ڤیدیۆ.. گەڕەکێکی سووریا بەهۆی جەنگەوە تەختی زەوی بووە
گەڕەکەکە ساڵی 1979 دروستکراوە و دەکەوێتە باشووری دیمەشقی پایتەختی سووریا.
گەڕەکەکە ساڵی 1979 دروستکراوە و دەکەوێتە باشووری دیمەشقی پایتەختی سووریا.
بەشێک لەو کەسانە زیاتر لە 10 ساڵە بێسەروشوێنن.
دوای رووخانی دەسەڵاتی ئەسەد خوێندن لە دیمەشق دەستیپێکردەوە. قوتابییان بە ئاڵای نوێ لەدەستیان و پێکەنینی سەر لێوەکانیان چوونە قوتابخانە.
هەزاران پەنابەری سووریایی ئەمڕۆ لە هەولێر بەبۆنەی کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، لەبەردەم قەڵای هەولێر خۆشیانن دەربڕی.
دیداری زەڵمی لە هەولێر بەڕێوەچوو و لە دیدارەکەدا دۆکیۆمێنتارییەک لەسەر ژیانی د. مستەفا زەڵمی نمایش کرا. سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەوێ گوتی، ''پابەندین بە درێژەدان بە رێگەی د. مستەفا زەڵمی و بەهێزکردنی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافی مرۆڤ''.
شەشەمین پێشانگەی کتێب لە سلێمانی بەرێوەدەچێت، 200 وەشانخانە لە 12 وڵاتی جیاواز بەشدارییان تێدا کردووە. وێنەکان دیمەنی ئەمڕۆی پێشەنگاکەن کە هەموو چین و توێژەکانی لە خۆی دا کۆکردووەتەوە.
جەژنی کریسمس نەهاتووە بەڵام کریستیانەکانی هەولێر دەستیان بە رازاندنەوەی ماڵ و شوێنی کارەکانیان کردووە.
بەشێک لە ئاوارەکانی عێراق لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان ناوەکانیان لە سەرژمێری تۆمارکرا و بەشێکیشیان گەڕانەوە زێدی خۆیان. ئەمانە وێنەی کەمپی بەحرکەن لە هەولێر، بژمێرەکان خەریکن ناوەکانیان تۆمار دەکەن.
سێیەم قۆناخی سەرژمێریی لە هەولێر دەکرێت. قەدەخەی هاتووچۆ راگەیێندراوە و بژمێرەکان ماڵ بە ماڵ بۆ تۆمارکردنی خێزانەکان دەگەڕێن. بەگوێرەی دوایین ئامار، تا کاژێر 06:00ـی ئەمڕۆ، لە سەرانسەری عێراق نزیکەی 90٪ـی خێزانەکان تۆمار کراون.
لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەی گەرما و هاتنی وەرزی سەرما هاونیشتمانییان روویان لە کڕینی سۆپای کارەبایی کردووە. بازرگانێکیش دەڵێت ئەم ساڵ خواست لەسەری 80٪ زیادیکردووە.
لە یەکەم رۆژی دیدارەکەدا ژمارەیەک پانێڵ بەڕێوەچوون لەبارەی، عێراق و هاوبەشێی نێودەوڵەتی، پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق، وەبەرهێنان لە عێراق، رێگەی دەرچوون لە لاوازیی سیستمی سیاسیی عێراق، هەرێمی کوردستان دوای هەڵبژاردن و بنیاتنانی دەوڵەت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە هۆڵی میدیا لە شاری هەولێر پێشانگەیەکی شێوەکاری بۆ هونەرمەند حەسەن حوسێن دەڤەیچی، ناسراو بە "مالمیمە" کرایەوە.
لە تورکیا فیلمێکی ئەنیمەیشن لەبارەی ژیانی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) بەرهەمدەهێنرێت و دەبێتە گرانترین و یەکەم ئەنیمەیشن لەو وڵاتە کە بودجەی بەرهەمهێنانی پێنج ملیۆن دۆلارە
ئەمەی دەیبینن قوتابخانەی تارای بنەڕەتیی تێکەڵاوە لە هەولێر؛ ئەمڕۆ چوارشەممە، 25-9-2024، هەروەکو قوتابخانەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێرەش لێدرا.
چنوور تۆفیق وەکو هەر مرۆڤێک هەزاران خۆزگە و ئاواتی هەبوو لە داهاتوودا بەدییان بهێنێت، بەڵام لە تەمەنی چوار ساڵیدا لە حەوشەی ماڵەکەیاندا کاتێک یاریی دەکرد، لە 23ـی ئەیلوولی 1987 دا لەکاتی تەقەی خۆشی و بۆنەیەکی حیزبی بەعسدا، گولـلەیەک بەر ناوشانی دەکەوێت، لەو کاتەوە، چیرۆکی خەمناکی ئەو دەستپێدەکات، یەک گولـلە دەیکات بە کەسێکی نیڤشکان.
خاوەنی کارگەیەکی زێڕ دەڵێت: پێشتر نیو کیلۆ زێڕیان دەتواندەوە و دەیانکردە لیرە، ئێستا زیاتر لە دوو کیلۆ دەکەن
ئەحمەد محەممەد، زێڕنگرێکی قەیسەریی هەولێرە و بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای گرانبوونی زێڕ، خەڵکێکی زۆر روویان لە بازاڕ کردووە بۆ کڕینی زێڕ. "ئێستا فرۆشی دووکانەکان نزیکەی دوو هێندە زیادیکردووە."
وەکو نەریتی ساڵانە، هاونیشتمانییانی هەولێر بۆ یادکردنەوەی ئەو رۆژە لەبەردەم قەڵا و بازاڕی هەولێر کۆبوونەوە، بە بەخشینی شیرینی و گوتنەوەی سروودی ئایینی رۆژەکەیان بەڕێکرد.
فڕێدانی دەبەی پلاستیک و نایلۆن لە هەرێمی کوردستان، مەترسیی بۆ سەر ژینگە، تەندروستیی مرۆڤ و خنکانی ئاژەڵ زیاتر کردووە.
لە هەر شارێکی هەرێمی کوردستان، لە زۆربەی رێستۆرانت، کافێ و شوێنە گشتییەکان کاتێک کەسێک دادەنیشێت، یەکەم شت دەبەیەکی پلاستیکیی ئاو لەبەردەمی دادەنرێت، ئەمە بووەتە دیاردە و بەشێکە لە هۆکارەکانی زیادبوونی پاشماوەی پلاستیکی
لە دوای کۆرۆنا، لە هەرێمی کوردستان خەڵکێکی زۆر روویان لە بەخێوکردن یاخود راگرتنی ئاژەڵی ماڵی کردووە، بەتایبەت پشیلە. فرۆشیارانی ئاژەڵ دەڵێن: ئەم ساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەخێوکردن و راگرتنی پشیلە 50٪ زیادیکردووە، هاوکات چەندین شوێنی فرۆشتنی ئاژەڵان کراونەتەوە.
لە دەڤەری بارزان لە وەرزی هاویندا لە شوێنی جیاجیای قەدپاڵی شاخەکان ئاو بۆ ئاسکە کێوییەکان دادەنرێت
ژمارەیەک ژەنیار و گۆرانیبێژێکی گەنج، کۆنسێرتێکی میوزیک و گۆرانییان لە فێرگەی فرێمینگ لە هەولێر سازکرد، بەشێکی زۆری ئامادەبووانی کۆنسیرتەکە بیانی بوون.
ساڵ لەدوای ساڵ ژمارەی ئەو کەسانەی سەردانی قەڵای نوگرە سەلمان دەکەن رووی لە زیادبوونە. لە یادی 36 ساڵەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراق، ئەم ساڵ نزیکەی 300 کەس لە کەسوکاری ئەنفالکراوەکانی دەڤەری گەرمیان و بارزان سەردانی قەڵاکەیان کرد
نزیکەی 300 کەس لە کەسوکاری ئەنفالکراوان دوای 36 ساڵ گەڕانەوە قەڵای نوگرە سەلمان و بیابانی سەماوە بۆئەوەی داوا بکەن سۆراغێکی کەسوکاریان بکرێت، لەگەڵ گەیشتنیان بە قەڵاکە، جارێکی دیکە برینیان کولایەوە و دەستیان بە گریان و لاواندنەوە کرد، کەسێک بۆ براکەی، یەکێکی دیکە بۆ هاوژینەکەی و زۆرینەیشیان بۆ دایک و باوکیان دەگریان
دووەمین لووتکەی تەندروستیی کوردستان بەڕێوەدەچێت، چەندین پانێڵی جیاواز لە بوارەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، کاریگەرییەکانی پیسبوونی ئاو بە سەرچاوەکانی نەوت و باسکردنی پەتای بێدەنگ، کە ناسراوە بە قەڵەوی؛ هەروەها پانێڵی تایبەت بە تەندروستی و دەرووندروستیی منداڵان پێشکێش دەکرێن
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 22-4-2024، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە سەردانێک گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵاوە پێشوازی لێکرا.
جەژنی سەری ساڵی ئێزدی، یەکێک لەو بۆنانەیە کە ساڵانە کوردانی ئێزدی لە سێیەمین چوارشەممەی مانگی نیسان (بە رۆژژمێری زایینی، یەکەم رۆژی مانگی نیسان بە رۆژژمێری هەتاوی) تێیدا ئاهەنگ دەگێڕن. لەو رۆژەدا ئێزدییەکان لە ناوچە جیاجیاکانەوە سەردانی مەزارگە و شوێنە پیرۆزەکانیان دەکەن.
ئاگرەکەی بازاڕی چەلێی دهۆک کوژێندرایەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا زیانەکان بە وردی و هۆکارەکەی روون نییە. کاسبکاران دەڵێن، بەرگریی شارستانی درەنگ گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە. بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیش دەڵێت، زیاتر لە هەزار دووکانیان لە سووتان رزگار کردووە.
ئاداری هەموو ساڵێک کریستیانەکان رێوڕەسمی "هەینیی پیرۆز" یاخود "هەینیی ئازارەکان" ئەنجام دەدەن، ئەوەش بەر لە دوو رۆژ لە جەژنی ئیستەر. کریستیانەکان پێیانوایە پێغەمبەر عیسا (د.خ) لەخاچ دراوە، لە "هەینیی ئازارەکان"یشدا یادی لەخاچدانی دەکەنەوە
هەموو ساڵێك لە ئێوارەی 24ی مانگی ئادار رێوڕەسمی نەهیرا لەلایەن کریستیانەکانەوە بەڕێوەدەچێت. رێوڕەسمەکە بریتییە لە نوێژ و نزا و دواتر هەڵکردنی مۆم، پاشان ئامادەبووانی رێوڕەسمەکە لە دەرگایەکی داخراوەوە دەچنە دەرەوە، وەک هێمایەک بەوەی گوناهبارن و لە دەرگای رەحمەتی خودا دەدەن
شڤان پەروەر، ناسر رەزازی، فرمێسک، کەویار و سەفقان ئۆرکەش ئەو چوار هونەرمەندەی لە شەوی نەورۆزدا لە هەولێر بە سەدای دەنگیان ئامادەبووانی گالای نەورۆزی رووداویان خستە جۆشوخرۆشەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ 20-03-2024، کچان و کوڕانی هەولێر بە پۆشینی جلوبەرگی کوردی و بە هەڵگرتنی دەیان مەشخەڵ، ئاگری نەورۆزیان لەسەر قەڵای ئەو شارە کردەوە.
هەرچەندە لە مانگی رەمەزاندا بەگشتی بەراورد بە هەموو مانگەکانی دیکە فرۆشی خورما لە هەرێمی کوردستان زۆردەبێت، بەڵام ئەمساڵ فرۆشی ئەو بەرهەمە وەک پێشبینی دەکرا، نەبوو و خاوەن دووکانێکی فرۆشتنی خورماش دەڵێ "شۆک بووین، کەس نایکڕێ."
لە نێو ئەکوا پارکی هەولێر بە بەشداری 40 یاریزان لەسەر ئاستی گشت پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان حەوتەم پێشبڕکێی یاریی دامە بەڕێوەچوو.
سێی ئاداری هەموو ساڵێک، رۆژی جیهانیی باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکانە. لە هەولێر لە پارکی وەفایی پێشانگەیەکی فۆتۆگرافی بەوبۆنەیەوە کرایەوە.
17 هونەرمەندی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکەن لە رۆژی 8 ـی مارسدا کە رۆژی جیهانیی ژنانە، لەڕێگەی 20 تابلۆوە ماف و ئازارەکانیان پێشان بدەن.
لە شاری هەولێر خواست لەسەر پانێڵی هەتاوی (سۆلەر پانێڵ) زیادی کردووە. بەشێکی ئەوانەی کارەبا لەڕێگەیەوە بەرهەمدەهێنن، دەڵێن پەشیمانن کە زووتر ئەو سیستەمەیان دانانەوە. خاوەنکارێکیش دەڵێت ئەگەر فرۆشیان بەمشێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت، تاوەکو دوو ساڵی دیکە لە هەر 10 ماڵێک، شەشیان سۆلەر پانێڵیان دەبێت.
هەموو ساڵێک 14-2، بە رۆژی خۆشەویستی و گۆڕینەوەی گوڵ لەنێوان عاشقەکاندا دەناسرێت، بۆ ئەم ساڵ، بەگوتەی بازرگانێک بازاڕی گوڵ 60% دابەزیوە.
خەڵاتەکانی گرامی لە لۆس ئەنجلۆسی ئەمریکا بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 5ـی شوباتی 2024، دابەشکران. ئەمساڵ، ساڵێکی گرنگ بوو بۆ ژنە هونەرمەندان کە تێیدا هەریەکە تایلەر سویفت، هونەرمەندی ئەمریکی خەڵاتی باشترین ئەلبووم و بێڵی ئایڵش، خەڵاتی باشترین گۆرانیی ساڵیان وەرگرت.
یەکەمین دیداری دکتۆر ئاراس لە دهۆک بە بەشداریی زیاتر لە 1000 گەنج، قوتابی و خوێندکار بەڕێوەچوو و تێیدا کۆمیونیتیی دکتۆر ئاراس راگەیێنرا، دکتۆر ئاراس لەو دیدارەدا گوتی؛ پرۆژەکەمان لە دهۆکەوە دەستپێکرد، "لەبەرئەوەی هەر پرۆژەیەک بناخەکەی لە دهۆک بێت 100٪ سەرکەوتوو دەبێت."
لە بەردەم باخی شاری هەولێر، لە پێشانگەیەکی تایبەتدا بە ناونیشانی "وەڵامی چەک بە قەڵەم" خۆشنووسێک چەند تابلۆیەکی خستەڕوو.
تارمایی، ناوی پێشانگەیەکی فۆتۆگرافیی رەش و سپییە لە هەولێر، کە لە فێرگەی فرێمینگ لە هەولێر نمایشکراوە. فۆتۆکان، تڵخ، شێواو و تەمومژاوین و فۆتۆگرافەر دەیەوێت لەڕێگەیەوە لە ناواخن و شووناسی مرۆڤبوون رابمێنێت، بەبێ سەرنجدانە وێنەی راستەقینەی کەسەکان.
لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر خۆپێشاندان دژی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بەڕێوەچوو و خۆپێشاندەران جگە لە ئاڵای کوردستان، دروشمی جۆراوجۆریان بەرزکردەوە
کۆمەڵەیەکی خۆبەخش بۆ نەزۆککردنی سەگە بێلانەکانی هەولێر لە باکووری کوردستان و تورکیاوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، خانمە هونەرمەندێکی کوردیش بۆ پاڵپشتیکردنیان پارەی کۆنسێرتێکی بۆ ئەو کۆمەڵەیە خەرج دەکات.
رۆژی پێنجشەممە 13-12-2023، پێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی بۆ جلوبەرگ و یەکەم پێشانگەی جوانکاری لە هۆڵی پێشانگەکانی پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە هەولێر، کرانەوە.
شەوی پێنجشەممە 7-12-2023، خەڵاتەکانی سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دەریای سوور راگەیێندران و بەر لە چوونی ئەستێرەکان بۆ نێو هۆڵ، جەنجاڵییەکی زۆر لەسەر فەرشی سوور هەبوو و بەشێکیان بەنێوبانگترینەکانی جیهانی سینەما بوون.
بەشێک لە ئەکتەر و ئەستێرەکان لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دەریای سوور لە جدەی سعودیە خۆیان نماییش کرد و بڵند تاهیر، فۆتۆگرافەری رووداو وێنەی گرتن.
بە مەبەستی هاندانی مامۆستایان، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی هەولێر پێشانگەیەکی هاوبەشی هونەریی بۆ 20 مامۆستای هونەر کردەوە
چەند جۆرێک گوڵ لە نێو باخچە و ماڵەکانی هەرێمی کوردستاندا هەن، کە ناهێڵن پاییز تەنیا رەنگی زەرد، یان بێڕەنگی و هەڵوەرین بێت. ئەو گوڵانە لەوانەن کە بەهێزن، بەرگەی گۆڕانی پلەی گەرما لە گەرمییەوە بۆ ساردی دەگرن و تەنانەت بە باران و پلەی گەرمیی زۆر نزمیش، هەر دەگەشێنەوە.
بارانبارینەکە هاوکاتە لەگەڵ دابەزینی پلەی گەرما، بۆیە ئەمڕۆ لە هەولێر بۆ یەکەمجار هەست بە کەشی سەرما کرا و بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکراویش، 15 پلەی سیلیزی بوو.
لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی هەناردا، هەنار و هەولێر ئاوێزانی یەکدی بوون. فێستیڤاڵەکە لەبەردەم پارکی شانەدەری هەولێرە، بەڵام جگە لە هەنار، بەروبوومی دیکەی خۆماڵیش هەن
مێرگەپان، یەکێک لە گوندە ناودارەکانی ناحیەی سوورداش سەر بە قەزای دووکان و، لەم وەرزەدا بەهۆی گەڵا هەڵوەریوەکانەوە وەک تابلۆیەکی بەدەست نەخشێنراو دەردەکەوێت.
فیدراڵى و لامەرکەزى، دۆخى نێوخۆى هەرێمى کوردستان و پەیوەندىیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، ئاییندەى شنگال، دیارترین ئەو پرسانە بوون کە لە پانێڵەکانی دووەم رۆژى دیدارى مێرى گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، بەشدارانیان سەرۆکى یەکێتى، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جێگرى سەرۆکوەزیران، وەزیرى ناوخۆى هەرێمى کوردستان و نوێنەرى یونامى و راوێژکارانى سەرۆکوەزیرانى عێراق بوون.
لە یەکەم رۆژی دیداری مێری لە هەولێر کە تێیدا چەند پانێڵێک بەڕێوەچوو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یەکێک لە پانێڵەکاندا تیشکی خستە سەر کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و گوتی، "هەڵسوکەوتی دارایی بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هیچ فیدراڵییەتێکی جیهاندا نییە."
جەژنی جەما یەکێکە لە جەژنەکانی کوردانی ئێزدی، ئەم جەژنە لە مانگی 10 دەستپێدەکات و ماوەی 7 رۆژ دەخایەنێت. چەندین رێوڕەسمی ئایینی کوردانی ئێزدی لەم جەژنەدا بەڕێوەدەچێت، کە پەیڕەوانی ئەو ئایینە بۆ ئەو جەژنە لە سەرتاسەری جیهانەوە روو لە پەرستگەی لالش دەکەن
ئەو سێ کەسە بە ناوەکانی فەرەج بترس عەبو قبش، سلڤانا نیهاد یەڵدا ئال یەرموتا و ئیمانە بەهنام مەتی دەعبوول کە پیاوێک و دوو ژنن، لە ئاهەنگەکەی حەمدانیە شەوی 26-9-2023 سووتابوون، بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی چڕ بوون، بەڵام سەختیی برینەکانیان بووە هۆی گیانلەدەستدانیان.
یەکێک لە لافیتەکان لەسەری نووسراوە "بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە عەشیرەتی ئال شیتو پرسەی ئازیزانی کۆچکردوومان رادەگەیێنین بۆ لەدەستدانی رافید حەنا مەجید شیتو و هەردوو کچی مریەم و میرنا، ئاخ بۆ گەنجی و جوانییان هەڵدەکێشین''.. ئەمە نموونەی یەک لافیتەیە و شارەکە پڕە لە نموونەی هاوشێوە و هەریەک لە لافیتەکان چیرۆکێکی خەمناک و تراژیدیای لەدوایە.
نوێژی پرسە لە کەنیسەی تاهیرەی گەورە لە حەمدانیە بۆ رۆحی ئەو کەسانە کرا، کە لە درەنگانی شەوی 26ـی ئەیلوول لە ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە گیانیان لەدەستدا.
لە هەولێر پێشبڕکێیەک لە وانەی بیرکاریدا بۆ منداڵانی تەمەن (5 بۆ 16) ساڵ بە بەشداریی 218 قوتابی بەڕێوەچوو، کە لە چوارچێوەی هەشت ئاستدا و بە پرۆگرامێکی نێودەوڵەتی رێکخرابوو. ژمارەیەک پسپۆڕی بیرکاری سەرپەرشتیی پێشبڕکێکەیان دەکرد و لە ماوەی کاژێرێکدا کۆتاییهات
لە قوتابخانەی شەنگال کە 16 پۆلی هەیە، 520 قوتابی دەخوێنن و 32 مامۆستایان هەیە، بە مەراسیمی تایبەت، گۆرانی و نمایشی شانۆیی، هاوشێوەی ساڵانی رابردوویان، یەکەم رۆژی قوتابخانە دەستیپێکرد.
فێستیڤاڵی ئاوازی گەلان لە سلێمانی بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام بوو، تێیدا چەندین کاری هونەری لە میوزیک و گۆرانی پێشکێش کران
لەکاتی بۆنە ئاینییەکانی شیعەمەزهەبەکان، بەتایبەتی لە چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێن، بازاڕی ئەنگوستیلە گەرم دەبێت، چونکە ئەوان بە ژن و پیاوەوە لەپەنجەکردنی ئەنگوستیلە وەک سوننەتێکی گەورە دەبینن و دەڵێن 'پیرۆزە' بەهۆی ئەوەی خوا لە قورئاندا ناوی مرواری و مەرجانی هێناوە و پێغەمبەر (د.خ.) و خانەوادە و خێزانی لە پەنجەیان کردووە.
دەیان زیارەتکار لەنێو مەزارگەی ئیمام حوسێن لە کەربەلا بە کوڵ دەگرین و نزا دەکەن، بەشێک لە زیارەتکاران تاوەکو درەنگی شەو دەمێننەوە و بەردەوام دەبن لە نزاکردن.
شاری كەربەلا لەم رۆژانەدا لە شارەکانی دیکەی عێراق ناچێت، چونکە بەهۆی نزیکبوونەوەی رۆژی چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێن، پڕ بووە لە زیارەتکاران؛ ئەو زیارەتکارە شیعەمەزهەبانەی لە عێراق و جیهانەوە روویان لە شارەکە کردووە و رۆژانە بە نزاکردن و یادکردنەوەی ئیمام حوسێن، بەسەردەبەن.
پارێزگای نەینەوا کە شاری موسڵ سەنتەریەتی، دووەم پارێزگای عێراقە لەڕووی زۆریی ژمارەی دانیشتووانەوە لە دوای بەغدای پایتەخت، بەڵام لەڕووی زۆریی ژمارەی خاوەن پێداویستی تایبەت یەکەمە. نزیکەی 26 هەزار نیڤشکان لە نەینەوا هەن و بنکەی بووژانەوەی جەستەییەکەی رۆژانە توانای وەرگرتنی دوو کەسی هەیە.
نێچیرڤان بارزانی لە رێوڕەسمی کردنەوەی کاتێدراڵەکە رایگەیاند، "فرەپێکهاتەیی و فرەئایینی هەرێمی کوردستانیان بەهێز کردووە." گوتیشی "لە کوردستان پێکەوەژیانی ئاشتییانە بووەتە کولتوورێکی بەهێز کە هیچ رژێم و هێزێک بە هەموو پیلانەکانیانەوە نەیانتوانیوە تێکی بدەن. پێکەوەژیان بنەمایەکی قووڵی باوەڕی هەموو کوردستانیيانه، ئینجا سەر بە هەر نەتەوهيهك و سهر به ههر ئایینێک بن.
سێ قوتابی لە دواقۆناخی پێشبڕکێی بیرکاری دەزگای روانگە کە بە هاوبەشی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەچوو، خۆیان و قوتابخانەکانیان خەڵات کران.
لە رێوڕەسمێکدا لەژێر ناونیشانی 'دهۆک مالا هەمیانە' لە شاری دهۆک، بە پێشاندانی بەڵگەفیلمێک، ئەلبوومی 'دهۆکا کەڤن' ناسێندرا کە بە سەتان وێنەی ئەو شارە لە قۆناخە جیاجیاکاندا لەخۆدەگرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، یەکەم کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بە دروشمی "پەروەردە بۆ هەمووانە" بەسترا.
هۆڵی پێشەوا لە هەولێر، ئەمڕۆ (شەممە، 15-7-2023) پڕ بوو لە گەنجی کارامە، ئەوانەی باسی ئەزموونی سەرکەوتنی خۆیان و سەرکەوتن بەسەر بەربەستەکانیان دەکرد، یان ئەوانەی هاتبوون لەو رۆژەدا سوود لە ئەزموونی ئەوان وەربگرن.
ئێستا لە عەلوەی هەولێر زیاتر لە 10 بەرهەمی نێوخۆیی هەیە، بەڵام بەشێک لە جووتیاران نیگەرانن لە ساخنەبوونەوەی بەرهەکانیان و دەڵێن، لەگەڵ ئەوەی کە ئەمساڵ بەرهەمی پەتاتە و پیاز زیاتر بووە لە پار، بەڵام وەکو پێویست لە بازاڕەکاندا ساخ نابێتەوە.
لە مۆزەخانەی پەروەردەی هەولێر بەبۆنەی تێپەڕینی 40 رۆژ بەسەر کۆچی دوایی مامۆستا تەڵعەت گەڵاڵی، مێزی دۆکیومێنت و یادەوەریی ئەو مامۆستایە دانرا، کە کۆمەڵێک ئەرشیڤ و کەلوپەلی تێدا نمایشکراوە.
لەگەڵ نزیكبوونەوەی جەژنی قوربان، مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر زیاتر جووڵەی تێكەوتووە، هەر لە بەرەبەیانەوە بازاڕەکە جممەی دێت لە کڕیار و فرۆشیار کە خەریکی سەوداکردنی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵی قوربانین.
بە بەشداریی یاکۆ بێرەندس، کۆنسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان، شەشەمین گرووپی بەشدارانی ئۆرەنج کۆرنەرز راگەیێندرا.
پیسبوون و نزمبوونی ئاستی ئاوی زۆنگاو حەممار، کە یەکێکە لە گەورەترین زۆنگاوەکانی عێراق، وایکردووە ژمارەیەکی زۆر لە ئاژەڵەکانی نێوی لەنێوبچن، لەوانەش کیسەڵ و ماسیییەکان، کە بەشێکیان لە جۆرە دەگمەنەکانی عێراق و جیهانن و ژمارەیان لەکەمبوونەوەدایە.
11یەمین ئاهەنگی کۆتاییهاتنی خوێندنی قۆناخی 12ـی ئامادەیی قوتابخانەی شوەیفاتی ناحکومیی نێودەوڵەتیی بەڕێوەچوو کە تێیدا114 قوتابی بڕوانامەیان وەرگرت و بەرەو قۆناخی نوێی خوێندن بۆ زانکۆکان دەڕۆن.
رووداو دیجیتاڵ 300 پێشمەرگەی هێزی پشتیوانیی یەکی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ لە رێورەسمێکدا بەبۆنەی کۆتاییهاتنی خوولێکی راهێنان کە ماوەی 50 رۆژ بەردەوام بوو، نمایشێکی سەربازییان کرد.
ئەمڕۆ وەکو رۆژی جیهانیی پەنابەران دیاریکراوە، لەو رۆژەدا منداڵانی پەنابەری رۆژئاوای کوردستان لە کەمپی بەردەڕەش، هاوشێوەی رۆژانی دیکەی ئاسایی ژیانیان، رۆژەکەیان بە یاریکردن بەسەربرد
گەورەترین زۆنگاوی عێراق کە دەکەوێتە باشووری پارێزگای زیقار، لە باشووری عێراق، مەترسیی وشکبوونی لەسەرە و بەگوتەی خەڵکی ناوچەکە، ئەوانەی قسەیان بۆ تۆڕی میدیایی رووداو کردووە، "زۆنگاوی حەممار ساڵ لەدوای ساڵ ئاستی ئاوی کەمدەکات و ئێستاش نزیکەی نیوەی وشک بووە".
زۆنگاوی حەمماری رۆژئاوا لە باشووری عێراق، یەکێک لە گەورەترین زۆنگاوەکانی عێراق و رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە، درێژییەکەی 100کیلۆمەتر و پانییەکەی 25-35 کیلۆمەتر دەبێت، بەهۆی سرووشتەکەیەوە سەرچاوەی خێر و بەرەکەتە بۆ دانیشتووانی نزیکی، بەڵام بە گوتەی خەڵکی ناوچەکە، زۆنگاوەکە لە بواری گەشتیارییدا فەرامۆش کراوە.
25 گەنجی سەرتاش کە خەڵکی چوارقوڕنەن، چوونە کەمپی باسرمە کە تایبەتە بە پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان و لە رۆژی هەینیدا لە کاژێر 09:00ـی بەیانییەوە تاوەکو 04:00ـی ئێوارە، سەری زیاتر لە 200 کەسیان چاککرد.
زۆنگاوی حەمار بەهۆی سرووشتەکەیەوە سەرچاوەی خێر و بەرەکەتە بۆ دانیشتووانی نزیکی، بەڵام بە گوتەی خەڵکی ناوچەکە، زۆنگاوەکە لەلایەن حکومەت و میدیاکانەوە فەرامۆش کراوە و لە بواری گەشتیاریدا سوودی لێ وەرنەگیراوە.
لە دووەم رۆژی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هایتێکس بۆ تەکنەلۆژیا، ئارەزوومەندێکی زۆری بوارەکە سەردانی پێشەنگەکەیان کرد، جگە لەوەش چەندین یوتیوبەر و گەیمەری دیاری کوردستان لە پێشانگەکە ئامادە بوون و گوتاریان پێشکێش کرد. لە لایەکی دیکەوە، شەش چالاکیی کۆمپانیا جیاجیاکان بەڕێوەچوون
ئەمڕۆ پێشانگەی نێودەوڵەتیی هایتێکس بۆ تەکنەلۆژیا لە هەولێر کرایەوە و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت. لە پێشانگەکەدا داهێنانی تەکنەلۆژی و ئەو ئەپلیکەیشنانەی لەلایەن گەنجانی هەرێمی کوردستانەوە دروستکراون، نمایش دەکرێن
هونەرمەندی ناسراوی بواری شێوەکار قەرەنی جەمیل، نوێترین ئەزموونی هونەریی خۆی لە پێشانگەی "جێهێشتن" دەخاتەڕوو، تابلۆکانی سێ مژاری سەرەکییان تێدا بوون کە ئەوانیش؛ "کەوتن"، "جێهێشتن" و "خەونەکان" بوون.
شانۆگەریی "چارلی و کارگەی چۆکلاتە" لەلایەن قوتابخانەی نێودەوڵەتیی شوەیفاتی هەولێر و شوەیفاتی دریم سیتی رێکخرابوو، 125 قوتابیی تەمەن هەشت بۆ 15 ساڵی لەسەر شانۆ کۆکردەوە و وەکو ئاکتەر رۆڵیان لە شانۆگەرییەکەدا بینی کە ماوەکەی دوو کاژێر بوو.
لە سنووری قەزای شەقڵاوە بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان فێستیڤاڵی ئۆفرۆد بەڕێوەچوو کە 75 شۆفێر بەشدارییان تێدا کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە کرایەوە. 214 کۆمپانیا تێیدا بەشدارن کە لە وڵاتی جیاوازەوە هاتوون و پێشانگەکە تاوەکو 26ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت. تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری پێشانگەکەیە.