رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی رۆژی دووشەممە شاندێکی باڵای دەستەی پیشەسازیی جەنگیی عێراق بە سەرۆکایەتیی دەستەکە گەیشتنە شاری هەولێر و لەلایەن بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەوە پێشوازی لە شاندەکە کرا.
بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، شەوی 3ی ئۆکتۆبەری 2022 سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە بە ئامادەبوونی لیوا روکن بەختیار محەممەد سدیق، ئەمینداری گشتیی وەزارەت، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازیی لە شاندێکی عێراقی کرد، کە پێکهاتبوون لە محەممەد ساحب دەڕاجی، سەرۆکی دەستەی پیشەسازیی جەنگی و جەلال عەباس حوسێن، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای پیشەسازییە جەنگییەکان.
شاندەکەی عێراق، بڕیارە رۆژی سێشەممە 04-10-2022 لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە کۆببنەوە.




