لە یەدەگی زێڕ لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پلەی پێنجەم دێت.
دادگەى فیدراڵى عێراق تاوتوێى سکاڵایەک لە دژی قەدەخەکردنی خواردنەوە کحولییەکان دەکات، سکاڵاکاران داوا دەکەن دادگە لە بڕیارێکى پێشووی خۆى پاشگەزببێتەوە.
ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەیدا و لەبەردەم محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەشێک لە سەرکردەکانی دیکەدا هەشت داواکاریی خستەڕوو. یەکێکیان پەیوەست بوو بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانەوە
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری رابردووی بارانبارینی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە؛ ناحیەی مەیدان لە ئیدارەی گەرمیان و ناحیەی بەرزنجە و قەرەداخ لە پارێزگای سلێمانی، زۆرترین بارانیان لێ باریوە.
رێکخراوێکی تایبەت بە ئازادیی رۆژنامەڤانی لە عێراق دەڵێت، لە ساڵێکدا 333 پێشێلکاری دژ بە رۆژنامەڤانان و دەزگاکانی راگەیاندن کراوە، 98یان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بوون، "رێگری و لێدان" لە زۆرترین پێشێلکارییەکان بووە. بەغدا، هەولێر و بەسرە زۆرترین پێشێلکارییان تێدا کراوە.
حوسییەکانی یەمەن دەڵێن لە دوای حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە 606 هێرشی مووشەکی و درۆنییان کردووە و 107 کەشتییان کردوونەتە ئامانج، 111 مووشەکیشان ئاڕاستەی ئیسرائیل کردووە، بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیاشەوە 40 کەس لەو وڵاتە کوژران.
داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 26 ملیار دینار بووە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو زیاتر لە چوار ملیار دینار زیادیکردووە.
گرووپە چەکدارە شیعەکانی عێراق، کە خۆیان بە "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" دەناسێنن، دەڵێن بە مووشەکی جۆری کرووز هێرشیان کردووەتە سەر بارەگاکانی مۆساد لە ئیسرائیل.
فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان لە رێگەی ئامێری پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە لە عێراق زیاتر لە یەک تریلیۆن دیناری تێپەڕاند، ئەو داهاتەی بەدەستهاتووە لەماوەی ساڵێکدایە کە سیستمەکە جێبەجێدەکرێت.
وەزارەتی تەندروستی 31 خواردنەوەی وزەبەخشی دەستنیشانکرد کە لەلای ئەوان تۆمار نەکراون و فرۆشتنیان رێگەپێدراو نییە. داوا لە لێژنەکانی قایمقامیەتەکان دەکات کۆیان بکەنەوە و لە ناویان ببەن.
بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان بە تۆمەتی فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر پێنج کۆمپانیای لە هەولێر داخست.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێک وەڵامی بانکێکی حکومەتی عێراقی داوەتەوە و دەڵێت رەزامەندیی لەسەر داواکارییەکەیان بۆ بەجێکردنی مووچە لە چوارچێوەی پڕۆژەی "هەژماری من"، دراوە، پەرلەمانتارێک دەڵێت: "بانکی بازرگانیی عێراق ناچێتە نێو پرۆژەی هەژماری منەوە."
سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ دوو لێژنە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و گونجاندنی گرێبەستەکان کۆدەبێتەوە. نوێنەری هەرێمی کوردستانیش لە لێژنەکاندا هەن.
لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار و 740 مامۆستای وانەبێژ هەن، مانگانە زیاتر لە 18 ملیار دیناریان پێویستە بۆ شایستەی دارایی. کارۆخ عەبدوڵلا دەڵێت: "دەمانەوێت داوای لە وەزیر بکەین، مانگانە پارە تەرخانبکات بۆ ئەوەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان بە گرێبەست دابمەزرێن."
کێ لە زیندان دیاریی بۆ سەدام ناردووە و چییان بۆ ناردووە؟
سەبارەت بە چاپکردنی کاخەزی دەنگدان، جومانە غەلای رایگەیاند "کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لەسەر پێنج نموونە رەزامەندی داوە. کاردەکەین بۆ ئەوەی لە داهاتوودا چاپ بکرێن." بەڵام جەختی کردەوە لەوەی کاخەزی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تائێستا "چاپ نەکراون."
یەکەم حیزبی عێراقی دژایەتیی خۆی بۆ هەوڵی شیعەکان بۆ تەرخانکردنی رۆژێک بەناوی جەژنی غەدیر راگەیاند، دەڵێت 'ئەو رۆژە تایبەتمەندیی لەلای پێکهاتەیەک هەیە و خزمەت بە بەرژەوەندیی باڵا ناکات.'
لە 91٪ـی داهاتەکانی عێراق لە نەوتەوە بەدەستهاتوون، مانگی شوباتی ئەمساڵ زیاتر لە 20 تریلیۆن داهات و کەمتر لە 17 تریلیۆن خەرجیی هەبووە، هەریەک لە وەزارەتەکانی دارایی و ناوخۆ زۆرترین خەرجییان هەیە.
تەرمی ئەو دوو هاونیشتمانییەی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە 28ـی ئەم مانگە بەهۆی بۆردوومانی تورکیا لە دەڤەری برادۆستی پارێزگای هەولێر گیانیان لەدەستدا، لەلایەن کەسوکاریانەوە دۆزرایەوە.
بەپێی ئامارێکی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سێ ساڵی رابردوودا 4,000 کرێکار خانەنشین کراون.
بەرپرسێکی رێکخراوی سی پی تیی ئەمریکی رایگەیاند، بەهۆی بۆردوومانی تورکیا دوو هاونیشتمانیی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و تاوەکو ئێستا تەرمەکانیان نەهێنراوەتەوە. هاونیشتمانییەکی دیکەش بریندار بووە.
وەزارەتی کارەبا بەشێک لەو کارەبایەی قەرەبوو کردووەتەوە، کە بەهۆی هێرشە درۆنییەکەی رۆژی هەینیی رابردوو بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر کەمبووەوە و بەرهەمهێنانی لە هەزار مێگاواتەوە بۆ 1600 مێگاوات زیادکردووە.
دادگەی باڵای فیدڕاڵی تاوتوێی سکاڵایەک دەکات، کە لە دژی داخستنی نوێنەرایەتییەکانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، تۆمارکراوە.
سبەی دادگەی فیدڕاڵیی عێراق لە دژی ناردنی سێ گوژمەی 700 ملیار دیناری بۆ مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراق لە ساڵی رابردوو کۆدەبێتەوە.
سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، گواستنەوە و فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی شوێنەکانی نێو ماستەرپلانی شارەکە ئەرکی ئەوانە، نابێت هیچ لایەنێک پارە لە شوێنەکان وەربگرێت.
سزادانی بانک و کۆمپانیاکانی دراو لەلایەن بانکی ناوەندییەوە زیادی کردووە، لەماوەی سێ مانگدا بە 138 ملیار دینار سزای داون.
هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی کەلار - پەروێز خان، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.
لە دژی "نادەستووریبوون"ی دوو مادە لە پەیڕەوی نێوخۆی دادگەی باڵای فیدراڵی، پارێزەرێکی کورد سکاڵای لە دژی سەرۆکی دادگە تۆماردەکات، دادگەکە لە ماوەکانی داهاتوودا رۆژی دادبینییەکە دیاریدەکات، یەکێک لە مادەکان پەیوەندیی بە یاسای بودجەوە هەیە.
عەون زیاب عەبدوڵڵا، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە بەغدا هۆشداریی لە ئاڵنگارییەکانی بەردەم کەرتی ئاو لە وڵاتەکەی دا: "عێراق بە دەست کەمیی سەرچاوەکانی ئاوەوە دەناڵێنێت و چووەتە نێو هێڵی هەژاریی ئاوەوە."
دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق سکاڵایەکی تایبەت بە خەرجکردنی بودجەی هەرێمی کوردستان و پێدانی مووچەی مووچەخۆرانی بۆ مانگی حوزەیران دواخست. سکاڵاکار دەڵێت "هەموو بەڵگەنامەکانم پێشکێشکردووە و چاوەڕوانی یەکلاییکردنەوەی دەکەم."
بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان داوا لە سەرجەم کرێکاران دەکات خۆیان دەستەبەر بکەن. دەشڵێت، پرۆژە نادرێتە ئەو کۆمپانیایانەی کرێکارەکانی دەستەبەر نەکردوون
دادگەی فیدراڵیی عێراق تاوتوێی دوو سکاڵای تایبەت بە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکات. یەکێک لە سکاڵاکاران بە رووداوی گوت، هێزەکانی ئەمریکا سەروەریی خاکی عێراق پێشێل دەکەن
هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکات و دەڵێت، محەممەد شیاع سوودانی رایگەیاندووە، سەرەداویان لەبارەی ئەو کەسانە دەستکەوتووە کە لەو کارە تێوەگلاون.
مانگی تەمموزی ئەمساڵ لێژنەی باڵای سەربازیی نێوان عێراق و ئەمریکا بۆ پرسی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق کۆدەبنەوە، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ سیاسەتەکانی ئەمنی دەڵێت، هەردوو وڵات بڕیاریانداوە بە بڕیارەکانی لێژنەکە پابەند بن.
بەرگریی شارستانیی عێراق دەڵێت، تیمەکانیان 24 کاژێر لە ئامادەباشیدا دەبن بۆ هەر رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە، ئامانجەکەش ئەوەیە بەرهەمی جووتیاران بپارێزن.
لە کاتی کارکردن لە شەقامێکی کۆمەڵگەیەکی قەزای شنگال گۆڕێکی بەکۆمەڵی سەردەمی داعش دەدۆزرێتەوە.
عێراق لە 30 پڕۆژەدا بەدوای نەوت و گازدا دەگەڕێت. بەرپرسێکی وەزارەتەکەش دەڵێت، لە گەڕی شەشەمی گرێبەستەکاندا لە 11 ناوچەدا چاوەڕێی دۆزینەوەی گازی سرووشتیین."
ئەمڕۆ حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی لەدوای کۆنگرەی هەشتەم کرد کە دوو هەفتە لەمەوبەر بەسترا. فەرهاد تۆفیق، گوتەبێژی حیزبەکە بە رووداوی گوت: "17 ئەندامی بۆ مەکتەبی سیاسی هەڵبژێدردان. 15یان بنەڕەتی و دوویان یەدەگن."
وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیێنێت، بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان تەنیا رێککەوتن لەسەر تێچوونی بەرهەمهێنان و گواستنەوە ماوە.
"دە ساڵی دیکە کورتهێنانی ئاو لە عێراق بۆ 10 ملیار مەتر سێجا هەڵدەکشێت"، ئەمە قسەی وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراقە. هەروەها دەڵێت: "کەلێنی زۆرمان لە بڕی خواست و خستنەڕووی ئاو هەیە."
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رۆژی دەستپێکردنی بانگەشەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکراکرد، کە 28 رۆژ دەبێت. بڕیاری کۆتاییش لەسەر کاتەکە پێویستی بە رەزامەندیی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانە.
ژمارەی ئەوانەی لە کەمپی هۆلی رۆژئاوای کوردستانن بۆ خوار 43 هەزار کەس کەمدەبێتەوە. لەو ژمارەیە کەمتر لە نیوەیان عێراقین، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق پابەندبوونی بە گەڕانەوەیان رادەگەیێنێت.
لە ماوەی چەند مانگی کەمی داهاتوو عێراق فڕۆکەکان لە ئەمریکا وەردەگرێت، وەکو ئەو بەرپرسە عێراقییە روونیکردووەتەوە، هەروەها "هێڵێکی بەرهەمهێنانی تایبەت بە عێراق." دەکرێتەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە نۆژەنکردنەوەی بازاڕی لەنگەی هەولێر کردووە، کە سەرەتای ئەم مانگە سووتا، بە گوتەی ئەندامێکی ئەنجوومەنی بازاڕەکە 48 دووکان نۆژەندەکرێنەوە.
حکومەتی دانیمارک، بڕیاری دا باڵیۆزخانەکەی لە بەغدای پایتەختی عێراق دابخات، بەڵام کونسوڵخانەکەی لە هەرێمی کوردستان دەهێڵێتەوە.
ئەو پەرلەمانتارانەی رۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئامادە نەبوون، یەک ملیۆن دینار لە مووچەی هەر یەکێکیان بڕدرا.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات ئەم ساڵ جووتیاران دوو ملیۆن و 500 هەزار تۆن گەنم بەرهەم بهێنن. داواش لە حکومەتی عێراق دەکات سەرجەم ئەو گەنمە وەربگرێت.
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند بەمنزیکانە نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) هەناردە دەکرێتەوە، میکانیزمەکەش بەپێی رێککەوتنێک دەبێت کە لە مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق کراوە.
موقتەدا سەدر پەسنی جێنشینی سعودیە دەکات و دەڵێت سیاسەتەکانی گۆڕیوە، داوای نۆژەنکردنەوە و پاراستنی چەند گۆڕێکی ناوچەی بەقیعی ئەو وڵاتەی لێدەکات.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق سبەی یەکەم تێستی ئامێرەکانی دەنگدان و گوێزەرەوەی زانیارییەکان و فەرمانبەرانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێنج نموونەی کاخەزی دەنگدانی گشتی و تایبەتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئامادە کردووە، بۆ چاپکردنیشی چاوەڕێی پەسندکردنیانە لەلایەن ئەنجوومەنی کۆمیسیارانەوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ ئێران هاوبەشییان هەیە. ئەمریکاش بە "هاوپەیمانێکی ستراتیژی" ناو دەبات.
لە هێرشەکەی شەوی رابردووی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل نزیکەی 300 درۆن و مووشەک ئاراستەی ئەو وڵاتە کران، بەپێی زانیارییەکان لە هێرشەکەدا درۆنی جۆری شاهید 136 و مووشەکی خەیبەر 4 و عیماد بەکارهاتوون، کە ئێران بە سێ لە باشترین و دیارترین درۆن و مووشەکە بالیستییەکانی ناودەبات.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سبەی دووشەممە لیستی ناوی بەربژێران بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ لێکۆڵینەوە لە شیاوییان بۆ وەزارەتەکانی ناوخۆ لە هەرێمی کوردستان و عێراق و دەستەکانی دەستپاکی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، هەر بەربژێرێک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کارتی بایۆمەتریی دەنگدانی نەبووبێت، یان نوێی نەکردبێتەوە، یان بزری کردبێت "دووردەخرێتەوە"، بۆیە ئەگەری دوورخستنەوەی ژمارەیەک بەربژێر هەیە، یەکێک لەو بەربژێرانەشی کارتی بایۆمەتریی بزرکردووە دەڵێت: "لەم رۆژانە کێشەکەمان چارەسەر دەبێت."
قایمقامی قەزای ماوەت رایگەیاند، شەوی رابردوو لە نزیک گوندی گەڵاڵەی قەزاکە گەنجێک بەهۆی بۆردوومانەوە کوژراوە.
سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەت و سەرۆکی رەوتی حیکمە رایگەیاند، ''36 ساڵی رابردوو نەیتوانیوە شوێنەوار و ئازارەکانی تاوانی ئەنفالمان بیرببەنەوە.'' دەشڵێت "ئەنفال وامان لێدەکات زیاتر دەست بە سیستەمی دیموکراسیمانەوە بگرین."
دوای نزیکەی نۆ کاژێر لە داخرانی، ئەمڕۆ دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق رایگەیاند، ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکەکان کردەوە و هاتووچۆی فڕۆکەخانەکان ئاسایی بووەتەوە
دامەزراوەی عێراقی ئایندە بۆ توێژینەوە و راوێژی ئابووری دەڵێت، عێراق لە ساڵی رابردوودا بایی 71 ملیار دۆلار شمەکی هاوردە کردووە. هەروەها رۆژانە پێویستی بە 224 ملیۆن دۆلارە بۆ هاوردەکردنی کەلوپەل.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە رۆژانی جەژندا رۆژانە بە تێکڕا 18 بۆ 19 کاژێر کارەبا دراوەتە هاووڵاتیان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای گەرمیانیش دەڵێت: "بەراورد بە رۆژانی پێش جەژن، جیاوازیی زۆر لە پێدانی کارەبا هەبوو."
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا زیاتر لە 12 هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە.
داهاتەکانی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە کەمتر لە یەک ملیار دینار بووە، لە کاتێکدا هەفتەی رابردوو زیاتر لە 31 ملیار دینار بووە.
محەممەد ساڵح عێراقی، کە بە وەزیرەکەی سەدر ناسراوە لەبارەی ناوە نوێیەکەی رەوتەکەی موقتەدا سەدر روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، ئەو ناوە "درێژەپێدەری بەڵێ بەڵێ بۆ ئیسلام و بەڵێ بەڵێ بۆ نیشتمانە."
سوودانی: خۆمان لە ناکۆکیی ئێران و ئەمریکا لادەدەین
سەرۆکی هاوپەیمانیی حامورابی داوای کشانەوەی میلیشیاکان لە دەشتی نەینەوا دەکات
بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەولێر ئاماری بارانی ئەمساڵ و ساڵی پاری بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە زۆرینەی شوێنەکانی پارێزگاکە ئەمساڵ دوو هێندە و زیاتریش باران باریوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ باران بەشێوەی پچڕ پچڕ لە زۆربەی ناوچەکان ببارێت و لە هەندێک شوێن ئەگەری بارانی بەلێزمەش هەیە، کەشوهەوای رۆژی هەینیش لەنێوان هەور و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرماش بەرز دەبێتەوە.
دوای نزیکەی نۆ مانگ لە جێهێشتنی بەغدا، شەوی رابردوو کاردیناڵ لویس ساکۆ، پاتریارکی کلدانە کاسۆلیکەکانی عێراق گەڕایەوە بەغدا و لەلایەن راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لێکرا، بەڕێوەبەری کاروباری کریستیانەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، "هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەی هەیە و ئەگەری گەڕانەوەی بۆ بەغدا بە یەکجاری لە ئارادایە."
هۆزێکی عێراقی داوای هەردوو عەتەبەی حوسێنی و عەباسی لە کەربەلا دەکات و دەڵێت، زەوییەکەی موڵکی ئەوانە و دەبێت ئەوان سەرپەرشتیی ئەو دوو مەزارە بکەن، داواکارییەکە کە بە"سەیر" لەلایەن هەندێکەوە تەماشا دەکرێت لە عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەکان کراوە.
دوای بڵاوبوونەوەی دوو نووسراوی کڕینی کۆندۆم و ڤازلین بە بڕی 50 ملیۆن دینار لەلایەن بەرێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای دیوانییە، ئەنجوومەنی پارێزگاکە لێژنەیەکی بۆ بەدواداچوون لەو بابەتە پێکهێنا.
موقتەدا سەدر لە نوێترین نووسراویدا، کە بۆ دەرکردنی یەکێک لە پیاوانی ئایینی رەوتەکەی دەریکردووە، ناوی رەوتی سەدری بۆ "رەوتی نیشتمانیی شیعە" گۆڕیوە.
لە عێراق پارەپێدانی ئەلیکترۆنی لە رێگەی ئامێرەکانەوە لە ساڵێکدا 96٪ زیادیکردووە، سەرۆکی سەنتەرێکی تایبەت بە توێژینەوەی ئابووری دەڵێت، چاوەڕواندەکرێت لە ئەمساڵدا بگاتە 25 تریلیۆن دینار.
بەپێی گوتەی وەزیری پەروەردە ئامادەکاری دەکرێت مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە "گرێبەستی هەمیشەیی"
بەشی پێشبینیی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئاماری بارانبارینی 12 کاژێری رابردووی بڵاوکردەوە و ناحیەی مانگێش لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بە 45 ملیمەتر، زۆرترین بارانی لێ باریوە.
بەپێی لیستی خەرجی و داهاتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا جیاوازیی خەرجی و داهاتەکانی زیاتر لە دوو تریلیۆن و 750 ملیار دینار بووە، 89٪ـی داهاتەکانی عێراق لە نەوتەوە بەدەستهاتوون و زیاتر لە پێنج تریلیۆن و 850 ملیار دینار بۆ مووچە رۆیشتووە.
بەبۆنەی جەژنی رەمەزان، رۆژی چوارشەممە چالاکیی بازرگانی لە دەروازەکانی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستانەوە رادەگیرێت و هاتووچۆی گەشتیاران ئاسایی دەبێت، بەڵام جووڵەی بازرگانی لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل لەگەڵ تورکیا بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، بیرێکی دیکەیان لە کێڵگەی نەوتیی بای حەسەن لە رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک تەواوکرد، کە لەلایەن تیمە خۆجێیەکانەوە لێدرابوو.
گوتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی کەمتر لە ساڵ و نیوێکدا زیاتر لە نیوەی قەرزە دەرەکییەکانی عێراق دراونەتەوە و لە نزیکەی 20 بۆ کەمتر لە 9 ملیار دۆلار کەمبووەتەوە. دەشڵێت، "حکومەت تەنیا ئەو قەرزانە دەکات کە بەرهەمدار دەبن و بەرهەمی خۆماڵی زیاد دەکات."
دادگەی فیدراڵیی عێراق رۆژی 12ـی مانگی داهاتووی بۆ تاوتوێکردنی سکاڵایەک دیاری کردووە، کە لە لایەن پارێزەرێکی کوردەوە لەبارەی مەرجەکانی هێنانی ژنی دووەم لەلایەن پیاوانەوە بەپێی یاسایەکی پەرلەمانی کوردستانەوە تۆمارکراوە. ئەو پارێزەرە دەڵێت" ئەو یاسایە کێشەی زۆری دروستکردووە و داوای هەڵوەشاندنەوەی مەرجەکانمان کردووە."
شێخی بادینان و سەردار کەرکووکی کە دوو کەسی چالاکی سۆشیال میدیان و خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەربژێرکردبوو، کشانەوە، یەکەمیان دەڵێت، "بەهۆی کشانەوەم ناوێرم بچمە دەرەوە و خەڵک لێم عاجز بووە". دووەمیشیان دەڵێت، "یەکێک لە حیزبە گەورەکان پێیانگوتم دانیشە. ئەوە ئیشی تۆ نییە."
کۆی خەرجییەکانی حکومەتی عێراق ساڵی رابردوو دوو تریلیۆن و 365 ملیار دینار زیادی کردووە، کە بەراورد بە ساڵی رابردوو نزیکەی 37٪ زیادیانکردووە، مووچەی فەرمانبەرانیش 14٪ زیادیکردووە. پسپۆڕێکی ئابووری دەڵێت: "زیادبوونی خەرجییەکانی عێراق یەکێکە لەو کارەساتانەی لە داهاتوودا باجی زۆری دەبێت."
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند بڕیاری لێخۆشبوونی 20٪ـی قەرزی کەڵەکەبووی سەر هاووڵاتیان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش دەڵێت: "بڕیارەکە کاریگەریی باشی دەبێت بۆ دانەوەی قەرز."
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندێکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆبووەوە، بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیران باسی هەوڵ و رێکارەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کراوە، بەرپرسێکی کۆمیسیۆنیش دەڵێت: "داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانمان لێنەکراوە."
بەڕێوەبەرى رێوشوێنەکان و مەشق لە کۆمیسیۆنى ھەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، رێکارەکانی دوای جەژنی رەمەزانی کۆمیسیۆن، تێستی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات. دەشڵێت دواتر مەشق و راهێنانەکانیان دەستپێدەکات.
دەزگای هەڵبژاردنی بزووتنەوەی ئیسلامی دەڵێت، لیستی بەربژێرەکانیان پێش 31-3-2024 بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کورستان ئامادەبوو، بەڵام پێشکێشی کۆمیسیۆنیان نەکرد و بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ناکەن. هۆکارەکەشی دەگەڕێنێتەوە بۆ "نەبوونی سازان و کۆدەنگی لایەنەکان". بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی بزووتنەوە دەڵێت، "قۆناخی نوێ و رووداوی دیکە دوای جەژن روودەدەن".
بەپێی راپۆرتی هەفتانەی کۆمیسیۆن لەبارەی وەرگرتنەوە و پێدانەوەی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان، پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک لە سەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق لە یەکەمەکانن، ئەو کارتانەی لەو سێ پارێزگایە وەرگیراونەتەوە چوار هێندە ژمارەی ئەو کارتانەیە لە سەرجەم پارێزگاکانی دیکەی عێراق وەرگیراونەتەوە.
نووری مالیکی ئاماژەی بەوە کرد، عێراق لە کاریگەرییەکانی ئەو جەنگە بەدەر نابێت "بۆیە دەبێت قسەمان یەک بێت و پێکهاتەکانی عێراق بۆ پاراستنی سیستم و دەوڵەت یەکبگرن و دژی هەموو ئەو میکانیزمانە بوەستینەوە، کە هەڕەشە لە کۆمەڵگە دەکەن."
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی سندووقی گێڕانەوەی پارەی عێراق دەڵێت، بڕی زیاتر لە دوو ملیار دیناری عێراقییان لە پارەی سەردەمی دەسەڵاتی بەعس گەڕاندوەتەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، پارەکە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.
سەرۆکی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق لەگەڵ نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق باسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی کرد و رایگەیاند، بڕیاری دادگە روونە کە نابێت فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لە مووچەکانیان بێبەش بن
دادگەی فیدراڵیی عێراق داوایەکی لەبارەی پەلەکردن لە خەرجکردنی بودجەی هەرێمی کوردستان وەکو ئەوەی لە یاسای بودجەی عێراق هاتووە، رەتکردەوە. سکاڵاکارەکە پارێزەرێکی کوردە و دەڵێت، "ئەمڕۆ ئاگادارکرامەوە کە داواکارییەکەم رەتکراوەتەوە."
جێگرێکی پارێزگاری نەجەف داوای بەپەلە پەسندکردنی پڕۆژەیاسای "پیرۆزیی نەجەف" لە ئەنجوومەنی پارێزگاکە دەکات و دەڵێت، دەبێت رێگری لەو سرووت و رێوڕەسمانە بکرێت کە بە خەڵکی پارێزگاکە و سرووتە ئاینییەکان نامۆن. یەکێک لەو پسپۆڕە یاساییانەش کە ئاگاداری رەشنووسی پڕۆژەیاساکەیە دەڵێت، "رێگری لە ئازادییەکان ناکات، بەڵکو تەنیا پارێزگاری لە پیرۆزییەکانی نەجەف دەکات."
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، رژدن لە گەرەنتیکردنی مووچەی مانگەکانی داهاتووی سەرجەم دامەزراوەکانی عێراق و هیچ خەرجکردنێکی پارەش بۆ وەزارەتێک لە پشکی وەزارەتێکی دیکە نییە؛ رەتیشی دەکاتەوە پارەدارکردنی پرۆژەکانی وەبەرهێنانی پارێزگاکانیش راگیرابێت
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی کۆبوونەوەکەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، کە بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی بەڕێوەچوو، دەڵێت، "باسی چارەسەرکردنی دۆسییە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان کراوە."
ئەو گرووپەی خۆی بە موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق دەناسێنێت، دەڵێت، ناوچەیەکی لە سنووری شارۆچکەی ئیلاتی ئیسرائیل بە درۆن کردووەتە ئامانج
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، 886 بەربژێر بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناویان پێشکێش کردووە. ئاماژە بەوەش دەکات، پێویستیان بە زیاتر لە 45 هەزار چاودێرە بۆ هەڵبژاردنەکە
دوای نیوەڕۆی رۆژی شەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و دیدارەکانی بە کۆبوونەوە لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستپێکرد.
سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیان لە بەغدا قسەیان بۆ تۆڕی میدیایی رووداو و کەناڵی عێراقیی دەوڵەتی عێراق کرد، رایانگەیاند لە کۆبوونەوەکەیاندا باسی پرسی مووچە، هەناردەکردنەوەی نەوت و بودجەیان کردووە.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند محەممەد شیاع سوودانی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی تاتوێی ژمارەیەک پرسی تایبەت بە دۆسییە و بابەتە نیشتمانییەکان و جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەتی عێراقیان کردووە، دەشڵێت "سوودانی باسی رژدبوونی حکومەتی عێراقی لە بەدیهێنانی چاوەڕوانیی هاووڵاتیانی لە هەموو عێراق کردووە."
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا دەڵێت، سەرجەم بەربەستە کۆنکریتییەکانی بەردەم باڵیۆزخانەی وڵاتان لە بەغدا هەڵدەگیرێن. ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغداش دەڵێت، "بەغدا پێویستی بە کۆتاییهێنان بە سەردەمێکی ناسەقامگیری و دەستپێکردنی سەردەمی نوێیە کە تێیدا وەبەرهێنان و خزمەتگوزارییەکان لە پلەی یەکەمدا بێت."
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی رۆژانە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت و لە ریزبەندی 12یەم گەورەترین وڵاتە لە گازی یەدەگ. دەشڵێت، "رۆژانە 38٪ـی گازی بەرهەمهاتووی عێراق دەسووتێت."
نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ دەڵێت، ئەگەر بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە چەکی بانکیی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژیان ئامادەبێت، پێش جەژنی رەمەزان شایستەکانی مانگی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ دابەشدەکرێت.
داهاتەکانی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 31 ملیار دینار بووە کە نزیکەی سێ هێندەی داهاتەکانی هەفتەی رابردوو بووە.
پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لە کوژرانی حوسێن عەلوش، سەرۆک هۆزی بەیاتی تورکمانی لە قەزای کفری پێکهێنا. سەرۆکی لقی کفریی بەرەی تورکمانی دەڵێت، بڕیارە هەفتەی داهاتوو لیژنەکە سەردانی کفری بکات.
گوتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکرات رایگەیاند، لە رۆژانی رابردوودا هەموو هەوڵێکی خۆیان داوە بۆ بەرگرتن لە روودانی کێشە و ویستوویانە هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە بابەتەکە چارەسەر بکەن و رێگری لە رووداوی نەخوازراو بکەن، دەشڵێت ئەوەی روویداوە بۆ لەکەدارکردنی حیزبەکە و پێگەی جەماوەریی بووە.
گوتەبێژی دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان و بەشێک لە ناوچەکانی عێراق باران دەبارێت.
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی نووسراوی رەزامەندیی بۆ داشکاندنی کرێی خوێندنی پارالێڵ - ئێوارانی واژۆ کرد کە 20٪ـی کۆی کرێی خوێندن دەبێت، داشکاندنەکە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تەنیا بۆ ئەم ساڵی خوێندن دەبێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 260 هەزار فەرمانبەر لە پڕۆژەی "هەژماری من" تۆمارکراون و 153 هەزاریان کارتی بانکیان وەرگرتووەتەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق تاقیکردنەوەی یەکەمی بۆ ئەو بۆرییە کرد کە بڕیارە نەوتی پارێزگای کەرکووک بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا بگوازێتەوە، لە ماوەکانی کەمی داهاتووشدا تاقیکردنەوەی دوومیش دەکات و بڕیارە لە دوو مانگی داهاتوودا نەوتی پێ هەناردە بکرێت.
دوای پێنج جار دواخستن، بڕیارە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو دادگەی فیدراڵی بۆ تاوتوێکردنی سکاڵایەکی وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری دژەتیرۆری سلێمانی و ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی کۆببێتەوە.
راوێژکارێکی کۆمەڵەی بانکە تایبەتەکانی عێراق رایگەیاند بابەتی سزادانی ئەو 28 بانکەی لە عێراقدا خراونەتە لیستی سزاکانی ئەمریکاوە یەکێک دەبێت لە دیارترین ئەو بابەتە داراییانەی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەردانەکەی بۆ واشنتن لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە باسیدەکات.
راپۆرتێکی چاودێریی ئاشکرای دەکات، ئەو پێنج پەرلەمانتارەی لە خولی پێنجەمدا دوای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان دەستبەکار بوون، داوای خانەنشینکردنیان کردووە.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی بودجە، 200 پڕۆژە لە پارێزگاکە راگیراون کە زیاتر لە شەش هەزار هەلی کار دەڕەخسێنن، دەشڵێت بۆ تەواوکردنیان، ئەو پرۆژانە پێویستییان بە زیاتر لە 250 ملیار دینارە.
دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، "تاوانبارێکیان" لەلایەن هەرێمی کوردستان رادەستکراوەتەوە، کە نزیکەی 700 ملیۆن دینار زیانی بە سامانی گشتی گەیاندووە و فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.
گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند لە چوارچێوەی گەڕی دوومی هێرشەکانیان، بەیانیی ئەمڕۆ لەرێگەی درۆنەوە ئامانجێکیان لە شاری ئیشدودی ئیسرائیل بۆردوومان کردووە، بەبێ ئەوەی ئامانجەکە ئاشکرا بکات.
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ کۆنگرەی هەشتەمی خۆی لە پارێزگای هەڵەبجە دەبەستێت، کە تەنیا رۆژێک دەخایەنێت، گوتەبێژی ئەو حیزبەش رایگەیاند، سەرۆک و ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی نوێ هەڵدەبژێردرێن.
کۆمپانیای جیۆ جەید (Geo-Jade)ـی چینی یەکەم کۆمپانیای بیانییە دەچێتە ناوچەکە دوای 70 ساڵ، لەرێگەی کۆمپانیاکەوە عێراق دەیەوێت رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت بۆ سەر بەرهەمێنانی و یەک ملیار پێ سێجا گاز، زیاد بکات.
بزووتنەوەی گۆڕان سەرۆکی لیستەکەی لە بازنەی هەولێر گۆڕی و بەربژێرێکی دیکەشی دوورخرایەوە، بەرپرسی ژووری هەڵبژاردنی گۆڕان لە هەولێر دەڵێت، "پەیوەندیی بە ناسنامەکانییانەوە هەیە کە هی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن."
گوتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەمەودوا داواکاری گشتی رێکاری یاسایی دژ بەو کەسانە دەگرێتەبەر کە "کەسانی بەخشراو و نیڤشکان" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردێنن.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2023ـی مووچەخۆرانی کوردستان لە ئەستۆی ئەواندا نییە و پابەندی یاسای بودجە و بڕیاری دادگەی فیدراڵی دەبن، ئەندامێکی لیژنەی ئابووریی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت "نە حکومەتی عێراق ئەو سێ مووچەیە دەدات، نە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش."
دەڵێت، "ئەو گوشارانە و هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە."
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پێش جەژنی رەمەزن شایستە داراییەکانی وانەبێژان خەرجدەکرێت، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژیش دەڵێت "ئەوەی دابەشدەکرێت شایستەی دارایی مانگی 12ـی ساڵی رابردووە."
سەرچاوەیەک لە بەرەی گەل دەڵێت، لیستەکە 115 بەربژێری هەیە
دەستەی دەستپاکیی عێراق داوا لە وەزیری پێشووی دارایی دەکات قسەکانی لەبارەی بە ناڕەوا دەوڵەمەندبوونی 30 بەرپرس و سیاسەتمەدار و بوونیان بە ملیاردێر بسەلمێنێت.
گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، 300 هەزار کرێکار لە سووریاوە هاتوونەتە عێراق و بەبێ ئەوەی تۆماربکرێن، کاردەکەن. دەشڵێت نزیکەی 42 هەزار کرێکاری بیانی لە عێراقدا تۆمارکراون.
سبەی چوارشەممە دادگەی فیدراڵیی عێراق تاوتوێی سکاڵایەک دەکات، کە لە دژی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، سکاڵاکە لەلایەن ئەندامێکی لیژنەی دارایی و لە دژی بڕیاری ناردنی 618 ملیار دینار لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر سەرۆکوەزیران تۆمار کراوە.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان یەکێک لە دیارترین تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دەبێت.
د. فەرهاد تۆفیق، گوتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بڕیاردرا رۆژی پێنجشەممە لە پارێزگای هەڵەبجە کۆنگرەی هەشتەم ببەستین."
هەشتەمین دیداری سلێمانی ئەم مانگە لە زانکۆی ئەمریکی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک سەرکردە و کەسایەتی لە هەرێمی کوردستان، عێراق، ئەوروپا، ئەمریکا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت. دیدارەکە ژمارەیەک پانێل و تەوەر لەخۆدەگرێت و باسی نەوت و بودجە و ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندیشی تێدا دەکرێت.
پارێزگاری نەینەوا داوا لە بەشێک لە هێزە ئەمنی و سەربازییەکان دەکات بارەگانیان ببنە دەرەوەی شاری مووسڵ، پاساویشی بۆ ئەوە ئەوەیە دۆخی ئەمنیی شارەکە سەقامگیرە و پێویست ناکات ئەو بارەگایە لەنێو شاردا هەبن. ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگاکەش دەڵێت: "بڕیاڕێکی پێویستە."
بەرپرسی ئەمنیی کەتیبەکانی حیزبوڵڵا لە عێراق دەڵێت گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی بۆ 12 هەزار کەس لە ئوردن ئامادەکردووە بۆ بەرگریکردن لە فەلەستین. داواش دەکات رێگەی زەوینی لە ئیسرائیل داببڕێندرێت.
دادگەی باڵای فیدراڵی ئەمڕۆ تاوتوێی سکاڵایەک لەدژی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکات کە لەدژی سەرۆکوەزیران و سەرۆکۆماری عێراق تۆمارکراوە، سکاڵاکار داوای قەرەبووکردنەوەش لە ئەمریکا دەکات.
هەردوو بانکی رافیدەین و رەشیدی حکومەتی عێراق دەستپێکردنی مووچەی مانگی نیسانی خانەنیشیانیان راگەیاند و دەڵێن، "دەتوانن لە لقەکانی هەردوو بانکەکە و ئەو شوێنانەی بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان تەرخانکراوە، مووچە وەربگرن."
وەزارەتی پەروەردە داوا لە ئەنجوومەنی وەزیران دەکات ئەو 150 هەزار دینارەی لە قوتابیانی خوێندنی باڵا، ئەوانەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانن و لە میلاکی وەزارەتەکەن نەبڕدرێت، یەکێک لەو قوتابیانەش دەڵێت، "بڕینی ئەو بڕە پارەیە لە ئێمە کاریگەریی زۆری لەسەر ژیانمان دروستکردووە."
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان زەمالەی خوێندنی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ فێرخوازانی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر راگەیاند.
سێ لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوی کوشتنی سەرۆکی هۆزی بەیات لە قەزای کفری پێکهێنراون، سەرۆکی لقی بەرەی تورکمانی لە قەزای کفریش دەڵێت، "ئاسایشی قەزاکە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێناوە و چاوەڕوانی ئەنجامەکان دەکەین."
پارێزەرێکی کورد لە دادگەی فیدراڵی سکاڵایەک لەسەر دوو سەرۆکوەزیران، دوو وەزیر و سەرۆکی پەرلەمان تۆمار دەکات و داوا دەکات حکومەتی عێراق پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2023ـی عێراق بدات کە 12.6٪ـە.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، 12 حیزب و هاوپەیمانێتی و 53 بەربژێری تاکەکەسی لیستی ناوەکانیان پێشکێش بە کۆمیسیۆن کردووە، دەشڵێت "دواخستنی هەڵبژاردن لە ئارادا نییە."
دادگەی باڵای فیدراڵی سکاڵایەکی وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی لەبارەی کەمپی ئاوارەکان بۆ مانگی داهاتوو دواخست. بەرپرسێکی ئەو وەزارەتە دەڵێت، "رژدین لەسەر داخستنی کەمپەکان لە وادەی خۆیدا".
بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت، ساڵی رابردوو 60 تریلیۆن و 800 ملیار دینار قەرز و پێشینە لەلایەن بانکەکانی عێراقەوە بە هاووڵاتیان دراوە، ئەوەش نزیکەی 10 تریلیۆن دیناری زیاترە لەو قەرزەی ساڵی 2022 دراوە.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، تاوەکو 12ـی ئەمشەو لە وەرگرتنی لیستی بەربژێرەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوام دەبن.
دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق سکاڵایەکی بڕیاردەری لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراقی رەتکردەوە، کە تایبەت بوو بە تەرخانکردنی نەوتی سپی و بەرهەمە نەوتییەکان بەگشتی بۆ هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان، وەک ئەوەی لە پارێزگاکانی عێراق هەیە، دوو پاساویشی بۆ رەتکردنەوەکە هێناوەتەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی پڕۆژەی "هەژماری من" بڵاوکردەوە و دەڵێت، هیچ کێشەیەکی نییە و دروستبوونی کێشەش بۆ ئەوانەی مووچەکانیان لەو رێگەیەوە وەردەگرن رەتدەکاتەوە
هاوئاهەنگیکاری دەستەی رای عەرەبی لە کەرکووک، ئاڵوگۆڕكردنی پۆستی پارێزگاری کەرکووک لەنێوان سێ پێکهاتەکانی پارێزگاکە بە "باشترین" بژارە ناودەبات و دەڵێت، "هەر سێ پێکهاتەکە گەیشتوونەتە ئەو تێگەیشتنەی کە ئاڵوگۆڕکردن گونجاوترینە بۆ قۆناخی ئێستای کەرکووک." پێشبینیش دەکات دوای جەژنی رەمەزان لەسەر ئەو بژارەیە رێککەوتن بکرێت
گوتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت، بودجەی گشتیی عێراق بۆ ئەم ساڵ نزیکەی 196 تریلیۆن دینار دەبێت. ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو پارەیەی بۆ مووچە تەرخان دەکرێت 69 تریلیۆن دینار دەبێت
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، دوێنی شەممە تاوەکو کۆتاییهاتنی دەوام، دوو هاوپەیمانی، چوار پارتی سیاسی و ژمارەیەک بەربژێر لیستی ناوەکانیان پێشکێش کرد بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان
داهاتە نانەوتییەکانی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بەراورد بە هەفتەی پێشتر 54% کەمیکردووە و بۆ نزیکەی چوار ملیار دینار دابەزیوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان سبەی شەممە پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە، بە جۆرێک لە هەندێک شوێن بەراورد بە شەممەی رابردوو زیاتر لە 10 پلە بەرزدەبێتەوە، ئاسمانیش ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی رایگەیاند سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی بۆ رووسیا سەردانێکی "گرنگ و فەرمییە و لە کاتێکی هەستیاردایە." دەشڵێت، "ژمارەیەک دۆسیەی سیاسیی، ئابووری و ئەمنی لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا تاوتوێ دەکات و هەردوولا هاوڕان لە سەقامگیری و هاتنەکایەی ئاشتی لە ناوچەکەدا."
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگ لە هەرێمی کوردستان بڕیاری کەمکردنەوەی رەسمی گومرگیی لەسەر ئاژەڵی زیندووی هاوردە، ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرک کرد بەمەبەستی جێبەجێکردنی و لە ئەمڕۆ هەینییەوە رەسمی گومرکی لەسەر ئاژەڵی زیندوو 50٪ کەمدەکرێتەوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، دەستیانکردووە بە ئامادەکردنی خشتەکانی بودجەی گشتیی ساڵی 2024 و بودجەی زیاتر بۆ پارێزگاکان تەرخانکراوە، باسی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کەرکووکیش دەکات.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق کوژرانی بەرپرسی گواستنەوەی چەکدار و چەک و تەقەمەنیی رێکخراوی داعشی راگەیاند کە بەرپرس بووە لە گواستنەوەیان لەنێوان عێراق و سووریا.
سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە دەکات شەقامێکیان بۆ چۆڵ بکەن کە لە ساڵی 2003وە گرتوویەتی، لە نووسراوەکەدا هاتووە، کردنەوەی ئەو رێگەیە لەسەر ئەو شەقامە ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی زیاتر لە 100 هەزار مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابی دەکات.
دادگەی باڵای فیدڕاڵی، داوایەکی راکان جبووری، پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت لەبارەی سوێندخواردنی خۆی و دانیشتنی یەکەمی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رەتکردەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، مانگی رابردوو زیاتر لە 99 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، بەڵام داهاتەکەی ئاشکرا نەکردووە.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای لەو کەسانە کرد کە کارتی بایۆمەتریی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە، سەردانی نزیکترین بنکە لە پارێزگاکانیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، تاوەکو بتوانن بەشداریی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکەن.
دوای 23 ساڵ کاکردن، ئەمڕۆ دوایین رۆژی کارکردنی بەشی کوردیی رادیۆی سوێدە و دادەخرێت، لەو لینکەشی کە بۆ پشتیوانی لە مانەوەی تەرخانکرابوو، تەنیا 500 کەس پشتگیرییان بۆ رادیۆکە نیشاندابوو، دەرهێنەرێکی کوردی رادیۆکەش دەڵێت "کارمەندانی بەشی کوردی بەسەر بەشەکانی دیکەی رادیۆکە دابەش دەکرێن."
سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆن: درێژکردنەوەکە بۆ ئەوەیە رێگە بدرێت زۆرترین لایەن و کەس بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن
هێشتا بەشداریکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان یەکلایی نەبووەتەوە، بەپێی زانیارییەکانی رووداو؛ مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی لیستی بەربژێرانی بۆ کۆمیسیۆن ئامادە نەکردووە و دیار نییە ئەمڕۆ پێشکێشی دەکات یان نا، رووداو ناوی بەشێک لە بەربژێرانی چەند لایەن و هاوپەیمانیێتییەک بڵاودەکاتەوە.
بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لایەنە ئیسلامییەکان هەریەکەیان بەتەنیا بەشداری دەکەن، هەرچەندە هەوڵ بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانیی ئیسلامی هەبووە، بەڵام نەگەیشتە ئەنجام.
بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردن و ئاماری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگەیاند لە هەر چوار بازنەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نزیکەی 70 بەربژێریان دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی هەولێر رایگەیاند، سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر مامۆستایەکی ئایینی لە یەکێک لە مزگەوتەکان دەکەن. ئەو کەسەشی هێرشی کردووەتە سەر مەلاکە دەستگیرکراوە، بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەو کەسەی لە مامۆستا ئاینییەکەی داوە داوای لێکردووە نزا بۆ غەززە و موسڵمانانی فەلەستین بکات.
وەزارەتی شەهیدان: ئەو پارەیەی لە کەسوکاری شەهیدان دەبڕدرێن، بۆیان دەگێڕینەوە
"پیکابەکەم بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دەفرۆشم"
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند تاوەکو ئەمڕۆ یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لیستی ناوی بەربژێرانیان پێشکێش بە کۆمیسیۆن نەکردووە، دەشڵێت سبەی دوا وادەیە بۆ پێشکێشکردنی لیستی ناوی بەربژێران و بەشی زۆری لایەنەکان سبەی پێشکێشی دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی عێراق مۆڵەتی 90 رۆژ دەداتە خاوەن ماتۆڕسکیلەکان بۆئەوەی ماتۆڕەکانیان تۆمار بکەن، بە پێچەوانەوە رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکەش دەڵێت، "دەست بەسەر ئەو ماتۆڕسکیلانەدا دەگیرێت کە خاوەنەکانیان سەرپێچیی رێنوێنییەکان دەکەن."
شاندێکی سەرپەرشتیارانی پڕۆژەی "هەژماری من" لەگەڵ فراکسیۆنەکانی یەکێتی و پارتی لە پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە. بەگوتەی پەرلەمانتارێک، ئەو دانیشتنە بە مەبەستی قایلکردنیان بووە بۆ پشتگیریکردنی پرۆژەکە.