بە ڤیدیۆ: درۆنێک لە سنووری دووکان کەوتە خوارەوە
درۆنێک لە گوندی سۆفیان لە قەزای دووکانی سنووری سلێمانی کەوتە خوارەوە و ئاگرێکی گەورەی لێ بەرزبووەوە؛ زیانی بە ماڵی هاونیشتمانییەک گەیاندووە.
درۆنێک لە گوندی سۆفیان لە قەزای دووکانی سنووری سلێمانی کەوتە خوارەوە و ئاگرێکی گەورەی لێ بەرزبووەوە؛ زیانی بە ماڵی هاونیشتمانییەک گەیاندووە.
ئەوەی لە سەرەتای ئەم ڤیدیۆیە دەردەکەوێت، نێو بازاڕی رانیەیە، ئەو شوێنەی بە دەروازەی راپەڕینی کوردستان دادەنرێت. 34 ساڵ لەمەوبەر یەکەم فیشەکی راپەڕین لەو شوێنە لەلایەن شەهید عەلی نەبییەوە تەقێنرا.
ئەوەی لە سەرەتای ئەم ڤیدیۆیە دەردەکەوێت، بنکەی تەندروستیی گوندی کاولانە سەر بە قەزای کۆیە، بەهۆی نەبوونی پزیشک و کارمەندی تەندروستی چوار ساڵە بنکەکە داخراوە.
دیمەنی چەند خولەکێک دوای بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێکە لە لایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە لە رێگەی سەرەکی و قەرەباڵخیی گوندی گردجان لە سنووری چوارقوڕنە لە دەڤەری راپەڕین.
بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزیی نێوان چەند گەنجێک لە رانیە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ کەسێک کوژرا و سێی دیکەش بریندار بوون.
ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، سەرتاشخانەیەکی بچووکە لە رانیە. لە ماوەی كەمتر لە ساڵێكدا 7 گەنج دوای فێربوونی سەرتاشی لەو دووكانە كۆچیان بۆ ئەورووپا كردووە.
رێگەیەکی دیکەی نێوان پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین داخرا. بەهۆی کەمیی خزمەتگوزاری و خراپیی رێگەکەیان، گوندنشینانی بەری مەرگەی سەر بە قەزای دووکان، لە شارۆچکەی بنگرد رێگەکەیان داخستووە
لە کۆیە تەنیا رێکخراوێکی خێرخوازی بۆ تووشبووانی شێرپەنجە هەیە، چەند پزیشکێکی لە خەم رەخساوی قەزاکە لەسەر ئەرکی خۆیان چاودێریی دۆخی تەندروستیی تووشبووانی شێرپەنجە دەکەن
بەهۆی وەستانی کارکردن لە دووسایدی رێگەی نێوان دووکان - چوارقوڕنە، هاونیشتمانیان رێگەی نێوان سلێمانی و هەولێر و ئیدارەی راپەڕینیان لە گوندی باداوان لە کانی وەتمان بەڕووی ئۆتۆمبێلی بار و تانکەردا داخست
بەهۆی بایکۆتی کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی لە رانیە، بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی رانیە داخراوە. خۆبەخشەکان چاوەڕێی دامەزراندنن و چەند ساڵێکە لەسەر حیسابی گیرفانی خۆیان خۆبەخشانە کار دەکەن
رۆژی 18ی ئەم مانگە، بەلەمێک کە لە لوبنانەوە بەڕێکەوتووە، لە نزیک یۆنان نقووم بووە و چارەنووسی پێنج کورد نادیارە.
نایلە مستەفا، تەمەنی 36 ساڵان بوو و نوور کاوێزی منداڵی تەمەنی نۆ مانگ بوو. خەڵکی شارۆچکەی سەروچاوە و دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ بوون. بە گوتەی کەسوکارەکەیان، "بەهۆی بێکاری و بێ ماڵی، قەرزیان کردووە و لەگەڵ هاوژینەکەی بڕیاری کۆچکردنیان دابوو."
هەرچەند بەپێی رێنوێنییەکانی وەزارەتی شارەوانی زبڵ و خاشاکی ماڵان لانیکەم دەبێت پێنج کیلۆمەتر لە دەرەوەی سنووری شارەوانییەکان فڕێ بدرێن، بەڵام لە قەڵادزێ لەسەر زەویی کشتوکاڵی و لەنزیک ئاوەدانی فڕێدەدرێت
قادر مەحەممەد، جووتیارە دەڵێت: ''60٪ـی بەرهەمەکەم وشکبووە، ئەوەندەشمان بۆ دەرچێ سوپاسی خودا دەکەین، ئەوەی درەنگتریش چاندوومانە، دەردەکەی گرتووە. وەک پەتای هەڵامەت لەیەکدی دەگرێتەوە.''
شاڕێگەی هەولێر - سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین بەهۆی یەک ئاراستەی شەقامەکە، قەرەباڵخی و خراپیی بەشێکی رێگەکە بە رێگەی مەرگ ناسراوە.
بێریڤان حەسەن کچێکی گەنجی دانیشتووی قەڵادزێ بوو، بە ئامانجی گەیشتن بە ئەورووپا، سێ ساڵ لەمەوپێش لەرێگەی یۆنان کۆچ دەکات، بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەیانەوە کە37 کەسی هەڵگرتبوو بێریڤان، برازا و ئامۆزایەکی بێسەروشوێن دەبن و تاوەکو ئێستا هیچ سۆراخێکیان نییە.
مێروویەکی زیانبەخش لە سنووری راپەڕین بڵاوبووەتەوە و زیانی بە دار هەنجیرەکانی سنووری هەڵشۆ گەیاندووە؛ مێرووەکە لە شوێنی شێدار و لەسەر دار هەنجیرەکان گەشە دەکات
پرسی مرداربوونەوەی مریشک و جووجکەی بەشێکی کێڵگە پەلەوەرییەکانی رانیە مژاری گەرمی بەرنامەی بەرپرسیار بوو.
کەمیی ژمارە و دواکەوتنی مووچەی ژینگەپارێزانی ئیدارەی راپەڕین بۆ سێ مانگ جارێک، دۆخی ئەو توێژەی سەخت کردووە و بووەتە هۆکاری کەڵەکەبوونی زبڵ لە سنووری ئیدارەکە. کۆمپانیای پاککەرەوە خەرجنەکردنی تەواوەتیی پێشینەیان بە هۆکاری دواکەوتنی مووچە دەزانێت. شارەوانیی راپەڕین بەڵێن بە ژینگەپارێزان دەدات "بەمنزیکانە مووچەکانیان زیاد دەکرێت."
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە دارستانی قەڵادزی کەوتەوە، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی شارەکەش دەڵێت: "تیمەکانیان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن و هۆکارەکەشی دیار نییە."
کچە کوردێکی باشووری کوردستان بە چینیێکی رەوان قسە دەکات و دەنووسێت. بارین ئەدیب ـی تەمەن 15 ساڵ لە رێگەی کتێب، موبایل و سەیرکردنی تەلەڤیزیۆنەوە فێری زمانی چینی بووە.
سۆران و هاوکار هاوڕێی یەکدین و نیڤشکانن، گەرمترین باس و خواسی ئەم رۆژانەیان زیادکردن و هاوتاکردنی مووچەکانیان بە مووچەی نیڤشکانی بەغدا
لە شارۆچکەکەی شادی کە دەکەوێتە ئیدارەی راپەڕینەوە لە پارێزگای سلێمانی، کتێبخانە نییە.
پاشماوەی پزیشکیی نۆرینگە و کلینیکە تایبەتەکان لەسەر شەقام فڕێدراون و هاونیشتمانییەکیش دەڵێت: بینیومە کە ئەو پارچە گۆشتانەی بە نەشتەرگەری لابراون لەگەڵ خاشاکدا فڕێدراون.
لەرووداوێکی هاتووچۆدا لە ئیدارەی راپەڕین کەسێک گیانی لەدەستدا و سێی دیکەش برینداربوون.
مامۆستایەکی ئایینی لە دەڤەری راپەڕین، ئۆتۆمبێلێک دروست دەکات و کاروبارەکانی رۆژانەی پێ رادەپەڕێنێت، ئۆتۆمبێلەکەی ناوی جاڵجاڵۆکەیە و بۆ هەر شوێنێک دەچێت، سەرنجی خەڵک رادەکێشێت.
خێزانێکی نیشتەجێی رانیە دوای 12 رۆژ لە بێسەروشوێنبوونی کوڕەکەیان لە رێگەی گەیشتن بە ئەورووپا، لەگەڵ بیستنی هەواڵی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا، بێ ئۆقرەن و لە چاوەڕوانیدا فرمێسک لە چاویان قەتیس ماوە
لە قەڵادزێ-ی سەر بە ئیدارەی راپەڕین، پرسەی منداڵەکانی ئارام عەبدولڕەحمان لەگەڵ خونچە مەلانەبی هاوژینی بەڕێوەچوو. تەرمەکەیان لەنێو ئاوەکانی دەریای ناوەڕاستدابوو، بەڵام شیوەنی کەسوکارییان لە قەڵادزێ بوو.
نەخۆشخانەی 291 قەرەوێڵەیی لە رانیە، دوای تەواوکردنی 70%ی کارەکانی، 12ساڵە بە تەواونەکراوی جێهێڵدراوە. پرۆژەکە بە گوژمەی 107 ملیۆن دۆلار ساڵی 2012 چووەتە واری جێبەجێکردن؛ دەبوو لە دوو ساڵدا بەڕووی چارەخوازاندا بکرێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەکراوەتەوە و دانیشتووانى سنوورەکەش لە چاوەڕوانیی تەواوبوونیدان
تاوەکو ئێستا هاونیشتمانییان لە شوێنە قەدەخەکراوەکان مەلە دەکەن و ساڵانەش بەهۆیەوە چەندان کەس گیانلەدەستدەدەن، بەرگریی شارستانیی راپەڕینیش دەڵێت: بۆ چاودێریکردن، کێشەی کەمیی کارمەندیان هەیە لە تیمەکانیان.
لە رانیە بە درێژایی سێ کیلۆمەتر زیاتر لە 100 دۆنم زەوی کراون بە سەوزە و بە ئاوی قورس و پاشەڕۆی ماڵان ئاودەدرێن.
دوای سێ مانگ لە داخرانی دەرگەی قوتابخانەکەیان بەهۆی نۆژەنکردووە، قوتابییەکان بە دڵخۆشییەوە هاتوونەتەوە پۆلەکەیان و سەرسامن بەو گۆڕانکاریانەی لە بینای قوتابخانەکەیان کراوە.
لە پڕۆژەی ئاوی خاس لە قەڵادزێ، بەهۆی لێچوونی گاز لە بووتڵێکی کلۆر لە پرۆژەکە، بەرەبەیانی رۆژی هەینی عەبدوڵڵا بابەکری تەمەن 53 ساڵ کە پیشەی پۆلیس بووە گیانی لەدەستدا، پۆلیسێکی دیکەش بەهۆی هەناسە تەنگییەوە رەوانەی نەخۆشخانەی قەڵادزێ کراوە
هاووڵاتییەکی خەڵکی نایجیریا، لە سنووری گوندی شێنێی سەر بە شارۆچکەی هەڵشۆ لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، لە شاخ هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا.
سەبیحە محەممەد، دانیشتووی قەڵادزێیە. لە تەمەنی 16 ساڵی و سەرەتای ژیانی هاوژینی، شاهێدی مردنی بەکۆمەڵی حەوت ئەندامی خێزانێکی دراوسێیان و کەسوکاری بووە، کە بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەی جەنگیی رژێمی سەدام لە ساڵی 1974 بۆ سەر خەڵکی قەڵادزێ، گیانیان لەدەستداوە.
لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، کەسێک بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵێکی هەشت ساڵان دەستگیر کرا، بەڵام دوای ئەوەی پشکنینی دادپزیشکی دەرچوو و دەریخست کە منداڵەکە دەستدرێژیی نەکراوەتە سەر، کەسەکە بە دەستەبەری ئازاد کرا
هاونیشتمانییەک لە قەزای حاجیاوای سنووری ئیدارەی راپەڕین گیانی لەدەستدا.
عەباس باییز، یەکێکە لەو جووتیارانەی 40 دۆنم لە گەنمەکەی تووشی ئەو نەخۆشییە بووە کە خۆیان پێی دەڵێن دەرد لێی داون. ئەم ساڵ مەزندە دەکرا زیاتر 300 تۆن بەرهەمی گەنمیان هەبێت، بەڵام ئێستا چاوەڕێی کەمتر لە 40 تۆنن و بە نزیکەی 450 ملیۆن دینار زەرەرمەند بووە.
خراپیی دۆخی دارایی و نەخۆشیی درێژخایەن تەنگی پێ هەڵچنیون، لە خانوویەکی گڵ و خۆڵ و دوو ژووری بچووکی بێ فەرش، شەو و رۆژیان بە ئازاری جەستەیی و دەروونی بەڕێدەکەن.
کچێک لە قەڵادزێ کارگەیەکی بۆ بەرهەمهێنانی پەینی کیمیایی دروستکردووە و دەڵێت، پاشماوە پەلەوەریەکان بەرێگەی زانستی دەگۆڕن بۆ پەینی سرووشتی.
نەخۆشی بڕشتی لە سەفەر بڕیوە و لەتاو ئازاری برینەکانی داد و بێدادیەتی و ئۆقرەی نەماوە. سەفەر تەمەنی 50 ساڵە، دانیشتووی شاری رانیەیە، شەش ساڵە بەهۆی تووشبوون بە شێرپەنجە لەسەر جێگە کەوتووە
پڕۆژەی دووسایدی دووکان - رانیە، شاڕێگەی نێوان سلێمانی - هەولێر و ئیدارەی راپەڕینە. لە بڕیاری 12 ساڵەی بەدووسایدکردنی 75 کیلۆمەتری، تەنیا 25 کیلۆمەتر دووساید کراوە و لە گوندی کانی وەتمانەوە بۆ دووکان جادەیەکی یەک سایدی پڕ کێشە و رووداوە
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئادار، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە لە لۆفەکانی کورتەک، سەر بە شارۆچکەی سەنگەسەر لە بناری چیای قەندیل، کارەبای نیشتمانیی گوندەکانی بناری چیای قەندیل پچڕا و رێگەکەش زیانی زۆری بەرکەوتووە
لە قەڵادزێی ئیدارەی راپەڕین، ژنێکی بەتەمەن بەهۆی شۆرتی کارەبا لە ماڵەکەیاندا سووتا و دواتر لە نەخۆشخانە بەهۆی هەناسەتەنگییەوە گیانی لەدەستدا.
بە چالاکیی جیاواز یادی 33ـەمین ساڵڕۆژی راپەڕین کرایەوە
مامۆستا کاوە شەفیع تاهیر لە دەڤەری راپەڕین دەڵێت، بەهۆی ئامادەبوونی لە خۆپێشاندانی مامۆستایانی ناڕازی لە گوتاردان دوورخراوەتەوە و ئەوقافیش رەتیدەکاتەوە.
بەشێک لە پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری ئیدارەی راپەڕین دوای تەواو بوونی 80٪ـی پرۆژەکان بە جێهێڵدراوی ماونەتەوە و هەندێکیان زیاتر لە 10 ساڵە بەهۆی خەرجنەکردنی پارە کارکردن تێیدا وەستاوە.
پۆلیسی کۆیە بە رووداوی راگەیاند، دوو کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی ژنە بەتەمەنەکە دەستگیرکردووە، کە خزمی نزیکی ژنەکەن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
ئەمڕۆ دانیشتووانی 17 گوندی ناحیەی خەلەکان بەهۆی کەمیی کاژێرەکانی کارەبا و خزمەتگوزارییەوە گردبوونەوە و رێگەی نێوان سلێمانی – هەولێریان بەڕووی بارهەڵگرەکاندا داخست.
دوانیوەڕۆی هەینی، 22ـی کانوونی یەکەمی 2023، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە شارۆچکەی چوارقوڕنە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، کۆتا پەیوەندیی دەنگیی نێوان راوێژ و باوکیەتی، ئەو گەنجە تەمەن 22 ساڵەی رۆژی هەینی، 15ـی کانوونی یەکەم بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەیانەوە، لە نۆکەندی ئینگلیز لە نێوان فەرەنسا و بەریتانیا گیانی لەدەستدا.
دوو لەو کەسانەی لە رووداوی ئاگرەکەی سۆران گیانیان لەدەستدا، هاوژینی یەکدی بوون و ساڵێکە ژیانی هاوژینییان پێکهێنابوو. ئەوان لە یەکێک لە نهۆمەکانی باڵەخانەکەی سۆراندا دەژیان و منداڵیان نەبووە.
گوندی شارستێن سەر بە ناحیەی بنگردی قەزای دووکانە، دانیشتووانی گوندەکە هەڵمەتێکیان بۆ سەوزکردنی گوندەکەیان راگەیاندووە و بە بەهای 10 ملیۆن دینار نەمامیان کڕیوە و لە گوندەکەیان دەستیان بە چاندنی کردووە.
بەشێک لە دانیشتووانی خەلەکان و گوندەکانی دەورووبەری، بەهۆی کەمیی کارەبا، ئاو و خراپیی رێگەوبانەکان، چوونە سەر شەقام و بۆ ماوەی 7 کاژێر رێگەی نێوان سلێمانی-هەولێریان داخست.
سنووری گوندەکانی بناری قەندیل لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لە پارێزگای سلێمانی بۆردوومان کران. بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر دەڵێت، فڕۆکەی تورکیا بووە. هاوسەرۆکی شارەوانی قەندیلیش دەڵێت، زیانی بۆردوومانەکە نازانن.
لە دوو رووداوی هاتووچۆ لە سنووری ئیدارە راپەڕین، کەسێک گیانی لەدەستدا و دووی دیکەش برینداربوون.
چەند ناوچەیەکی بناری قەندیل لە سنووری ناحیەی سەنگەسەر لە پارێزگای سلێمانی بۆردوومان کران. بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێت، تاوەکو ئێستا زیانەکان نازانن.
درۆنێک گوندی بۆسکێنی لە سنووری قەزای رانیە بۆردوومان کرد. گوتەبێژی تەندروستیی راپەڕین دەڵێت، دوو برینداری هێرشەکە گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی رانیە.
رووداو زانیویەتی ئەو کەسانەی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون خەڵکی باکووری کوردستانن و دانیشتووی کەمپی مەخموورن.
بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 15-10-2023 هاونیشتیمانییەکی دانیشتووی گوندی رەزگەی سەر بە شارۆچکەی ژاراوەی سەر بە قەزای پشدەر لە سنووری ئیدارەی راپەڕین تەقەی لێکرا و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری قەزای کۆیە لە پارێزگای هەولێر دوو هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا.
سلێمان حەسەنی تەمەن 51 ساڵ، هاونیشتمانییەکە لە کۆڵێن ستی سەر بە شارۆچکەی چوارقوڕنە، ئەمڕۆ هەینی بەهۆی گڕگرتنی گۆڕەرێکی کارەبا (محاویلە) و نزیکبوونەوەی لێی، کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا
سنووری گوندەکانی بۆکریسکان، زارگەلی، گەلی بەدران و ئیندزێ لە بناری قەندیل بۆردوومان کران، ئەوە بە گوێرەی بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ و بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر.
دوای نیوەڕۆی دوێنێ هەینی لە گەڕەکی کوردساتی سلێمانی گەنجێکی 18 ساڵ خۆی لە سێ کەس دا و بەهۆیەوە دایک و کچێک گیانیان لەدەستدا. گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی بە رووداوی گوت، شۆفێرەکە مۆڵەتی نەبووە.
کاردینای تەمەن 15 ساڵان دوانیوەڕۆی رۆژی 17-9 بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی لە قوتابخانە، گەیێندرایە نەخۆشخانەی فێرکاریی رانیە، کاتێک گەیشتووەتە بەشی فریاکەوتنی خێرا، وەک کەسوکارەکەی دەڵێن، "بەهۆی کەمتەرخەمیی پزیشکی ئێشکگر و لەسەرکار نەبوونی،" بەڕێیان کردووە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر، بەڵام لە رێگەدا گیانی لەدەستدا.
ساڵانە نزیکەی 200 تۆن هەنجیر لە شارۆچکەی هەڵشۆ بەرهەم دەهێندرێت، گەورەیی قەبارەی هەنجیرەکە و تام و چێژەکەی ئەو تایبەتمەندییانەن کە لە هەنجیری شوێنەکانی دیکەی جیادەکاتەوە
شەوی رابردوو ماتۆڕسوارێک بە دەستڕێژی گولـلە لە قەڵادزێ سێ کەسی کوشت. پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و بەدوای تۆمەتباری رووداوەکەوەن. کوڕی یەکێک لە کوژراوەکانیش دەڵێت، کێشەیان لەگەڵ کەسدا نەبووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست رووداو کەوتوون، ئەو سێ کەسە هاوڕێی یەک بوون و بۆ بەسەربردنی کات چوونەتە نێو دارستانی قەڵادزێ. لەو کاتەدا، کەسێک بە ماتۆرسکلیلێکەوە هاتووە، تەقەی لێکردوون و هەرسێکیانی کوشتووە.
محەممەد و سەروەر هەردووکیان لە 18 ساڵی تەمەنیاندان، ئەوان دانیشتووی گوندی کانی گوڵانن، سەر بە شارۆچکەی هەڵشۆ، لە گوندەکەدا 20 ماڵ هەن و لەکۆی 25 گەنجیان، 15ـیان بەرەوە دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە.
دایک و باوکی دانەر دەڵێن، کوڕەکەیان بووەتە قوربانی خەمساردی مەرجەکانی رێگەپێدانی مۆڵەتی دروستکردنی بینا و نزیکبوونەوە لە سیمی کارەبای نیشتمانی.
زێی بچووک، کە سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی دەربەندی رانیە و یەکێک لە سەرچاوەکانی بەنداوی دووکانە، بەهۆی گرتنەوەی بەنداوی کۆڵەسەی سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە، قەڵادزێی بێ ئاو کردووە.
لەسەر کوشتنی نیاز دەرگەڵەیی، یەکێتی جارێ دەستی تۆمەت بۆ کەس درێژ ناکات تاوەکو هێزی ئەمنی و ئاسایش لێکۆڵینەوە تەواو دەکەن، شاڵاو عەلی عەسکەری ئەندامی مەکتەبی سیاسی لە بەخاکسپاردنی تەرمەکەیدا ئەمەی بە کەناڵەکان گوت و رایگەیاند "رووداوەکە زۆر تەمومژاوییە."
هاونیشتمانییان رۆژانە سەردانی ئاوەی گەڕاوی شوێنە جیاوازەکان دەکەن و پسپۆڕێکی پێست و جوانکاریش دەڵێت: ''جگە لە نەخۆشیی گەڕی، ئاوەکە بۆ نەخۆشی دیکە کاریگەریی نییە''.
شاڕێگەی بەستنەوەی قەزاکانی پشدەر و رانیە لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین درێژییەکەی 11 کیلۆمەترە، کەچی رێگەکە یەک سایدە و بەهۆی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی دەروازەی کێلێ و قەرەباڵخیی رێگەکەشەوە، زۆرترین رووداوی هاتووچۆی لێ روودەدات.
ژنێک لە قەڵادزێ لەلایەن براکەیەوە تەقەی لێکرا و کوژرا. پۆلیس دەڵیت، بکوژەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە
دوای ئەوەی محەممەد عەلی لەگەڵ هاوڕێکانی لە رانیەوە دەچنە دەربەند بۆمەلەکردن، رێژەوەی ئاوەکە لەگەڵ خۆی دەیبات و چەند سەت مەترێک لەدووری شوێنی مەلەکردنەکە نقوم دەبێت و دیارنامێنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین رایگەیاند دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێک کە خەڵکی رانیەیە، لە هەمان ئەو شوێنەدا خنکا، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر گەنجێکی دیکە لەکاتی مەلەکردندا لێی خنکابوو.
عومەر عەلی، کە تەمەنی 35 ساڵ بووە و باوکی سێ منداڵ بووە؛ "ئەو کات گومان دەکرا کەوتبێتە ژێر رەنووی بەفر و گیانی لەدەستدابێت، بەڵام بەهۆی سەختیی ناوچەکە نەتوانرابوو تەرمەکەی بدۆزرێتەوە تاوەکو ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە."
لە قەزای پشدەر هیچ نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵان و تازە لەدایکبووان نییە، لە دەرەوەی شار و ناو نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهیدانی قەڵادزێ، چەند ژوورێک بۆ ئەو نەخۆشانە دانراوە. تەنیا لە شەش مانگی ئەمساڵدا نزیکەی 2000 منداڵ لە نەخۆشخانەکەدا لەدایکبوون.
لە سنووری ئیدارەی راپەڕین لە سەرەتای ئەمساڵەوە چوار کەس لە زێی بچووک خنکاون.
عەلی قادر، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "نزیکەی کاژێر 02:30ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (سێشەممە، 1-8-2023) کەسێک بەناوی محەممەد مستەفا، تەمەن 40 ساڵ، کە دانیشتووی شاری هەولێرە و بەسەردان هاتووەتە سەر زێی بچووک، لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە."
پۆلیس دەڵێت، بکوژەکە "بەفێڵی شت کڕین" منداڵەکەی بە سواری ماتۆڕسکیلێک لەگەڵ خۆیدا دەبات و بەچەقۆ دەیکوژێت و دواتر تەرمەکەی دەشێوێنێت.
گەڕەکی شەهیدان لە قەڵادزێ 13 ساڵە گرفتی کەمئاوی بەرۆکی دانیشتووانەکەی بەرنەداوە. کەریم عومەر دانیشتووی گەڕەکەکەیە و دەڵێت، ئەگەر ئاوی بیری دراوسێکانی نەبێت، دەبێت دوو رۆژ جارێک تانکەرێک ئاو بە 15 هەزار دینار بکڕێت
وەزارەتی تەندروستی رێنوێنی دەرکردووە کە بۆ جەژن نابێت لە دەرەوەی سەربڕخانەکان قوربانی بکرێن، بەڵام بە تەنیا لە گوندی زوورکان پێنج تۆن گۆشتی قوربانی هەبوو و هیچ کامێکیش لەو ئاژەڵانە لە سەربڕخانەکاندا سەرنەبڕدراون.
لە سنووری ناحیەی ژاراوە لە پشدەر دەنگی تەقینەوەیەک بیستراوە و گومان دەکرێت بۆردوومانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بووبێت.
شێخ عەلی چوار ساڵە ماڵی بردووەتە گەڕەکی قەڵات لە رانیە، 200 مەتر لە سەربڕخانەی رانیەوە دوورە و دەڵێت، بۆنی تەواو بێزاری کردوون و پاشماوەکانیشی دانیشتووانی گەڕەک و کاسبکارانی نزیک ئەو شوێنەی هەراسان کردووە
بەهۆی وەرنەگرتنی گەنمەکانیان لە سایلۆ، بەشێک لە جووتیارانی ئیدارەی راپەڕین گۆڕەپانەکانی کارگەی بلۆک بەکرێ دەگرن و گەنمەکانیان لەوێ دادەنێن.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە قەزای حاجیاوای سەر بە پارێزگای سلێمانی دوو کەس برینداربوون.
لە ماوەت دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنی گەنجێکی خەڵکی قەڵادزێ دەستگیرکران. پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، تۆمەتبارەکان هاوڕێی کوژراوەکەن.
یارا ئاکۆی تەمەن 11 مانگ، یەکێکە لە بچووکترین ئەو منداڵانەی ئێستا لە ئیدارەی راپەڕین تووشی ڤایرۆسی هەوکردنی پەردەی مێشک بوون؛ دایکی یارا لانکە و بارگەی بۆ بردووەتە نەخۆشخانە و نۆ رۆژە لە نەخۆشخانە شەونخونیی لەگەڵدا دەکات
درەنگی شەوی رابردوو لە گەڕەکی شەهیدانی قەڵادزێ دەمەقاڵێ لەنێوان سێ گەنج دروست دەبێت؛ دواتر دەبێتە شەڕیان و یەکێک لە گەنجەکان بە چەقۆ دەکوژرێت.
لە ناوچەی پیشەسازیی رانیە زبڵ و خاشاکێکی زۆر کۆبووەتەوە و بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش پیشەوەران و هاونیشتمانیانی نزیک ئەو شوێنەی هەراسان کردووە