سەرۆک لیستێکی گۆڕان: لەبەر کێشە نێوخۆییەکان کارنامەکەمان بڵاونەکراوەتەوە
تاوەکو ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان کارنامەی هەڵبژاردنی بڵاونەکردووەتەوە. سەرۆکی لیستی گۆڕان لە بازنەی هەولێر دەڵێ: "پەیوەندی بە کێشە نێوخۆییەکانەوە هەیە."
تاوەکو ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان کارنامەی هەڵبژاردنی بڵاونەکردووەتەوە. سەرۆکی لیستی گۆڕان لە بازنەی هەولێر دەڵێ: "پەیوەندی بە کێشە نێوخۆییەکانەوە هەیە."
پارت و هاوپەیمانیێتییەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کارنامەکانیان بڵاوکردووەتەوە و ئامانجەکانیان خستووەتەڕوو، زۆربەیان لە ئامانجە لەپێشینەکانیان باسی نووسینەوەی دەستووریان بۆ هەرێمی کوردستان کردووە، بەڵام لە کارنامەکانی رەوتی هەڵوێست و نەوەی نوێ باسی دەستوور نەکراوە. بزووتنەوەی گۆڕانیش هێشتا کارنامەی لیستەکەی چاپ نەکردووە.
لەنێو هەزار و 191 بەربژێری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، شەش هونەرمەند خۆیان بەربژێر کردووە
کۆمیسیۆن: لەماوەی 24 کاژێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی کوردستان رادەگەیێنرێت
ئەمڕۆ سێشەممە، 01-10-2024، د. عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە رووداوی راگەیاند: "لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوو جۆر دەنگدان هەیە، دەنگدانی تایبەت بۆ هێزە ئەمنی و سەربازییەکان و دەنگدانی گشتی. لە یەکەمیاندا، تەنیا هێزە ئەمنی و سەربازییەکان دەتوانن دەنگ بدەن، بە پێچەوانەوە هیچ بنکەیەکی دەنگدان لە نەخۆشخانە و چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان دانانرێت بۆ دەنگدانی نەخۆش و حوکمدراوان".
لیژنەی ئارامیی سلێمانی فەرمانێکی دیکەی کارگێڕیی تایبەت بە هەڵبژاردن دەرکرد کە کۆمەڵێک بڕیاری تایبەت بە رۆژی دەنگدانی تایبەت و گشتی لەخۆ دەگرێت، لە بڕیارەکاندا جەخت لەوە کراوەتەوە "بردنەژوورەوەی کامێرا و مۆبایل و وێنەگرتنی دەنگدان لە بنکە و وێستگەکانی دەنگدان قەدەخەیە".
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پارتی زۆرترین بەربژێری هەیە کە لە بواری ئەمنی و سەربازی کار دەکەن، یەکگرتوو و نەوەی نوێ هیچ بەربژێرێکیان نییە لە بواری ئەمنی و سەربازی کار بکەن.
بەربژێرانی پارتی و یەکێتی لە هەولێر و سلێمانی یەکتری بە دڕاندن و شێواندنی پۆستەرەکان تۆمەتبار دەکەن، قایمقامیەتی هەولێر رەتیدەکاتەوە، هیچ پۆستەرێکی بەربژێرانی یەکێتی بە ئەنقەست شێوێندرابێت، سەرۆکی لیژنەی ئارامیی پارێزگەی سلێمانیش، داوا لە بەربژێران دەکات، هەر کەسێک پێشێلکاریی بەرامبەر کرابێت و پۆستەرەکەی شێوێندرابێت، لە کۆمیسیۆن سکاڵا تۆمار بکەن.
ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی عێراق داوا لە بەربژێر و حیزب و لایەنەکان دەکات، پابەندی رێنماییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن بن، ئاشکراشی دەکات، تاوەکو ئێستا 5916 چاودێر و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردن تۆمارکراون و داواش لە هەموو چاودێر و رێکخراوەکان دەکات "ئەگەر بیانەوێت چاودێریی هەڵبژاردن بکەن، خۆیان تۆمار بکەن".
لە هەڵبژاردنی 20-10-2024 ـی پەرلەمانی کوردستان، هەمان ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی هەڵبژاردنی ساڵی 2023ـی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەکاردەهێنرێن، بەڵام کۆمیسیۆن دەڵێت، "بەرنامە و سیستمی کارکردنی ئامێرەکان نوێیە و تایبەتە بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و تەنیا یەک جار بەکاردێت".
لە سنووری پارێزگای دهۆک زۆرترین کارتی دەنگدان وەرگیراونەتەوە و لە سلێمانیش کەمترین. بەگوێرەی بەدواداچوونی رووداو، وەرگرتنەوەی کارتەکان لە دهۆک گەیشتووەتە 98٪ و لە سلێمانیش 89٪. کۆمیسیۆن دەڵێت، "دابەشکردنی کارتەکان تاوەکو رۆژی 19ـی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت"، ئەوەش لەپێناو گەرەنتیکردنی دابەشکردنەوەی سەرجەم کارتەکان.
بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای دەکات، لە دوو رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردندا "10 سکاڵا تۆمارکراون". ئاماژە بەوەش دەکات "41 هەزار کەس وەکو کارمەندی سەر سندووقەکانی دەنگدان لە ئەمڕۆوە دەستیان کردووە بە مەشق و راهێنان بۆ رۆژی هەڵبژاردن".
بۆ مووچەی مانگی هەشت، حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی 243 ملیار دینار دەکات بۆ ئەوەی ئەو کورتهێنانەی هەیە پڕی بکاتەوە. رووداو زانیویەتی ناردنی ئەو بەشە پارەیەی ماوە بۆ تەواوکردنی مووچە، سێ کێشەی بۆ دروستبووە.
پرۆفیسۆر د. عەزیز بەرزنجی، لە نوێترین ریزبەندیی جیهانیی زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکی نێوی چووەتە لیستی 2% زاناکانی جیهان.
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی پاڵپشتیی خۆی بۆ رێنوێنییەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەربڕیوە، "داوامان کردووە هێزە ئەمنییەکان تێکەڵی هەڵبژاردن و بانگەشە نەبن".
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ئاشکرای دەکات، "لیژنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگا، بۆ 13 لیژنە کەمکراونەتەوە." روونیشی دەکاتەوە، هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆئەوەی ئەندامانی پارتی و بەرەی تورکمانی، بەشداری لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکەدا بکەن و "بە کۆدەنگی هەموارەکە پەسند بکرێت."
زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی 8 و 9 بەیەکەوە
سپێدەی ئەمڕۆ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و یەک لە جێگرەکانی و کۆمەڵێک وەزیر پێشوازی لێکرا.
بەغدا بەشێک لە مووچەی تەممووزی هەرێمی کوردستان گلدەداتەوە
گەنجێکی تەمەن 20 ساڵی خەڵکی سلێمانی، بە رەوانبێژی و شێوازی گوتاردانی، سەرنجی سیاسییەکانی راکیشاوە. ئەو گەنجە ناوی سان جۆڵا ـیە و جگە لە ئەڵمانی، بە زمانی کوردیش بە هەمان شێواز گوتار دەدات.
ئەندامێکی تیمی بانگەشەی سەرۆککۆماری ئێران پێدانی پۆستی جێگری سەرۆککۆمار بە کوردێک بە هەنگاوێکی گرنگ ناودەبات و دەڵێت، "پێدانی پۆستێکی باڵا بە کوردێکی سوننە مەزهەب، بۆ یەکەمجار دوای شۆڕشی ئێران، هەنگاوێکی گەورەیە".
لە 6 مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا 3520 کرێکاری بیانی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان. ئەندامێکی مەکتەبی تەنفیزیی یەکێتی و سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان دەڵێت، "بەهۆی دۆخی ژیانەوە لە هەرێمی کوردستان، کرێکاری نێوخۆیی ناتوانێت کێبڕکێی کرێکاری بیانی بکات."
بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەڵێت، "وەزارەتی کار لە هەوڵدایە رێگەیەک بۆ دەستەبەرکردنی کرێکاری رۆژانە بدۆزێتەوە"؛ ئاماژە بەوەش دەکات، "تاوەکو ئێستا زیاتر لە 51 هەزار پڕۆژە دەستەبەر کراون."
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی وان دەڵێت، نزیکەی 4 ساڵە گەشتە ئاسمانییەکان بۆ فڕۆکەخانەی وان کەمبوونەتەوە، "ئەوەش زیانی بە کەرتی گەشتوگوزار و بازرگانیی وان گەیاندووە."
سەرۆكی یەكێتیی ئاژانسەكانی گەشتیاریی وان رایگەیاند، ئەم ساڵ 40 هەزار گەشتیاری خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان چوونەتە شارەکە. لەبارەی ئاماری گشتیی گەشتیارانیش، ئەو بەرپرسە گوتی، "ژمارەی گەشتیاران کەمبووەتەوە".
فیدراسیۆنی سەرتاسەریی پەنابەرانی عێراقی، ئیتاڵیا بە بەرپرسیار دەزانێت لە نقوومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران، کە بەهۆیەوە 64 کۆچبەر گیانیانلەدەستداوە. ئەندامێکی فیدراسیۆنەکە دەڵێت: "ئیتاڵیا ئەو کەسانەش سزادەدات کە بەهانای کۆچبەرانەوە دەچن."
دوای سێ مانگ و 10 رۆژ، قەدەخەی راوەماسی لە هەرێمی کوردستان کۆتاییهات. ماسیگران دەستیان بە راوکردن کردەوە و ماسیگرێک دەڵێت: "ماسی کەمە". بەڕێوەبەری سامانی ماسیش لە وەزارەتی کشتوکاڵ پێیوایە "بەرهەمی ئەمساڵی ماسی زیادبووە". داواش دەکات وەبەرهێنەران رووبکەنە پڕۆژەی بەخێوکردنی ماسی و دڵنیایی دەدات "ئاسانکارییان بۆ دەکرێت".
بەڕێوەبەری ئاوی سۆران ئاشکرای دەکات، سێ مانگی داهاتوو بۆ گوندەکانی سنوورەکە سەخت دەبن و بۆیان دەردەکەوێت ئایا کێشەی وشکەساڵییان هەیە یان نا، لە ئێستاوە نزیکەی 60 گوند بە تانکەر ئاویان بۆ دابین دەکرێت". دەشڵێت: "لە سەنتەری سۆران گرفتی کەمئاوی هەیە و پڕۆژەکە کۆنە و پێویستی بە فراوانکردن هەیە".
بەربژێرێکی کورد لە پارتی مۆدێراتی دانمارک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا دەڵێت، لە وڵاتەکەی کاری سەختی کردووە و جێگەی خۆی کردووەتەوە، بۆیە متمانەی بەخۆی هەیە بگاتە پەرلەمانی ئەورووپا.
سەرۆکی یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان دەڵێت، بەهۆی گەڕانەوەی هاووڵاتییانی عەرەبەوە لە هەرێمی کوردستان "کڕیاری عەرەب بۆ بازاڕی خانووبەرە 80% - 90% کەمیکردووە". ئەحمەد رێکانی داوا دەکات، حکومەتی هەرێی کوردستان هەنگاو بنێت بۆئەوەی هەرێمی کوردستان "کڕیاری عەرەب لەدەستنەدات و ئاسانکاری بکرێت بۆیان."
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بڕیارە ئەمڕۆ بۆ هەڵبژاردنی قایمقامی شنگال کۆببێتەوە. سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنەکە بە رووداوی گوت "شەش کەس بەربژێرن".
سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین دەڵێت، لە کوردستان هیچ بودجەیەک بۆ توێژینەوە تەرخان ناکرێت. ئاشکرایشی کرد، ساڵی داهاتوو سیستمی نوێی خوێندن جێبەجێ دەکەن. هەروەها موژدە دەداتە مامۆستا و توێژەرانی زانکۆکە "بەمزووانە سکۆپەسی یەکێک لە گۆڤارە نێودەوڵەتییەکان بۆ زانکۆکەمان وەردەگرین."
بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی هەولێر دەڵێت، لە چوار مانگی رابردوودا "300 منداڵ لە هەولێر دەستنیشان کراون کە کار دەکەن و کار لەسەر کێشەکانیان کراوە." یوسف چاوشین ئاماژە بەوەش دەکات، "لە رێگەی هێڵی گەرمی 116وە ساڵانە 1500 کێشەی منداڵان چارەسەر دەکەین."
بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی پارێزگای دهۆک دەڵێت، رێژەی بێکاری لە پارێزگاکە بەرزە و هۆکارەکەیشی بۆ هەبوونی ژمارەیەکی زۆری ئاوارە و پەنابەر دەگەڕێنێتەوە
ئەو دووکانانەی زێڕنگران کە لەبازاڕەکەدا بە زێڕەوە سووتاون، بە گوتەی هەندرێن وەرتی "پاشماوەی خۆڵەکەیان بردراوەتەوە بۆ ئەوەی هەر نەبێت بڕێک زێڕی تواوە و سووتاو، لەنێو پاشماوەکە جیابکەنەوە."
دەستەبەرکردنی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان سستە. بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی هۆکارەکەی بۆ کەمیی هۆشیاری لای کرێکاران دەگەڕێنێتەوە و داواش دەکات، هەر کرێکارێک ستەمی لێکرا، پەیوەندییان پێوە بکات
ژان میشیل، میوزیکژەنی فەرەنسی تەمەن 75 ساڵ، بووە یەکەم هاووڵاتی ئۆتۆمبێلی فڕیو تاقیبکاتەوە؛ ئەوەی لە رابردوو بەلای خەڵکەوە خەیاڵ بوو، ئێستا راستییە و ئۆتۆمبێل بە ئاسمانەوەیە.
یاساکەی حکومەتی بەریتانیا بۆ ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا، پەنابەرانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. پارێزەرێک داوا لە کۆچبەرانی کورد لە بەریتانیا دەکات، ئاگاداری ئیمێڵەکانیان بن و هەرکات نامەی حکومەتیان پێگەیشت، تانەی لێبدەن
بڕیارە رۆژی یەکشەممە کارکردن لە رێگەی بالیسان دەستپێبکاتەوە. حکومەت بەڵێنی داوە بودجەی بۆ تەرخان بکات و ئەگەریش کارەکان بە گوێرەی پلان بەڕێوەبچن، لە مانگێکدا قیرکردنی رێگەکە تەواو دەبێت.
بەڕێوەبەری سەرچاوەکانی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین رایگەیاند، "بەهۆی بارانبارینی ئەم ساڵەوە سەرچاوەکانی ئاو لە سنوورەکەمان ژیاونەتەوە و ئاو زۆر بووە." ئاماژە بەوەش دەکات، پلانی دروستکردنی حەوت بەنداویان هەیە.
بەرپرسی دەزگەی هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاند "یەکگرتوو پڕۆژەیەکی هەیە بۆ کۆکردنەوەی هێزە ناڕازییەکان کە لە دەرەوەی دەسەڵاتن و دەمانەوێت بەرەیەکی ئۆپۆزیسیۆن دروست بکەین."
ئەندازیارێکی بواری سەلامەتیی گشتی دەڵێت، کۆی سیستمی سەلامەتیی ئاگر لە هەرێمی کوردستان زۆر لاوازە. دەشڵێت، "بەرگریی شارستانی لە هەرێمی کوردستان توانای رووبەڕووبوونەوەی ئاگری گەورەی نییە."
یەروانت نیسان ماركۆس ئەمینیان، کەسایەتیی ئەرمەن و ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان هۆشداری دەدات لە کۆچی ئەرمەنەکان لە هەرێمی کوردستان و دەڵێت، "رەنگە هەڵوەشاندنەوەی کورسیی کۆتای ئەرمەن بە هەنگاوێکی سەرکوتکاری لێکبدرێتەوە".
لە پەرلەمانی بەریتانیا، دیبەیتێک لەسەر پەیوەندییەکانی بەریتانیا و هەرێمی کوردستان بە بەشداریی چەند ئەندام پەرلەمانێکی بەریتانیا بەڕێوەچوو، تێیدا باسی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان، کێشەی بودجەی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی راژەی عێراق وادەی دامەزراندنی 31 هەزار خاوەن بڕوانامە ئاشکرادەکات و دەڵێت، 15ـی ئاداری ئەم ساڵ لەڕێگەی بەستەری ئەلیکترۆنییەوە دەتوانن فۆرمی دامەزراندنەکە پڕبکەنەوە، هەروەها گوتیشی، نزیکەی 250 هەزار کەسیش بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنرێن.
شارەزایەکی بواری درۆن، هۆشداری دەدات لەماوەیەکی نزیکدا "هێرشێکی گەورەی سایبەری دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان" و، روونیدەکاتەوە "هێرشەکە بە رواڵەت سیاسی و لە نێوەرۆکەوە ئەمنییە".
دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتێکی تۆڕی میدیایی رووداو سەبارەت بە فرۆشتنی ڤەیپ و نەبوونی چاودێریی لەسەر فرۆشتنی بە منداڵان، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە ساڵی نوێوە هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ڤەیپ دەستپێدەکەن و لە هەر دووکانێک ڤەیپ ببینین دەستی بەسەردادەگرن.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق: 20ـی تشرینی دووەمی 2024 سەرژمێری ئەنجامدەدرێت
راوێژکارێکی دارایی و ئابووریی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێت، لە هەرێمی کوردستان کۆمپانیا گەورەکانی وەبەرهێنان و نەوت بە یاسا باج نادەن، ئەوەش وایکردووە گوشاری سەر بزنسی بچووک و مامناوەند بۆ پێدانی باج زیاتر بێت. دەشڵێت، "حکومەت بە باجی سەرتاشخانە و فەلافلفرۆشی بەڕێوەناچێت."
سەرپەرشتیارێکی پەروەردەیی دەڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان کەم گرنگی بە وەرزش دەدات و ئاماژە بەوە دەکات، "لە ساڵی 2014وە هیچ پێداویستییەکی وەرزشی بۆ قوتابخانەکان دابین نەکراوە." مامۆستایەکیش داوا دەکات بایەخی زیاتر بە وەرزش بدرێت، چونکە وەرزش گوڕوتین بە قوتابییان دەدات و دەبێتە هۆی ئەوەی گرنگی بە وانەکانیان بدەن و قوتابخانەیان خۆشبووێت
شەش قوتابیی کورد بەشداری لە پێشبڕکێی تین ئیگڵدا دەکەن؛ قوتابییەکان پێشتر تاقیکردنەوەی زمانیان بە ئۆنلاین کردووە و ئێستا بۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی لە ئیتاڵیان و بڕیارە لەم دوو رۆژەدا تاقیکردنەوەکە بکەن
راوێژکارێکی یاسایی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ئەو سکاڵایەی لە دادگەی باڵای فیدراڵی دژی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کراوە، هیچ بنەمایەکی یاسایی و دەستووریی نییە و پێیوایە "سکاڵاکە بۆ رێگریکردنە لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن". دەشڵێت، "رەشبینم بە ئەنجامی سکاڵاکە، چونکە دادگەی فیدراڵی دژایەتیی هەرێمی کوردستان دەکات."
"60 شوێنەواری سەرێکانی و گرێسپی، 70 ناوچەی شوێنەواری کۆبانێ، 120 ناوچەی شوێنەواری عەفرین دەستدرێژییان کراوەتەسەر".
بە شێوەیەک ئێستا گوندە کوردییەکانی خانەقین بەرەو چۆڵبوون دەچن و لەکۆی 83 گوندی سنوورەکە، 36 گوندی کوردی چۆڵکراون و عەرەب لە 32 گوندی کوردی نیشتەجێ بوون
تۆڕی میدیایی رووداو بەدواداچوون بۆ زانایەکی گەورەی سەدەی رابردوو دەکات، کە لە ئەفریقا بووەتە رێگەیەکی گرنگی رۆشنکردنەوە و سەدان کچ لەسەر دەستی ئەو فێری خوێندەواری بوون، ئەویش ئەبوبەکر ئەفەندی خۆشناوە
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژان لە سلێمانی دەڵێت، بڕیاری یەکلاکەرەوەیان داوە کە "تاوەکو دانەمەزرێین، دەوام ناکەن". دەشڵێت: "ئەو شایستەیەی بەسەر وانەبێژاندا دابەشکراوە، بەشی کرێی هاتووچۆی وانەبێژان ناکات".
دۆمەکانی هەرێمی کوردستان لەنێو خۆیاندا راپرسییان کردووە و زۆرینەیان دژی ئەوەن بە "قەرەج" ناویان بهێندرێت، داوا دەکەن بە "دۆم" ناوببرێن. ئەوان دەڵێن ناوی "قەرەج" لە ئاستی ئەواندا نییە و نەیارانیان بەو ناوە بانگیان دەکەن، بۆیە بەشێکیان داوا دەکەن بە "وەستا" و زۆرینەشیان لەسەر ئەوە کۆکن بە "دۆم" ناویان بهێندرێت
قایمقامی شنگال رەتیدەکاتەوە هیچ ناوێک بە فەرمی یەکلایی کرابێتەوە بۆئەوەی بەگوێرەی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی شنگال وەکو قایمقام دەستبەکاربێت و جەختیش دەکاتەوە، "ئەو لایەنانەی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکەن، رێگربوون لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال." نایف سەیدۆ ئاشکرای دەکات، "ساڵی 2023 نزیکەی 2600 خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە شنگال."
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا دەڵێت، "فەرەنسا پاڵپشتیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات بە گوێرەی دەستوور، بەڵام ناتوانێت گوشار بە شێوەیەک بکات کە ببێتە دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆی عێراق". گوتیشی، فەرەنسا زۆرترین هاوکاریی هەرێمی کوردستانی کردووە و هەرێمی کوردستان باشترین پەیوەندیی لە هەموو بوارەکان لەگەڵ فەرەنسادا هەیە.
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە بواری بەرهەمهێنانی پەتاتەدا گەیشتوونەتە لووتکە و بەرهەمی ئەمساڵ 600 هەزار تۆنە. دەشڵێت، "ئێستا پەتاتەی کوردستان لە بازاڕەکانی کەنداوە و کێبڕکێ لەگەڵ پەتاتەی وڵاتانی دیکە دەکات."
سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پڕۆژەی "هەژماری من" لە بەرژەوەندی و سوودی هاووڵاتی و حکومەتە و لەو رێگەیەوە فەرمانبەر دەتوانێت پارەی باج و خزمەتگوزارییەکان بکات. رەتیکردەوە کە حکومەت لەخۆیەوە پارەی خزمەتگوزارییەکان لە پارەی هەژماری فەرمانبەر ببڕێت
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەڵێت، دەبێت لە ئەمڕۆوە خوێندکارانی قۆناخی یەکەمی زانکۆکان مامەڵەکانیان دەستپێبکەن و پەیوەندی بە بەشەکانیانەوە بکەن؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە "ئەم ساڵ خوێندکاران دەرماڵەیان پێ دەدرێت".
کۆمەڵگەی کوردی داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات مامۆستای زمانی کوردی و پێداویستییەکانی خوێندن بۆ ئەڵمانیا دابین بکات، بۆئەوەی لە سەرجەم هەرێمەکانی ئەو وڵاتەدا زمانی کوردی بخوێندرێت. بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی کوردی لە ئەڵمانیا دەڵێت، "ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان مامۆستا دابین بکات، دەتوانرێت لە هەموو هەرێمەکان زمانی کوردی بخوێندرێت."
جێگری سەرۆکی لیژنەی هەرێم و پارێزگاکان رایدەگەیێنێت، پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە هیچ کێشەیەکی تێدانییە، رۆژی دووشەممە پەسند دەکرێت و دەنگی پێویست دەهێنێت. ئاماژە بەوەش دەکات "لایەنی دارایی پارێزگای هەڵەبجە و بودجەی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکە، لەو پڕۆژەیاسایەدا باسی لێوە نەکراوە و بۆ دوای بە پارێزگابوونی هەڵدەگیرێت."
داود هوهان مارديروسيان: ژمارەمان کەمە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان زۆر گرنگیمان پێدەدرێت
بەڕێوەبەری شوێنەواری زاخۆ رایگەیاند، مۆزەخانەیەکی هاوچەرخ لە زاخۆ دروستدەکرێت، کە بەمزووانە تەواو دەبێت و ژمارەیەک شوێنەواری دەگمەنیشی تێدا نمایش دەکرێن کە بەم دواییانە دۆزراونەتەوە. ئاشکراشی دەکات، "ئێستا تیمێکی شوێنەوارناسیی زانکۆی جۆهانس بێرگی ئەڵمانی کنە و پشکنین بۆ شوێنەواری گردی دێرەبین دەکەن
بڕیارە رۆژی سێشەممە 12-09-2023، کۆرسی زمانی کوردی لە زانکۆی هارڤارد بە بەشداریی سێ خوێندکار دەستپێبکات لە ویلایەتی ماسەچوسێتس، کۆرسەکە لەسەر داوای کچە کوردێک کراوەتەوە و بە زاراوەی سۆرانی دەبێت
سەرۆکی زانکۆی کۆیە دەڵێت، "پلانە ستراتیژییەکە پێنج ستوونی سەرەکی لەخۆ دەگرێت. یەکەمیان سەرکەوتنی خوێندکار و ئامادەکردنیەتی بۆ بازاڕی کار. دووەمیان توێژینەوە و داهێنانە. سێیەمیان بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆ و پێگەی نێودەوڵەتیی زانکۆیە؛ هەروەها خزمەتکردنی کۆمەڵگە یەکێکە لە ستوونە گرنگەکانی زانکۆی کۆیە. هەروەها ستوونێکمان تایبەتە بە پەرەپێدانی سەرچاوەکان، توانا مرۆییەکان و توانای دارایی زانکۆ و بە ئەلیکترۆنیکردن. خاڵێکی زۆر گرنگ کە مۆدێلێکی زۆر نوێیە، بریتییە لە بونیادنانی زانکۆی سەوز و ئێمە گرنگی پێدەدەین."
بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، بریندارێکی خۆپێشاندانەکەی کەرکووک گەیێندرایە هەولێر و نەشتەرگەری بۆدەکرێت.
بەگوێرەی ئاماری کتێبخانەی گشتیی سلێمانی، ئێستا زیاتر لە 27 هەزار کتێب، گۆڤار و رۆژنامە لەو کتێبخانەیە هەن.
گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، هەرێمی کوردستان "بەشدارە" لە گفتوگۆکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە تایبەت بە پرسە بازرگانییەکان و وەکو بەشێکی "گرنگ"ی عێراقیش سەیر دەکرێت، بەڵام بەرپرسێک لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە هیچ نوێنەرێکی ئەوان بەشدار بێت لە گفتوگۆ بازرگانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا.
یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، ئەمساڵ نۆ ملیۆن کتێبی وانەکان بۆ سنوورەکەیان دابینکراوە. هەروەها داوای لە مامۆستایان کرد، لە رۆژی 2ـی مانگی ئەیلوولەوە پەیوەندیی بە قوتابخانەکانەوە بکەن و دەست بە دەوام بکەن.
پزیشکێکی نەخۆشییە دەروونییەکان، لەبارەی زیادبوونی رووداوەکانی کوشتن لە هەرێمی کوردستان و پاڵنەرە دەروونییەکان، ئاماژە بەوە دەکات، خراپی دارایی وادەکات خەڵک زووتر هەڵبچن. رەتیشی دەکاتەوە، ئەوانەی نەخۆشیی دەروونییان هەیە، زیاتر لە کەسانی ئاسایی تاوان بکەن، بەڵکو "چەند جۆرە نەخۆشییەکی کەمی دەروونی هەن، کە مەترسییان بۆ ئەنجامدانی تاوان هەیە".
کارگەی قوتووبەندی هەریر لەبەردەم مەترسیی داخستندایە. یاریدەدەری بەڕێوەبەری کارگەکە دەڵێت، حکومەت پاڵپشتیی پێویستیان ناکات و رەنگە تەنیا ئەم وەرزە بتوانن بەرهەمی جووتیاران وەربگرن.
بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای هەولێر بە رووداوی گوت، ئێستا لە سنووری پارێزگاکە "13 بۆ 14 کاژێر کارەبا دەدرێتە هاونیشتمانییان". لەبارەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی پریپەیدیش لە سیتییەکان، کەمال عەساف ئاماژە بەوە دەکات کە "لەوەتەی پڕۆژەکە دەستیپێکردووە، خواستی کارەبا لەو شوێنانە 30٪ کەمبووەتەوە".
کاربەڕێکەری نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، لە کاتی بەشداریکردن لە بەرنامەی نورۆژی تۆڕی میدیایی رووداو، تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا و پڕۆژەکانی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان. ئایدن ئۆستان دەڵێت، "کورد لە ئیسپانیا ناوێکی ناسراو نییە" و ئاماژە بەوەش دەکات کە "کەمتر لە 500 هاونیشتمانی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا دەژین."