پشبڕکێیەکی سەرنجراکێش بۆ کۆمەڵێک وەرزشوان سازکرا

29-11-2013
سه‌نگه‌ر ستار
 مانەوە لەژیاندا
مانەوە لەژیاندا
نیشانەکردن مانەوە لەژیاندا
A+ A-
ئەم پێشبڕکێیە بە بەشداری سێسەدو پەنجا وەرزشوان ئەنجامدرا و چەندین بەربەست و چاڵە قووڕی تێدابوو.

لەنزیک وێستگەی باتێرسی بەناوبانگ لە شاری لەندەن پێشبڕکێیەکی سەرنجکێش بەبەشداری ٣٥٠ بەشداربوو سازکرا کە بەسەر چەند گروپێکدا دابەشکرابوون، ئەم پێشبڕکێیە لەژێرناوی مانەوە لەژیاندا ئەنجامدرا.

رکابەرییەکان بەدرێژایی بیست کیلۆمەتر و بە بیست بڕگەی جیاواز ئەنجامدران، سەرەتا بەبڕینی بەربەستە پوش و ئاسنیەکان دەستی پێکرد، دواتر دەبوایە بەشداربوان بەناو چەند شیشێکدا خۆیان دەرباز بکەن، ئەم پێشبڕکێیە چەندین چاڵی قوڕ و حەوزی ئاو و تایەیەیی تێدابوو کە دەبوایە بەشداربوان بەخێراترین ماوە خۆیانی تێدا دەرباز بکەن.

جۆن ئەلبۆن توانی توانی پلەی یەکەمی پاڵەوانیەتیەکە بەدەستبهێنێت دوای ئەوەی ماوەی پێشبڕکێیەکەی بە ٣٣ خولەک بڕی.

ساوند بایت جۆن ئەلبۆن : رووداوێکی مەزن بوو، پێش دەستپێکردنی راکردنەکە خۆم بەباشی گەرم نەکردەوە بۆیە سەرەتا کەمێک تووشی نارەحەتی هاتم بەڵام لەکۆتاییدا هەموو شتێک باش بوو.

وەرزشوانەکان بەوتەی خۆیان چێژێکی تایبەتیان لەو پێشبڕکێیە بینیبوو، هیوادار بوون کە ساڵانە رکابەری لەو جۆرە ئەنجامبدرێتەوە.

ڤۆکسپۆپ بەشداربوو: بەڵێ سەرنج راکێشە، زۆر سەرنج راکێشە، هیوادارم لەداهاتوودا جارێکی دیکە بەشدار ببمەوە.

لەکۆتاییدا خەڵات بەسەر بەشداربوان و خاوەن پلەکانی پێشەوەدا دابەش کرا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە