کەمیی پڕۆژەی ئاودێری هەڕەشە لە هەنجیری شنگال دەکات؛ شەش هەزار دارهەنجیر وشکبوون
هەنجیری شنگال بە تام و خۆشییەکەی نێوبانگی لەسەر ئاستی ناوچەکە و عێراق پەیداکردووە. بەڵام بەهۆی نەبوونی پڕۆژەی ئاودێرییەوە نزیکەی شەش هەزار دارهەنجیر وشکبوون.
هەنجیری شنگال بە تام و خۆشییەکەی نێوبانگی لەسەر ئاستی ناوچەکە و عێراق پەیداکردووە. بەڵام بەهۆی نەبوونی پڕۆژەی ئاودێرییەوە نزیکەی شەش هەزار دارهەنجیر وشکبوون.
کیلۆی رۆنی ئاژەڵ ئەمساڵ لە 40 هەزار دینارەوە گەیشتووەتە 70 هەزار دینار، بەهای یەک کیلۆ شیر بۆ سێ هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
لەنێو یەکێک لە گەڕەکەکانی کوردان لە شاری موسڵ، کە سەیری دیوارەکان دەکەی، زۆربەی خانووەکان لەسەریان نووسراوە خانووەکە بۆ فرۆشتنە.
دانیشتووانی گوندی ئوسڤە لە سنووری شنگال سێ ساڵە کێشەی کەم ئاوییان هەیە و هەفتەی جارێک ئاویان بۆ بەردەدرێتەوە. دانیشتوویەکی گوندەکە دەڵێت، کێشەکە چارەسەر نەکرێت، ناچارن گوندەکە چۆڵ بکەن.
ئەمڕۆ ئیزدییەکان جەژنی قوربانیان پیرۆز کرد. بەیانی زوو چونە سەر گۆڕی ئازیزانیان، دواتر شیرینیان بەخشیەوە، لە ماڵیش مەڕ و ئاژەڵیان سەربڕی و کردیانە قوربانی.
حکومەتی عێراق دەستیکردووە بە هەڵدانەوەی بیری عەلۆ عەنتەر لە تەلەعفەر. داعش لە ساڵی 2015 سەدان کوردی ئێزدی کۆمەڵکوژ کرد و فڕێیدانە نێو بیرەکەوە.
ناحیەی باشیک بە داری زەیتوون بەنێوبانگە، بەڵام لەگەڵ هێرشی داعش لە ساڵی 2014ـدا 20 هەزار دارزەیتوونی سووتێنران و بڕدران، جووتیاران دەڵێن بەهۆی قەرەبوونەکردنەوەیان بەشی باخەکان کراونەتە شوێنی نیشتەجێبوونن.
لەو مانگەدا، کوردانی ئێزدی زەوی ناکێڵن، بووک ناگوێزنەوە و دەڵێن، نیسان خۆی بووکی ساڵە و جوانیی خۆی ناداتە کەسی دیکە. هەروەها دوای رەنگکردنی هێلکەکان، توێکڵەکەی لەنێو دەخڵودانیان ورد دەکەن و بڵاوی دەکەنەوە تاوەکو خێر و بەرەکەتی زەوییەکانیان زیاد بێت.
خەیری عەلی، ماوەی چوار ساڵە لە ئاوارەییەوە گەڕاوەتەوە شنگالی زێدی خۆی، ئەو نموونەی زۆربەی ئەو ئاوارانەیە کە گەڕاونەتەوە شنگال و تاوەکو ئێستا دەستی هاوکارییان پێنەگەیشتووە.
دانیشتووانی کۆمەڵگەی تل بنات لە شنگال ئاوی خواردنەوەیان نییە و بە تانکەریش بە زەحمەت دەستیان دەکەوێت.
لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی نادیە موراد، باخچەیەکی منداڵان لە شنگال کراوەتەوە. باخچەکە منداڵی ئێزدی و موسڵمانیش وەردەگرێت. ئەم ساڵ ئاهەنگی دەرچوون بۆ 55 منداڵ دەکرێت.
رێوڕەسمی چلەی ماتەمینیی قوربانیانی رووداوەکەی حەمدانییە بەڕێوەچوو کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان، 132 کەس گیانیان لەدەستدا و 175 کەسیش بریندار بوون، تاوەکو ئێستا کە زیاتر لە 40 رۆژ بەسەر رووداوەکەدا تێپەڕیوە 23 بریندار لە نەخۆشخانە ماون.
کەسوکاری بەشێک لە قوربانییانی رووداوە کارەساتبارەکەی حەمدانیە، لەنێو خۆڵەمێشی هۆڵی زەماوەندەکە بەدوای پاشماوەی ئازیزانیان دەگەڕێن. گۆڕستانی قیامە تەرمی 70 کەسی لە قوربانییان لەخۆگرتووە و لە چاوەڕوانی تەرمی زیاتر دایە، بەو پێیەی بەشێکی بریندارانیش دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.