AMERICRACY - 06
ئەمێریکراسی شۆیەکی گفتوگۆ ئامێزە لەنێوان چوار رۆژنامەڤانی رووداو، کە لە گۆشەنیگای جیاوازەوە و بە ئەزموونی خۆیانەوە هەوڵدەدەن روونیبکەنەوە، ئەوەی ئێستا لە ئەمریکا روودەدات چییە.
فیلی سیمبولی کۆمارییەکان و کەری سیمبولی دیموکراتەکان، لە ناوەندە جیاوازەکانی هەڵبژاردن و هەڵمەتەکاندا دەردەکەون. ئەو دوو ئاژەڵە، بەرجەستەکەری جیاوازییەکانی نێوان دوو پارتە سەرەکییەکەی ئەمریکان، کە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا دەسەڵاتیان دابەشکردووە و هەرجارە و یەکێکیان وڵاتیان بەڕێوەبردووە.
مێژووی دروستبوون و بیرکردنەوەی سەرەکی و سیاسیەتی جێگیر و گۆڕاوی نێوان هەردوو پارتی دیموکراتی ئەمریکا و پارتی کۆماریی ئەمریکا، جیاوازی گەورەیان لە نێواندا هەیە. لای هەردوو پارت، هەندێک بۆچوون و بنەما هەیە نەگۆڕە و مێژووییە، هەندێک بۆچوون و بنەماش بەپێی دۆخی ساڵانی هەڵبژاردن، گۆڕانیان بەسەردا دێت.
لەم بەرنامەیەدا رۆژنامەڤانانی رووداو باسی کاری ئەو دوو پارتەی ئەمریکا دەکەن بارەگا پێکهاتەو پەیکەر و سیاسەتیان گەنگەشە دەکەن.
Share on