١. بۆچی دەڵێن پۆرتاڵی رووداو
مەبەستمان لە وشەی پۆرتاڵ ئەوەیە كە رووداو لەسەر ئینتەرنێت لە ماڵپەڕێك زیاترە و چەندین ئەپلیكەیشن و خزمەتگوزاری دیكەی هەیە. هەروەها رووداونێت كۆكراوەی بەرهەمەكانی تۆڕی میدیایی رووداوە كە لە تەلەڤزیۆن،رادیۆ،ماڵپەڕ، رۆژنامە و پەرتووكەكانی رووداو پێكدێت.
٢.خزمەتگوزارییەكانی پۆرتاڵی رووداو چین؟
پۆرتاڵی رووداو پێكدێت لە ماڵپەڕێكی هەواڵیی بە زمانەكانی كوردی (كرمانجیی خواروو و سەروو)، عەرەبی، ئینگلیزی و توركی. هەروەها بۆ هەموو ئامێرێكی سمارت فۆن، خزمەتگوزاری هەیە. پۆرتاڵی رووداو خزمەتگوزاری ئەلێرتەری هەیە كە هەموو كەس دەتوانێ لەسەر شاشەی كۆمپیوتەرەكەی دایبەزێنێ و دوایین هەواڵ وەربگرێت. لە پۆرتاڵی رووداو دەتوانی راستەوخۆ تەماشای تەلەڤزیۆن بكەی و گوێ لە رادیۆی رووداو بگریت. هەروەها (رووداوی تۆ) بەشێكە لە پۆرتاڵەكەمان كە هەموو كەسێك دەتوانێ بەرهەم و بابەت بنێرێ بۆ رووداو و ببێتە بەشێك لە كۆمەڵی رووداو و تۆڕی میدیایی رووداو، بەپێی بنەما پیشەییەكانی رووداو.
٣. خزمەتگوزاری رووداوی تۆ چییە؟
پۆرتاڵی رووداو خزمەتگوزاری (رووداوی تۆ)ی هەیە كە بریتییە لە نێوەندێك بۆ هەموو بەكارهێنەران و فانەكانمان تاوەكو بتوانن لەوێ هەواڵ و ڤیدیۆ و وێنەمان بۆ بنێرن وەك پەیامنێری رووداو ئاگادارمان بكەنەوە لە رووداوەكان. هەروەها دەتوانن هەر چیرۆكێكی خۆیان بنێرن بۆ بڵاوبكەنەوە كە حەزبكەن لەگەڵ خەڵكی دیكە بەشی بكەن.
٤. كێ بەڕێوبەری رووداوە؟
ئاكۆ محەممەد، بەڕێوبەری گشتی تۆڕی میدیایی رووداوە.
بەشەكانی دیكەش بەوشێوەیەن:
بێستوون نووری: بەڕێوەبەری نیوزگازەرینگ
بڕوا کیانی: بەڕێوەبەری رووداو دیجیتاڵ
هەژار برنجی: بەڕێوەبەری تەكنیك
محەممەد خۆشناو: بەڕێوەبەری گێستبووكینگ
محەممەد تەها: بەڕێوەبەری ئۆپەرێیشن
ساكار عەبدوڵڵا: بەڕێوەبەری ئەسایمێنت
فەرمان ساڵح : بەڕێوەبەری رادیۆ
ئەحمەد تەلعەت: بەڕێوەبەری پلاندانان
رێباز هادی: بەڕێوبەری بەرهەمهێنان
جەمیل میران: بەڕێوەبەری دارایی
حوسێن هیممەتی : بەڕێوەبەری كارگێڕی
عەلی زەڵمی : بەڕێوەبەری ئینتەیك
هۆرێن غەریب: بەڕێوەبەری بەشی بەڵگەفیلم
زریان رۆژهەڵاتی، بەڕێوەبەری ناوەندی لێكۆڵینەوەی رووداو
٥. رووداو بەنیازی پڕۆژەی نوێیە؟
تۆڕی میدیایی رووداو بە نیازە خزمەتگوزارییەكان بەرفراوانتر بكات و تۆڕەكە لە داهاتوودا بۆ چەند تەلەڤزیۆن و رادیۆ و ئەپڵیكەیشنی دیكە زیاد بكات. ئێستا رووداو لەم بەشانە پێكدێت: تەلەڤزیۆن، رادیۆ، پۆرتاڵ .
٦. رووداو بۆ كاژێر بەكاردێنێ؟
كاژێر ئاماژەیە بۆ كات، كاتژمێر ئاماژەیە بۆ ئەو ئامێرەی كە كاتەكەی پێدەپێورێ و دیاریدەكرێت. هەروەها بەپێی بەشی زمانەوانی رووداو، زمانی كوردی لەو نموونانەدا دەوڵەمەندییەكەی زۆر زیاتر لە زمانی دیكە دەردەكەوێت. دەستەواژەی (كاژێر) لەجیاتی (كاتژمێر) پێشتریش بۆ ئاماژەكردن بە كات زیاتر زمانزانی نێوداری كورد شوكر مستەفا، بەكارهێنراوە.
٧- بۆچی وڵاتینامە نەك رەگەزنامە؟
رووداو دەستەواژەی وڵاتینامە لە بەرامبەر دەستەواژەی (الجنسیە)ی عەرەبی Nationalityدا بەكاردەهێنێت. چونكە بەشی زمانەوانی تۆڕی میدیایی رووداو لەو باوەڕەدایە كە دەستەواژەی (رەگەزنامە) دروست نییە،چونكە رەگەز بۆ جیاكردنەوەی نێر و مێ بەكاردەهێنرێت نەك بۆ جیاكردنەوەی وڵات. زمانزانی نێوداری كۆچكردووی كورد پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز، بۆ یەكەمجار دەستەواژەی (وڵاتینامە)ی بەكارهێناوە.
Şîrove
Bi mêvanî şîroveyekê binivîse an jî têkeve hesabê xwe da ku malperê bi awayekî yeksertir û berfirehtir bi kar bînî
Şîroveyekê binivîse