نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مارک رووتە دەکات بەبۆنەی دەستنیشانکردنی بە سکرتێری ناتۆ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە مارک رووتە، سەرۆکوەزیرانی پێشووی هۆڵەندا دەکات بەبۆنەی دەستنیشانکردنی بە سکرتێری گشتیی ناتۆ.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە مارک رووتە، سەرۆکوەزیرانی پێشووی هۆڵەندا دەکات بەبۆنەی دەستنیشانکردنی بە سکرتێری گشتیی ناتۆ.
سوپای ئیسرائیل جووڵەی بە سەربازەکانی بەرەو سنووری لوبنان کرد و حیزبوڵڵای لوبنانیش دەڵێت، ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیلییان کردوونەتە ئامانج. ئەمریکاش دەڵێت، هێرشە زەوینییەکەی ئیسرائیل "سنووردارە."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی یادی مەولوود لە موسڵمانان دەکات و هیوا دەخوازێت، خێر و خۆشی و ئارامی و ئاسوودهیی بۆ ههمووان لهگهڵ خۆیدا بهێنێت و "ببێته هاندەری نوێبوونهوەی پابهندیی به رێنمایی و پەیام و بهها و فەرمایشته باڵاکانییهوه."
شەوی سێشەممە، 10ـی ئەیلوولی 2024، هێرشکرایە سەر ناوەندی خزمەتگوزاری دیپلۆماسی بەغدا، کە ناوەندێکی دیپلۆماسی ئەمریکییە.
تەقینەوەکە لە باشووری پایتەختی وڵاتەکە روویداوە و تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە. بەرپرسانی ئەفغانستانیش دەڵێن، لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە دەکەن.
ئەوە لەکاتێکدایە، رۆژی هەینی 23-08-2024 لەنێو ئاهەنگێکی شاری زۆلینگنی لە رۆژئاوای ئەڵمانیا، کە بە بۆنەی 650 ساڵەی دامەزراندنی شارەکە بەڕێوەدەچوو، کەسێکی سووریایی بە چەقۆ هێرشی کردە سەر ئاهەنگگێڕەکان.
ئەندرو بیزلی، کۆنسووڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر لەبارەی وۆرکشۆپەکەوە رایگەیاند: "بەریتانیا شانازی دەکات بەوەی لە هەرێمی کوردستان و عێراق پاڵپشتی لە بەشداریی ژنان لە پرۆسەی سیاسیدا بکات و هیوا دەخوازین هاوئاهەنگیمان لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای ژنان و گەشەپێدان بەردەوام بێت بۆ ئەوەی ژنان لە هەراسانکردن پارێزراو بن."
کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکدا کە بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە بەکاتی هەولێر بڵاویکردەوە، دەڵێت، لە کۆبوونەوەیەکدا، جۆ بایدن، سەرۆکی وڵات و کامالا هاریسی جێگری لەو هێرشە ئاگادارکراونەتەوە و "تاتوێی ئەو هەنگاوانە کرا بۆ بەرگریکردن لە هێزەکانمان و وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک بۆ سەر کارمەندەکانمان دەنێین بەو شێوازە و لەو شوێنەی خۆمان دەمانەوێت."
ترەمپ لەدوای کشانەوەی بایدن دەڵێت، جۆ بایدنی "لەت و لار" بە کەڵکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا نەدەهات. ئەوەش دوای ئەوەی بایدن کشانەوەی خۆی لە کێبڕکێی سەرۆکایەتیی ئەمریکا راگەیاند.
بەرپرسانی فەرەنسا دەڵێن، شەوی رابردوو چوار کۆچبەر لە کەناراوەکانی باکووری وڵاتەکە لەکاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە نۆکەندی ئینگلیز خنکاون.
ریشی سووناک، سەرکردەی پارتی پارێزگارانی حکومڕانی بەریتانیا کە هاوکات سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەیە، لەدوای شکستە گەورەکەی پارتەکەی بەرامبەر بە ئۆپۆزیسیۆن، واز لە پۆستی سەرۆکایەتیی پارتەکەی دەهێنێت و پۆستی سەرۆکوەزیران رادەستی رکابەرەکەی دەکات.
دوو ژنی کورد بەربژێرن بۆ ئەندامێتیی پەرلەمانی بەریتانیا. یەکێکیان بە بنەچە خەڵکی باشووری کوردستانە و لەسەر پارتی پارێزگارانی فەرمانڕەوا بەربژێرە و ئەوی دیکەشیان بە بنەچە خەڵکی باکووری کوردستانە و لەسەر پارتی کار-ی ئۆپۆزیسیۆن بەربژێرە.
بەشێکی زۆری ئیش و کارەکانی ئەمڕۆ وایلێهاتووە، جگە لەو کاتانەی لەسەر کاریت، زۆر جار لەلایەن هاوپیشەکانتەوە داوات لێدەکرێت بێیتەوە سەر کار یان چەند کاژێرێک لە کاتی پشووی خۆت ببەخشیت و بە ئۆنڵاین لەگەڵیان کاربکەیت.
زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار کەس لە دەرەوەی سعودیەوە روویان لەو وڵاتە کردووە بۆ ئەوەی فەریزەی حەج بەجێبگەیێننن. بەرپرسانی سعودیەش پێشبینی دەکەن بەشداربووانی حەجی ئەم ساڵ دوو ملیۆن کەس تێپەڕێنێت. ئەمڕۆ حاجیان رۆژەکەیان لە کێوی عەرەفە بە نزا و پاڕانەوە بەسەر دەبەن.
ئەگەر قوتابی یاخود خوێندکاریت و لە هەر ئاستێکی خوێندندا بیت، بێگومان جارێک لە جاران خەونت بەوەوە بینیوە کە تاقیکردنەوەیەت هەیە، بەڵام خۆتت بۆ ئامادە نەکردووە، یانیش ئەوەتا 'بە هەڵە' بابەتێکی دیکەت خوێندووە. ئەگەر ئەمانەت هەیە، یاخود لەو کەسانەی تا درەنگی شەو لە ترسی تاقیکردنەوە خەوت لێناکەوێت، ئەم راپۆرتە بۆ تۆیە؛ پرۆفیسۆرێکی بەریتانی پێمان دەڵێت بۆچی و چۆن ئەمە روودەدات، چارەسەریش دەخاتەڕوو.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی ئێکسدا نووسیویەتی: "خۆشحاڵبووم بە دووبارە کۆبوونەوە لەگەڵ هاوڕێم جەنابی شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان لە ئەبوزەبی."
بێرنارد هیڵ، ئەکتەری بەریتانی کە لە لە فیلمی 'تایتانیک'دا رۆڵی کاپتنی کەشتییەکەی دەگێڕا، لە تەمەنی 79 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
لەدوای ئەوەی شمشێر بەدەستێک هێرشدەکاتە سەر کۆمەڵە کەسێک لە لەندەن، منداڵێک دەکوژرێت و چوار کەسی دیکەش بریندار دەبن.
لە شاری سیدنیی ئوسترالیا کەسێک لە کەنیسەیەکی کریستیانەکان بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر قەشەیەک و برینداری دەکات.
مایڵز کاگینز، گوتەبێژی ئەپیکور بە رووداوی راگەیاند، زیانی راگرتنی هەناردەی نەوتی کوردستان تائێستا زیاتر لە 14 ملیار دۆلار بووە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، زیانی گیانی و مادیشی بەدوای خۆیدا هێناوە. پشکی شێری زیانەکان بەر پارێزگای دهۆک کەوتووە.
بۆ یەکەم جار لەدوای سەردەمی ئەپۆڵۆوە، کەشتییەکی کۆمپانیای Intuitive Machinesـی کەرتی تایبەتی ئەمریکی بە ناوی ئۆدێسا بەبێ کەشتیوان و بە هاوبەشی لەگەڵ ناسا لەسەر رووی مانگ نیشتەوە. ناسا دەڵێت، ئامانج لەو گەشتە، دۆزینەوەی ئاو و سووتەمەنییە و فەراهەمکردنی شوێنێکە بۆ کەشتیوانە ئاسمانییەکان لەسەر رووی مانگ کە لە داهاتوودا سەردانی دەکەن.
نزیکەی دوو ساڵ بەسەر جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا تێپەڕدەبێت و ڤلادیمیر پووتین کە بە هەڵگیرسێنەری جەنگەکە دادەنرێت؛ دەڵێت، "ناتواندرێت لە ئۆکراینا شکست بە رووسیا بهێندرێت،" هۆشداری دەداتە ئەمریکا لەوەی دەستوەردانی راستەخۆ لە جەنگدا نەکات، جەخیش لەوە دەکاتەوە کە "گەلی رووسیا یەکدەگرێتەوە" بەڵام ئەگەر ئەمریکا پاڵپشتییەکانی بۆ ئۆکراینا رابگرێت، "لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا شەڕ دەوەستێت."
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە تایبەت بوو بە تاوتوێ کردنی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان؛ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی دیکەش جەختیان لەوە کردەوە کە دەبێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان "لە زووترین کاتدا" و "بەبێ دواکەوتن" ئەنجامبدرێت.
بەپێی گوتەکانی وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا بێت، کە منداڵەکە تەمەنی لە ساڵێک کەمتر بووە، مەبەستیان ژینە پێشڕەو، منداڵە بچووکەکەی پێشڕەو دزەییە کە تەمەنی 11 مانگ بوو و تاکە منداڵ بوو کە لە هێرشەکەدا گیانی لەدەستدا.
لە شەشەمین کۆنگرەکەیان، کە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەدەچێت، پرۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی دەنگی 91٪ـی بەشداربووانی کۆنگرەی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمانانی بەدەستهێنا و بە سەرۆکی یەکێتییەکە هەڵبژێردرا.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی گرووپە چەکدارەکان کوژرانی چەکدارێک و برینداربوونی 24ـی چەکدار و سەربازی دیکەی لێکەوتووەتەوە.
ئاژانسی کولتووریی نەتەوە یەکگرتووەکان بەربانگکردنەوەی مانگی رەمەزان دەخاتە نێو لیستی میراتی کولتووریی مرۆڤایەتییەوە. ئاژانسەکە باس لەوە دەکات، بەربانگ پەیوەندیی نێوان خێزانەکان بەهێز دەکات و یارمەتیی گواستنەوەی توانا و دانایی لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی دیکە دەدات.
ئەمریکا و چین، دوو وڵاتی زلهێز و خاوەن ئابووریی گەورەی جیهانن، بەڵام ئەوەی لەیەکیان جیادەکاتەوە، زیاترە لەوەی کۆیان دەکاتەوە. کاتێک سەرۆکی یەکێک لە وڵاتەکان دەرفەتی ئەوەی دەبێت لە ماڵەکەی خۆیدا میوانداریی رکابەرەکەی بکات، تۆ بڵێی چۆن پێشوازی لێبکات؟ کۆبوونەوەی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا و شی جینپینگی سەرۆکی چین بە میواندارییەکی شاهانە و بەڕێکردنی "دیکتاتۆرێک" کۆتایی هات.
شووتی، چ وەکو میوەیەک بەدەستەوە بگیرێت، لەشێوەی وێنەکێشان و کاری هوونەری بکێشرێت یانیش وەکو ئیمۆجییەک لەسەر پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵمیدیا پۆست بکرێت، بە سیمبولێکی بەهێزی فەلەستینییەکان تەماشا دەکرێت.
پۆلیسی هامبۆرگ دەڵێت رووداوی "بەبارمتەگرتنەکە" لە فڕۆکەخانەی هامبۆرگ کۆتایی هاتووە و ئەو کەسەی سیکیوریتیی فڕۆکەخانەکەی بڕیبوو دەستگیرکرا. ئەوەش 18 کاژێر دوای ئەوە دێت کە کەسێک بە چەکەوە چووە نێو فڕۆکەخانەکەوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا 70 کورسى وەک سکۆلەرشیپ بۆ خوێندنى بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتی روسیا رادەگەێنێت.
وەتسئەپ تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ شێوازی نامەگۆڕینەوە لە پلاتفۆڕمەکەی زیاددەکات کە لەرێگەیەوە بەکارهێنەران دەتوانن هەر نامەیەکیان بووێت، قوفڵی لەسەر دابنێن و لەڕێگەی پەنجەمۆر یان ناسینەوەی رووخسار بیکەنەوە.
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی عەربەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەکات و دەلێت، ئەمریکا پشتگیریی خۆی بۆ رێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق دووپات دەکاتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی تۆڕی میدیایی رووداو سەبارەت بە رووداوەکەی ئێوارەی دوێنێی عەربەت رایگەیاند، ''ئاگاداری رووداوەکەین''.
بافڵ تاڵەبانی "بە توونترین شێوە" سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت دەکات و دەڵێت، ئامانج لێی تێکدانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و سلێمانییە. داواش لە عێراق دەکات، "ئەرکی دەستووری و نیشتمانیی خۆی" جێبەجێ بکات، خاک و ئاسمانی عێراق و کوردستان بپارێزێت.
رۆژی دووشەمممە، 18ـی ئەیلوولی 2023، کۆنسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) رایگەیاند، "بەریتانیا پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لەبارەی دابینکردنی پارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان."
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەڵێت، وڵاتەکەی پێشوازی لە هەوڵەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات سەبارەت بە گەیشتن بە چارەسەر لەسەر بودجە و جێبەجێکردنی.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای پێكهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی خۆپێشاندەرێکی کەرکووک و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە دەکات.
لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی خولی دووەم، قوتابیان دەتوانن پەڵپ لە ئەنجامەکان بگرن و وەزارەتی پەروەردەش تا 22ـی ئەم مانگەی ماوەی بۆ ئەو مەبەستە دیاریکردووە.
پێشتر، رۆژی 3ـی ئابی 2023، ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوتبوو، "ئەو داتا و ژمارانەی لە داهاتی نانەوتی پێشکێشکراون، هەڵەیان تێدایە، بۆیە پێویستە چارەسەری ئەوە بکرێت لە رۆژانی داهاتوودا، بۆیە پێمان وایە هەر بەهۆی ئەو هەڵەیەوەیە حکومەتی عێراق بودجە و مووچەی بەشێوەیەکی تەواوەتی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە."
هەر ئەمڕۆ، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نوێنەرایەتیی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان و عێراق پێشوازییان لە دەستنشانکردنی رۆژی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە کرد و داواشیان لە لایەنە سیاسییەکان کرد هەمووان بەیەکەوە هەوڵ بۆ سەرخستنی پرۆسەکە بدەن و دڵنیایی ئەوە بدەن کە هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە بکرێت، بەجۆرێک هاووڵاتییان بتوانن گوزارشت لە مافی دەنگدانیان بکەن.
رۆژی پێنجشەممە، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە دیاریکردنی 25ی شوباتی 2024 وەکو رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
رۆژی سێشەممە، 18ـی تەممووزی 2023، پەرلەمانی بەریتانیا بە زۆرینەی دەنگ، یاسای مشتومڕهێنی پەیوەست بە کۆچی نایاسیی پەسند کرد. بەو پێیەش، لەمەبەدواوە، هەرکەسێک بە بەلەم پێ بنێتە نێو خاکی بەریتانیا لە مافی پەنابەرێتی بێبەش دەکرێت و دیپۆرت دەکرێتەوە.
ئەم سەردانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بنچینەی کۆبوونەوەیەکی پێشووی هەردوو سەرۆکە کە لە میونشنی ئەڵمانیا کراوە. رۆژی 18ی شوباتی ئەمساڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میونشنی ئەڵمانیا لەگەڵ سەرۆکی ئازەربایجان کۆبووەوە.
رۆژی پێنجشەممە، 6ـی تەممووزی 2023، مارک زوکەربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مێتا کە خاوەنی فەیسبووک، ئینستاگرام و واتسئەپیشە بەردەستبوونی سۆشیاڵ میدیایەکی نوێ بە ناوی سرێدز Threads راگەیاند کە بە دژبەر و رکابەری تویتەری ئیلۆن مەسک دادەنرێت؛ بەمەش رکابەرێتیی نێوان ئیلۆن مەسک و مارک زوکەربێرگ هێندەی دی قووڵتر دەبێتەوە.
بەیانیی ئەمڕۆ (سێشەممە، 4-7-2023) دووکانەکانی شاری جنین بەتەواوی داخران، ژمارەیەکی زۆر کەمی خەڵکی لەسەر شەقامەکان دەبینرێن و کە پڕبوون لە داروپەردوو و پاشماوەی شەڕی رۆژی پێشتر، هاوکات، درۆنی ئیسرائیلی بە بەردەوامی بەسەر ناوچەکەدا دەفڕن.
هێمن سلێمان دەڵێت، دوای ئەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباران دەرچووە؛ "بەرەبەیانی ئەمڕۆ تۆمەتباری سەرەکی کە بکوژەکەیە، خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە."
بەرپرسانی سعودیە دەڵێن، بۆ ئەمساڵ سەروو 32 هەزار کارمەندی تەندروستی و هەزاران ئەمبوڵانسیان راسپاردووە بۆ ئەوەی خزمەتی حاجیان بکەن و بۆ هەر رووداوێکی تەندروستیی وەکو جەڵتەی دڵ، وشکبوونەوەی پێست و بوورانەوە ئامادەبن.
رۆژی 20ـی حوزەیرانی 2023، هێرشێکی درۆنی کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک لە گوندێکی سەر بە ترپەسپی لە رۆژهەڵاتی شاری قامشلۆ و لە ئەنجامدا هەریەکە لە یوسرا دەروێش، هاوسەرۆکی کانتۆنی قامشلۆ، لەمیان شوێش، جێگری یوسرا و شۆفێرەکەیان گیانیان لەدەستدا و گابی شەمعۆن، هاوسەرۆکی کانتۆنی قامشلۆ بریندار بوو.